ئیعجازی ڕه‌وانبێژیی قورئان
و هه‌وڵی موته‌نه‌ببی بۆ وتنی
په‌خشانێكی وه‌كو قورئان
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی‌دا
وتنی په‌خشانێكی عه‌ره‌بیی وه‌كو قورئان له توانای هیچ مرۆڤێكدا نیه، قورئان بۆ
خۆی ته‌حه‌ددیی هه‌مو مرۆڤه‌كان (و جنۆكه‌كان!) ده‌كات كه بتوانن شتێكی وه‌كو
قورئان بهێننه كایه‌وه: (قل لئن اجتمعت الإنس والجن على أن يأتوا بمثل هذا
القرآ‌ن؛ لا يأتون بمثله ولو كان بعضهم لبعض ظهيرا) (الإسرا‌ء: ٨٨).
هه‌تا هه‌ندێك جار قورئان ته‌حه‌ددی
ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك سوره‌ت وه‌كو قورئان بهێنن: (وإن كنتم في ريب مما
نزلنا على عبدنا فأتوا بسورة من مثله) (البقرة: ٢٣)، (أم يقولون افتراه قل فأتوا
بسورة مثله) (يونس: ٣٨).
هه‌ر بۆیه موسوڵمان بڕوای
وایه ته‌نانه‌ت به ئه‌ندازه‌ی سوره‌تێكی كورتی وه‌كو سوره‌تی (الكوثر) ـ كه یه‌ك
دێڕه و له (٣ ـ ٤) ڕسته پێك هاتوه ـ ناكرێت لاسایی قورئان بكرێته‌وه.
به‌ڵكو له ده‌قێكی تردا ده‌ڵێت
(قسه‌یه‌كی له شێوه‌ی ئه‌و بهێنن) (فليأتوا بحديث مثله) (الطور: ٣٤)، هه‌ر بۆیه
هه‌ندێك وتویانه ته‌حه‌ددیه‌كه یه‌ك ئایه‌تی ته‌نهایش ده‌گرێته‌وه!
به‌پێی بڕوای زۆرینه‌ی
موسوڵمانان، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ئه‌وه‌نده ئاسته
ڕه‌وانبێژیه‌كه‌ی و داڕشتنه‌كه‌ی به‌رز و به‌هێزه كه هیچ مرۆڤێكی عه‌ره‌بی ڕه‌وانبێژ
و زمانپاراویش نه‌یتوانیوه و ناتوانێت وه‌كو قورئان بڵێت. واته نهێنیه‌كه هه‌ر
له خودی ده‌قه‌كه و داڕشتنه‌كه‌ی و ڕه‌وانبێژیه‌كه‌یدایه‌تی. بۆیه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی
قورئان پێی ده‌وترێت (توانابڕیی ڕه‌وانبێژی) (الإعجاز البلاغي)، و ژماره‌یه‌كی زۆر
له زانا ئایینیه‌كانی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی باس‌وخواسه‌كانی ئه‌م تایبه‌مه‌ندیه‌یان
داڕشتوه و بوه‌ته بوارێكی فراوان، به‌تایبه‌تی موته‌كه‌للیمێكی وه‌كو
(باقیللانی) خاوه‌نی (إعجاز القرآ‌ن)، و به‌تایبه‌تتر زانایه‌كی زمانی و ڕه‌وانبێژیی
وه‌كو (عه‌بدولقاهیری جورجانی) خاوه‌نی (دلائل الإعجاز) و تیۆریی (النظم).
به‌ڵام هه‌ندێك له بیرمه‌نده ئیسلامیه کۆنه‌کان لێکدانه‌وه‌یه‌کی تریان هه‌بوە بۆ بابه‌ته‌که.. ئه‌وانه‌ش هه‌ندێک بون له موعته‌زیله،
وه‌كو (نه‌ظظام) و (ڕوممانی) و (جاحيظ)، كه دواتر له‌ناو شیعه‌شدا كه‌سێكی وه‌كو
(شه‌ریفی موڕته‌ضا) (الشریف المرتضى) شوێنی ئه‌وان كه‌وتوه و له كتێبێكیدا به ناوی (الموضح
عن جهة إعجاز القرآ‌ن) لێی دواوه كه ئه‌م كتێبه‌ش ئێسته له‌به‌ر ده‌ستدایه، و
هه‌روه‌ها (ئیبن سینانی خه‌فاجی) (ابن سنان الخفاجي) یش كه ئه‌میش هه‌ر ئه‌دیبێكی شیعه بوه و قوتابیی (مه‌عه‌رری) یش بوە، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌شعه‌ریه‌کانیشدا (ئه‌بو ئیسحاقی ئیسفه‌رایینی) ـ که لای ئه‌شعه‌ریه‌کان به (الأستاذ) ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت ـ هه‌مان بیروڕای هه‌بوە [ئێسته‌ش ـ
ده‌ڵێن ـ بانگخوازی ئیسلامی (د. طارق السويدان) باوه‌ڕی به‌مه هه‌یه و جارێك ده‌ری
بڕیوه].. جا ئه‌مانه وتویانه ڕاسته له‌و كاته‌دا كه قورئان ته‌حه‌ددیی عه‌ره‌بی
كردوه؛ عه‌ره‌ب نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه نیه
كه نه‌توانرێت په‌خشانێكیی عه‌ره‌بیی وه‌كو قورئان بوترێت، به‌ڵكو هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه خوا به توانای خۆی و وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك نه‌یهێشتوه عه‌ره‌ب وه‌ڵامی
ئه‌و ته‌حه‌ددیه بده‌نه‌وه! یان توانای ئه‌وه‌ی پێ نه‌هێشتون! یان وای لێ كردون
بیری لێ نه‌كه‌نه‌وه و ویست و خواستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لا داون. هه‌ر بۆیه
ئه‌م بیروڕایه پێی ده‌وترێت (الصرفة) |ئه‌ل-صه‌ڕفه| واته لادان (ی خواست و ویست و ڕوتێكردن)، ئه‌مه‌ش چونکه چاوگی (صرف) |صه‌ڕف| به واتای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شتێک به ڕێگای خۆیدا دێت.
