کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئاڵا ڕه‌شه‌كان له خۆراسانه‌وه
گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان، له گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی نزیكبونه‌وه‌ی ڕۆژی دواییدا ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێكی تر ده‌كه‌ن: ئاڵا ڕه‌شه‌كان كه له خۆرهه‌ڵاته‌وه و به‌تایبه‌تی له خۆراسانه‌وه دێن (بۆ پشتیوانیی مه‌هدی و جه‌نگان له سوپاكه‌یدا)، و گوایه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه قژدرێژن و ده‌درێنه پاڵ دێهاته‌كانیان و ناوه‌كانیان (كونیه) ن. ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌شێكه له ڕوداوه‌كانی مێژوی ئیسلامی، چونكه له ڕاستیدا ئه‌و دیمه‌نه له دیمه‌نی شۆڕشگێڕه عه‌بباسیه‌كانه‌وه هاتوه، كه دو مه‌ڵبه‌ندیان هه‌بو: یه‌كه‌میان كوفه كه هه‌ندێك نه‌خشه‌ڕێژ و پشتیوان و لایه‌نگریان له‌وێ هه‌بو، دوه‌میان خۆراسان كه مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی و سه‌ربازییان بو، له‌وێوه جه‌نگاوه‌ره‌كانیان هاتن به‌ره‌و عێراق و شام بۆ شۆڕش به‌سه‌ر ئومه‌ویه‌كاندا، كه ئه‌م شۆڕشگێڕانه‌ی له‌وێوه هاتن عه‌ره‌ب نه‌بون و پشتگیریی عهبباسیهكانیان كرد دژی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ـ ئومه‌ویی ده‌مارگیر و سته‌مكار. سه‌ركرده‌ی هێزه شۆڕشگێڕهكهش زانراوه كه ئه‌بو موسلیمی (خۆراسانی) بو. ئینجا ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه دروشمی عه‌بباسیه‌كان و شۆڕشه‌كه‌یان ئاڵای ڕه‌ش بو، هه‌ر خودی گێڕانه‌وه‌كه‌ش له‌و كۆنتێكسته‌دا به‌ڕاشكاوی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه (بهنولعهبباس) له‌ژێر ئاڵای ڕه‌شدا ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن. ئینجا ئه‌و شۆڕشگێڕه عهبباسیانهی كه عه‌ره‌ب نه‌بون و له خۆراسانه‌وه ده‌هاتن؛ ئاشكرایه كه وه‌كو عه‌ره‌ب نهدهدرانه پاڵ خێڵه‌كانیان، به‌ڵكو ده‌درانه پاڵ دێهات و ئاوهدانیهكانیان، ئینجا ناوه‌كانیشیان ناوی ئاشكرای خۆیان نه‌بو به‌ڵكو به (كونیه) ناوده‌بران بۆ پاراستنی نهێنیی شۆڕش.. بۆ نمونه: سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می شۆڕشه‌كه (ئه‌بو موسلیم) بو كه ئه‌مه كونیهیه نه‌ك ناوی ئاشكرا، (خۆراسانی) یش بو كه به‌مه دراوه‌ته پاڵ شاره‌كه‌ی نه‌ك خێڵه‌كه‌ی، به‌ڵام عه‌ره‌ب به ناوی خۆیان و باوكیان ناو ده‌بران و ده‌درانه پاڵ خێڵه‌كانیان.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان بیرۆكه‌ی ئه‌م ئاڵا ڕهشانهیان هه‌ر له ڕوداوه‌كانی مێژوی ئیسلامیه‌وه وه‌رگرتوه، و هه‌ر واقیعێك و ڕابردویه‌كی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیه و وه‌كو پێشبینییه‌ك داڕێژراوه‌ته‌وه و كراوه به نیشانه‌یه‌كی ڕۆژی دوایی و دیمه‌نێكی كۆتایی جیهان.
به‌ڵام نوسه‌ره ئیسلامیه بلیمه‌ته‌كه‌مان، ئه‌م چیرۆكه‌ش به‌سه‌ر واقیعێكی نوێ‌دا ده‌سه‌پێنێت.. بۆیه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و ئاڵا ڕه‌شانه (تالیبان) ـه!! به‌و پێیه كه (خۆراسان) ئاماژه‌یه بۆ (ئه‌فغانستان)! ئینجا تالیبانیش كڵاوی ڕه‌ش و جلی سپییان ده‌پۆشی.. بۆ ئه‌وه‌ش كه گێڕانه‌وه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه (ده‌درێنه پاڵ دێهاته‌كانیان و ناوه‌كانیان كونیهن)، ده‌ڵێت ناوی تالیبان و ئه‌فغانیه‌كان به‌گشتی ناوی سه‌یرن و واتایی (معنوي) ن، وه‌كو (عبد السلام ضعيف) و (عبد الحي مطمئن). بۆیه نوسه‌ره بلیمه‌ته‌كه ده‌ڵێت: ناوه‌كانیان (كینایه) ن! ئه‌مه له كاتێكدا گێڕانه‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ (كونیه) كردوه نه‌ك (كینایه)، كه دو شتی جیاوازن. به‌ڵام نوسه‌ری ناوبراو بۆ چنینی لێكدانه‌وه خه‌یاڵیه‌كانی خۆی په‌نای بۆ هه‌مو شتێك بردوه.