کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
له کتێبی (حه‌ببه‌قوق) ـدا ناوی موحه‌ممه‌د هاتوە؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
له کتێبی (حه‌ببه‌قوق) ـدا ناوی موحه‌ممه‌د هاتوە؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، گوایه له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا ناوی (محمد) به‌ڕونی هاتوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه كوێر كراوه‌ته‌وه و به‌شێوازی جیاواز لێك دراوه‌ته‌وه. و ده‌ڵێن: له كتێبی (سرودی سروده‌كان) (نشيد الأنشاد) و هه‌روه‌ها (ئیشه‌عیا) و (حه‌ببه‌قوق) دا ناوی (محمد) هاتوه، كه دواتر درێژه‌ی ئه‌مه و ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، گوایه له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا، واته ده‌قه‌كانی (په‌یمانی كۆن)، ناوی (محمد) به‌ڕونی هاتوه، به‌ڵام له لایه‌ن یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه كوێر كراوه‌ته‌وه و به شێوازی جیاواز لێكدراوه‌ته‌وه، و گوایه وه‌رگێڕه‌كان به‌وردی ئه‌و ده‌قانه وه‌رناگێڕن و واتا ڕاسته‌قینه‌كه ده‌شارنه‌وه.. و ده‌ڵێن: له كتێبی (سرودی سروده‌كان) و هه‌روه‌ها (ئیشه‌عیا) و (حه‌ببه‌قوق) دا ناوی (محمد) هاتوه، و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌و ده‌قانه‌دا. كه لێره‌وه درێژه‌ی ئه‌مه و ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
به‌و پێیه كه قورئان ده‌ڵێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره عه‌ره‌به (ناجوله‌كه‌یه) باسی له (ته‌وڕات) و (ئینجیل) دا نوسراوه: (الذين يتّبعون الرسولَ النبيَّ الأُمِّيَ الذي يَجِدونه مكتوبا عندهم في التوراة والإنجيل..) (الأعراف: ١٥٧)، به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی نمونه و به‌ڵگه‌ی ئه‌و باسه نوسراوه‌ی موحه‌ممه‌د له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كاندا، گوایه ناوی (محمد) له هه‌ندێك ده‌قی په‌یمانی كۆن (ته‌وڕات و پاشكۆكانی) دا هاتوه، وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌یه‌كی خێرامان بۆ كرد و لێره‌شدا به‌ته‌واوی ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه.
جا له‌م بابه‌ته لافی هاتنی ناوی موحه‌ممه‌ده له کتێبی (حه‌ببه‌قوق) ـدا:
گوایه له كتێبی (حه‌ببه‌قوق) پێغه‌مبه‌ردا له كتێبه‌كانی په‌یمانی كۆن، هاتوه ده‌ڵێت: (خواوه‌ند له ته‌یمانه‌وه هات، پیرۆز له شاخی فارانه‌وه. ئاسمان له جه‌ماڵی موحه‌ممه‌د ڕوناك بوه‌وه، و زه‌وی به ستایش و سوپاسی ئه‌و پڕ بو)، ئه‌مه وه‌رگێڕانی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌یه‌تی كه ده‌ڵێت: (إن الله جا‌ء من تيمان، والقدوس من جبل فاران. لقد أضاءت السما‌ء من بهاء محمد، وامتلأت الأرض من حمده). ڕه‌نگه یه‌كه‌م جار (عه‌لیی كوڕی ڕه‌ببه‌ن) له (الدين والدولة) دا ئاماژه‌ی بۆ كردبێت، له سه‌رده‌می نوێیشدا قه‌شه‌یه‌ك كه دواتر موسوڵمان بوه، به ناوی (إبراهيم خليل أحمد)، له نوسراوێكیدا (ساڵی ١٩٨٩) ئاماژه‌ی بۆ كردوه (لێره‌وه خوێنه‌ر سه‌رنج ده‌دات زۆربه‌ی ــ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موی ــ ئه‌و مزگێنیانه كه‌سانێك سازیان ده‌كه‌ن كه پێشتر یه‌هودی یان مه‌سیحی بون و موسوڵمان بون، وه‌كو به‌ڵگه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕیاندا هاتوه، كه ئه‌و به‌ڵگه‌سازیه‌ش سود له ڕابردویان ده‌بینێت). به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی ئه‌و ده‌قه‌ی كتێبی (حه‌ببه‌قوق) مژده‌یه به هاتنی موحه‌ممه‌د، به‌و پێیه كه پیرۆز (قدوس) ئاماژه‌یه بۆ موحه‌ممه‌د كه ده‌ڵێت له (فاران) ـه‌وه دێت كه (فاران) یش به‌پێی داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی ئاماژه‌یه بۆ شاخه‌كانی مه‌ككه، دوای ئه‌مه‌ش گوایه ئه‌م ده‌قه به‌ڕاشكاوی ناوی (محمد) ی هێناوه و وتویه‌تی (لقد أضاءت السما‌ء من بهاء محمد، وامتلأت الأرض من حمده).
