عه‌لمانیه‌ت
گرفتی زاراوه و پێناسه‌كردن
گرفتی زاراوه و پێناسه‌كردن
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و مشت‌ومڕه توند و نه‌زۆك و بێئه‌نجامه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكی (عه‌لمانیه‌ت) ئه‌وه‌یه ئه‌م چه‌مكه له خۆیدا چه‌ند قۆناغ و ئاستێكی هه‌یه و چه‌ند واتایه‌كی له مێژوی خۆیدا هه‌ڵ گرتوه كه هه‌رچه‌ند چه‌ند واتایه‌كی پێكداچو و پێكه‌وه‌به‌ستراون به‌ڵام تێكه‌ڵكردنیان له كاتی به‌كارهێنانی زاراوه‌كه‌دا كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات بۆ پێناسه‌كردنی چه‌مكه‌كه و مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا و بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی باسی لـێ ده‌كرێت. كاتێكیش زاراوه‌یه‌ك نه‌چه‌سپێنرێت و به‌وردی پێناسه نه‌كرێت و له به‌كارهێنانیدا واتا و چه‌مكه جیاوازه‌كانی تێكه‌ڵ بكرێن؛ ئاساییه كه ئه‌و مشت‌ومڕه‌ی ده‌كرێت و ئه‌و زاراوه‌یه‌ی تێدا به‌كار ده‌هێنرێت مشت‌ومڕێكی بێئه‌نجام بێت و لێكحاڵیبون و ئاڵ‌ووێری بیروبۆچونی لـێ به‌رهه‌م نه‌یه‌ت.
ده‌بێت سێ ئاست و قۆناغی عه‌لمانیه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه، یاخود ـ بڵێین ـ سێ چه‌مكی جیاوازی (عه‌لمانیه‌ت) جیا بكه‌ینه‌وه كه زاراوه‌كه له مێژوی گه‌شه‌كردنیدا وه‌ریگرتون.
١. عه‌لمانیه‌ت، به واتای ناكه‌هه‌نوتیبون:
ا. زاراوه خۆرئاواییه‌كه ("لایك"، "سێكیولار"):
١. "لایك": له ئینگلیزی‌دا "لایسیزم" Laicism و له فڕه‌نسیدا "لایسیسمه" Laïcisme هه‌یه. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وشه ئه‌ورۆپاییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌یه‌كی گریكی: "لاۆس" Λαός، به واتای (جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك) یان ڕه‌شه‌خه‌ڵك (العامة)، كه ئه‌مه واته پێچه‌وانه‌ی چینی كاهینه‌كان و پیاوانی كلێسا. ئینجا له‌م وشه‌ی "لاۆس" Λαός ـه‌وه، ئاوه‌ڵناوێك دروست كراوه له گریكیدا به شێوه‌ی "لایكۆس" Λαικόσ به واتای (ناكه‌هه‌نوتی) واته سیفه‌تی كه‌سێك كه له چینی پیاوانی كلێسا نه‌بێت و له ڕه‌شه‌خه‌ڵك بێت، واته پێچه‌وانه‌ی "كلێریكۆس" Κληρικός واته (كه‌هه‌نوتی) سیفه‌تی كه‌سێك كه له چینی كه‌هه‌نوت و پیاوانی كلێسایه.
