قورئان و پێشبینیی داڕمانی سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی..
كوجا مه‌رحه‌با؟!
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له قورئاندا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌ی
دواتر ناسرا به (مسجد الضرار)، كه كۆمه‌ڵێك له‌و مهدینهییانهی قورئان به
دوڕوهكان (المنافقون) ناویان ده‌بات، له ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌دینه دروستیان
كردبو، بۆ دروستكردنی ناكۆكی و تێكدانی یه‌كڕیزیی موسوڵمانه‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ
له‌ناوبردنی هێزه ئیسلامیه‌كه. له‌و باره‌وه قورئان ده‌ڵێت: (والذين اتخذوا
مسجدا ضرارا وكفرا وتفريقا بين المؤمنين وإرصادا لمن حارب الله ورسوله من قبل
وليحلفن إن أردنا إلا الحسنى والله يشهد إنهم لكاذبون. لا تقم فيه أبدا، لمسجد أسس
على التقوى من أول يوم أحق أن تقوم فيه، فيه رجال يحبون أن يتطهروا، والله يحب
المطهرين. أفمن أسس بنيانه على تقوى من الله ورضوان خير أم من أسس بنيانه على شفا
جرف هار فانهار به في نار جهنم؟ والله لا يهدي القوم الظالمين) (التوبة: ١٠٧ ـ ١٠٩).
ئه‌مه ته‌فسیری ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌یه:
"كۆمه‌ڵێكیان (١٢ كه‌س له دوڕوهكان) مزگه‌وتێكیان
دروست كردوه بۆ دژایه‌تی (ی مزگه‌وتی قوباء) و بۆ بێباوه‌ڕی و تێكدانی ڕیزی موسوڵمانان
(كه به‌شێك له‌و موسوڵمانانه‌ی ده‌وری مزگه‌وتی قوباء ده‌چون بۆ ئه‌و مزگه‌وته)
و بۆ چاوه‌ڕوانیی ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر شه‌ڕی دژی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه
(كه مه‌به‌ست ئه‌بو عامیری ڕاهیب كه چوبو بۆ هێنانی سه‌رباز له‌لایه‌ن قهیصهرهوه
بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسوڵمانه‌كان، كه مزگه‌وته‌كه‌ش به فه‌رمانی ئه‌و دروست كرابو
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باره‌گایه‌ك بۆی كاتێك گه‌ڕایه‌وه)، و سوێندیش ده‌خۆن و ده‌ڵێن:
مه‌به‌ستمان (له كردنه‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وته) ته‌نها چاكه و باشه‌یه، خواش شایه‌ته
كه ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن. (داوایشیان له پێغه‌مبه‌ر كردبو بچێت نوێژ له مزگه‌وته‌كه‌یاندا
بكات، به‌ڵام قورئان وه‌ڵامی ئه‌وه بو:) قه‌ت له‌و مزگه‌وته نوێژ مه‌كه (و پێغه‌مبه‌ر
كۆمه‌ڵێكی نارد ڕوخاندیان)، مزگه‌وتێك (كه مزگه‌وتی قوبائه) هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژ
(ی گه‌یشتنه شاری مه‌دینه) ـه‌وه بناخه‌ی دانراوه؛ شایه‌نتره نوێژی تێدا بكه‌یت،
كۆمه‌ڵێك پیاوی (له ئه‌نصاریه‌كان) تێدایه كه حه‌زیان له پاكوتهمیزیه
(گێڕانه‌وه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌و چه‌ند ماڵه‌ی ده‌وری قوباء پێشتر ئه‌وه له جوله‌كه‌كانه‌وه
فێر بون له‌سه‌ر پێشاو دوای به‌رد ئاویش به‌كار بهێنن!!)، خوایش پاكۆكارانی خۆش ده‌وێت.
