کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟

وته‌ی "شانشینیی خوا له ئیسرائیل ده‌سه‌نرێت و ده‌درێته گه‌لێكی تر"،
ده‌بێته ئاماژه و مژده به هاتنی (ئوممه‌ت) ی ئیسلام؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ده‌قێكی تری ئینجیل كه هه‌ندێك نوسه‌ری ئیسلامی ده‌یكه‌نه مزگێنی به هاتنی ئیسلام، ده‌قێكی (ئینجیلی مه‌تتای) ـه كه له‌سه‌ر زمانی (یه‌شوع) ـه‌وه به‌رامبه‌ر (به‌نو ئیسرائیل) ده‌ڵێت: (ئه‌وه له كتێبه‌كه‌دا نه‌تانخوێندوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: ئه‌و به‌رده‌ی كه بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كردوه هه‌ر ئه‌وه بو به به‌ردی بنه‌ڕه‌تیی گۆشه. ئه‌مه له خواوه‌یه، و سه‌یره له‌به‌ر چاوماندا. له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: شانشینیی خوا له ده‌ستی ئێوه ده‌سه‌نرێت و ده‌درێته گه‌لێكی تر كه به‌رهه‌می خۆی ده‌دات) (ئینجلی مه‌تتای: ٢١: ٤٢، ٤٣). ئیتر گوایه ئه‌م ده‌قه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه و باس له‌وه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی له (به‌نو ئیسڕائیل) سه‌نراوه‌ته‌وه و دراوه به گه‌لێكی تر، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی مژده‌ی پێ دراوه ئیسرائیلی نیه. تیۆریه ئیسلامیه‌كه ده‌یه‌وێت لێره‌وه بڵێت كه په‌یامی ئاسمانی دراوه به موسوڵمانان و ئه‌م ده‌قه مزگێنی ده‌دات به‌م ڕاستیه!
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی
ئه‌م مزگێنیه كه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان له (ئینجیلی مه‌تتای) ی هه‌ڵ ده‌كڕێنن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ده‌ركێشانی ده‌قه‌كه له كۆنتێكست و مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تیی خۆی؛ پشت به‌و ده‌قه ده‌به‌ستێت كه له‌سه‌ر زمانی (یه‌سوع) ـه‌وه به‌رامبه‌ر (به‌نو ئیسرائیل) ده‌ڵێت: (ئه‌وه له كتێبه‌كه‌دا نه‌تانخوێندوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: ئه‌و به‌رده‌ی كه بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كردوه هه‌ر ئه‌وه بو به به‌ردی بنه‌ڕه‌تیی گۆشه. ئه‌مه له خواوه‌یه، و سه‌یره له‌به‌ر چاوماندا. له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: شانشینیی خوا له ده‌ستی ئێوه ده‌سه‌نرێت و ده‌درێته گه‌لێكی تر كه به‌رهه‌می خۆی ده‌دات) (ئینجلی مه‌تتای: ٢١: ٤٢، ٤٣). ئه‌وه‌ش به‌و پێیه كه ئه‌م ده‌قه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یامی خوایی له (به‌نو ئیسڕائیل) سه‌نراوه‌ته‌وه و دراوه به گه‌لێكی تر، ئه‌مه‌ش ـ گوایه ـ مانای وایه پێغه‌مبه‌ری داهاتو (دوای دوایین پێغه‌مبه‌ری جوله‌كه كه "عیسا" یه)، یه‌هودی و ئیسڕائیلی نیه، هه‌ر لێره‌وه ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه ئه‌وه‌یه مژده ده‌دات به هاتنی ئیسلام و په‌یامی موحه‌ممه‌دی چونكه دوای "عیسا" ئیتر پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ناو ئیسرائیلیه‌كاندا نه‌ما و ئیتر موحه‌ممه‌د هات، كه‌واته مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه ئاماژه‌كردنه بۆ (ئوممه‌ت) ئیسلامی كاتێك ئاماژه ده‌كات بۆ گه‌لێكی تر.
