کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
له کتێبی (ئیشه‌عیا) ـدا ناوی موحه‌ممه‌د هاتوە؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
له کتێبی (ئیشه‌عیا) ـدا ناوی موحه‌ممه‌د هاتوە؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، گوایه له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا ناوی (محمد) به‌ڕونی هاتوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌هودی و مه‌سیحه‌كانه‌وه كوێر كراوه‌ته‌وه و به‌شێوازی جیاواز لێك دراوه‌ته‌وه. و ده‌ڵێن: له كتێبی (سرودی سروده‌كان) (نشيد الأنشاد) و هه‌روه‌ها (ئیشه‌عیا) و (حه‌ببه‌قوق) دا ناوی (محمد) هاتوه، كه دواتر درێژه‌ی ئه‌مه و ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، گوایه له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا، واته ده‌قه‌كانی (په‌یمانی كۆن)، ناوی (محمد) به‌ڕونی هاتوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه كوێر كراوه‌ته‌وه و به‌شێوازی جیاواز لێك دراوه‌ته‌وه، و گوایه وه‌رگێڕه‌كان به وردی ئه‌و ده‌قانه وه‌رناگێڕن و واتا ڕاسته‌قینه‌كه ده‌شارنه‌وه.. و ده‌ڵێن: له كتێبی (سرودی سروده‌كان) و هه‌روه‌ها (ئیشه‌عیا) و (حه‌ببه‌قوق) دا ناوی (محمد) هاتوه، و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌و ده‌قانه‌دا. كه لێره‌وه درێژه‌ی ئه‌مه و ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
به‌و پێیه كه قورئان ده‌ڵێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره عه‌ره‌به (ناجوله‌كه‌یه) باسی له (ته‌وڕات) و (ئینجیل) دا نوسراوه: (الذين يتّبعون الرسولَ النبيَّ الأُمِّيَ الذي يَجِدونه مكتوبا عندهم في التوراة والإنجيل..) (الأعراف: ١٥٧)، به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی نمونه و به‌ڵگه‌ی ئه‌و باسه نوسراوه‌ی موحه‌ممه‌د له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كاندا، گوایه ناوی (محمد) له هه‌ندێك ده‌قی په‌یمانی كۆن (ته‌وڕات و پاشكۆكانی) دا هاتوه، وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌یه‌كی خێرامان بۆ كرد و لێره‌شدا به‌ته‌واوی ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه.
جا له‌م بابه‌ته لافی هاتنی ناوی موحه‌ممه‌ده له کتێبی (ئیشه‌عیا) ـدا، ئه‌م قسه‌وقسه‌ڵۆکه‌ش سەبارەت بە سێ ده‌ق هاتوە، که ئه‌مانه‌ن:
١. گوایه له كتێبی (ئیشه‌عیا) دا له كتێبه‌كانی په‌یمانی كۆن، ده‌قێك هاتوه كه ده‌ڵێت: (ناوی تۆم به "موحه‌ممه‌د" داناوه [یاخود: ناوی تۆم وا لێ كردوه ستایش بكرێت]، ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ئه‌ی پیرۆزی خوا! ناوت له هه‌تاهه‌تایه‌وه هه‌یه) (إنّي جعلتُ اسمَك محمدا، يا محمد! يا قُدُّوسَ الربّ! اسمُك موجود من الأبد).
ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌س (عه‌لیی كوڕی ڕه‌ببه‌نی طه‌به‌ری) (٢٤٧ ك.) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م مزگێنیه ساخته‌یه كردبێت كه پێشتر مه‌سیحی بوه و موسوڵمان بوه، ئه‌وه‌ش له كتێبه‌كه‌یدا (الدين والدولة في إثبات نبوة النبي محمد).
پێش هه‌مو شتێك داڕشتنی ئه‌و ده‌قه لاواز و پێكه‌نیناویه: كه ده‌ڵێت (ناوت له هه‌تاهه‌تایه‌وه هه‌یه) (اسمُك موجود من الأبد)، ئه‌مه داڕشتنێكی لاوازه، ده‌بوایه بیوتایه (له ئه‌زه‌له‌وه هه‌یه) یان (بۆ ئه‌به‌د ده‌مێنێته‌وه) نه‌ك (له هه‌تاهه‌تایه‌وه هه‌یه)! چونكه (له) (مِنْ) ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تا. ئینجا وشه‌ی (قدوس) له ده‌قه عیبریه‌كاندا زیاتر بۆ ئاماژه بۆ خواوه‌ند به‌كار دێت، له ئیسلامیشدا (القُدُّوس) یه‌كێكه له ناوه‌كانی خوا، به‌ڵام له‌م ده‌قه ساخته‌یه‌دا بۆ موحه‌ممه‌د به‌كار هاتوه.