ئه‌رێ كه‌سێك له‌سه‌ر بناخه‌ی له‌خواترسان و به‌ته‌مای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و بناخه‌ی
مزگه‌وتێكی دانابێت (وه‌كو مزگه‌وتی قوباء)؛ باشتره یان كه‌سێك بناخه‌ی مزگه‌وتێكی
له‌سه‌ر لێواری كه‌نده‌ڵان (واته لایه‌كی ڕوبارێك) ێك كه خه‌ریكه داده‌ڕمێت (وه‌كو
مزگه‌وتی ضیڕاڕ) دانابێت كه ئیتر دروستكه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته خواره‌وه
به ئاگری دۆزه‌خدا؟ خوایش خه‌ڵكانی سته‌مكار ناخاته سه‌ر ڕێی ڕاست".
ئه‌مه بو واتای ئه‌و چه‌ند ئایه‌ته، كه باسی ڕوداوێكی
ڕابردوی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ده‌كات.
به‌ڵام ئێسته هه‌ندێك موسوڵمانی
نه‌شاره‌زا و چه‌واشه‌كار، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان و دواكهوتوییان و بۆ به‌رده‌وامیدان
به هۆشیاریی ئه‌فسانه‌یی و نازانستی له‌ناو ڕه‌شه‌خه‌ڵكی داماودا، دێن ئایه‌تێك
له‌م سێ ئایه‌ته به شێوه‌یه‌ك لێك ده‌ده‌نه‌وه كه ئاماژه بێت بۆ داڕمانی دو
بورجی (سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی) World Trade Center، كه له هێرشته تێرۆریستیه‌كه‌ی (١١ ی سێپته‌مبه‌ر) دا ته‌ختی
زه‌وی كران. كه كۆمه‌ڵێك موسوڵمان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دا كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سه‌عودییه
بون. ئێسته‌ش گه‌لێك موسوڵمان، له‌بریی ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تێرۆریستیه
بكه‌ن؛ دێن له قورئاندا ئاماژه ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌و ڕوداوه، و گوایه قورئان پێش
ئه‌وه‌نده سه‌ده پێشبینیی ئه‌و ڕوداوه‌ی كردوه! به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن:
ئایه‌تی (أفمن أسس بنيانه على
تقوى من الله ورضوان خير أم من أسس بنيانه على شفا جرف هار فانهار به في نار جهنم؟
والله لا يهدي القوم الظالمين) (التوبة: ١٠٩) ئاماژه‌ی بۆ ڕوداوه‌كه كردوه:
١. سه‌نته‌ره‌كه له شه‌قامێك
ـ یاخود ناوچه‌یه‌ك ـ ی شاری نیویۆرك بو، كه پێی ده‌وترێت (جرف هار) Jerf Har! كه
ـ گوایه ـ ئه‌م ناوه‌ش له ئایه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه ده‌ڵێت (على شفا
جرف هار).
٢. كاتی هێرشه‌كه و داڕمانی
دو بورجه‌كه، ڕۆژی (١١/٩/٢٠٠١) بو. ئه‌م ئایه‌ته‌ش ده‌كه‌وێته سوره‌تی (التوبة)
كه ده‌كه‌وێته جوزئی (١١) ی قورئان، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ڕۆژه‌كه!
٣. هه‌روه‌ها سوره‌تی (التوبة)
سوره‌تی (٩)هه‌می قورئانه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و مانگه‌ی كه ڕوداوه‌كه
تێیدا ڕوی داوه كه مانگی (٩) یه.
٤. ژماره‌ی وشه‌كانی سوره‌تی
(التوبة) له سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا ئایه‌تی (١٠٩)؛ (٢٠٠١) پیته، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه
بۆ ساڵی ڕوداوه‌كه.
٥. ژماره‌ی ئایه‌ته‌كه (١٠٩)
ی سوره‌تی (التوبة) یه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ژماره‌ی قاته‌كانی بورجه‌كه!