به‌پێی ئه‌م بیروڕایه‌ی دوه‌م
قورئان ده‌قێكی ڕه‌وانبێژ و پاراوه به‌ڵام نه‌ك به‌و ڕاده‌یه‌ی عه‌ره‌بی ڕه‌وانبێژ
و زمانپاراو نه‌یانتوانیبێت له شێوه‌ی بڵێن، به‌مه‌ش هه‌ستیان به به‌شێك له
ڕاستیه‌كه كردوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قه قورئانیه‌كان ئه‌و ته‌حه‌ددیه
ده‌كه‌ن و عه‌ره‌بیش به ڕواڵه‌ت هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوه؛ ناچار بون بڵێن به
موعجیزه‌یه‌ك عه‌ره‌ب نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه یان نه‌هێڵراوه بیر له
وه‌ڵامدانه‌وه بكه‌نه‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن!
ئێمه هه‌رچه‌ند به‌ته‌واوی
بارودۆخی پێكهاتنی ده‌قی قورئان و چوارچێوه‌ی واقیعیی (ته‌حه‌ددی) ـه‌كه‌ی قورئان
و ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌وڵدانی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخی قورئان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، ڕون
نین لێمان، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و لێكدانه‌وه‌ى
سروشتیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕ‌وى داوه، ئه‌م باسه‌ش هه‌ڵده‌گرین بۆ بابه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ده‌كرێت به كورتى ته‌نها ئاماژه بۆ چه‌ند خاڵێک بکه‌ین:
١. ئه‌و نه‌تواناییه‌ى عه‌ره‌بى
ئه‌و كاته به‌رامبه‌ر ئه‌و (ته‌حه‌ددی) ـه‌ى قورئان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب
ئه‌و كاته له (په‌خشانى هونه‌رى) دا سه‌ره‌تا بون و ئه‌زمونیان كه‌م بوه له په‌خشاندا
و ئه‌ده‌بیاتیان زیاتر له شیعر و وتارداندا به‌ره‌و پێش چوه نه‌ك له په‌خشانى
هونه‌ریى وه‌كو قورئاندا. جگه له‌وه‌ى قورئانیش كاتێك (ته‌حه‌ددى) ى كردوون؛
وتویه‌تی (بمثله) یان (من مثله)، ئه‌مه‌ش واته شتێك بهێنن (وه‌كو قورئان)! ئه‌مه
واى كردوه پێویست بكات و مه‌رج بێت وه‌ڵامى ته‌حه‌ددیه‌كه ته‌نها وه‌كو قورئان بێت
واته وه‌كو قورئان (په‌خشان) بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر قورئان ـ بۆ نمونه ـ بیوتایه
(له قورئان باشتر) ئه‌و كاته ڕه‌نگه عه‌ره‌ب بیانتوانیایه به شیعر گره‌وه‌كه
ببنه‌وه! چونكه بێگومانین له‌وه‌ى شیعر لاى عه‌ره‌ب له‌پێشتر و پێشكه‌وتوتر بوه
و زیاتر ده‌یتوانى سه‌رنجى عه‌ره‌ب ڕابكێشێت.
٢. ئینجا كاتێك ده‌ڵێت (وه‌كو قورئان)؛ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش
بیه‌وێت وه‌ڵام بداته‌وه؛ ده‌كه‌وێته لاساییكردنه‌وه چونكه ده‌یه‌وێت مه‌رجى
(وه‌كو قورئان) بهێنێته دى، ئه‌و كاته لاساییكردنه‌وه هه‌ر له خۆیدا لاوازیه
و هیچ كاتێك ناگاته‌وه به ئاستى ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه نهێنی (و
ـ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ـ فێڵ) ـه‌كه له خودی ده‌سته‌واژه‌ی (مثله) دایه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه شوێنی هه‌ڵخلیسكانی هه‌ر كه‌سێكه بیه‌وێت وه‌ڵامی
ته‌حه‌ددییه‌كی له‌و شێوه‌یه بداته‌وه، چونكه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجی (بمثله)؛
ده‌كه‌وێته لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه و ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ وا ده‌كات به‌رهه‌مه‌كه‌ی
لاواز ده‌ربچێت و ده‌قێكی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت و ته‌نها هه‌وڵێك بێت بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی
ده‌قی پێش‌و، كه هیچ كاتێكیش لاساییكردنه‌وه ناگاته‌وه به ئاستی ده‌قی یه‌كه‌م.
٣. له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر
گریمان عه‌ره‌ب بیریان له‌وه‌ش كردبێته‌وه؛ چ دادگایه‌كی بێلایه‌ن هه‌یه ده‌قێكیان
له شێوه‌ی قورئان لێ وه‌ربگرێت و هه‌ڵی بسه‌نگێنێت و بڕیاری بێلایه‌نانه بدات؟!
بێ گومان شتێكی وا نه‌بوه، و بێ گومان لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ش دان نانێت به‌وه‌دا
كه ئه‌م ده‌قه له ئاستی قورئاندایه ئه‌گه‌ر وایش بێت.