كاتێكیش وشه‌یه‌ك له گریكیدا دروست كراوه وه‌كو ناوێك بۆ حاڵه‌تی (ناكه‌هه‌نوتیبون)، وشه‌ی "لایكیسمۆس" Λαϊκισμόσ له گریكیدا هاتوه‌ته كایه. ئینجا له "لایكۆس" Λαικόσ ی گریكیه‌وه "لایكوس" Laicus ی لاتینی هاتوه به هه‌مان واتای (ناكه‌هه‌نوتی). دواتر له لاتینیه‌وه وشه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌مو زمانه ئه‌ورۆپاییه‌كانی تر: له فڕه‌نسیدا به (ناكه‌هه‌نوتی) ـ واته كه‌سێك كه له پیاوانی ئایینی نه‌بێت ـ ده‌وترێت "لایك" laïque، كه به‌پێی فه‌رهه‌نگه ئێتیمۆلۆجیاییه‌كان دروستبونی ئه‌م زاراوه‌یه به‌و واتایه له فڕه‌نسیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (١٣٣٠ ز.). هه‌روه‌ها له ئینگلیزی‌دا، به هه‌مان واتا، ده‌وترێت (لایك) laic و هه‌روه‌ها (لایمان) layman، كه ئه‌مانه به كه‌سی ئاسایی و له بابه‌تی (ڕه‌شه‌خه‌ڵك) (العامة) ده‌وترێن، به‌پێی فه‌رهه‌نگه‌كان وشه‌ی (لایمان) layman له ئینگلیزی‌دا به‌و واتایه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (١٤٣٢ ز.). هه‌روه‌ها له ئینگلیزی‌دا فرمانی laicize هه‌یه به واتای (كاهینێك ـ واته پیاوێكی ئایینی ـ ی له چینی پیاوانی ئایینی كرده ده‌ره‌وه و كردی به كه‌سێك له ڕه‌شه‌خه‌ڵك)، واته (پله‌ی پیاوی ئایینیی لـێ سه‌نده‌وه). ئینجا ئێسته له فڕه‌نسیدا زاراوه‌ی لایسیسمه Laïcisme هه‌یه كه ناوێكه بۆ (ناكه‌هه‌نوتیكردن) واته (كردنی كه‌سێك یان شتێك به ناكه‌هه‌نوتی)، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له ئینگلیزی‌دا به هه‌مان واتا بریتیه له لایسیزم Laicism.
٢. سێكیولار: ئێسته وشه‌ی (سێكیولاریتێ) Sécularité له فڕه‌نسیدا و (سێكیولاریزم) Secularism له ئینگلیزی‌دا هه‌یه، كه هه‌ندێك جار به واتا كۆنه‌كه‌ی به‌كار دێت، به واتای (ناكه‌هه‌نوتیبون)، كه وشه فڕه‌نسیه‌كه له ئاوه‌ڵناوێكه‌وه وه‌رگیراوه به شێوه‌ی séculier (به‌رامبه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ régulier كه به واتای ڕه‌به‌ن یاخود ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی ڕه‌به‌نێتیه)، وشه ئینگلیزیه‌كه‌ش له ئاوه‌ڵناوێكه‌وه به شێوه‌ی (سێكیولار) secular، هه‌ردوكیشیان (séculier ی فڕه‌نسی و secular ی ئینگلیزی) ـ له بنه‌ڕه‌تدا ـ سیفه‌تی كه‌سێكن كه كاهین یاخود پیاوی ئایینی نه‌بێت. هه‌روه‌ها له ئینگلیزی‌دا فرمانی secularize هه‌یه به واتای كردن به "سێكیولار" واته "ناكه‌هه‌نوتی" یان "ناكاهین". ئه‌م وشه ئه‌ورۆپاییه (سێكیولار) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌یه‌كی لاتینی: saecularis |سه‌یكولاریس=سێكولاریس|، ئاوه‌ڵناویكه به واتای "دنیایی"، كه له وشه‌ی saeculum |سه‌یكولوم=سێكولوم| ـه‌وه داڕێژراوه كه له بنه‌ڕه‌تدا به واتای سه‌ده "القرن" ـه و واتای "چه‌رخ" و "ڕۆژگار" و ـ لێره‌وه ـ "دنیا" ی وه‌رگرتوه. ئیتر دوایی له‌م وشه لاتینیه‌وه ئاوه‌ڵناوی seculer و séculier له فڕه‌نسیدا و پاشان secular له ئینگلیزی‌دا هاتون، وه‌كو سیفه‌ت بۆ كه‌سێك یان شتێكی دنیایی به واتای نائایینی و به‌تایبه‌تی ناكه‌هه‌نوتی.