***
هه‌رچه‌ند كات زۆر له‌وه به‌نرختره
له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پرۆپاگهندایهكی بێنرخی له‌م جۆره‌دا سه‌رفی بكه‌ین، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆپاگهندایه زۆر بڵاو بوه‌ته‌وه و زۆر كه‌س لایان بوه‌ته
پرسیار و هه‌لێكیشه بۆ خستنه‌ڕوی هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر قورئان و موصحه‌ف؛ به‌م
چه‌ند خاڵه ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
١. ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته باسی
مزگه‌وتی ضیڕاڕ (مسجد الضرار) ده‌كات، و ده‌یه‌وێت بڵێت: جیاوازی هه‌یه له‌نێوان
مزگه‌وتێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای له‌خواترسان دامه‌زرێنرابێت و مزگه‌وتێك بۆ مه‌به‌ستی
دژایه‌تیی خوا دامه‌زرێنرابێت، ئینجا ده‌قه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م كاره خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌باته
خواره‌وه به دۆزه‌خدا، بۆ ئه‌م واتایه‌ش ده‌قه‌كه دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چوێنێت به بینایه‌ك له‌سه‌ر لێواری كهندهڵانێكی سه‌ر
ڕوبارێك دروست كرابێت كه به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و گومانی تێدا نیه كه ئه‌م بینایه
زو داده‌ڕمێت.
ئیتر ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به
(سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی) ی نیویۆركه‌وه چیه؟ گۆڕینی واتای ده‌قه‌كه به‌م
شێوه‌یه له (ته‌حریف) ێك زیاتر نیه. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی داڕمانی بنیاتنراوێك
ده‌كات؛ ده‌بێت به‌سه‌ر (سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی) دا بسه‌پێنرێت؟!!
خۆ ئه‌و سه‌نته‌ره، نه مزگه‌وته!
نه بۆ دژایه‌تیی مزگه‌وتێك دروست كراوه! نه له‌سه‌ر لێواری كهندهڵانێك دروست
كراوه! و نه قورئانیش مه‌به‌ستی له
(لێواری كهندهڵانێك و داڕمان) شتێكی واقیعیه به‌ڵكو ئه‌مه نمونه‌یه‌كه
هێناوێتیه‌وه بۆ چواندن (تشبيه).
٢. ئه‌م ناوه (جرف هار) Jerf Har، هه‌ڵبه‌سراو و ده‌ستكرده، و هیچ شه‌قامێك یان ناوچه‌یه‌ك له نیویۆرك
به‌م ناوه‌وه نیه.
خۆی بینای دو تاوه‌ره‌كه ده‌كه‌وته
سه‌ر سێ شه‌قام به‌م ناوانه:
شه‌قامی ئازادی Liberty Street
شه‌قامی ڤیزی Vesey Street
شه‌قامی كلێسا Church Street
شوێنی سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی
بڕوانه شه‌قامه‌کانی
Liberty St و Vesey St و Church St
بڕوانه شه‌قامه‌کانی
Liberty St و Vesey St و Church St
بۆ نمونه؛ بڕوانه:
World Trade Center - Ground Zero. Vesey-Liberty-Church-West Streets. New York, NY 10038
هه‌روه‌ها بڕوانه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که وشه‌ی (جرف) له ده‌قه‌که‌دا به (جوڕوف) ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ک به (جیرف) یان (جێرف)!!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که وشه‌ی (جرف) له ده‌قه‌که‌دا به (جوڕوف) ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ک به (جیرف) یان (جێرف)!!
٣.
سوره‌تی (التوبة) ده‌كه‌وێته جوزئی (١١) ی قورئان؛ ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به
خودی قورئانه‌وه نیه، دابه‌شكردنی قورئان بۆ (٣٠) جوزء و (٦٠) حیزب؛ شتێكه دوای
پێغه‌مبه‌ر كراوه و ناكۆكییشی تێدایه: لای هه‌ندێك قورئان كراوه به (٣٠) جوزء،
لای هه‌ندێكی تر كراوه (٦٠) جوزء، لای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دوه‌م ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (التوبة) ده‌كه‌وێته جوزئی (٢٠)! چونكه لای ئه‌مانه جوزئی (٢٠) له‌دوای
ئایه‌تی (التوبة: ٩٢) و سه‌ره‌كه‌ی (ما ینفقون) ده‌ست پێ ده‌كات.
بڕوانه:
الداني،
البيان في عدّ آي القرآ‌ن. تحقيق: غانم قدوري الحمد. مركز المخطوطات والتراث،
الكويت. الطبعة الأولى، ١٩٩٤. ص‌ص. ٣١٧، ٣١٨.