٤. به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین
بیروڕاكه‌ی (نه‌ظظام) و ئه‌وانی تر ڕاسته به‌ڵام به واتایه‌كی تر: عه‌ره‌بی
هاوچه‌رخی قورئان بیریان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه وه‌ڵامی ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی بده‌نه‌وه،
چونكه زانیویانه كه ئه‌وه سودی نیه: هه‌تا موسوڵمانه‌كان له مه‌ككه بون؛ مه‌ككه‌ییه‌كان
حسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ مه‌سه‌له ئیسلامیه‌كه نه‌كردوه و زیاتر له ڕێگه‌ی په‌راوێزخستن
و ئینجا ئازاردان و سه‌ركوتكردنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه، كاتێكیش
موسوڵمانه‌كان له مه‌دینه هێزێك پێكه‌وه ده‌نێن؛ ئیتر بابه‌ته‌كه ده‌بێته
كێشمه‌كێشی دو هێزی سیاسی و سه‌ربازی، و ئیتر لۆجیكی هێز ڕۆڵ ده‌بینێت له‌بریی وشه.
٤. جگه له‌مانه‌ش
لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌قێك، یان وتنی ده‌قێك كه هاوشێوه‌ی ده‌قێكی تر بێت؛ كارێكی
واقیعی نیه، چونكه هه‌ر چۆنێك هه‌وڵ بدرێت وه‌كو ئه‌و نابێت، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه
یه‌ك كه‌س نوسینێك یان نامه‌یه‌كی خۆی ون ده‌كات و ده‌یه‌وێت جارێكی تر بینوسێته‌وه؛
وه‌كو ئه‌وه‌ی پێش‌و ده‌رناچێت! به‌ڵكو ده‌توانین بپرسین: تا ئێستا شیعری چ شاعیرێك
و چ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌سه‌ركه‌وتویی لاسایی كراوه‌ته‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و
ته‌حه‌ددیه له خۆیدا داوایه‌كی گونجاو و واقیعی نیه. ته‌حه‌ددیی گونجاو و مه‌عقول
ئه‌وه‌یه بوترێت: (له قورئان باشتر) یان (له قورئان ڕه‌وانبێژتر)، ئه‌و كاته
ده‌ق زۆره له قورئان باشتر بێت یان ڕه‌وانبێژتر بێت و پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌مه‌ش
جارێكی تر سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێته‌وه بۆ نهێنیی ده‌سته‌واژه‌ی (مثله) ی ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی
قورئان.
٥. ئه‌گه‌ر گریمان كه‌سێك هه‌وڵ
بدات ده‌قێكی هاوشێوه‌ی قورئان بڵێت و مه‌رجی هاوشێوه‌یه‌یی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ
بكات؛ ئه‌و كاته ناچار ده‌بێت ـ یان به‌ده‌ست خۆی نیه كه وای لێ دێت ـ شێواز و
ده‌سته‌واژه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی قورئان به‌كار بهێنێت.. ئه‌و كاته‌ش موسوڵمان
بیانوی هه‌یه و ده‌ڵێت: تۆ هه‌ر لاسایی قورئانت كردوه‌ته‌وه و شێواز و ده‌سته‌واژه‌كانی
ئه‌وت به‌كار هێناوه! ئه‌گه‌ریش ئه‌و كه‌سه هه‌وڵ بدات شێواز و ده‌سته‌واژه‌ی
جیاواز به‌كار بهێنێت؛ ئه‌وا جگه له‌وه‌ی ئه‌مه بێبه‌شبونیه‌تی له به‌شێكی زۆر
له توانای ده‌ربڕینی زمانی عه‌ره‌بی؛ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجی هاوشێوه‌یی
ناته‌واو ببێت و ئم جاره‌یان موسوڵمان ده‌ڵێت: جا ئه‌مه كه‌ی وه‌كو قورئان وایه؟!
به‌م شێوه‌یه ته‌حه‌ددیكردن به هاوشێوه‌ی قورئان وه‌كو ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی مه‌لای
مه‌شهور وایه به پێوانی زه‌وی!