ب. زاراوه خۆرهه‌ڵاتیه‌كه (سوریانی ـ عه‌ره‌بی: عه‌لمانیه‌ت):
هه‌ر زو له ئه‌ده‌بیاتی كلێسا مه‌سیحیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا زاراوه خۆرئاواییه‌كه وه‌رگیراوه و به‌كار هێنراوه، به واتای (ناكه‌هه‌نوتی)، و بۆ ئه‌مه‌ش saecularis ی لاتینی وه‌رگێڕدراوه بۆ سوریانی [هه‌ندێك ده‌ڵێن لایكۆس λαϊκός ی گریكی وه‌رگێڕدراوه بۆ سوریانی، به‌ڵام ئه‌مه به دور ده‌زانم، چونكه له واتای ڕیشه‌ییدا ده‌قاوده‌ق نین: λαϊκός ی گریكی به واتای "ـی خه‌ڵك"، "ـی جه‌ماوه‌ر" ه و ـ لێره‌وه ـ واتای "عامّيّ" ده‌گه‌یه‌نێت، saecularis ی لاتینی به واتای "ـی ڕۆژگار"، "ـی دنیا" یه و ـ لێره‌وه ـ واتای "دنیایی" ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان له‌گه‌ڵ واتای وشه سوریانیه‌كه‌دا ده‌گونجێت، وه‌كو لێره به‌دواوه ده‌بینین].
ئینجا له سوریانییشه‌وه بۆ عه‌ره‌بی، به‌م شێوه‌یه:
له سوریانیدا (كه هه‌ر شێوه‌زارێكی ئارامیه) به دنیا یاخود جیهان ده‌وترێت (عالما) ܥܳܠܡܳܐ (ئه‌مه‌ش واته عالم ܥܳܠܡ له‌گه‌ڵ ئه‌لیف ܬܐ ی كۆتایی بۆ ناساندن) (و هه‌ندێك جاریش ده‌وترێت عالام ܥܳܠܳܡ). ئه‌م وشه سوریانیه به‌رامبه‌ری "عالَم" |عاله‌م| ی عه‌ره‌بی و ዓለም |عاله‌م| ی حه‌به‌شی و "عۆلام" עוֹלָם ی عیبری و עלם |عاله‌م| و עלםא |عالما| ی ئاڕامیه. به‌م شێوه‌یه وشه سوریانیه‌كه ده‌بێته به‌رامبه‌ری saecularis ی لاتینی كه ده‌قاوده‌ق به واتای جیهانه، ئینجا له وشه‌ی "عالما" وه له سوریانیدا وشه‌ی تر دروست كراوه: "عالمایا" ܥܳܠܡܳܝܳܐ واته دنیایی (ناكه‌هه‌نوتی)، و "عالمایوتا" ܥܳܠܡܳܝܽܘܬ݂ܳܐ واته (دنیاییبون) یاخود (ناكه‌هه‌نوتیبون)، به‌م شێوه‌یه "عالمایا" ی سوریانی به واتای ناكه‌هه‌نوتی به‌رامبه‌ری "لایكوس" ی گریكی ـ لاتینی ده‌بێته‌وه.
ئینجا وشه سوریانیه‌كه ("عالمایا": دنیایی، ناكه‌هه‌نوتی) له‌لایه‌ن نوسه‌ره مه‌سیحیه‌كانی خۆرهه‌ڵاته‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ عه‌ره‌بی، به گه‌لێك شێوه‌ی وه‌كو "عالَمانيّ" و "عَلْمانيّ":
(جۆرج طه‌رابیشی) نمونه‌یه‌كی یه‌كه‌می له سه‌ده‌ی (٤ ك.) ـه‌وه (به‌رامبه‌ری سه‌ده‌ی ١٠ ز.) دۆزیوه‌ته‌وه: (ساویروس ابن المقفع) (٩١٥ ـ ٩٨٧ ز.) كه ئوسقوفێكی كلێسای قیبتی و مێژونوس و نوسه‌رێكی ڕۆژگاری خۆی بوه و به عه‌ره‌بی نوسیویه‌تی، له كتێبێكیدا به ناوی (مصباح العقل) وشه‌كه‌ی به شێوه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی به‌كار هێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی بكات چونكه دیاره كه وشه‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بوه، ئاشكرایه كه هه‌ر به واتای (ناكاهین) ـه واته سیفه‌تی كه‌سێك كه پیاوی ئایینی و ڕه‌به‌ن نیه.