به‌ڵام با ئێمه بزانین ده‌قه‌كه له خۆیدا به واتای چیه و بۆ چ مه‌به‌ستێك وتراوه:
ده‌قه‌كه خواستنێكه له ده‌قێكی پێشوتره‌وه كه (مه‌زموری ١١٨) یه كه ڕوبه‌ڕوی خواوه‌ند ده‌ڵێت: (سوپاست ده‌كه‌م به هاناوه هاتێت و بویته فریادڕه‌سم. ئه‌و به‌رده‌ی كه بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كردوه هه‌ر ئه‌وه بو به به‌ردی بنه‌ڕه‌تیی گۆشه. ئه‌مه له خواوه‌یه، و سه‌یره له‌به‌ر چاوماندا) (مه‌زموره‌كان: ١١٨: ٢٢، ٢٣)، ئه‌مه ده‌قێكه ده‌درێته پاڵ داوود، كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه داوود له سه‌ره‌تاوه نزیك بوه له تیاچونه‌وه و وه‌كو به‌ردێك كه له بیناسازیدا وه‌ستا به‌دڵی نیه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئاوا ئه‌میش پشتگوێ خرابو، به‌ڵام خواوه‌ند به هانایه‌وه چوه و كردیه پاشای شانشینیی یه‌كگرتوی ئیسڕائیل (كه شانشینییه‌كی یه‌كگرتوی وه‌ها هه‌ر له خه‌یاڵدا هه‌یه نه‌ك له مێژودا!). دواتر نوسه‌ری (ئینجیلی مه‌تتای) هه‌مان په‌ند ده‌هێنێته‌وه كه گوایه (یه‌شوعی ناصیری) ڕوبه‌ڕوی پیاوانی ئایینیی یه‌هودی ئه‌و په‌نده‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت كه ئه‌وان لای خواوه‌ند په‌سه‌ند نین، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه (په‌ندی باخه‌وانه پیاوكوژه‌كان) یان بۆ ده‌هێنێته‌وه، كه كورته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: كۆمه‌ڵێك باخه‌وان له خاوه‌نی زه‌وی و باخه‌كه یاخی ده‌بن و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ده‌ینێرێت بۆ وه‌رگرتنی قازانجی باخه‌كه ئه‌وان ده‌یكوژن، ئینجا گوایه یه‌شوع ڕوبه‌ڕوی ئاماده‌بوان وتویه‌تی "ئیتر خاوه‌نی ئه‌و باخه ده‌بێت چی به‌و باخه‌وانانه بكات؟"، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: :ئه‌و پیاوخراپانه، له‌ناویان ده‌بات و و باخه‌وانی تر ده‌هێنێت"، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه جوله‌كه (پاشماوه‌ی شانشینیی یه‌هودایی كۆن) له مێژوی خۆیاندا زۆریان سه‌رپێچی كردوه و هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانیان كوشتوه، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یان پێ بڵێت كه گه‌لێكی ڕۆحیی تر به‌ڕێوه‌یه و ناسنامه و ئایینێكی تر به‌ڕێوه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و په‌نده‌ی (مه‌زموری ١١٨) یان یاد ده‌خاته‌وه، كه ده‌بێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بیره ئایینیه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ئێستا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه دواتر سه‌رده‌كه‌وێت و ئیتر ـ گوایه ـ خواوه‌ند گه‌لێكی تر هه‌ڵ ده‌بژێرێت كه بریتین له شوێنكه‌وتوانی مه‌سیح و ئیتر ڕابه‌رایه‌تیی ئایینی و لاف‌وگه‌زافی په‌یوه‌ندی به خواوه‌نده‌وه له ده‌ست پیاوانی ئایینیی یه‌هودی ده‌ده‌چێت. ئه‌مه ئه‌و واتایانه‌یه كه نوسه‌ری ئینجیلی مه‌تتای ده‌یه‌وێت بیانخاته سه‌ر زمانی مه‌سیح (ئه‌گه‌ریشی هه‌یه یه‌شوعی ناصیری به‌ڕاستی چه‌مكێكی هاوشێوه‌ی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گه‌یاندبێت). هه‌ندێك له ڕاڤه‌مه‌نده‌كان ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه ئه‌وه‌یه ئاماژه بكات بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ڵگرانی ئایینی