٦. جگه له هه‌مو ئه‌وانه‌ش،
هۆكارێكی تر هه‌یه كه به بڕوای من هۆكاری سه‌ره‌كیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
قورئان ته‌نها ده‌قێكی ئه‌ده‌بی نیه و ده‌قێكی ئایینیی نمونه‌ییه و موحه‌ممه‌دیش
به‌ڕاستی توانایه‌ك و بیركردنه‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رانه‌ی هه‌بوه، كه‌سێك به‌و
شێوه‌یه خولیا و عه‌وداڵی ناسینی خوای تاك و ئایینی ڕاست بێت و مێشكی پڕ بێت له
بیركردنه‌وه‌ی ئایینی و باوه‌ڕێكی قوڵی هه‌بێت و بانگه‌وازی بۆ بكات و مامه‌ڵه‌ی
جۆراوجۆر (خوازراو و نه‌خوازراو) ی له‌گه‌ڵ بكرێت و خه‌ڵكه‌كه لێی ببنه دو به‌ره
(دۆست و دوژمن) و له‌گه‌ڵ واقیعی بانگه‌وازه‌كه‌یدا كارلێك بكات و بكه‌وێته گفت‌وگۆ
له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه و خه‌ڵكه‌كه؛ ئینجا ده‌توانێت ده‌قێكی وه‌كو قورئان بڵێت، و
ئینجا كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م كه‌سه ده‌توانێت ده‌قێكی هاوشێوه‌ی قورئان بڵێت. به
ده‌ربڕینێكی تر: هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی تر ده‌یتوانی هاوشێوه‌ی قورئان بڵێت! چۆن كه‌سێكی
عه‌ره‌بی فره‌په‌رست كه خاوه‌نی ئایینێكی فره‌په‌رستیی ساده‌یه و له بیری
ئایینی‌دا هه‌ژاره و له بیركردنه‌وه‌دا سه‌ره‌تایه؛ ده‌توانێت لاسایی قورئان
بكاته‌وه؟! به‌ڵكو موحه‌ممه‌د بۆ خۆیشی هه‌ر وا به‌ساده‌یی قورئانی بۆ نه‌هاتوه به‌ڵكو دوای بیركردنه‌وه
و تێڕامان و عه‌وداڵیی زۆر و پڕبونی مێشكی به واتای ئایینی توانیویه‌تی ئه‌و ده‌قانه
دابهێنێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو كارلێكی موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه و خه‌ڵكه‌كه
و هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه و خه‌ڵكه‌كه قورئانی به‌م شێوه‌یه داڕشتوه
كه ده‌یبینین. موحه‌ممه‌دیش له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا قورئانی بۆ نه‌هاتوه، به‌ڵكو
له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بۆی هاتوه كه ده‌توانن نه‌ست (لاوعي) ی مرۆڤ بوروژێنن و
وای لێ بكه‌ن بتوانێت داهێنان بكات، وه‌كو ئه‌و نۆره ده‌ماری (عصبي) ـانه‌ی كه
بۆی ده‌هاتن (كه ئێره جێی ئه‌م باسه نیه) و هه‌ندێك جاریش دوای نوستن، جگه له
كه‌شی خه‌ڵوه‌ت. له‌به‌ر ئه‌وانه كه‌سێك ده‌یتوانی هاوشێوه‌ی قورئان بڵێت كه خۆی
هاوشێوه‌ی موحه‌ممه‌د بێت: پێغه‌مبه‌ر بێت به‌و واتایه‌ی بڕوای وا بێت كه په‌یامێكی
ئایینیی گه‌وره‌ی پێیه بۆ خه‌ڵك، و داهێنه‌ر بێت و توانای وتنی ده‌قێكی ئایینیی
نمونه‌یی ئاستبه‌رزی هه‌بێت. بۆیه ـ به بڕوای من ـ ئه‌وه‌ی كه وای كردوه وتنی
شتێكی وه‌كو قورئان قورس بێت؛ قاڵبه زمانه‌وانیه‌كه‌ی و ڕه‌وانبێژیه‌كه‌ی نیه به
پله‌ی یه‌ك، زۆر كه‌س هه‌بون و هه‌ن كه توانای خه‌یاڵییان له زمانی عه‌ره‌بی و
ڕه‌وانبێژیی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت، به‌ڵكو نهێنیه سه‌ره‌كیه‌كه له بیركردنه‌وه و
ناوه‌ڕۆكه فیكری ـ ئایینیه‌كه‌دایه: هه‌ر كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌قێكی وه‌كو
قورئان دابڕێژێت؛ ده‌بێت وه‌كو موحه‌ممه‌د، وه‌كو پێغه‌مبه‌رێك و ڕابه‌ڕێكی ئایینی
و ڕۆحی، مێشكی پڕ بێت له بیرۆكه و واتای ئایینیی به‌رز و جوان، ئه‌و كاته كه
سه‌رڕێژی ده‌كات؛ قاڵبه زمانی و ڕه‌وانبێژیه‌كه مێشك بۆ خۆی ئاماده‌ی ده‌كات! ئه‌وانه‌ی
ئه‌زمونیان له بواری داهێنانی ده‌ق و ده‌قی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه ده‌زانن كه كاتێك
بیرۆكه دێت؛ بۆ خۆیشیان نازانن چۆن ئه‌م قاڵبه زمانیه جوانه ئاماده بو! سه‌ریان
سوڕ ده‌مێنێت كه چۆن یه‌كسه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژانه ڕیز ده‌به‌ستن و ئه‌و بیرۆكه‌یه
ده‌گه‌یه‌نن! به‌ڵام نهێنیه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌كه ئاماده بوه و
ڕاسته‌وخۆش مێشك ده‌سته‌واژه‌ی گونجاوی بۆ ئاماده ده‌كات. بۆیه ده‌ڵێم: كه‌سێك
ده‌توانێت ده‌قێكی وه‌كو قورئان بڵێت؛ ده‌بێت یان وه‌كو موحه‌ممه‌د بیركردنه‌وه‌یه‌كی
پێغه‌مبه‌رانه و توانایه‌كی داهێنه‌رانه‌ی هه‌بێت، یان كه‌سێك بێت ئه‌وه‌نده
شاره‌زای بیری ئایینی و ته‌وژمه ئایینیه‌كان بێت و به‌قوڵی له ژیانی ڕۆحیی مرۆڤ
گه‌یشتبێت كه بتوانێت خۆی له‌جێی كه‌سێكی له‌و جۆره دابنێت. هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ
مه‌رجی شاره‌زایی ته‌واو له عه‌ره‌بیی فه‌صیحی سه‌رده‌می قورئان و شێواز و ده‌سته‌واژه
و وشه و ده‌ربڕینه‌كانی.
٧. خاڵێكی تریش ده‌توانین بخه‌ینه
پاڵ خاڵه‌كانی تر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه موسوڵمانان كه بڕوای دڵنیا و ڕه‌گداكوتاویان
به خواییبونی قورئان هه‌یه؛ كه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان لـێ ده‌كرێت دان بنێن به‌وه‌دا
كه ده‌قێك له ئاستی ده‌قی قورئاندایه؟! بێ گومان به هیچ جۆرێك دانی پێدا نانێن
و شتی وا ناسه‌لمێنن! ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی
قورئان كارێكی یه‌كلایه‌نه بێت و به هیچ جۆرێك موسوڵمانان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن،
چونكه ناتوانن بێلایه‌ن بن و به‌بێلایه‌نی هه‌ڵی بسه‌نگێنن.
موسوڵمانان ئێسته واز له هه‌ندێك
ئیعجازی ده‌ستكرد و تازه‌دروستكراوی وه‌كو (ئیعجازی زانستی) و (ئیعجازی ژماره‌یی)
و (ئیعجازی مێژویی)(!) یش ناهێنن كه هیچ بنه‌ڕه‌تێكیشیان له خودی ئیسلامدا نیه،
ئینجا چۆن واز له باوه‌ڕی (ئیعجازی ڕه‌وانبێژی) ده‌هێنن كه بنچینه‌ی له
قورئاندا هه‌یه؟! چۆن ده‌توانن بێلایه‌ن بن؟
ئه‌م ئیعجازه قورئانیانه‌ی
كه موسوڵمان باوه‌ڕی پێیان هه‌یه؛ هه‌مویان نیشانه و ده‌ركه‌وته‌ی باوه‌ڕێكی
شاردراوه‌ن كه جۆرێكه له خواپه‌رستی له قاڵبی قورئانپه‌رستیدا، واته موسوڵمان
وه‌كو خوا بیر له‌م ده‌قه عه‌ره‌بیه‌ی قورئان ده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌توانین بڵێین
له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی‌دا خوا له
قورئاندا به‌رجه‌سته بوه و (حلول) ی كردوه، به ده‌ربڕینێكی تر: له كاتێكدا
(لۆگۆس) ی ئایینی مه‌سیحی له مه‌سیحدا به‌رجه‌سته بوه: خوا له شێوه و قاڵبی مه‌سیحدا
دابه‌زیوه‌ته سه‌ر زه‌وی، له به‌رامبه‌ردا (لۆگۆس) ی ئیسلام بریتیه له قورئان:
خوا له قاڵبی ده‌قی قورئاندا دابه‌زیوه‌ته سه‌ر زه‌وی. بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه
موسوڵمانان هه‌مو موعجیزه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نائاسایی و ناسروشتی بده‌نه پاڵ
قورئان.
٨. هه‌ر له‌م بابه‌ته؛
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئیسلام و موسوڵمانان ئازادیی بیركردنه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگادا
دابین نه‌كردوه، و هه‌ر موسوڵمانێك له ئیسلام په‌شیمان ببێته‌وه؛ به‌پێی زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری ڕێبازه ئیسلامیه‌كان حوكمی كوشتنه! له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا كێ ده‌توانێت
بێته پێشه‌وه و به‌خوێنشیرینیه‌وه بڵێت وه‌رن من وه‌ڵامی ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی
قورئان ده‌ده‌مه‌وه؟! هه‌ر بۆیه هیچ سه‌یر نیه كه كه‌س له كۆمه‌ڵگای
ئیسلامی‌دا بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه و كه‌س نه‌یوێرابێت هه‌نگاوی وا بنێت.. به‌ڵام
ئێستا موسوڵمانان وا خه‌ڵك تێده‌گه‌یه‌نن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیسلام بۆ خۆی پێشبڕكێیه‌كی
كردبێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له خۆیان ڕاده‌بینن وه‌ڵامی ته‌حه‌ددیه‌كه‌ی قورئان بده‌نه‌وه
و ئینجا هه‌ر ئیسلام بۆ خۆیشی ئاماده بێت له كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا ده‌قی یه‌كێك
له‌وانه په‌سه‌ند بكات و پێی بڵێ: ئافه‌رین! سه‌ركه‌وتو بویت! به‌ڵام كه‌س له
خۆی ڕانه‌بینیبێت به‌شداریی ئه‌و پێشبڕكێیه بكات!
٩. له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا
شێوازێكی تر هه‌یه بۆ بێهیواكردنی خه‌ڵك
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌حه‌ددیه قورئانیه‌كه.. ئه‌ویش شێوازی چیرۆكه كه كاریگه‌رترین
شێوازی چاندنی بیرۆكه‌یه له مێشكی خه‌ڵكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن! بۆ
نمونه: چیرۆك ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌ر (مه‌سله‌مه‌ی حه‌نیفه‌یی) (مَسْلَمة الحَنَفيّ)
كه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا پێی ده‌وترێت مه‌سله‌مۆكه (مُسَيلِمة) ی درۆزن (الكذاب)،
كه به‌پێی مێژوی ئیسلامی هاوچه‌رخی موحه‌ممه‌د بوه و ئه‌ویش خۆی به پێغه‌مبه‌ر
زانیوه و كێبه‌ركێی موحه‌ممه‌دی كردوه. جا له نوسراوه ئیسلامیه كۆنه‌كاندا هه‌ندێك
ده‌قی زۆر لاواز و پێكه‌نیناوی ده‌ده‌نه
پاڵ مه‌سله‌مه‌ی ناوبراو كه گوایه ئه‌وانه (وه‌حی) ـه درۆینه‌كه‌ی ئه‌و بون!