طه‌رابیشی ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی زاراوه‌كه له‌و سه‌رده‌مه زوه‌دا (سه‌ده‌ی ٤ ك.) ده‌كاته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ش كه زاراوه‌كه ڕه‌سه‌نه له كه‌له‌پوری خۆرهه‌ڵاتدا و كاڵایه‌كی خۆرئاوایی هاورده‌ی سه‌ده‌ی (١٩ ز.) و (٢٠ ز.) نه‌بوه، به‌ڵكو له قوڵایی كه‌له‌پوری مه‌سیحیی عه‌ره‌بیه‌وه هاتوه كه به‌شێكه له كه‌له‌پوری خۆرهه‌ڵاتی. هه‌رچه‌ند ده‌توانین سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه‌ی طه‌رابیشی ده‌رببڕین: ئه‌و زاراوه‌یه كه لای ئه‌و نوسه‌ره مه‌سیحیانه هاتوه كه به عه‌ره‌بی نوسیویانه، له ڕاستیدا له نوسه‌رانی سوریانه‌وه هاتوه كه ئه‌وانیش هه‌ر زاراوه ئه‌ورۆپاییه‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه و گواستوه‌ته‌وه، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له عه‌ره‌بیدا داتاشرا بێت یان سوریانی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بێت. به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانین هه‌ر له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا زاراوه‌ی هاوشێوه بدۆزینه‌وه: زاراوه‌ی وه‌كو (خاصّة) و (عامّة)، به‌تایبه‌تی كاتێك پیاوانی ئایینیی ئیسلامی خه‌ڵكیان به گشتی به (العَوامّ) ناو ده‌برد، خۆشیان به (الخَواصّ) و (العُلَماء). هه‌رچه‌ند ده‌زانین كه ئه‌م زاراوه و پۆلێنكردنه كه‌مێك فراوانتره له زاراوه‌ی (لایكوس / كلێریكوس) ی ئه‌ورۆپایی.
دواتر (إلياس بُقْطُر) Ellious Bocthor (١٧٨٤-١٨٢١) كه زانا و زمانزانێكی میسریی قیبتی بو، كه ساڵانی (١٨٢٨-١٨٢٩ ز.) چاپی یه‌كه‌می فه‌رهه‌نگه (فڕه‌نسی-عه‌ره‌بی) Dictionnaire français-arabe ـه دو به‌رگیه‌كه‌ی ده‌رچو (دوای مردنی ناواده‌ی خۆی له ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵیدا، و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆرهه‌ڵاتناسی فڕه‌نسی كۆسان دو پێرسڤال Caussin de Perceval)، له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا (به‌رگی ٢) له‌به‌رامبه‌ری وشه‌ی sécularité دا (عالَمانيّ) ی دانابو و به‌رامبه‌ری séculier هه‌ردو (عَلْمانيّ) و (عالَمانيّ) ی دانابو.
لێره‌دا (عالَمانيّ) زاراوه سوریانیه‌كه‌یه و به‌ته‌واوی كراوه به عه‌ره‌بی، به‌ڵام (عَلْمانيّ) به‌ته‌واوی نه‌كراوه به عه‌ره‌بی و بۆن‌وبه‌رامی سوریانیه‌كه‌ی پێوه ماوه، چونكه وشه‌كه دراوه‌ته پاڵ (عه‌لم) كه سوكه‌ڵه‌كراوی (عالم) ی سوریانیه.
ئینجا له فه‌رهه‌نگه (عه‌ره‌بی-فڕه‌نسی) ـه‌كه‌ی كازیمیریسكی Kazimirski (قاموس اللغتين العربية والفرانساوية) كه ساڵی (١٨٦٠ ز.) له پاریس ده‌رچوه، وشه سوریانیه‌كه (عالما) به شێوه‌ی (عَلْم) هاتوه و وه‌كو وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی (عه‌ره‌بیێنراو) دانراوه.
به‌ڵام له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا وشه‌ی (عه‌لمانیه‌ت) نه‌هاتوه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی گواستنه‌وه‌ی وشه سوریانیه‌كه‌یه بۆ عه‌ره‌بی (به شێوه‌ی "عَلْم") بۆ ئه‌وه‌ی بێته بنچینه‌ی وشه‌ی (عَلْمانيّة) ی عه‌ره‌بی.