ئه‌م
قهڵهمۆچكه ئیسلامیانه‌ی ئێسته ته‌نها چاپه سهعودیهكهی قورئانیان لایه و
هیچی تر نازانن له قورئان، ئه‌و چاپه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و ئیعجازی لێ ده‌رده‌هێنن، وا ده‌زانن ئه‌و چاپه لای خواوه هاتوه! خه‌ڵكی وایانم
بینیوه ئیعجازی له شوێنی نوسینی وشه‌یه‌ك له‌و چاپه‌دا ده‌رهێناوه! له كاتێكدا
ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به دابه‌شكردنی وشه‌كانه‌وه هه‌یه به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كاندا كه
له‌لایه‌ن خۆشنوسه‌كه (عثمان طه) خۆیه‌وه كراوه.
ئینجا چ په‌یوه‌ندییه‌كی لۆجیكی هه‌یه له‌نێوان
ژماره‌ی جوزئی سوره‌ته‌كه و ڕۆژی ڕوداوه‌كه؟ بۆچی و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ژماره‌ی
جزئی سوره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ڕۆژی ڕوداوه‌كه به‌راورد بكرێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ـ بۆ نمونه
ـ مانگی ڕوداوه‌كه؟!
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك لۆجیكی بێت؛ ده‌بێت گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر
به‌راورد بكرێت، و بچوكتر له‌گه‌ڵ بچوكتر.. بۆ نمونه: ساڵ له مانگ گه‌وره‌تره،
مانگیش له ڕۆژ گه‌وره‌تره، له به‌رامبه‌ریشدا: جوزء له سوره‌ت گه‌وره‌تره،
سوره‌تیش له ئایه‌ت گه‌وره‌تره.. لێره‌دا ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك لۆجیكیه جوزء له‌گه‌ڵ
ساڵ، و سوره‌ت له‌گه‌ڵ مانگ، و ئایه‌ت له‌گه‌ڵ
ڕۆژ، به‌راورد بكرێت، به‌و پێیه‌ی كه گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر به‌راورد ده‌كرێت..
به‌ڵام له‌م ئیعجازه سازكراوهدا جوزء له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌راورد كراوه.. ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه وشكهكهڵهكهكهی بۆ ساز ده‌بێت!
٤.
كه سوره‌تی (التوبة) سوره‌تی (٩)هه‌می قورئانه؛
ئه‌مه‌ش دیسان باسی ڕێكخستنێكی قورئانه كه دوای پێغه‌مبه‌ر كراوه. ڕێكخستنی
سوره‌ته‌كان له موصحه‌فدا كارێك بوه كه له موصحه‌فه ستاندارده‌كه‌ی (عوثمان)
دا صه‌حابیه‌كان به بیروڕا و (ئیجتیهاد) ی خۆیان كردویانه، یانی (توقيفي) نیه،
كه ئه‌مه‌ش ڕای زۆرینه (جمهور) ی زاناكانی ئیسلامی له‌سه‌ره، له‌مانه ئیمام
(مالیك) و باقیللانی (یه‌كێك له‌و دو بیروڕایه‌ی كه لێیه‌وه گه‌یشتوه) و ئیبن
فاریس، بهڵگهكهیشیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان (توقيفي) و خوایی
بێت؛ صه‌حابیه‌كان نه‌یانده‌توانی موصحه‌فیان هه‌بێت به ڕێكخستنی جیاواز، بۆ
نمونه: موصحه‌فی عه‌لی به‌پێی ڕێكخستنی كاتی و مێژویی بو یانی به سوره‌تی (اقرأ)
ده‌ستی پێ ده‌كرد، موصحه‌فی (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود) و (ئوبه‌یی كوڕی كه‌عب) یش
كه‌مێك له ڕێكخستنی موصحه‌فه‌كه‌ی لیژنه‌كه‌ی (عوثمان) ده‌چن به‌ڵام جیاوازییه‌كی
زۆریشیان هه‌بوه.
