یاسای کوشتنی پاشگه‌ز له ئیسلام
له یاسای په‌سه‌ندکراوی یه‌کێتیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب
له یاسای په‌سه‌ندکراوی یه‌کێتیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب
سەروەر پێنجوێنی
بڕوانن عه‌ره‌ب له‌سه‌ر چی ڕێککه‌وتون!
سزای کوشتن بۆ (موڕته‌دد) واته که‌سێک وازی له
ئیسلام هێنابێت، که یاسایه‌کی پاشماوه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته و ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی
و زه‌وتکردنی ئازادیی بیروباوه‌ڕی مرۆڤه؛ به‌شێکه له‌و یاسایه‌ی که ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی دادی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌سه‌ندی کردوه، که ئه‌م یاسایه‌ش به‌و به‌ندانه‌وه
که باسی کوشتنی موڕته‌دد ئه‌که‌ن له سایتێکی یه‌کێتیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب (جامعة
الدول العربية) بڵاو کراوه‌ته‌وه.
یاساکه له "یاسای عه‌ره‌بیی یه‌کخراوی سزادان"
(القانون الجزائي العربي الموحد) دا هاتوه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دادی وڵاتانی
عه‌ره‌ب (مجلس وزراء العدل العرب) ساڵی ١٩٩٦ په‌سه‌ندی کردوه، و له "به‌شی حه‌وته‌م"
(الفصل السابع) دا هاتوه که ته‌رخان کراوه بۆ یاسای "پاشگه‌زبونه‌وه"
(الردة)، و له چوار به‌ند (١٦٢ ـ ١٦٥) پێک دێت. به‌م شێوه‌یه:
مادده‌ی ١٦٢ ـ پاشگه‌ز (المرتد) ئه‌و موسوڵمانه‌یه
که له ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه، جا نێر بێت یان مێ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌شی به یه‌کێک
له‌مانه ده‌سه‌لمێت: قسه‌یه‌کی ڕون و ڕاشکاو که گه‌ڕانه‌وه‌ی بگه‌یه‌نێت، یان کردارێک
که به شێوه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی بگه‌یه‌نێت که گومان هه‌ڵنه‌گرێت، یان جوێندان
به خوا یان پێغه‌مبه‌ره‌کانی یان ئایینی ئیسلام، یان به سوتاندنی قورئان به‌ئه‌نقه‌ست.
مادده‌ی ١٦٣ ـ سزای موڕته‌دد (ئیعدام) ـه، کاتێک
ده‌رکه‌وت به ویستی خۆی و به‌ئه‌نقه‌ست گه‌ڕاوه‌ته‌وه له ئیسلام و ئینجا هه‌ر سور
بێت له‌سه‌ری دوای ئه‌وه‌ی داوای ته‌وبه‌کردنی لێ ده‌کرێت و مۆڵه‌تی سێ ڕۆژی پێ ده‌درێت.
مادده‌ی ١٦٤ ـ ته‌وبه‌کردنی موڕته‌د به‌وه دێته
جێ واز له‌و کاره بهێنێت که بێباوه‌ڕی داده‌نرێت، و ته‌وبه له که‌سێک وه‌رناگیرێت
زیاتر له دو جار پاشگهزبوبێتهوه.
مادده‌ی ١٦٥ ـ هه‌مو ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ی
که‌سی موڕته‌دد له ماڵوسامانی خۆیدا ده‌یکات دوای وازهێنانی له ئیسلام؛ به‌ڕه‌هایی
به‌تاڵن و هه‌ڵوه‌شاوه‌ن، و هه‌رچی ماڵوسامانێک دوای پاشگه‌زبونه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه؛
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مه‌ش ده‌قه عهرهبیهکهیهتی:
المادة ١٦٢ - المرتد هو المسلم الراجع عن دين الإسلام،
ذكرا كان أم أنثى، بقول صريح أو فعل قاطع الدلالة أو سبّ الله أو رسله أو الدين الإسلامي،
أو حرق القرآ‌ن عن قصد.
المادة ١٦٣ - يعاقب المرتد بالإعدام إذا ثبت تعمده
وأصر بعد استتابته وإمهاله ثلاثة أيام.
المادة ١٦٤ - تتحقق توبة المرتد بالعدول عما كفر
به ولا تقبل توبة من تكررت ردته أكثر من مرتين.
المادة ١٦٥ - تعتبر جميع تصرفات المرتد بعد ردته
باطلة بطلانا مطلقا وتؤول الأموال التي كسبها من هذه التصرفات لخزينة الدولة.
بڕوانه: القانون الجزائي العربي الموحد (المذكرة
التوضيحية للقانون الجزائي العربي الموحد) ـ الجز‌ء الأول. جامعة الدول العربية ـ الإدارة
العامة للشؤون القانونية ـ الأمانة الفنية لمجلس وزراء العدل العرب. اعتمد مجلس وزراء
العدل العري القانون الجزائي العربي الموحد كقانون نموذجي بالقراء رقم ٢٢٩ – د١٢ ـ
١٩ / ١١ / ١٩٩٦. ص. ١٢٨.
شایه‌نی ئاماژه‌یه له میسریش یاسای کوشتنی موڕته‌دد
له پرۆژه‌ی یاسای میسریی ساڵی ١٩٨٢ دا چه‌سپێنراوه.
بۆ بینینی ده‌قی ئه‌م یاسایه له سایتی (المركز
العربي للبحوث القانونية والقضائية) ی سه‌ر به یه‌کێتیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب (جامعة
الدول العربية)؛ لێره‌دا ده‌قی یاساکه داببه‌زێنه.