دوای ئه‌وانیش، (بطرس البستاني) له فه‌رهه‌نگه (عه‌ره‌بی ـ عه‌ره‌بی) ـه زه‌به‌لاحه‌كه‌یدا (محيط المحيط) كه ساڵی (١٨٧٠ ز.) ده‌ری كردوه، وشه‌ی (العَلْمانيّ) ی وه‌كو زاراوه‌یه‌ك هێناوه و چه‌سپاندویه‌تی، كاتێكیش پێناسه‌ی كردوه هه‌ر به (ناكه‌هه‌نوتی) پێناسه‌ی كردوه، چونكه له پێناسه‌ی وشه‌كه‌دا نوسیویه‌تی (العَلْمانيّ: العامّيّ الذي ليس بإِكْلِيريكيّ) واته دو جار پێناسه‌ی كردوه: (العامّيّ) واته كه‌سێك له ڕه‌شه‌خه‌ڵك، (الذي ليس بإِكْلِيريكيّ) واته كه‌سێك كه له چینی پیاوانی ئایینی نیه.
ئاشكرایه كه (عالَمانيّ) و (عَلْمانيّ) دو شێوه‌ی هه‌وڵێك بون بۆ عه‌ره‌بیاندنی زاراوه سوریانیه‌كه، كه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بیكه‌ین به عه‌ره‌بی؛ ده‌بێته (عالَميّ) واته دنیایی (دُنْيَويّ). (عالَمانيّ) یش له عه‌ره‌بیه‌وه نزیكه، چونكه دراوه‌ته پاڵ (عالَم) ی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ شێوازێكی ناباوی پاڵدان كه بریتیه له پاڵدان به (ـانيّ) له‌بریی (ـيّ)، كه وتراوه (عالَمانيّ) له‌بریی (عالَميّ). (عَلْمانيّ) یش وه‌كو وتمان دراوه‌ته پاڵ (عَلْم) كه عه‌ره‌بیێنراوی سوكه‌ڵه‌كراوی (عالم) ی سوریانیه.
٢. سێكیولاریزم: دنیاییبون:
ئه‌م چه‌مكه به‌وه پێناسه ده‌كرێت بریتیه له تێڕوانین و مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و بونه‌وه‌ر و ژیان و كۆمه‌ڵگا كه به‌پێی ئایین نیه. یاخود بریتیه له لێكدانه‌وه و پۆلێنكردنی دیارده‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان به‌و پێیه كه ته‌نها په‌یوه‌ندییان به‌م جیهان و كاته‌ی ئێسته‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندییان به هیچ جیهان و بونێكی ناماددی و پشت ـ ماددیه‌وه نیه. یاخود بریتیه له دامه‌زراندنی ژیان و بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵس‌وكه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه ئایینی نیه و جیایه له بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵس‌وكه‌وتی ئایینی.. وه‌كو ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له ئێنسایكلۆپیدیای بریتانیاییدا كراوه بۆ مادده‌ی Secularism، كه ده‌ڵێت:
“Secularism: any movement in society directed away from otherworldliness to life on earth..”
واته: "سێكیولاریزم: هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگایه ڕوی له ژیانی سه‌رزه‌وی (ئه‌م‌دنیا) بێت به‌دور له ئه‌ودنیاییبون".
به‌م شێوه‌یه خه‌ریكه یه‌كسان ده‌بێت به (بێئایینی) (اللادينية)، یاخود بریتیه له (بێئایینی) ی كرده‌یی (عمليّ)، هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا (بێئایینی) له‌لایه‌نه تیۆریه‌كه‌یه‌وه سێ جۆر یان سێ پله‌ی هه‌یه: (١) نازانمگه‌رایی (اللاأدرية) Agnosticism كه نكولی له خواییبونی ئایینه‌كان ده‌كات به‌ڵام نكولیكردن یان سه‌لماندنی بون یان نه‌بونی خوای پێ گرنگ نیه و هیچیان نابڕێنێته‌وه، (٢) خواگه‌رایی (الربوبية) Deism كه نكولی له خواییبونی ئایینه‌كان ده‌كات به‌ڵام باوه‌ڕی به بونی خوایه‌ك هه‌یه هه‌رچه‌ند به شێوه ئایینیه‌كه نه‌بێت، (٣) بێخوایی (الإلحاد) Atheism كه نكولی له بونی هه‌ر جۆره خوایه‌ك و شتێكی میتافیزیایی ده‌كات. عه‌لمانیه‌ت په‌یوه‌ستییه‌كی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌م سێ جۆره‌ی (بێئایینی) دا نیه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین عه‌لمانیه‌ت شێوه‌یه‌كی گشتی و كرده‌یی (بێئایینی) ـه به‌بێ چونه ناو ورده‌كاریی تیۆریه‌وه.
