زنجیره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان
بورجی فیرعه‌ون یان بورجی بابیل؟!
بورجی فیرعه‌ون یان بورجی بابیل؟!
ئه‌م زنجیره باسه به‌شێکه له کتێبی "چیرۆکه قورئانیهکان" که ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
كێشه‌یه‌كی چیرۆكه قورئانیه‌كان ئه‌وه‌یه كه
زۆر جار ده‌قه قورئانیه‌كه گۆڕانكاری له چیرۆكه ته‌وڕاتی و ئینجیلیه‌كاندا ده‌كات
و تێكه‌ڵیان ده‌كات، به‌مه‌ش چیرۆكێكی ده‌ستكرد و ده‌ستكاریكراو پێك دێت كه زۆر ئه‌سته‌مه
بتوانین ئه‌نجامێكی كولتورییشی لێ به ده‌ست بهێنین چ جای مێژویی، واته جگه له‌وه‌ی
له مێژودا شوێنه‌واری نابێت ؛ مانا و مه‌غزای زیهنی و کولتوریشی نامێنێت ، چونکه
هه‌مو چیرۆکێک به شێوازی ڕه‌سه‌نی خۆی مانای خۆی ده‌به‌خشێت و که شێوێنرا تێک ده‌چێت
و مانای خۆیشی نادات به‌ده‌سته‌وه..
له‌م زنجیره‌یه‌دا تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان ده‌خه‌ینه
ڕو، هه‌ر جاره‌ی دانه‌یه‌ك!
(7) بورجی فیرعه‌ون
یان بورجی بابیل؟!
به‌پێی قورئان فیرعه‌ون داوای له (هامان) ی وه‌زیری
كردوه كه به خشتی قوڕی سوتێنراو بورجێك (ده‌قه‌كه به "صَرْح" گوزارش
ده‌كات) ی بۆ دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لای خوای مو‌سا و بزانێت هه‌یه یان نا؟!
(القصص: 38) (غافر: 36، 37).
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م چیرۆكه له‌گه‌ڵ میسری
فیرعه‌ونیدا ناگونجێت، چونكه به‌كارهێنانی خشتی قوڕی سوتێنراو تایبه‌ته به عێراقی
كۆنه‌وه. له میسری كۆندا، هه‌رچه‌ند خانووبه‌ره‌ی خه‌ڵكه‌كه له خشتی قوڕ دروست
ده‌كرا، به‌ڵام ده‌گمه‌ن نه‌بێت خشتی قوڕی سوركراوه (سوتێنراو) بۆ كاری بیناسازیی
گه‌وره به‌كار نه‌هاتوه و، به‌كاریش هاتبێت بۆ هه‌ندێك ته‌واوكاری و مه‌به‌ستی تایبه‌تی
به‌كار هاتوه. به‌ڵام له عێراقی كۆندا كاری بیناسازیی گه‌وره‌ش (وه‌كو زیققورهت
Ziggurat ـه‌كان) هه‌ر به خشتی قوڕی سوركراوه
ده‌كران (هۆكارێكی واقیعیی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه خاكی عێراق له بنه‌ڕه‌تدا لیته
و نیشته‌نیه، واته قوڕه تاكو به‌رد، به‌ڵام له میسردا كانه به‌رد زۆر بوه). بۆیه
عێراقی كۆن ناوبانگی به قوڕه كه نامێنێته‌وه و میسری كۆنیش به به‌رد كه ده‌مێنێته‌وه،
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی عێراقی له كۆندا باوه‌ڕی
به نه‌مری و ژیانی دوای مردن نه‌بوه به‌ڵام میسریه‌كان باوه‌ڕی پته‌ویان به‌و بابه‌ته
هه‌بوه (هه‌ر بۆیه شوێنه‌واری عیراقی كۆن ده‌گمه‌ن نه‌بێت نه‌ماوه‌ته‌وه یان به‌ته‌واوی
شێواوه، به‌ڵام شوێنه‌واره‌كانی میسری كۆن زۆربه‌یان وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه).
بۆیه ده‌ڵێین كه ئه‌و چیرۆكه په‌یوه‌سته به
چیرۆكی دروستكردنی بورجی بابیلهوه و په‌یوه‌ندیی به میسر و فیرعه‌ونه‌وه نیه.
"بورجی بابیل"
تابلۆی نیگارکێشی ڤلامی [فێلمی]: پیتێر بروگیلی
گه‌وره (1525 – 1569)
Pieter Bruegel the Elder
ساڵی 1563
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م چیرۆكه قورئانیه تێكه‌ڵكردنی
چیرۆكی دروستكردنی بورجی بابیله (خولقاندن: 11: 1 - 9) له‌گه‌ڵ چیرۆكی فیرعه‌ون، سه‌رباری
ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵكردنی ئه‌مانه‌شه له‌گه‌ڵ چیرۆكی هامان (ئه‌مه‌یان له ئه‌ڵقه‌یه‌کی
تری ئه‌م زنجیره‌یه‌دا تیشکی ده‌خه‌ینه سه‌ر).
له ڕاستیدا قورئان زۆر چیرۆك و دهنگوباسی له‌گه‌ڵ
چیرۆكی (مو‌سا و فیرعون) تێهه‌ڵكێش كردوه.. كه به‌م شێوه تێههڵكێشكراوه ئه‌سته‌مه
شیكردنه‌وه‌ی كولتورییشی بۆ بكرێت چ جای سه‌لماندنی مێژویی.