ده‌قه‌كانیش وا داڕێژراون كه لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی پێكه‌نیناویی قورئانن، وه‌كو
ئه‌وه‌ی گوایه دوای ئه‌وه‌ی سوره‌تی (النازعات) ی قورئانی بیستوه؛ وتویه‌تی: (والزارعات
زرعا، والحاصدات حصدا، والذاريات قمحا، والطاحنات طحنا، والخابزات خبزا، والثاردات
ثردا، واللاقمات لقما، لقد فضلتم علي أهل الوبر، وما سبقكم أهل المدر)! و گوایه
دوای ئه‌وه‌ی سوره‌تی (الكوثر) ی بیستوه؛ وتویه‌تی: (إنا أعطيناك الجواهر، فصل
لربك وجاهر، إن مبغضك رجل كافر)، یان دوای سوره‌تی (القارعة)؛ وتویه‌تی: (الفيل،
ما الفيل؟ وما أدراك ما الفيل؟! له ذنب وبيل، وخرطوم طويل، إن ذلك من خلق ربنا
الجليل) يان (الفيل، ما الفيل؟ وما أدراك ما الفيل؟! له ذنب وثيل، ومشفر طويل، وإن
ذلك من خلق ربنا لقليل)! ئه‌مه‌ش وا ده‌هێنێته پێش چاو كه ئه‌و كه‌سه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی
توانیوه لاساییه‌كی پێكه‌نیناویی قورئان بكاته‌وه. یان گوایه وتویه‌تی: (يا ضفدع بنت ضفدعين! نقي كم تنقين، لا الما‌ء
تكدرين، ولا الشارب تمنعين، رأسك في الما‌ء وذنبك في الطين، إن الأرض بيننا وبين
قريش ولكن نصفين، ولكن قريشا قوم لا يعدلون). ئه‌مانه هه‌مویان هه‌ڵبه‌سراون بۆ
ناشیرینكردنی ئه‌و كه‌سێتیه و بۆ چاندنی ئه‌و بڕوایه‌ش كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش سه‌ری
لێ بشێوێت و بیه‌وێت وه‌كو قورئان بڵێت؛ هه‌ر له بابه‌تی ئه‌م لاساییه پێكه‌نیناویانه
ده‌رده‌چێت!
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌دا
بڕوامان وایه وتنی په‌خشانێكی عه‌ره‌بیی ئایینیی هاوشێوه‌ی قورئان، له توانادا
هه‌یه بۆ كه‌سێك ئه‌زمونێكی ئایینی و ڕۆحیی هه‌بێت، یان ئه‌وه‌نده له ئه‌زمونی
ڕۆحیی مرۆڤ گه‌یشتبێت كه بتوانێت له‌سه‌ر زمانی ئه‌و ئه‌زمونه‌وه بدوێت. له‌م
حاڵه‌ته‌دا بیرۆكه‌ی ئایینی له بیری ئه‌و كه‌سه‌دا ئاماده‌یه و ده‌توانێت خۆی
بخاته ئه‌و بارودۆخه‌وه كه پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو موحه‌ممه‌د تێیدا ده‌قێكی وه‌كو
قورئانی تێدا داهێناوه، و ده‌توانێت ده‌قێك به‌رهه‌م بهێنێت كه ئه‌و ڕه‌ونه‌قه
ڕه‌وانبێژی و ڕۆحیه‌ی پێوه دیار بێت كه به قورئانه‌وه دیاره.
له‌م بابه‌ته ده‌كرێت ئه‌زمونێك
بگێڕینه‌وه، كه هه‌رچه‌ند به‌ته‌واوی لێمان ڕون نیه، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته
نمونه بۆ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا ڕه‌وانبێژیی عه‌ره‌بی و ئه‌زمونی ئایینیی تێدا كۆ
بوه‌ته‌وه. ئه‌ویش ئه‌زمونی شاعیری ناوداری عه‌ره‌بی سه‌رده‌می عه‌بباسی (ئه‌حمه‌دی
كوڕی ئه‌لحوسه‌ینی كینده‌یی جه‌عفی) ی ناسراو به (موته‌نه‌ببی) (المتنبي) (٣٠٣ ـ ٣٥٤
ك.). شتێكی زانراوه له مێژودا كه (موته‌نه‌ببی) پێش ئه‌وه‌ی بچێته ده‌رباری (سيف
الدولة) ی فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب؛ له بیابانی (سه‌ماوه) كه ده‌كه‌وێته
نێوانی (كوفه) و (شام)، پێغه‌مبه‌رایه‌تیی
ڕاگه‌یاندوه (سه‌ره‌تا لافی عه‌له‌ویبونی لێ داوه و پاشان خۆی كردوه به پێغه‌مبه‌ر)
و خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی كه‌وتون به‌تایبه‌تی له خێڵی كه‌لب، هه‌تا
(لؤلؤ) جێگری ده‌سه‌ڵاتداری ئیخشیدی له حیمص هێزی نارده سه‌ری و دیلی كرد و به‌ندی
كرد هه‌تا په‌شیمان بوه‌وه له‌و باوه‌ڕ و داوایه‌ی خۆی. ئینجا سه‌رچاوه‌كان باسی
ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یدا؛ چه‌ند بڕگه
و پارچه ده‌قێكی به ناوی قورئانی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا خوێندوه‌ته‌وه، كه ئه‌و
سه‌رچاوانه ته‌نها سه‌ره‌تای یه‌كێك له‌و پارچانه بۆ ئێمه ده‌گێڕنه‌وه، هه‌رچه‌ند
نازانین تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕاسته موته‌نه‌ببی بۆ خۆی ئه‌و پارچه‌یه‌ی وتبێت.