ئینجا با بزانین زاراوه (ی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی) چیه بۆ ئه‌م چه‌مكه:
ا. زاراوه خۆرئاواییه‌كه (سێكیولاریزم): بۆ یه‌كه‌م جار (جۆرج هۆلیئۆك) زاراوه‌ی سێكیولاریزم Secularism ی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌م چه‌مكه گشتیه‌ی عه‌لمانیه‌ت.
ب. زاراوه خۆرهه‌ڵاتیه‌كه: له نوسینه خۆرهه‌ڵاتی و عه‌ره‌بیه‌كاندا، به‌زۆری وشه‌ی "عَلْمانيّة" به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌و چه‌مكه گشتیه. به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه گه‌لێك گرفت بۆ زاراوه‌كه دروست ده‌كات:
ـ پێش هه‌مو شتێك هه‌ندێك به‌هه‌ڵه و به‌نه‌زانی وشه‌كه به "عیلمانیه‌ت" ده‌خوێننه‌وه به‌و پێیه كه دراوه‌ته پاڵ "عِلْم" كه مه‌به‌ست زانست یاخود میتۆدی زانستیی ئه‌زمونگه‌ریه، كه ئه‌مه هه‌رچه‌ند لێكچونێكی له‌گه‌ڵ چه‌مكه گشتیه‌كه‌دا هه‌یه (به‌و پێیه كه تێروانینی نائایینی بۆ سروشت و بونه‌وه‌ر پشت ده‌به‌ستێت به میتۆدی زانستیی ئه‌زمونگه‌ری)، به‌ڵام ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه بۆ وشه‌كه و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ش ده‌سازێنێت.
ـ له لایه‌كی تره‌وه وشه‌ی (عَلْمانية) بۆن‌وبه‌رامه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كلێسای به‌ته‌واوی لـێ نه‌بڕاوه و جارجاره به واتای (ناكه‌هه‌نوتیبون) به‌كار دێته‌وه.
ـ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان وشه‌ی (عه‌لمانیه‌ت) به‌به‌ربڵاوی بۆ شێوه‌ی سێیه‌می چه‌مكه‌كه كه دواتر باسی دێت به‌كار دێت.
ـ جگه له‌مانه‌ش وشه‌ی (عه‌لمانیه‌ت) له خۆیدا ڕون نیه و واتاكه‌ی بۆ هه‌مو كه‌سێك دیار نیه چونكه ڕیشه‌كه‌ی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك نادیاره و واتا ده‌قاوده‌قه‌كه‌ی نازانرێت (هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به شێوه‌ی "عیلمانیه‌ت" ده‌یخوێننه‌وه، چونكه ئه‌وان "عیلم" ـیان بیستوه و "عه‌لم" یان نه‌بیستوه!).
له‌به‌ر هه‌مو ئه‌مانه زۆر نوسه‌ر و بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب هه‌ن كه وشه‌ی تر پێشنیار ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و چه‌مكه گشتیه:
ـ هه‌ندێك به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ڕیشه‌ی لاتینیی وشه‌كه به واتای جیهان یاخود دنیایه، وشه‌ی دنیاگه‌رایی (الدُّنيويّة) پێشنیار ده‌كه‌ن، كه زاراوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوه.
ـ هه‌ندێكی تر ڕیشه‌یه‌كی لاتینیی تر ده‌كه‌نه بنچینه‌ی زاراوه‌كه كه به واتای (سه‌ده) یان ڕۆژگار، بۆیه وشه‌ی (الزَّمانيّة) یان (الزَّمنيّة) پێشنیار ده‌كه‌ن.