بۆچی ده‌ڵێین تێكه‌ڵكردن؟
به‌ڵگه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه تێكه‌ڵكردنه
و پاساوی نیه ئه‌وه‌یه كه ده‌نگوباسه‌كه‌ی تر (ون) ـه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا:
كاتێك دروستكردنی بورجێكی وا كه بگاته ئاسمان
ده‌داته پاڵ فیرعه‌ون و هامان، له به‌رامبه‌ردا له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ك
بۆ چیرۆكی بورجه‌كه‌ی بابیل نیه، ته‌نها - به گوته‌ی هه‌ندێك - ئاماژه‌یه‌كی ناڕۆشن
نه‌بێت له قورئاندا كه ده‌ڵێت: (قد مكر الذین من قبلهم، فأتی الله بیانهم من القواعد
فخَرَّ علیهم السقف من فوقهم وأتاهم العذاب من حیث لا یشعرون) (النحل: 26)، كه ته‌فسیره‌كان
ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی نیمرۆد و گه‌له‌كه‌ی وتراوه كه بورجهكهیان دروست كردوه. به‌ڵام
ئاماژه قورئانیه‌كه له خۆیدا دیاریكردنی تێدا نیه و گشتیه و له زۆر شوێندا به‌گشتی
ئاماژه بۆ ڕوخانی خان‌و و كه‌وتنی بن‌میچ ده‌كات.
ئه‌مانه‌ش واته ئه‌وه‌ی له قورئاندا له جێگه‌ی
خۆیدا (ون) ـه له جێگه‌یه‌كی تردا ده‌ركه‌وتوه. یان ئه‌و كه‌س (ذات) انه‌ی كه له
قورئاندا ونن و باس نه‌كراون و ناویان نه‌براوه، ئاكار (صفة) ه‌كانیان خواستراون بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه باس كراون و ناویان براوه.
بۆچی چیرۆكه ته‌وڕاتی ـ ئینجیلیه‌كه به ڕه‌سه‌ن
ده‌زانین
و چیرۆكه قورئانیه‌كه به تێكه‌ڵكراو؟
ئیسلامیه‌كان پێمان ده‌ڵێن: بۆچی ته‌وڕات و ئینجیل
ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ قورئان؟ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه بۆچی من شێوه ته‌وڕاتی یان ئینجیلیه‌كه
به ڕه‌سه‌ن ده‌زانم و شێوه قورئانیه‌كه به ده‌ستكاریكردن و تێكه‌ڵكردن ده‌زانم..
هه‌رچه‌ند ده‌زانم ئه‌م قسانه ته‌نها داكۆكی و بڕوبیانوی ئایینین نه‌ك ڕه‌خنه‌ی زانستی،
به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت، به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه، له‌وانه:
1. [وه‌کو پێشتریش
وتمان] بۆچی قورئان ناوی ئه‌و كه‌سانه نابات كه ناوی كوێر كردونه‌ته‌وه و سیفه‌ته‌كانیان
ده‌داته پاڵ ئه‌وانه‌ی كه ناوی هێناون: بۆچی قورئان باسی بورجی میسری فیرعه‌ونی ده‌كات
به‌ڵام باسی بورجی بابیلی نه‌كردوه كه ته‌نها ئه‌مه‌ی دوه‌میان بنه‌ڕه‌تێكی هه‌یه؟
به‌م شێوه‌یه ئه‌م (ونكردن) و ناونهبردنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه قورئان وه‌كو ناو
و ناونیشان ئاگای له‌م كه‌سێتیانه نه‌بوه به‌ڵام سیفهتهكانیانی داوه‌ته پاڵ كه‌سانی
تر كه هه‌مان ناویان هه‌یه یان لێكچونیان هه‌یه، وه‌كو پێشتریش ڕونمان كرده‌وه.
2. چیرۆكه ته‌وڕاتی
و ئینجیلیه‌كان له مه‌به‌ست و شێوه‌یاندا ڕونن و تا ڕاده‌یه‌ك مه‌عقولن، به‌ڵام چیرۆكه
قورئانیه‌كان دوای ئه‌و تێكهڵكێشكردنه ئیتر زۆر ناڕۆشن و نامه‌عقولن. بۆ نمونه:
قورئان ده‌ڵێت فیرعه‌ون داوای له (هامان) ی وه‌زیری كردوه كه به خشتی قوڕی سوتێنراو
بورجێكی بۆ دروست بكات.. ئه‌مه هه‌ر ڕێی تێ ناچێت له میسری كۆندا بیر له شتی وا
بكرێته‌وه. چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك له واقیعه‌وه نزیكه كه باس له
بورجێكی به‌رز ده‌كات له بابیل كه له خشتی قوڕی سوتێنراو دروست كراوه (خولقاندن:
11: 3)، كه وێنه‌یه‌كی كولتوریی شێواوی زیققورهته گه‌وره‌كه‌ی بابیله (زیققورهتهكه
به خشت و قیر دروست كراوه).
3. قورئان، له ئه‌نجامی
ئه‌م تێكهڵكردنانه، هه‌ندێك زانیاریی مێژویی (واته په‌یوه‌ندیدار به مێژوه‌وه)
ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌هودیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان خۆیان
باسیان كردوه، یان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت زانیاری ده‌دات به ده‌سته‌وه كه یه‌هودیه‌كان
و مه‌سیحیه‌كان خۆیان زانیاری‌یان له‌سه‌ری نیه. بۆ نمونه: لێره‌دا قورئان دیمه‌نێک
زیاد ده‌کات بۆ چیرۆکی (مو‌سا و فیرعه‌ون) که له ده‌قی ته‌وڕاتدا باس نه‌کراوه و
نوسه‌ره یه‌هودیه‌کان بۆ خۆیان باسیان نه‌کردوه.. به‌ڵکو ئه‌و دیمه‌نه‌یان له جێگه‌یه‌کی
تردا باس کردوه که چیرۆکی (بورجه‌که‌ی بابیل) ـه.