کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
سوفیانی
له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كاندا ئاماژه كراوه بۆ كه‌سێتییه‌ك به ناوی "سوفیانی" (السُّفْيانيّ)، كه گوایه سه‌ركرده‌یه‌كی دژ به موسوڵمانانه و به هێزێكی (٣٦٠) كه‌سیه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر (دیمه‌شق) دا ده‌گرێت و ئیتر (٣٠) هه‌زار جه‌نگاوه‌ر له هۆزی (كه‌لب) شوێنی ده‌كه‌ون كه گوایه ماڵه خاڵوانی (سوفیانی) له‌و هۆزه‌ن، و به‌م شێوه‌یه سوپایه‌كی گه‌وره پێكه‌وه ده‌نێت و هێرش ده‌باته سه‌ر عێراق و كوشتار و تاڵانكاریی زۆر ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر له موسوڵمانان ده‌كوژێت هه‌تا سكی ژن و منداڵیش هه‌ڵده‌دڕێت.. تا له كۆتاییدا ده‌دات به‌سه‌ر شاری (مه‌دینه) یشدا و سوپاكه‌ی خراپه‌كاری و تاڵانكاری له‌وێش ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك خۆی و سوپاكه‌ی به‌ره‌و مه‌ككه ده‌چن؛ له ڕێگادا خوا خۆی و سوپاكه‌ی ده‌بات به ناخی زه‌ویدا.. ئه‌مه كورته‌ی چیرۆكه ئیسلامیه‌كه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌سێتیه، كه وه‌كو هاوكاری ده‌ججال و زۆردارێكی خراپه‌كاری گه‌وره‌ی نزیك ڕۆژی دوایی وێنا كراوه..
ئاشكرایه كه (سوفیانی) ناوێكی پاڵدراو (مه‌نسوب) ـه كه له (سوفیان) ـه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش واته له نه‌وه‌ی (ئه‌بو سوفیان) ـه، هه‌ر ده‌قی (حه‌دیس) و گێڕانه‌وه‌كان هه‌ندێك جار به (كه‌سێك له نه‌وه‌ی ئه‌بو سوفیان) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئینجا هه‌ر خودی گێڕانه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سه‌ركرده زۆردار و خراپه‌كاره به‌سه‌ر دیمه‌شقدا زاڵ ده‌بێت و ده‌یكاته بنكه‌ی پێكه‌وه‌نانی هێز و سوپاكه‌ی، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ پایته‌ختی ئومه‌ویه‌كان كاتێك (موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان) كردیه پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی ـ قوڕه‌یشی ـ ئومه‌ویه‌كه‌ی. جگه له‌مانه‌ش ئاماژه‌كردنی بۆ كوشتاری موسوڵمانان و (هه‌ڵدڕینی سكی ژن و منداڵ) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌ویه‌كان هێنایان به‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیاندا، به‌تایبه‌تی هاشیمیه‌كان و ئه‌هلی به‌یت، وه‌كو ئه‌وه‌ی (یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان) هێنای به‌سه‌ر حوسه‌ین و ژن و منداڵ و شوێنه‌كه‌وته‌كانی له یه‌ك جێگه و ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌دا.. ئینجا گێڕانه‌وه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خێڵی (كه‌لب) پایه‌ی بنه‌ڕه‌تیی سوپاكه‌ی سوفیانین، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئاماژه ده‌كات بۆ ئومه‌ویه سوفیانیه‌كان: خێڵی (كه‌لب) له سوریا نیشته‌جێ بون، ئومه‌ویه‌كانیش هه‌ر له‌وێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان چه‌سپاند، ئینجا موعاویه ژنێكی به ناوی (مه‌یسون) لێ خواستن و (یه‌زید) ی لێ بو، ئیتر به‌دوای ئه‌مه‌دا جێگه و پێگه‌ی زۆریان له كارگێڕی و كۆشك و سوپادا ده‌ست كه‌وت و ڕێگه‌ی نێوان (ته‌دمور) و (حیمص) و (دیمه‌شق) یان خسته ژێر ده‌ستی خۆیان، و ئیتر بونه باشترین پشتیوانی ئومه‌ویه‌كان.. گێڕانه‌وه‌كان ده‌ڵێن (سوفیانی) پشتگیریی له خاڵوانی له خێڵی (كه‌لب) وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش چونكه (یه‌زید) ی كوڕی موعاویه له (مه‌یسون) ی كه‌لبیه به‌م پێیه‌ش خێڵی كه‌لب ده‌بنه خاڵوانی یه‌زید. هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌كان له باسی سوفیانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خێڵی (قه‌یس) له‌گه‌ڵ خێڵی (كه‌لب) ده‌حه‌نگێن، ئه‌مه‌ش هه‌ر واقیعی مێژوی ئومه‌ویه‌كانه، چونكه خێڵی (قه‌یس عه‌یلان) پشتگیری (عه‌لی) بون له جه‌نگی (وشتره‌كه) (الجمل) و جه‌نگی (صیففین) دا و ئیتر هه‌ر له ڕیزی عه‌له‌ویه‌كاندا بون، به‌ڵام له كۆتاییدا له جه‌نگی (مَرْج راهِط) دا له‌گه‌ڵ خێڵی (كه‌لب) ڕوبه‌ڕو بونه‌وه و له‌به‌رامبه‌ریاندا شكان.