ـ هه‌ندێكی تر، له‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن زاراوه‌ی ئایینی و كۆنینه زیندو بكه‌نه‌وه، وشه‌ی (الدَّهْريّة) پێشنیار ده‌كه‌ن، كه به هه‌مان واتای (الزَّمانيّة) و (الزَّمنيّة) یه، به‌ڵام وشه‌ی (دَهْر) ڕابردویه‌كی هه‌یه له گه‌یاندنی چه‌مكی (بێئایینی) دا، واته نزیك له پێناسه‌ی "سێكیولاریزم"، وه‌كو له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا: (وقالوا: ما هي إلا حياتنا الدنيا نموت ونحيا، وما يهلكنا إلا الدهر..) (الجاثية: ٢٤). بۆیه له ڕابردودا و له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا "الدهرية" هاوواتا بوه له‌گه‌ڵ "الإلحاد" و گروپی "مولحیده‌كان" (بۆ نمونه: سه‌رنجی ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی جه‌مالوددینی ئه‌فغانی "الرَّدُّ على الدَّهْریّین" بده). ئێسته‌ش هه‌ندێك نوسه‌ر وشه‌ی (الدَّهْريّة) پێشنیار ده‌كه‌ن وه‌كو به‌رامبه‌ری (سێكیولاریزم) به چه‌مكه گشتیه‌كه‌ی، كه تا ڕاده‌یه‌ك زاراوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتویشه.

٣. لایسیتێ:
ئه‌م چه‌مكه‌ی سێیه‌می عه‌لمانیه‌ت، یان ئه‌م شێوه سێیه‌مه‌ی چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت، زیاتر به ناوه فڕه‌نسیه‌كه‌ی (لایسیتێ) Laïcité ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، و ده‌كرێت ـ به كورتی ـ پێناسه‌ی بكه‌ین به (ئایدیۆلۆجیای جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت)، كه ئایدیۆلۆجیایه‌كه له‌دوای شۆڕشی فڕه‌نساییه‌وه (١٧٨٩ ـ ١٧٩٩ ز.) تا مه‌ودای سه‌ده‌یه‌ك (واته كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ١٩ ز.) گه‌شه‌ی كردوه. هه‌تا له فڕه‌نسا به یاسایه‌ك (كه پێی ده‌وترێت "یاسای ٩ ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٠٥ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كلێساكان له ده‌وڵه‌ت" loi du 9 décembre 1905 concernant la séparation des Églises et de l'État) چه‌سپێنرا و به‌مه ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیی فڕه‌نسا دامه‌زرا (هه‌ر بۆیه پێیشی ده‌وترێت "عه‌لمانیه‌تی فڕه‌نسی" French Secularity). ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه بانگه‌شه ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆبونی هه‌ر یه‌كه له دامه‌زراوه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی ئاینی و، كاركردن به یاسا مه‌ده‌نیه‌كان له‌بریی یاسا ئایینیه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تداری و كۆمه‌ڵگادا، و بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و پاراستنی مافی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان. و ئیتر ـ به‌كورتی ـ بریتیه له نائایینیبونی ده‌وڵه‌ت، واته بریتیه له عه‌لمانیه‌ت و نائایینیبیون له ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداریدا (هه‌ر بۆیه زیاتر په‌یوه‌سته به باس‌وخواسه سیاسی و كارگێڕیه‌كانه‌وه، و كه‌متر په‌یوه‌ندیی به جیهانبینییه‌كی گشتیه‌وه هه‌یه). بۆیه لای هه‌ندێك (وه‌كو عه‌بدولوه‌ههاب مه‌سیری) پێی ده‌وترێت 'عه‌لمانیه‌تی هه‌نده‌كی' "العلمانية الجزئية"، له كاتێكدا عه‌لمانیه‌ت وه‌كو ڕێبازی گشتیی ژیان و هه‌ڵس‌وكه‌وت به‌گشتی؛ به‌پێی ئه‌و زاراوه‌سازیه ده‌بێته 'عه‌لمانیه‌تی گشتگیر' "العلمانية الشاملة".