با بزانین لێره‌شدا چ فێڵێكیان لێ كردوین:
ده‌قه عیبریه‌كه كه به‌شێكه له نزایه‌كی پێغه‌مبه‌ر (حه‌ببه‌قوق) كه له كتێبه‌كه‌یدا داڕێژراوه، خۆی ده‌ڵێت: (خواوه‌ند له ته‌یمانه‌وه هات، پیرۆز له فارانه‌وه. گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی ئه‌و ئاسمانه‌كانی داپۆشی و زه‌وی به ستایش و سوپاسگوزاریی ئه‌و پڕ بو) (حه‌ببه‌قوق: ٣: ٣)، لێره‌دا ده‌قه‌كه سه‌ره‌تا ده‌ڵێت خواوه‌ند(ه‌كان) (ئێلۆهیم) אלוה، دواتریش كه ده‌ڵێت (پیرۆز) (قُدُّوس) (قێدۆش) קָדוֹשׁ هه‌ر مه‌به‌ستی خواوه‌نده، چونكه به‌زۆری ئه‌و وشه‌یه وه‌كو ناوێك یاخود وه‌سفێك بۆ خواوه‌ند به‌كاردێت له ده‌قه عیبریه‌كاندا، كه ده‌ڵێت (پیرۆز له فارانه‌وه) هه‌ر باسێكی تره ده‌رباره‌ی خواوه‌ند، واته ڕسته‌كه له ڕوی ڕێزمانیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕسته‌ی پێشوه‌وه. ئینجا ده‌قه‌كه ڕونه كه باسی خواوه‌ند ده‌كات: (گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی ئه‌و ئاسمانه‌كانی داپۆشی و زه‌وی به ستایش و سوپاسگوزاریی ئه‌و پڕ بو... تاعون له‌پێشیه‌وه ده‌ڕوات، مردنیش به‌دوایدا هه‌نگاو هه‌ڵ ده‌گرێت. وه‌ستا و زه‌ویی هه‌ڵ ته‌كاند، تێ ڕاما و گه‌لانی هه‌مو ترساند، شاخه هه‌تاهه‌تاییه‌كان داڕوخان و گرده كۆنه‌كان ته‌خت بون) (حه‌ببه‌قوق: ٣: ٣. ٥، ٦)، ئاشكرایه ئه‌م وه‌سفانه بۆ موحه‌ممه‌د ناشێن! زۆریش سه‌یره كه عه‌قڵی ئیسلامی وه‌سفی (قدوس) بۆ موحه‌ممه‌د ڕه‌وا ده‌بینێت كه له ئیسلامیشدا ناوێكی خوایه. ئینجا ئه‌و دو دێڕه‌ی كه ده‌ڵێت (گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی ئه‌و ئاسمانه‌كانی داپۆشی و زه‌وی به ستایش و سوپاسگوزاریی ئه‌و پڕ بو) قه‌ڵه‌مه ئیسلامیه‌كه هه‌ر به زۆره‌ملێ شێواندویه‌تی و كردویه‌تی به (ئاسمان له جه‌ماڵی موحه‌ممه‌د ڕوناك بوه‌وه، و زه‌وی به ستایش و سوپاسی ئه‌و پڕ بو)! له كاتێكدا ده‌قه‌كه هه‌ر باسی خواوه‌نده و هیچ شوێنه‌وارێكی باسی موحه‌ممه‌دی تێدا نیه.
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی