زنجیره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان
كام مه‌ریه‌مه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه؟!
كام مه‌ریه‌مه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه؟!
ئه‌م زنجیره باسه به‌شێکه له کتێبی "چیرۆکه قورئانیهکان" که ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
كێشه‌یه‌كی چیرۆكه قورئانیه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ده‌قه قورئانیه‌كه گۆڕانكاری له چیرۆكه ته‌وڕاتی و ئینجیلیه‌كاندا ده‌كات و تێكه‌ڵیان ده‌كات، به‌مه‌ش چیرۆكێكی ده‌ستكرد و ده‌ستكاریكراو پێك دێت كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌نجامێكی كولتورییشی لێ به ده‌ست بهێنین چ جای مێژویی.
له‌م زنجیره‌یه‌دا تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان ده‌خه‌ینه ڕو، هه‌ر جاره‌ی دانه‌یه‌ك!
(1) كام مه‌ریه‌مه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه؟!
له قورئاندا به‌گشتی تێكه‌ڵكردنێك هه‌یه له نێوان ڕه‌چه‌ڵه‌كی
بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و هاڕون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م: ئه‌وه‌ی زانراوه
له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه مو‌سا و هاڕون كوڕی
(عه‌مرام) עַמְרָם بون و دایكیشیان ناوی (یۆكابێد) (یۆخێبێد יוֹכֶבֶד - ی
عیبری) بوه (كۆڕه‌و: 6: 20)، (مه‌ریه‌م) یش، به‌پێی كه‌له‌پوری مه‌سیحی و
به‌تایبه‌تی (ئینجیلی یه‌كه‌می یه‌عقوب) Protevangelium of James كه
ئینجیلێكی ئهپۆكریفاییه، باوكی (یواكیم) Joachim و دایكیشی (حهننه)
Anne بوه، له ئینجیلی (لوكا: 1: 5) یشدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر
ده‌ڵێت كه خزمی (ئه‌لیسابات) بوه كه (ئه‌لیسابات) یش - ده‌قه‌كه ده‌ڵێت
- (له نه‌وه‌ی هاڕون) ـه، لێره‌وه هه‌ندێك كه‌س وتویانه كه‌واته
مه‌ریه‌میش له نه‌وه‌ی هاڕونه، واته له بنه‌ماڵه‌ی لێڤی / هاڕون..
به‌ڵآم له ڕاستیدا وه‌رگرتنی ئه‌م واتایه له ده‌قه‌كه شتێكی دوره،
چونكه ئه‌و ده‌قه ئینجیلیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بوایه كه
مه‌ریه‌م له نه‌وه‌ی هاڕونه به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌ی ده‌وت، و ناكرێت له‌سه‌ر
(ئه‌لیسابات) كه كه‌سێتییه‌كی لاوه‌كیه بڵێت (له نه‌وه‌ی هاڕون) به‌ڵام
بۆ كه‌سێتیه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ته‌نها به هێما و ئاماژه‌ی نادیار ئه‌وه
بگه‌یه‌نێت. ئیتر كاتێكیش ده‌قه‌كه ده‌ڵێت مه‌ریه‌م خزم یان نزیكی
(ئه‌لیسابات) بوه ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مه‌ریه‌میش له (نه‌وه‌ی
هاڕون) بێت. به‌ڵكو ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی ئینجیله كه ئه‌و
ده‌قانه‌ی ئینجیل هه‌میشه ده‌یانه‌وێت یه‌شوع به نه‌وه‌ی (یه‌هودا)
دابنێن نه‌ك هاڕون (به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كی یه‌سوع له ئینجیل‌دا یه‌سوع له
ڕێگه‌ی یوسیفی مێردی مه‌ریه‌مه‌وه ده‌گاته‌وه به داوود واته به‌ره‌بابی
یه‌هودا، ئه‌مه‌ش واته یوسیف له به‌ره‌بابی یه‌هودا بوه، ده‌ی كه‌واته
مه‌ریه‌میش هه‌ر له‌و به‌ره‌بابه بوه، یان به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ر ئه‌م
مه‌به‌سته له مێشكی نوسه‌ری ده‌قه ئینجیلیه‌كه‌دا هه‌بوه)، چونكه
ده‌یانه‌وێت بڵێن یه‌شوع له بنه‌ماڵه‌ی پاشا و فریادڕه‌س (مه‌سیح)
ـه‌كانه كه بنه‌ماڵه‌ی (یه‌هودا ـ داوود) ه نه‌ك بنه‌ماڵه‌ی (هاڕون) كه
بنه‌ماڵه‌ی پیاوانی ئایینی په‌رستگایه.
به‌ڵام ده‌بینین له قورئاندا باوكی مه‌ریه‌م به (عیمران) (=عه‌مرام) دانراوه، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م له قورئاندا پێی ده‌وترێت
(ئالی عیمران): (آل عمران: 33)، له كاتێكدا ئه‌وه ناونیشانی بنه‌ماڵه‌ی
موسایه. هه‌ر بۆیه له ده‌قێكی قورئانیدا مه‌ریه‌م - له‌سه‌ر زمانی
خه‌ڵكێكی جوله‌كه‌وه - به (خوشكی هاڕون) ناوبراوه: (یا أختَ هارونَ!.. )
(مریم: 28). هۆكاری ئه‌م تێكهڵبونهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا و
هاڕون خوشكێكیان به ناوی مریه‌م (میریام מִרְיָם - ی عیبری) هه‌بوه كه
له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا ناوی نه‌هاتوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ده‌قه
مه‌سیحیه‌كانیشدا ناوی باوك و دایكی مه‌ریه‌می دایكی یه‌شوع ڕون و ئاشكرا
نیه. ئیتر له قورئاندا ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه به‌ڕاستی كچی عیمران
(عه‌مرام) و خوشكی هاڕونه ناوی نه‌براوه به‌ڵام سیفه‌ته‌كانی (ئه‌وه‌ی
كه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه) دراون به مه‌ریه‌مێكی تر كه مه‌ریه‌می
دایكی عیسایه.
بۆچی ده‌ڵێین تێكه‌ڵكردن؟
به‌ڵگه‌ی من
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تێكه‌ڵكردنه و پاساوی نیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
كه‌سێتیه‌ی تر یاخود ئه‌و دهنگوباسهی تر (ون) ـه له ده‌قه
ئیسلامیه‌كاندا:
له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا باسی مه‌ریه‌می خوشكی مو‌سا و
هاڕون نه‌كراوه (واته به ناو ناوی نه‌براوه، ته‌نها وه‌كو "خوشكی
مو‌سا" ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات: طه: 40، القصص: 11)، له كاتێكدا به‌پێی ده‌قه
یه‌هودیه‌كان ئه‌و خوشكه پێغه‌مبه‌ریش بوه، به‌ڵام یه‌كێك له
سیفه‌ته‌كانی (ئه‌وه‌ی كه خوشكی هاڕونه) له قورئاندا دراوه‌ته
مه‌ریه‌می دایكی یه‌شوع.. كه ئه‌م سیفه‌ته (خوشكی هاڕون) (أخت هارون)
ده‌قاوده‌ق ئه‌و سیفه‌ته‌یه كه له ته‌وڕاتدا ده‌درێته ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی
كه خوشكی مو‌سا و هاڕونه! (بڕوانه: كۆڕه‌و: 15: 20: پێغه‌مبه‌ر میریام
خوشكی هاڕون [مِرْيام النَّبِيَّة أُخْتُ هارُون] "میریام هه'نهبییههـ
ئهحۆت ئههاڕۆن" מִרְיָם הַנְּבִיאָה אֲחוֹת אַהֲרֹן). ئیتر هه‌میشه له
ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا به (خوشكی هارون) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت. یان كه به
مه‌ریه‌م ده‌وترێت (كچی عیمران) (التحریم: 12) له به‌رامبه‌ردا له
قورئاندا ناوی باوكی مو‌سا نه‌براوه، هه‌مو قورئان بگه‌ڕێ ناوی باوكی مو‌سا
ناهێنێت كه عیمران (عه‌مرام) ـه به‌ڵام ئه‌م ناوه‌ی كردوه‌ته ناوی باوكی
مه‌ریه‌م!
به كورتی: بۆچی قورئان ناوی ئه‌و كه‌سانه نابات كه ناوی
كوێر كردونه‌ته‌وه و سیفه‌ته‌كانیان ده‌داته پاڵ ئه‌وانه‌ی كه ناوی
هێناون: بۆچی ناوی (مه‌ریه‌م) ی دایكی عیسا ده‌بات و ناوی (مریه‌م) ی خوشكی
مو‌سا و هاڕون نابات كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان به‌ڕاستی خوشكی هاڕونه و
به‌ڕاستی كچی عیمرانه؟
ئینجا قورئان، له ئه‌نجامی ئه‌م
تێكه‌ڵكردنه، زانیاریی مێژویی (واته په‌یوه‌ندیدار به مێژوه‌وه) ی وا
ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه مه‌سیحیه‌كان خۆیان باسیان
كردوه، یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه زانیارییه‌ك ده‌دات به ده‌سته‌وه كه
مه‌سیحیه‌كان خۆیان زانیاری‌یان له‌سه‌ری نیه: قورئان ناوی باوكی مه‌ریه‌می
دایكی عیسا ده‌بات كه گوایه (عیمران) ـه: (آل عمران: 35، التحریم: 12).
له كاتێكدا له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌سیحیدا زانیاریی وا نیه: له چوار
ئینجیلهكهدا ناوی باوكی مه‌ریه‌م نه‌براوه، ته‌نها له (ئینجیلی
یه‌كه‌می یه‌عقوب) دا، كه ئینجیلێكی ئه‌پۆكریفایی (ناڕه‌سمی) ـه، ده‌ڵێت
باوكی ناوی (یواكیم) واته (یواقیم) بوه. ئینجا چۆن ده‌گونجێت باوكی
مه‌ریه‌م ناوی (عیمران) بوبێت به‌ڵام مه‌سیحیه‌كان بۆ خۆیان به‌درێژایی
مێژو ئه‌وه نه‌زانن و له یه‌ك دهقیشیاندا باسیان نه‌كردبێت؟ به‌ڵكو
ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه (عیمران) ناوی باوكی مه‌ریه‌مێكی تره كه خوشكی هاڕون
(و مو‌سا) یه.