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زیاتریش چه‌مكه‌كه ورد بكه‌ینه‌وه؛ ده‌بێت بڵێین "لایسیتێ" یان "عه‌لمانیه‌ت" به‌م واتا تایبه‌تیه، بریتیه له‌وه‌ی ئایین له كاروباری حكومه‌ت ده‌ست وه‌رنه‌دات، و حكومه‌تیش له كاروباری ئایین ده‌ست وه‌رنه‌دات. ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی ئایینێكی دیاریكراو نه‌بێت.
وه‌كو وتم، زاراوه‌ی خۆرئاوایی بنه‌ڕه‌تی به‌م چه‌مكه تایبه‌تیه‌ی عه‌لمانیه‌ت بریتیه له زاراوه‌ی (لایسیتێ) Laïcité ی فڕه‌نسی، كه ده‌كرێت شێوه ئینگلیزیه‌كیشی (لایسیزم) Laicism به هه‌مان واتا به‌كار بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وه زۆر كه‌مه. هه‌روه‌ها زاراوه ئینگلیزیه‌كه‌ی تر (سێكیولاریزم) Secularism، ئه‌میش به هه‌مان واتا به‌كار دێت له‌و ده‌قانه‌دا كه زیاتر له بابه‌تی باس‌وخواسی فیكری-سیاسیین.
زاراوه خۆرهه‌ڵاتیه‌كه‌ش، دیسان هه‌ر بریتیه له (عه‌لمانیه‌ت)، له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازیه‌ی كه ئه‌م چه‌مكه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانی پێشودا كه به هه‌مان وشه‌یش ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت. هه‌ندێك جار وشه ئینگلیزیه‌كه (سێكیولاریزم) بۆ ئه‌م چه‌مكه ده‌گواسترێته‌وه و به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بۆ چه‌مكی دوه‌میش به‌كار دێت كه ڕابورد. له هه‌ندێك شوێنیش، وه‌كو لوبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بیی خۆرئاوا، زاراوه فڕه‌نسیه‌كه Laïcité ده‌گواسترێته‌وه و به "لائيكيّة" داده‌نرێته‌وه، كه ڕه‌نگه باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ كێشه‌ی زاراوه‌كه كاتێك بۆ ئه‌م چه‌مكه به‌كار دێت. بۆ كوردییش، ئه‌گه‌ر بوترێت "لایكیه‌ت" باشتره له‌وه‌ی بوترێت "عه‌لمانیه‌ت"، ئیتر یان زاراوه فڕه‌نسیه‌كه "لایسیتێ" به‌كار بێت، یان به شێوه‌ی "لایكیه‌ت" دابڕێژرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر دیسان زاراوه‌ی "عه‌لمانیه‌ت" به‌كار بهێنرێت؛ ورد بكرێته‌وه و بوترێت "عه‌لمانیه‌تی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ده‌بێت سه‌رنجی بدرێت ئه‌وه‌یه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان دێن پێناسه‌ی چه‌مكی دوه‌م (عه‌لمانیه‌تی گشتگیر، زاراوه‌كه‌ی جۆرج هۆلیئۆك) ده‌هێنن ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر چه‌مكی سێیه‌مدا (بیری جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت) كه ئه‌مه‌ی سێیه‌میان مه‌به‌سته له باس‌وخواسه فیكری-سیاسیه‌كاندا و به‌تایبه‌تی لای عه‌لمانیه‌كانی خۆرهه‌ڵات. بۆیه ده‌بینین ئه‌و نوسه‌ره ئیسلامیانه دێن عه‌لمانیه‌ت به (بێدینی) و ـ لێره‌وه ـ به (به‌ره‌ڵڵایی) پێناسه ده‌كه‌ن بۆ سه‌رپێخستنی ئایدیۆلۆجیای خۆیان و ناشیرینكردنی (بیری جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت) كه ڕێگری سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م ئه‌جێندا سیاسیه‌كانیاندا. كه ده‌بێت ئه‌و تێكه‌ڵكردنه ڕاست بكرێته‌وه و چیتر ماوه نه‌درێت ئه‌و تێكه‌ڵكردن و گه‌مه‌كردنه به زاراوه‌كان به‌رده‌وام بێت.