بڕوانه:
السيوطي، أسرار ترتيب القرآ‌ن.
دار الفضيلة للنشر والتوزيع. ص. ٤١.
السيوطي، الإتقان في علوم
القرآ‌ن. تحقيق: محمد أبو الفضل إبراهيم. الهيئة المصرية العامة للكتاب. ١٩٧٤. جـ. ١،
ص. ٢١٦ (وأما ترتيب السور فهل هو توقيفي أيضا أو هو باجتهاد من الصحابة؟ خلاف،
فجمهور العلما‌ء على الثاني منهم مالك والقاضي أبو بكر في أحد قوليه).
و هه‌ندێك به‌ڵگه‌یش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكخستنه‌ی هه‌یه به ڕێنمایی و فه‌رمانی (عوثمان) خۆی بوه و ئه‌وانی تریش په‌سه‌ندیان كردوه، و ڕه‌نگه كه‌سێكی وه‌کو (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود) ناڕازییش بوبێت، چونكه هه‌ندێك سه‌ره‌داو هه‌ن كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو ئاماده نه‌بوه موصحه‌فه‌كه‌ی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه بۆ سوتاندنی دوای ده‌ركردنی موصحه‌فی ستاندارد.
له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان
و ئه‌و ژماره‌یه‌ی هه‌ر سوره‌تێك له‌و ڕێكخستنه وه‌ری ده‌گرێت به‌شێك نیه له
قورئان هه‌تا حسابی (وه‌حی) ی بۆ بكرێت و ئیعجازی لێ ده‌ربهێنرێت.
٥. ده‌ڵێت "ژماره‌ی
وشه‌كانی سوره‌تی (التوبة) له سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا ئایه‌تی (١٠٩)؛ (٢٠٠١) وشه‌یه"،
به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نیه، به‌ڵكو (٢٠٨٣) وشه‌یه. هه‌مو سوره‌ته‌كه‌ش، به‌پێی زانیاریی
ئیمامی (دانی)، له كتێبی (البيان في عدّ آي القرآ‌ن)،
(٢٤٩٧) وشه‌یه.
بڕوانه: الداني، البيان في عدّ آي القرآ‌ن. ص. ١٦٠: (سورة
التوبة... وكلمها ألفان وأربع مئة وسبع وتسعون كلمة).
منیش خۆم ژماردم (٢٤٩٨) وشه
ده‌رچو، ئیتر نازانم ئه‌م جیاوازیه‌ی ژماردنه‌كه‌ی ئیمامی دانی و خۆم له چیه‌وه
دروست ده‌بێت.
گرنگ ئه‌وه‌یه ئایه‌ته‌كانی
(١ ـ ١٠٩) ی سوره‌تی (التوبة)؛ به هیچ ژماردن و حیسابێك نابێته (٢٠٠١) وشه و زۆر
له‌وه زیاتره، وه‌كو وتم (٢٠٨٣) ده‌بێت. و وشه‌ی (٢٠٠١)ـه‌می سوره‌ته‌كه؛ وشه‌ی
(الله) یه له ئایه‌تی (١٠٦) ی سوره‌ته‌كه كه ده‌ڵێت (مرجون لأمر الله).
٦. ئینجا ده‌ڵێت: ژماره‌ی
قاته‌كانی بورجه‌كه (١٠٩) قاته، ژماره‌ی ئایه‌ته‌كه‌ش (١٠٩) ی سوره‌تی (التوبة) یه!
لێره‌دا دو هه‌ڵه هه‌یه:
ـ ژماره‌ی قاته‌كانی بورجه‌كه
(١٠٩) نه‌بوه، به‌ڵكو (١١٠) بوه (هه‌ردو بورجی ١ و ٢ له ١١٠ قات پێكدەهاتن).