قازی و ئه‌دیبی به‌صڕه‌یی ناودار (ئه‌لموحه‌سسینی كوڕی عه‌لی) (المحسّن بن
علي) ی ناودار به (ئه‌بو عه‌لیی ته‌نوخی) (أبو علي
التنوخي) (٣٨٤ ك.) له (نشوار المحاضرة وأخبار المذاكرة) دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه،
ده‌ڵێت:
"ئه‌بو عه‌لی ئیبن ئه‌بی حامید
بۆی گێڕامه‌وه، وتی: له خه‌ڵكانێكم بیست له حه‌له‌ب ده‌یانگێڕایه‌وه، و ئه‌و
كاته‌ش موته‌نه‌ببی له‌وێ بو، كه كاتی خۆی له بیابانی (السماوة) و ده‌وروبه‌ری
خۆی كردوه‌ته پێغه‌مبه‌ر، هه‌تا ئه‌میری حیمص (لوئلوئـ) (لؤلؤ) له‌لایه‌ن
ئیخشیدیه‌كانه‌وه بۆی چو، و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد و دیلی كرد و هه‌مو ئه‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ش
وه‌كو (كه‌لب) و (كیلاب) كه لێی كۆ ببونه‌وه په‌رته‌وازه‌ی كردن، و ئینجا له به‌ندیخانه
حه‌پسی كرد هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر و خه‌ریك بو بمرێت و زایه ببێت، ئیتر كه‌یسه‌كه‌ی
لێی پرسرایه‌وه، ئه‌ویش داوای ته‌وبه‌ی لێ كرد، و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر
نوسی و شاهێدی له‌سه‌ر گیرا له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌ی
داوای كردوه باتڵه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیسلام و ته‌وبه‌ی لێ كردوه، و ناگه‌ڕێته‌وه
بۆسه‌ری. و ئیتر به‌ری دا.
وتی: وته‌گه‌لێكی به‌سه‌ر خه‌ڵكی
بیاباندا خوێندبوه‌وه و وتبوی ئه‌مه قورئانێكه و بۆم دابه‌زیوه، و خه‌ڵك زۆر
سوره‌تیان له‌و قورئانه‌ی ئه‌و ده‌گێڕایه‌وه، سوره‌تێكم له‌وانه لای خۆم نوسیه‌وه،
به‌ڵام فه‌وتا و ته‌نها سه‌ره‌تاكه‌یم بیرماوه كه ده‌ڵێت: (والنجمِ السّيّار،
والفَلَكِ الدوّار، والليلِ والنهار؛ إن الكافر لفي أخطار، امْضِ على سُنَنك، واقْفُ
إِثْرَ مَن كان قبلك من المرسلين، فإنّ الله قامِعٌ بك زَيْغَ مَن أَلْحَدَ في
دينه وضلّ عن سبيله)، واته: (به ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆك و فه‌له‌كی خولۆك و شه‌و و
ڕۆژ؛ بێباوه‌ڕ له مه‌ترسیگه‌لێكدایه. به ڕاسته‌ڕێگه‌ی خۆتدا بڕۆ، و شوێنپێی
پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆت هه‌ڵبگره، خوا لادان و خواروخێچیی ئه‌وانه‌ت پێ سه‌ركوت ده‌كات كه له دینه‌كه‌ی
لا ده‌ده‌ن و ڕێگه‌كه‌ی ون ده‌كه‌ن). وتی: سوره‌تێكی درێژ بو و ته‌نها ئه‌م تۆزه‌یم
له‌به‌ر ماوه..."(١).
ئایه‌ت(!) ی كۆتایی (فإن الله
قامع بك زيغ من ألحد في دينه وضلّ عن سبيله) وا پێیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌واو
نیه و ته‌واوكه‌ری ماوه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا (وه‌كو "تاریخ الإسلام"
ی ذه‌هه‌بی) و له ده‌سته‌واژه‌ی هه‌مان ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی (ته‌نوخی) له (ئیبن
ئه‌بی حامید) ه‌وه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو هاتوه و ده‌بێته ئایه‌تێكی ته‌واو، كه
ده‌ڵێت: (فإن الله قامع بك زيغ من ألحد في الدين وضل عن السبيل)(٢) [كه له وێنه‌كه‌دا
پشتم به‌مه‌یان به‌ستوه]. له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌شدا (وه‌كو "البداية
والنهاية" ی ئیبن كه‌ثير) دێڕی (إن الكافر لفي أخطار) به شێوه‌ی (إن الكافر
لفي خَسار) هاتوه و دێڕی (امضِ على سُنَنِكَ) به شێوه‌ی (امضِ على سُنَّتِكَ)
هاتوه(٣).
مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م
نمونه‌یه ئه‌وه بو كه ئه‌م ده‌قه، چ موته‌نه‌ببی خۆی وتبێتی و چ كه‌سێكی تر
وتبێتی، سیما و شێوه‌یه‌كی قورئانیی هه‌یه و ده‌كرێت به قورئان به‌راورد بكرێت.
به‌تایبه‌تی به‌شی دوه‌می (امْضِ على سُنَنِكَ واقْفُ إِثْرَ مَن كان قبلك من المرسلين
* فإنّ الله قامِعٌ بك زَيْغَ مَن أَلْحَدَ في الدين وضلّ عن السبيل)، ئه‌مه ڕه‌نگه
وا بزانرێت قورئانه!
