ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی یاسای (باڵاپۆشی) له ئیسلامدا
باڵاپۆشی له ئیسلامدا یاسایه‌كی چینایه‌تیه و زیاتر چینایه‌تیی ئازاد و كۆیله دوپات ده‌كاته‌وه
سه‌روه‌ر پێنجوینی
له‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی یاسای (باڵاپۆشی) له ئیسلامدا:
ئێمه كه له شێوازی په‌یدابون و جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئاگادارین؛ لێمان ڕونه كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئافره‌تی ئازاد (خانم) و ئافره‌تی كۆیله (كه‌نیز) هاتوه‌ته كایه. ئه‌مه‌ش چیرۆكی په‌یدابونی ئه‌و یاسایه‌یه له ئیسلامدا:
خه‌ڵكی مه‌دینه، له‌ناو ماڵه‌كاندا توالێتیان نه‌بو، بۆیه ده‌چونه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ ده‌ست گه‌یاندن به ئاو. ژنان كاتی شه‌ویان هه‌ڵ‌ده‌بژارد بۆ ئه‌و كاره. به‌م شێوه‌یه ژنانی ئازاد و كۆیله به كۆڵانه‌كاندا ده‌چون بۆ ئه‌و شوێنانه. دیاره دیارده‌ی (تحرّش) له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌فس نزمه‌وه به ئافره‌تی كۆیله باو بوه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئافره‌تی ئازادیش توشی ئه‌و هێرش و (تحرّش) ـه ده‌بوه‌وه، كه ئه‌مه قبوڵ نه‌ده‌كرا، ئه‌و گه‌نج و هه‌تیومه‌تیوانه‌ش كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد به‌وه پاساویان ده‌هێنایه‌وه كه وایان زانیوه ئه‌وانه‌ش كه‌نیزن. بۆیه ئیتر قورئان هات فه‌رمانی دا كه ده‌بێت ئافره‌ته ئازاده‌كان جوان خۆیان دابپۆشن و به سه‌رپۆشه‌كانیان مل و گه‌ردنیان دابپۆشن (وليَضْرِبنَ بخُمُرهنّ على جُيُوبهن) (النور: 31) و به چارشێوه‌كانیان سه‌ر و مل و شان و قۆڵیان داپۆشن (يُدْنين عليهنّ من جَلابيبهنّ) (الأحزاب: 59). له به‌رامبه‌ره‌وه ئافره‌تی كۆیله بۆی نه‌بوه به‌و شێوه‌یه خۆی دابپۆشێت. ئیتر به‌م شێوه‌یه ئافره‌تی ئازاد و ئافره‌تی كۆیله جیا كرایه‌وه، ئیتر كه‌س ئافره‌تی ئازاد و كۆیله‌ی لێ تێكه‌ڵ نه‌ده‌بو! قورئان كاتێك پاساو بۆ باڵاپۆشی ده‌هێنێته‌وه هه‌ر به‌وه پاساو ده‌هێنێته‌وه كه به‌و شێوه‌یه ئافره‌ته ئازاده‌كان ده‌ناسرێنه‌وه و ده‌زانرێت كۆیله نین و ئیتر (تحرّش) یان پێ ناكرێت: (ذلك أدنى أن يُعْرَفْنَ فلا يُؤْذَينَ) (الأحزاب: 59)(1).
لێره‌دا ده‌بینین له‌بریی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بدۆزێته‌وه بۆ كێشه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له رێگه‌دا توشی كێشه ده‌بون؛ له‌بریی ئه‌وه هات زیاتر جیاوازیی چینایه‌تیی ئازاد و كۆیله‌ی تۆخ كرده‌وه.