ـ دیسان ژماردنی ئایه‌ته‌كانیش
دوای پێغه‌مبه‌ر كراوه و ناكۆكیی تێدایه: هه‌ر یه‌كه له كوفهییهكان و بهصڕهییهكان
و حیجازی (مه‌ككه‌یی ـ مه‌دینه‌یی) ـه‌كان و شامیه‌كان؛ ژماردنی جیاوازی خۆیان هه‌یه
بۆ ئایه‌ته‌كان. واته ئه‌م چه‌ند ژماردنه هه‌ن:
١. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌دینه:
ئه‌مه‌ش دو جۆره:
ا. ژماردنی مه‌دینه‌یی یه‌كه‌م
(العد المدني الأول): ئه‌مه قورئانخوێنی مه‌دینه (نافیع) له دو مامۆستای خۆی:
(ئه‌بو جه‌عفه‌ر) و (شه‌یبه‌ی كوڕی نهصصاح) ـه‌وه، گێڕاوێتیه‌وه. ئه‌م ژماردنه
لای قوتابیه كۆنه‌كانی نافیع كاری پێ كراوه.
ب. ژماردنی مه‌دینه‌یی دوایی
(العد المدني الأخير): ئه‌مه
قورئانخوێنێكی مه‌دینه (ئیسماعیلی كوڕی جه‌عفه‌ر) له (ئیبن جه‌مماز) ه‌وه، ئه‌میش
له (شه‌یبه) ی ناوبراو و (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) ی ناوبراوه‌وه، گێڕاوێتیه‌وه. ئێسته
ئه‌م ژماردنه له خوێندنه‌وه‌ی نافیعدا كاری پێ ده‌كرێت.
٢. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌ككه:
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنی مه‌ككه (ئیبن كه‌ثير).
٣. ژماردنی خه‌ڵكی كوفه: ئه‌مه
یه‌كێك له قورئانخوێنه‌كانی كوفه كه (حه‌مزه) یه گێڕاوێتیه‌وه.
٤. ژماردنی خه‌ڵكی به‌صڕه:
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنێكی به‌صڕه كه (عاصیمی جه‌حده‌ری) ـه.
٥. ژماردنی خه‌ڵكی شام: ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ قورئانخوێنێكی شام كه (یه‌حیای كوڕی ئهلحاريثى ذیماری) ـه كه خوێندنه‌وه‌كه‌ی
قورئانخوێنی شام (ئیبن عامیر) ده‌گێڕێته‌وه.
بڕوانه:
السخاوي، جمال القراء وكمال
الإقراء. تحقيق: د. مروان العطية، د. محسن خرابة. دار المأمون للتراث، دمشق ـ
بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. ص‌ص. ٢٧٤، ٢٧٥.
به‌م شێوه‌یه له زۆربه‌ی
سوره‌ته‌كاندا ناكۆكی هه‌یه له ژماردنی ئایهتهكانیاندا، چونكه هه‌ندێك له
خوێنه‌ره‌كان هه‌ندێك وشه به سه‌ری ئایه‌ت حساب ناكه‌ن كه ئه‌وانی تر حسابیان
كردوه، بۆیه ژماره‌ی دانه‌دانه‌ی ئایه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت و ژماره‌ی سه‌رجه‌می ئایه‌ته‌كانی
سوره‌ته‌كه‌ش به‌پێی خوێنه‌ره‌كان جیاواز ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م قهڵهمۆچكه ئیسلامیانه‌ی
ئێسته ئه‌م شتانه نازانن و چاپێكی سه‌عودیی قورئان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و هه‌مو
دیارده‌یه‌كی ئه‌و چاپه به وه‌حی و قورئان ده‌زانن و ئیعجازی بۆ ساز ده‌كه‌ن!
جا بۆ نمونه؛ لێره‌شدا ئه‌م
ئایه‌ته ته‌نها لای كوفهییهكان ئایه‌تی (١٠٩) یه، ئه‌گه‌رنا لای مه‌دینه‌ییه‌كان
و مه‌ككه‌ییه‌كان و بهصڕهییهكان و شامیه‌كان ئایه‌تی (١١٠) یه..