منیش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش؛
له‌و بابه‌ته ئه‌مه‌م نوسیبو: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ، قُلِ: الرُّوحُ مَا بِهِ تَحْيَوْنَ
وَبِهِ تَعْقِلُونَ* وَإِنَّهُ لَقَبَسٌ مِنْ نُورِ رَبِّكُمْ أَحَلَّهُ بِكُمْ، فيَنْسَلُّ مِنْكُمْ حِينَ تَمُوتُونَ *
وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَرْتَدُّ إِلَيْكُمْ فَتَنْبَعِثُونَ * فَمِنْكُمْ مَنْ يَشْقَى بِهِ فِي النَّارِ خَالِدًا فِيهَا،
إِنَّهُمْ كَانُوا عَنْ آيَاتِنَا يَحِيدُونَ * وَمِنْكُمْ مَنْ يَتَنَعَّمُ فِي الْجَنَّاتِ خَالِدًا فِيهَا، فَنِعْمَ مَا
كَانُوا يَعْمَلُونَ *). به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رای له‌سه‌ر دروست بو؛ شاردمه‌وه!
وه‌كو ده‌بینین؛ زۆر قورس نیه،
ده‌كرێت!
په‌راوێز:
(١) التنوخي، نشوار المحاضرة وأخبار المذاكرة. تحقيق: عبود
الشالجي. دار صادر، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٧١. جـ. ٨، ص‌ص. ١٩٨، ١٩٩: "حدثني
أبو علي بن أبي حامد قال: سمعت خلقا بحلب يحكون أن أبا الطيب المتنبئ بها إذ ذاك، كان
في بادية السماوة ونواحيها. إلى أن أخرج إليه لؤلؤ أمير حمص من قبل الإخشيذية،
فقاتله وأسره وشرّد من كان اجتمع إليه من كلب وكلاب وغيرهما من قبائل العرب. وحبسه
في السجن دهرا طويلا فاعتلّ وكاد أن يتلف، حتى سئل في أمره، فاستتابه، وكتب عليه
وثيقة أشهد عليه فيها ببطلان ما ادعاه ورجوعه الى الإسلام وأنه تائب منه، ولا
يعاود مثله وأطلقه. قال:
وكان قد تلا على البوادي كلاما ذكر أنه قرآن أنزل عليه وكانوا يحكون له سورا
كثيرة، نسخت منها سورة ضاعت وبقي أولها في حفظي وهو: (والنجم السيار، والفلك الدوّار،
والليل النهار إن الكافر لفي أخطار، امض على سننك، واقف إثر من كان قبلك من
المرسلين، فإن الله قامع بك زيغ من ألحد في دينه وضلّ عن سبيله)، قال: وهي طويلة
لم يبق في حفظي منها غير هذا...".
هه‌روه‌ها بڕوانه: ابن
العديم، بغية الطلب في تاريخ حلب. تحقيق:
د. سهيل زكار. جـ. ٢، ص. ٦٤٦.
(٢) بۆ نمونه؛ بڕوانه:
الذهبي، تاريخ الإسلام ووفيات
المشاهير والأعلام. تحقيق: عمر عبد السلام التدمري. دار الكتاب العربي، بيروت. الطبعة
الثانية، ١٩٩٣. جـ. ٢٦، ص. ١٠٣: "قال التنوخي: حدثني أُبّيُّ بن أبي علي بن أبي
حامد: سمعنا خلقا بحلب يحكون والمتنبي بها إذ ذاك أنه تنبأ في بادية السماوة، قال:
فخرج إليه لؤلؤ أمير حمصي من قبل الإخشيدية فأسره بعد أن قاتل المتنبي ومن معه،
وهرب من كان اجتمع عليه من حلب، وحبسه دهرا، فاعتل وكاد أن يتلف، ثم استتيب بمكتوب. وكان قد قرأ على البوادي كلاما ذكر أنه قرآن
أنزل عليه نسخت منه سورة فضاعت وبقي أولها في حفظي وهو: "والنجم السيار
والفلك الدوار والليل والنهار؛ إن الكافر لفي أخطار، امض على سننك واقف أثر من كان
قبلك من المرسلين، وإن الله قامع زيغ من ألحد في الدين وضل عن السبيل". قال:
وهي طويلة...".
تێبینی: ده‌سته‌واژه‌ی (حدّثني أُبَيُّ بن أبي علي بن أبي حامد) وا
ده‌رده‌كه‌وێت له ده‌سته‌واژه‌ی لای ـ بۆ نمونه ـ (ابن العدیم) له (بغية الطلب
في تاريخ حلب) دا وه‌رگیراوه و شێواوه، لای (ابن العدیم) له‌سه‌ر زمانی (عه‌لیی
كوڕی ئه‌لموحه‌سسینی ته‌نوخی) ی كوڕی (ته‌نوخی) ی خاوه‌نی (نشوار المحاضرة) ه‌وه
نوسراوه: (حدثنا أبي قال: حدثني أبو علي بن أبي حامد)، ئیتر ده‌سته‌واژه‌ی
(باوكم) (أبي) لای ذه‌هه‌بی شێواوه و بوه‌ته (أُبَيّ)، ئه‌گه‌رنا (ئوبه‌یی) (أُبَيّ)
ناوێک له ئارادا نیه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كانی چاپی كتێبه‌كه‌ی ذه‌هه‌بی، كه
ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مو ده‌ستنوسه‌كانی.
(٣) بڕوانه:
ابن كثير، البداية والنهاية. تحقيق: علي شيري. دار إحياء التراث العربي. الطبعة
الأولى، ١٩٨٨. جـ. ١١، ص‌ص. ٢٩٠، ٢٩١.