ئیتر به ڕونی دیاره كه (سوفیانی) هێمایه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئومه‌وی ـ سوفیانیه‌كان، به‌تایبه‌تی موعاویه و یه‌زیدی كوڕی و وه‌لیدی كوڕی یه‌زید.. كه ئه‌مانه به زه‌بری خوێنڕشتن و فێڵ و غه‌در به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان له‌ناو ده‌برد.. ئیتر سته‌مكاری و زۆرداریی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره ئومه‌وی ـ سوفیانیانه بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی كه‌سێتییه‌كی زۆردار و خوێن‌ڕێژ كه گوایه له نزیكی كۆتایی ڕۆژگاردا ده‌رده‌كه‌وێت.. له ڕاستییشدا دروستبونی ئه‌م بیرۆكه‌یه خۆزگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ره موسوڵمانه‌كه بوه به له‌ناوچونی ئومه‌ویه سوفیانیه‌كان و ڕزگاربون له سته‌م و زۆردارییان، و وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌ی ئه‌م بیرۆكه و كه‌سێتیه‌ی به‌رهه‌م هێناوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره ئومه‌وی ـ سوفیانیانه زۆر بخایه‌نێت، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بون زو جیهان كۆتایی پێ بێت و ڕۆژی دوایی بێته پێشه‌وه، و هه‌ر بۆیه له‌ناوچونی ئومه‌ویه سوفیانیه‌كان وه‌كو ڕوداوێكی كۆتاییهاتنی جیهان بیری لێ كراوه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كه‌سێتیی (سوفیانی) زۆر ئاشكرایه، به شێوه‌یه‌ك وه‌كو وتمان خودی گێڕانه‌وه‌كان به (كه‌سێك له نه‌وه‌ی ئه‌بو سوفیان) پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆشنبیری ئیسلامیی ئێسته ئه‌و ڕاستیه ده‌رك ناكه‌ن و پێیان وایه كه‌سێتییه‌كه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێكیان ده‌سه‌ڵاتدارێكی زۆرداری ئه‌م سه‌رده‌مه دیاری ده‌كه‌ن وه‌كو نیشانه‌ی به‌ڕاستده‌رچونی پێشبینیی هاتنی سوفیانی.. له‌م نوسه‌ره ئیسلامیانه، نوسه‌رێكی میسریه به ناوی (أمین محمد جمال ا‌لدین) كه كتێبێكی بڵاوكرده‌وه به ناوی (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام)، و له‌م كتێبه‌دا نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی و پێشبینیه‌كانی كۆتایی جیهان له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕوداو و كه‌سێتیی هاوچه‌رخدا ده‌سه‌پێنێت.. له‌مانه (سوفیانی) كه ئه‌و پێی وایه ئاماژه‌یه بۆ (صه‌ددام حوسه‌ین)! به‌ڵگه‌یشی ئه‌وه‌یه گوایه خێڵی كه‌لب له ناوچه‌ی باكوری دیجله نزیك له ته‌كریت نیشته‌جێ بون، (صه‌ددام) یش له دێهاتی نزیكی ته‌كریته‌وه هاتوه، له‌به‌ر ئه‌وه صه‌ددام له خێڵی كه‌لبه و (كه‌لبی) ـه! كه ئه‌مه چه‌ندان هه‌ڵه و چه‌واشه‌كردنی تێدایه و له‌گه‌ڵ خودی گێڕانه‌وه‌كانیش پێچه‌وانه‌یه چونكه گێڕانه‌وه‌كان ناڵێن سوفیانی له خێڵی كه‌لبه به‌ڵكو ده‌ڵێن ئه‌و خێڵه پشتگیریی ده‌كه‌ن و ده‌بنه سه‌ربازی. ئینجا په‌یوه‌ندیی صه‌ددام به دیمه‌شقه‌وه چیه و پێگه‌ی خێڵی (قه‌یس) ی دژی خێڵی (كه‌لب) له هاوكێشه‌كه‌دا چیه؛ ئه‌مه نوسه‌ری بلیمه‌ت خۆیی لێ كه‌ڕ كردوه. نوسه‌ری ناوبراو گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت (سوفیانی دو جار كۆمه‌ڵی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌شكێنێت و پاشان له‌ناو ده‌چێت)، و پێی وایه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی صه‌ددام دو جار له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه لێی درا: جاری یه‌كه‌م دوابه‌دوای داگیركردنی كوه‌یت، جاری دوه‌میش كاتێك ئه‌مێریكا ویستی صه‌ددام بڕوخێنێت و چه‌كه كۆكوژه‌كانی له‌ناوبه‌رێت.. جا نوسه‌ری بلیمه‌ت پێی وایه صه‌ددام هه‌ردو جاره‌كه براوه‌یه! چونكه جاری یه‌كه‌م نه‌كه‌وت! جاری دوه‌میش كاتێك نوسه‌ر ئه‌م خه‌یاڵانه‌ی ده‌نوسیه‌وه هێشتا نه‌كه‌وتبو! بۆیه نوسه‌ر به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه پێشبینیی ده‌كرد كه صه‌ددام بۆ جاری دوه‌میش ناكه‌وێت! به‌ڵام وا ده‌بێت نوسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ڕوی دا خه‌یاڵپڵاویی خۆی بۆ ده‌ركه‌وتبێت!