جا ئه‌گه‌ر باڵاپۆشی له ئیسلامدا له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه ڕه‌گه‌زی مێ پۆشته بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان توشی لادان نه‌بن؛ بۆچی له كه‌نیز قه‌ده‌غه كراوه باڵاپۆشی بكات خۆ ئه‌ویش مێیه و زیاتریش له ئافره‌تی ئازاد هۆكاری لادانی گه‌نجه‌كان بوه؟ له‌به‌ر ئه‌وه دیاره باڵاپۆشی بنه‌مایه‌كی جیاكاریی چینایه‌تیه. پێمان گه‌یشتوه كه (عومه‌ری كوڕی خه‌ططاب) زۆر جار به قامچی له كه‌نیزی داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو ئافره‌تی ئازاد خۆی داپۆشیوه!(2)
(د. ئه‌حمه‌د سوسه) یش، له کتێبی (تاریخ حضارة وادی الرافدین) دا، باس ده‌كات كه لای ئاشوریه‌كانیش ئه‌م یاسایه هه‌بوه: هه‌ر ئافره‌تێكی كۆیله وه‌كو ئافره‌تی ئازاد خۆی دابپۆشێت؛ قوڕقوشمی تواوه ده‌كرێت به قوڕگیدا! هه‌ر ئافره‌تێكی ئازادیش وه‌كو ئافره‌تی كۆیله خۆی ڕوت بكاته‌وه؛ قوڕقوشمی تواوه ده‌كرێت به قوڕگیدا!
ئیتر دیاره ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ی ئافره‌تی كۆیله و ئازاد لای زۆربه‌ی گه‌لانی سامیی ناوچه‌كه باو بوه.
په‌راوێز:
(1) ته‌نها بۆ نمونه، بڕوانه:
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. تحقيق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، 2000. جـ. 20، ص‌ص. 324، 325.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: أحمد البردوني، إبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعة الثانية، 1964. جـ. 14، ص‌ص. 243، 244.
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقيق: سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، 1999. جـ. 6، ص. 482.
السيوطي، الدر المنثور في التفسير بالمأثور. دار الفكر، بيروت. جـ. 6، ص‌ص. 659 ـ 661.
(2) بۆ نمونه، بڕوانه:
ابن أبي شيبة، الكتاب المصنف في الأحاديث والآثار. تحقيق: كمال يوسف الحوت. مكتبة الرشد، الرياض. الطبعة الأولى، 1409 هـ. جـ. 2، ص. 41. الحديث رقم (6239): (حدثنا عبد الأعلى، عن معمر، عن الزهري، عن أنس، قال: رأى عمر جارية متقنعة، فضربها وقال: «لا تشبهين بالحرائر»).
ابن كثير، مسند أمير المؤمنين أبي حفص عمر بن الخطاب رضي الله عنه وأقواله على أبواب العلم. تحقيق: عبد المعطي قلعجي. دار الوفاء، المنصورة. الطبعة الأولى، 1991. جـ. 1، ص. 151: (قال أبو عبيد: يروى هذا عن عوف بن أبي جميلة عن أنس بن سيرين عن عمر أنه راى جارية متكمكمة [الأصل أن يقال: متكمِّمة]، فسأل عنها، فقالوا: أمة آل فلان، فضربها بالدِّرَّة ضربات، وقال: «يا لكعاءُ! أتَشَبَّهينَ بالحرائر؟!»).
السيوطي، الدر المنثور في التفسير بالمأثور. جـ. 6، ص. 660: (وأخرج ابن أبي شيبة وعبد بن حميد عن أنس رضي الله عنه قال: رأى عمر رضي الله عنه جارية مقنعة فضربها بدِرَّته وقال: «ألقي القناع، لا تشبهين بالحرائر»).
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. جـ. 7، ص. 183: (وكان عمر رضي الله عنه يضرب الإماء على تغطيتهن رؤوسهن ويقول: «لا تشبهن بالحرائر»).
الآلوسي، روح المعاني في تفسير القرآ‌ن العظيم والسبع المثاني. تحقيق: علي عبد الباري عطية. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، 1415 هـ. جـ. 11، ص. 264: (وعن عمر رضي الله تعالى عنه أن غير الحُرّة لا تتقنع: أخرج ابن أبي شيبة عن قلابة قال: كان عمر بن الخطاب لا يدع في خلافته أمة تتقنع ويقول: «القناع للحرائر لكيلا يؤذين». وأخرج هو وعبد بن حميد عن أنس رضي الله تعالى عنه قال: رأى عمر رضي الله تعالى عنه جارية مقنعة فضربها بدرته وقال: «ألقي القناع لا تتشبهي بالحرائر». وجاء في بعض الروايات أنه رضي الله تعالى عنه قال لأمة رأها مقنعة: «يا لكعاء! أتشبهين بالحرائر؟ »).