له‌مانه هه‌موی بگه‌ڕێ، ئه‌م ده‌قه له (ئیشه‌عیا) دا نیه، هه‌رچی (ئیشه‌عیا) م پشكنی ئه‌م ده‌قه‌ی تێدا نه‌بو، به‌ڵكو له ڕاستیدا بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی له یه‌كێك له (مه‌زمور) ه‌كاندا هه‌یه: له مه‌زموری (١٤٥) دا له‌سه‌ر زمانی داووده‌وه ده‌ڵێت: (ئه‌رۆمیمكا ئیلۆهه‌ی هه'مێلێك وه'ئه‌باره‌كا شیمكا له'عۆلام وه'عێد. به'كال ــ یۆم ئه‌باره‌كێكا وه'ئه‌هه‌له‌لاه شیمكا له'عۆلام وه'عێد)
אֲרוֹמִמְךָ אֱלוֹהַי הַמֶּלֶךְ וַאֲבָרְכָה שִׁמְךָ לְעוֹלָם וָעֶד. בְּכָל-יוֹם אֲבָרְכֶךָּ וַאֲהַלְלָה שִׁמְךָ לְעוֹלָם וָעֶד (مه‌زموره‌كان: ١٤٥: ١، ٢).
كه ده‌قاوده‌ق به عه‌ره‌بی ده‌بێته: (أُعْليكَ، إلاهي، أيها الملِك، وَأُبارِكُ اسمَك في الدهر وإلى الأبد. بكلّ يوم أُبارِكُكَ وأهلِّل [أسبّح] اسمَك في الدهر وإلى الأبد)، واته: (به‌رزت ڕاده‌گرم، ئه‌ی خواوه‌ندم، ئه‌ی پاشا، و ناوت پیرۆز ده‌كه‌م له ڕۆژگاردا و بۆ هه‌تاهه‌تایه. له هه‌مو ڕۆژێكدا سوپاسگوزاری و ستایشی ناوت ده‌كه‌م له ڕۆژگاردا و بۆ هه‌تاهه‌تایه). ئه‌م ده‌قه‌یه كه به هه‌ڵه نه‌قڵ كراوه و ئه‌و (به‌رزڕاگرتن) و (ستایشكردن) ـه‌ی كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات به ئاماژه بۆ ناوی (ستایشكراو) (محمد) لێك دراوه‌ته‌وه (له كاتێكدا ده‌قه‌كه وشه‌یه‌كی له ڕیشه‌ی ح‌م‌د تێدا نیه)، ئه‌و (ناوی خوا) یه‌ی كه ده‌ڵێت ستایشی ده‌كات و پیرۆزی ده‌كات به ناوی موحه‌ممه‌د لێك دراوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی (له ڕۆژگاردا و بۆ هه‌تاهه‌تایه) ی كه له‌گه‌ڵ باسی ناوی خوادا هێناویه‌تی به ڕسته‌ی لاوازی (ناوت له هه‌تاهه‌تایه‌وه هه‌یه) لێك دراوه‌ته‌وه.

سه‌رباری هه‌مویشی ده‌قه‌كه دراوه‌ته پاڵ كتێبی ئیشه‌عیا، ئه‌وه‌ش به نه‌زانی یان به ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێر ببێته‌وه و نه‌زانرێت له كوێوه وه‌رگیراوه و دوایی بوترێت ئه‌و ده‌قه له ئیشه‌عیادا هه‌بوه و جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان ده‌ستكارییان كردوه یان شاردویانه‌ته‌وه! ده‌ی پێم بڵێن كێ ته‌حریفی ده‌قه‌كان ده‌كات و ساخته‌كارییان تێدا ده‌كات؟ جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان یان موسوڵمانه‌كان؟
٢. هه‌روه‌ها گوایه له هه‌مان كتێبی (ئیشه‌عیا) دا ، هاتوه ده‌ڵێت: (له لاكانی زه‌ویه‌وه ده‌نگی موحه‌ممه‌دمان بیست) (سَمِعْنا من أطراف الأرض صَوْتَ محمّد)!
٢. هه‌روه‌ها گوایه له هه‌مان كتێبی (ئیشه‌عیا) دا ، هاتوه ده‌ڵێت: (له لاكانی زه‌ویه‌وه ده‌نگی موحه‌ممه‌دمان بیست) (سَمِعْنا من أطراف الأرض صَوْتَ محمّد)!
