موحه‌ممه‌د ئیقبال: به‌هه‌شت و دۆزه‌خ حاڵه‌تن نه‌ك شوێن
موحه‌ممه‌د
ئیقبال:
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ حاڵه‌تن نه‌ك شوێن: هه‌ر كات مرۆڤ وه‌كو مرۆڤ
سه‌ركه‌وتو بو؛ ئه‌وه به‌هه‌شته، و هه‌ر كاتیش وه‌كو مرۆڤ سه‌ركه‌وتو
نه‌بو؛ ئه‌وه دۆزه‌خه
عه‌للامه موحه‌ممه‌د ئیقبال
عاریف و شاعیر و فه‌یله‌سوفی ئیسلامی: عه‌للامه (موحه‌ممه‌د ئیقبال) (١٨٧٧ ـ ١٩٣٨)، له كتێبه شاكاره‌كه‌ی (بنیاتنانه‌وه‌ی بیری ئایینی له ئیسلامدا) The Reconstruction of Religious Thought in Islam ـدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌ند وانه‌یه‌ك بوه له شاره‌کانی (مه‌دراس و حه‌یده‌رئاباد و عه‌لیگره) ی هیندستاندا ساڵانی (١٩٢٨ ـ ١٩٢٩) داونی و ساڵی ١٩٣٤ له ئۆكسفۆرد چاپ كراوه؛ گه‌لێک چه‌مک و ڕاڤه‌ی نوێ له بواری نوێکردنه‌وه و بنیانتانه‌وه‌ی بیری ئایینی‌دا دەخاته ڕو.
چاپی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی ئیقبال
له ئۆکسفۆرد، ١٩٣٤
له‌و کتێبه‌دا له‌سه‌ر چه‌مكی (به‌هه‌شت و دۆزه‌خ) ده‌دوێت و به‌م شێوه‌یه ڕاڤه‌یان ده‌كات:
"به‌هه‌شت و دۆزه‌خ حاڵه‌تن نه‌ك شوێن. وه‌سف و باسیان له قورئاندا نواندنێكی بینراوه بۆ ڕاستییه‌كی ناوه‌كی واته سروشتێك یان سیفه‌تێك:
دۆزه‌خ ـ به ده‌ربڕینی قورئان ـ بریتیه له "ئاگری هه‌ڵگیرسێنراوی خوا كه به‌سه‌ر دڵه‌كاندا هه‌ڵده‌كشێت" (نار الله الموقدة التي تطلع على الأفئدة): ده‌رككردنی به‌ئێشی سه‌رنه‌كه‌وتن و شكستی كه‌سێك كاتێك وه‌كو مرۆڤ سه‌ركه‌وتو نابێت و شكست ده‌هێنێت.
به‌هه‌شتیش بریتیه له خۆشیی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزه‌كانی داڕمان و تێكشکاندا".
“Heaven and Hell are states, not localities. Their descriptions in the Quran are visual representations of an inner fact, i.e. character. Hell, in the words of the Quran, is “Gods kindled fire which mounts above the hearts” – the painful realization of ones failure as a man. Heaven is the joy of triumph over the forces of disintegration.”
بڕوانه:
Iqbal, Sir Muhammad, The Reconstruction of Religious Thought in Islam. Oxford University Press, 1934. P. 116.
تێبینی:
تکایه هیچ موسوڵمانێک نه‌ڵێت ئیقبال به‌و لێکدانه‌وه‌یه "کافر" بوه، چونکه به‌پێی ئه‌و ڕێسایه‌ی که ئیمامی (غه‌زالی) له کتێبی به‌نرخی (فیصل التفرقة) دا بۆ ماناکردنه‌وه (تأویل) ی ده‌قی ئایینی دایناوه؛ ئه‌گه‌ر مرۆڤ یه‌کێک له پله‌کانی بون (وجود) بۆ ئه‌و شته دابنێت که له ده‌قه ئایینیه‌که‌دا باس کراوه؛ ئه‌وه له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕ (إیمان) دا ده‌مێنێته‌وه، که ئه‌و پله و جۆرانه‌ی بونیش ئه‌مانه‌ن:
١. بونی خۆیی (الوجود الذاتي): بونی شته‌که له خودی خۆیدا، بونی به‌رجه‌سته.
٢. بونی هه‌ستی (الوجود الحسي): بون له هه‌ستی مرۆڤدا.
٣. بونی خه‌یاڵی (الوجود الخیالي): بون له ئه‌ندێشه (خیال) ی مرۆڤدا.
٤. بونی عه‌قڵی (الوجود العقلي): بون له عه‌قڵی مرۆڤدا.
٥. بونی هاوشێوه‌یی (الوجود الشبهي): بون له ڕێگه‌ی بونی شتێکی تره‌وه که هاوشێوه‌یه.
ئیتر غه‌زالی ده‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک پله‌یه‌ک له‌م پله و جۆرانه‌ی بون بۆ هه‌واڵ و باسی ده‌قه ئایینیه‌کان دابنێت؛ له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕدا ده‌مێنێته‌وه.
ئینجا ئیتر غه‌زالی ئه‌و پێنج پله‌یه‌ی بون ڕاڤه ده‌کات و نمونه‌یان له ده‌قه ئایینیه‌کان بۆ ده‌هێنێته‌وه.
"للوجود خمس مراتب، ولأجل الغفلة عنها نسبت كل فرقة مخالفها إلى التكذيب. فإن الوجود: ذاتي، وحسي، وخيالي، وعقلي، وشبهي. فمن اعترف بوجود ما أخبر الرسول عليه الصلاة والسلام عن وجوده، بوجه من هذه الوجوه الخمسة؛ فليس بمكذب على الإطلاق."
بڕوانه:
الغزالي، فيصل التفرقة بين الإسلام والزندقة. تحقيق وتخريج وتعليق: محمد بيجو. الطبعة الأولى، ١٩٩٣. ص. ٢٨.