ئایه‌تی (١١٠) ی سورەتی (التوبة) به‌پێی (موصحه‌فی وه‌ڕش)
که به‌پێی (ژماردنی مه‌دینه‌یی دوایی) ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی دانراوه
که هه‌مان ئایه‌تی (١٠٩) ی (موصحه‌فی حه‌فص) ـه که به‌پێی (ژماردنی کوفهیی) ـه
که به‌پێی (ژماردنی مه‌دینه‌یی دوایی) ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی دانراوه
که هه‌مان ئایه‌تی (١٠٩) ی (موصحه‌فی حه‌فص) ـه که به‌پێی (ژماردنی کوفهیی) ـه
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژماردنی به‌صڕه‌یی (بريء من المشركين) ی به سه‌ری ئایه‌ت حساب كردوه كه ئه‌وانی
تر نه‌یانكردوه، هه‌روه‌ها ژماردنی شامی (إلا تنفروا يعذبكم عذابا أليما) ی به
سه‌ری ئایه‌ت حساب كردوه كه ئه‌وانی تر نه‌یانكردوه، هه‌ردو ژماردنه مهدینهییهكه
و ژماردنی مه‌ككه‌یی؛ (وعاد وثمود) یان به سه‌ری ئایه‌ت حساب كردوه كه ئه‌وانی
تر نه‌یانكردوه. به‌م شێوه‌یه لای هه‌ر یه‌كه له‌مانه ژماره‌ی ئایه‌ته‌كان له‌دوای
ئه‌و شوێنانه‌وه ئایه‌تێك زیاد ده‌كات، بۆیه ئایه‌تی (١٠٩) لای كوفهییهكان؛ لای
ئه‌وانی تر ده‌بێته (١١٠). هه‌ر بۆیه ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌ته‌كه لای كوفهییهكان
(١٢٩) ئایه‌ته، به‌ڵام لای ئه‌وانی تر (١٣٠) ئایه‌ته.
بڕوانه: الداني، البيان في عدّ آي القرآ‌ن. ص‌ص. ١٦٠ ـ ١٦٢.
ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه
ژماردنی ئایه‌ته‌كان ناكۆكیی تێدایه، و شتێكیشه دوای ته‌واوبونی قورئان ساز
كراوه، و نابێته به‌شێك له قورئان به واتا ئایینیه پیرۆزه‌كه‌ی، هه‌تا ئیعجازی
بۆ ساز بكرێت.
جگه له‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه ته‌نها
لای كوفهییهكان ئایه‌تی (١٠٩)هه‌مه، ئیتر لای ئه‌وانی تر ئایه‌تی (١١٠)هه‌مه.
ئیتر ئیعجازه وشكهكهڵهكهكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
***
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ئه‌م
ئیعجازه وشكهكهڵهكه؛ ته‌نها چه‌واشه‌كارییه‌كی منداڵانه و عه‌وامانه‌یه، و
ئه‌و كه‌سه‌ی سازی كردوه زۆر نه‌زان و نه‌شاره‌زا بوه، به‌ڵكو فێڵباز و ساختهچییش
بوه. به‌ڵام ده‌بینین سایت و یانه و په‌یجه ئیسلامیه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر
گواستنه‌وه و (كۆپی+په‌یست) و بڵاوكردنه‌وه‌ی.. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕۆشنبیریی
ئیسلامی، به‌تایبه‌تی ئه‌و گوتاره‌ی ئاڕاسته‌ی ڕه‌شه‌خه‌ڵك ده‌كرێت؛ هیچ بنه‌مایه‌كی
زانستیی نیه، و هۆشیارییه‌كی میللی و عه‌وامانه په‌ره پێ ده‌دات.
له داهاتودا؛ زیاتر له‌سه‌ر
ئه‌م سه‌رگه‌رمی و (هیوایه‌ت) ـه‌ی پێی ده‌وترێت (ئیعجازی ژماره‌یی)، ده‌ڕۆین، و
ساخته‌یی میتۆده‌كه‌ی ده‌رده‌خه‌ین، و هه‌مو ژماره‌كانی قورئان (ئایه‌ته‌كانی، وشه‌كانی،
پیته‌كانی) ساخ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فێڵ و چه‌واشه‌كارییه‌ك ئه‌و ئیعجازچیانه
له ژماره‌كاندا بیكه‌ن ئاشكرا ببێت.