ئه‌م مزگێنی(!) ـه كه (ئیبن ته‌یمییه) و (ئیبن قه‌ییمی جه‌وزییه) باسیان كردوه، نازانم كێ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و لاف‌وگه‌زافه‌ی لێ داوه، به‌ڵام بزانین ئه‌مه‌یان به چ فێڵێك ساز كراوه:
له (ئیشه‌عیا) دا ڕسته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت: (میكنه‌پ ها'ئارێص زه‌میرۆت شامه‌عه‌نو صه‌بی له'صه‌دیق..) (מִכְּנַף הָאָרֶץ זְמִרֹת שָׁמַעְנוּ צְבִי לַצַּדִּיק) (ئیشه‌عیا: ٢٤: ١٦)، واته: (له لاكانی زه‌ویه‌وه ته‌سبیحاتێكمان بیست [كه ده‌ڵێت]: شكۆمه‌ندی بۆ پیاوچاك)، و به عه‌ره‌بییش ده‌بێته: (مِن أطراف الأرض سمعنا تسابيح: المجدُ للصِّدِّيق).
ئیتر لێره‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (صه‌بی له'صه‌دیق) (شكۆمه‌ندی بۆ پیاوچاك) به هیچ شێوه‌یه‌ك واتای (ده‌نگی موحه‌ممه‌د) ناگه‌یه‌نێت: نه (صه‌بی) צְבִי به واتای ده‌نگه (شوره‌ییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك وا بزانێت وشه‌كه "صه‌دی" צרי ـه و به‌رامبه‌ری "صدى" ی عه‌ره‌بیه به واتای ده‌نگ)، (صه‌دیق) צַּדִּיק یش، كه به‌رامبه‌ری هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی (صِدِّيق) ی قورئانیه و به پیاوچاك (بارّ) وه‌رده‌گێڕدرێت، به هیچ بیانویه‌ك ناتوانرێت بوترێت واتای موحه‌ممه‌د ده‌گه‌یه‌نێت. كۆنتێكست (سیاق) یش یارمه‌تیی لێكدانه‌وه‌یه‌كی وه‌ها نادات: ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كتێبی (ئیشه‌عیا) كه ئه‌م ده‌قه‌ی تێدا هاتوه، له چوارچێوه‌ی باسێكدایه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن خواوه‌ند زه‌وی وێران ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ده‌مێننه‌وه و ڕزگاریان ده‌بێت، كه له‌سه‌ر ئه‌وه ستایشی خواوه‌ند ده‌كه‌ن، ئینجا ده‌ڵێت: "له لاكانی زه‌ویه‌وه ته‌سبیحاتێكمان بیست: شكۆمه‌ندی بۆ پیاوچاك". دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه كه پیاوچاك (صدیق) بن. ئیتر قسه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به موحه‌ممه‌د یان پێغه‌مبه‌رێكی داهاتوه‌وه نیه.
٣. هه‌روه‌ها گوایه له هه‌مان كتێبی (ئیشه‌عیا) دا هاتوه: (ئه‌وه‌ی ده‌یده‌م به‌و نایده‌م به كه‌سی تر. ئه‌حمه‌د سه‌رله‌نوێ سوپاس و ستایشی خوا ده‌كات [یان سوپاسێكی نوێی خواوه‌ند ده‌كات]. له باشترین زه‌مینه‌وه دێت، ئیتر بیابان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێی خۆشحاڵ ده‌بن، و له‌سه‌ر هه‌مو شوێنێكی به‌رز به‌یه‌كتایی خوا ده‌په‌رستن و له‌سه‌ر هه‌مو ته‌پۆڵكه‌یه‌ك گه‌وره‌یی ئه‌و ڕاده‌گرن)، ئه‌مه وه‌رگێڕانێك بو به‌پێی توانا بۆ ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت: (وما أُعْطيه لا أُعْطيه لغيره، أحْمَدُ يَحْمَدُ اللهَ حَمْدًا حَدِيثـًا، يأتي من أفضل الأرض، فتَفْرَح به البَرّيّةُ وسُكّانُها، ويُوَحِّدون اللهَ على كلّ شَرَف، ويُعَظِّمونه على كلّ رابية).

ده‌ڵێن قه‌شه‌یه‌كی ئیسپانی به ناوی (ئه‌نسێلم تورمیدا) Anselm Turmeda كه موسوڵمان بوه و ساڵی (٨٣٢ ك.) مردوه، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م مزگێنیه‌ی باس كردوه، كه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه موسوڵمانان به (عه‌بدوڵڵای ته‌رجومان) (أبو محمد عبد الله بن عبد الله الترجمان الميورقي) ناسیویانه و خاوه‌نی كتێبی (تحفة الأريب في الرد على أهل الصليب) ـه.
ئه‌م ده‌قه له ڕاستیدا شێواندنی پێشبینییه‌كه ده‌رباره‌ی (فریادڕه‌س) له ئیشه‌عیادا كه ده‌ڵێت: (.. شكۆمه‌ندیی خۆم ناده‌م به كه‌سێكی تر، و سوپاس و ستایشی خۆم ناده‌مه بتی داتاشراو) (ئیشه‌عیا: ٤٢: ٨)، ئه‌مه‌یه كه (وما أعطيه لا أعطيه لغيره) ی لێ ساز كراوه، ئینجا ده‌ڵێت: (شیر‌و له'یهواه شیر حاداش، ته‌هیلاتۆ میـ'قصیه ها'ئارێص) (שִׁירוּ לַיהוָה שִׁיר חָדָשׁ, תְּהִלָּתוֹ מִקְצֵה הָאָרֶץ) (ئیشه‌عیا: ٤٢: ١٠)، واته: (سرود [گۆرانی] ێكی نوێ بڵێن بۆ یهواهـ، له ئه‌وپه‌ڕی لاكانی زه‌ویه‌وه سوپاسگوزاری و ستایشی بكه‌ن) (غَنُّوا ليهواه أغنية حديثة، سبِّحوه من أقاصي الأرض)، ئه‌م دو دێڕه‌یه كه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا "ته‌حریف" كراوه و كراوه به (ئه‌حمه‌د سوپاسێكی نوێی خواوه‌ند ده‌كات، له باشترین زه‌مینه‌وه دێت) (أحْمَدُ يَحْمَدُ اللهَ حَمْدًا حَدِيثـًا، يأتي من أفضل الأرض)، خوێنه‌ریش ده‌بینێت كه ده‌قه عیبریه‌كه نه له دور و نه له نزیك ئاماژه‌ی بۆ (أحمد) تێدا نیه، به‌ڵكو ڕسته عیبریه‌كه به (شیر‌و) שִׁירוּ ده‌ست پێ ده‌كات كه فرمانی داخوازیه‌وه و فه‌رمان ده‌دات به وتنی سرود یان گۆرانی (ی ئایینی)، كه وشه‌كه له مادده‌ی (شعر) ه‌وه هاتوه، ئیتر (أحمد) له كوێی ده‌قه‌كه‌دا جێی ده‌بێته‌وه؟!
ئینجا ده‌قه عیبریه‌كه ده‌ڵێت: (ییسو میدبار وه'عارایو، حه‌صیریم تیشیب قیدار، یارۆنو یۆشه‌بی سێله‌ع میـ'رۆش هاریم یصواحو، یاسیمو له'یهواه كابۆد، یوته‌هیلاتۆ، بائیییم یه‌گیدو)
יִשְׂאוּ מִדְבָּר וְעָרָיו, חֲצֵרִים תֵּשֵׁב קֵדָר; יָרֹנּוּ יֹשְׁבֵי סֶלַע מֵרֹאשׁ הָרִים יִצְוָחוּ, יָשִׂימוּ לַיהוָה, כָּבוֹד، וּתְהִלָּתוֹ, בָּאִיִּים יַגִּידוּ
واته: (با بیابان و شاره‌كانی هاوار بكه‌ن، و دێهاتی ئاوه‌دانی قیداریش. با خه‌ڵكی ساله‌ع كه‌یفه بكه‌ن و له لوتكه‌ی شاخه‌كانه‌وه هاوار بكه‌ن، و یه‌هواه شكۆمه‌ند بكه‌ن و ستایش و سوپاسگوزاریی بكه‌ن، له دورگه‌كاندا) (لتهتف الصحراءُ ومُدُنُها، ودِيارُ قِيدارَ المأهولةُ. ليبتهج أهلُ سالَع وليهتفوا من رؤوس الجبال، ولْيُمجِّدوا يهواه ويسبّحوا بحمده، في الجزائر).. ئه‌م بڕگه‌یه‌یه كه داب‌ونه‌ریته ئیسلامیه‌كه شێواندویه‌تی و كردویه‌تی به (ئیتر بیابان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێی خۆشحاڵ ده‌بن، و له‌سه‌ر هه‌مو شوێنێكی به‌رز به‌یه‌كتایی خوا ده‌په‌رستن و له‌سه‌ر هه‌مو ته‌پۆڵكه‌یه‌ك گه‌وره‌یی ئه‌و ڕاده‌گرن) (فتَفْرَح به البَرّيّةُ وسُكّانُها، ويُوَحِّدون اللهَ على كلّ شَرَف، ويُعَظِّمونه على كلّ رابية). خوێنه‌ر ده‌بینیت قه‌ڵه‌مه ئیسلامیه‌كه چۆن ده‌قه‌كه‌ی شێواندوه.
ئیتر كێیه كه ده‌ستكاری (تحریف) ی ده‌قه‌كان ده‌كات؟