مه‌سیحی له نه‌ته‌وه ناجوله‌كه‌كانن، چونكه به هاتنی ئایینی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی به چاكسازیه‌كانی پۆڵسه‌وه، ئیتر ده‌رگا بۆ خه‌ڵكانی نایه‌هودی كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌مای ڕزگاری و شانشینیی ئاسمان ببن، ده‌قه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشه‌نگی له ئایینیی نوێ‌دا له ده‌ستی جوله‌كه ده‌رچوه و خه‌ڵكانی نایه‌هودی زوتر و چالاكتر ده‌چن به‌ده‌م بانگه‌وازی ئایینی نوێوه. ئه‌م وتایه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه به مێشكی نوسه‌ری ئینجیلی مه‌تتایدا هاتبێت، به‌ڵام ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه كه له سه‌رده‌می (یه‌شوعی ناصیری) دا كێشه‌ی (یه‌هودی و نایه‌هودی) بیری لـێ نه‌كراوه‌ته‌وه و كێشه‌كه دواتر له په‌راوێزی كێشمه‌كێشی نێوان كلێسای پێتروس و كلێسای نێونه‌ته‌وه‌یی پۆڵسدا دروست بوه. به هه‌ر حاڵ، ئێسته مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تیی ده‌قه‌كه ڕونه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه په‌یامی خوایی له گه‌لی (ئیسڕائیل) ده‌رده‌چێت (كه یه‌شوع و قوتابیه‌كانیشی هه‌ر ئیسڕائیلی حسێبن)، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئایینێكی تر و ناسنامه‌یه‌كی ئایینیی تر به‌ڕێوه‌یه و كاره‌كه له ده‌ست پیاوانی ئایینیی یه‌هودی ده‌رده‌چێت و پێناسه‌یه‌كی تر بۆ ناسنامه و ڕۆحی مرۆڤ دێته كایه. دیاره مه‌به‌ستی یه‌شوع، یان ئه‌و نوسه‌ره‌ی كه ئه‌و قسانه ده‌خاته سه‌ر زمانی، ئه‌وه‌یه مژده بدات به هاتنی ئایینه‌كه‌ی خۆی یان هاتنی ئه‌و (شانشینیی ئاسمان) ـه‌ی كه خۆی مژده‌ده‌ریه‌تی. به‌گشتی ده‌قه‌كه ده‌بێته مژده‌دان به ئایینی مه‌سیحی كه ڕاسته‌وخۆ دوای ئاینی یه‌هودی هاتوه، گۆڕانكاریه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به ناسنامه‌یه‌كی ئایینی و ڕۆحیه‌وه هه‌یه، بۆیه مه‌سیحیه یه‌كه‌مه‌كان كه‌سانی یه‌هودی و نایه‌هودییشیان تێدابوه، یه‌شوع خۆیشی هه‌ر به بنه‌ڕه‌ت جوله‌كه بوه و نوسه‌ره‌كانی ئینجیل ڕه‌چه‌ڵه‌كێكی یه‌هودیی دانسقه‌یشیان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه و گوایه ده‌چێته‌وه سه‌ر (داوود) له خێڵی (یه‌هودا) كه خێڵی پاشا و فریادڕه‌سه سه‌ركه‌وتوه‌كانه.
ئیتر ڕونه كه ده‌قه‌كه ناگونجێت ببێته ئاماژه بۆ نه‌مانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له جوله‌كه‌دا و گواستنه‌وه‌ی بۆ عه‌ره‌ب. ده‌بێت ئه‌وه‌ش یاد بخه‌ینه‌وه كه ئه‌و قسه‌یه له كاتێكدا كراوه كه سه‌ره‌تای ئایینی مه‌سیحی بوه و هێشتا ئایینه‌كه وه‌كو باڵێكی ئایینی یه‌هودی وابوه و به‌ته‌واوی جیانه‌بوه‌ته‌وه، بۆیه ناكرێت ببێته ئاماژه بۆ ده‌رچونی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له جوله‌كه و گواستنه‌وه‌ی بۆ گه‌لێكی تر و ئایینێكی تر كه زۆر دوای ئایینی مه‌سیحییش هاتوه، واته قسه‌كه له‌نێوان ئایینی یه‌هودی و سه‌ره‌تای ئایینی مه‌سیحیدا وتراوه، به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه مژده به هاتنی ئایینێكی نوێ بدات هه‌ر ده‌بێته مژده به هاتنی ئایینی مه‌سیحی. كاتێك ده‌قێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته مژده به هاتنی ئیسلام كه له دوادوای مێژوی ئایینی مه‌سیحیدا و كه‌مێك پێش ئیسلام كه‌سێتییه‌كی ئایینی ڕوبه‌ڕوی مه‌سیحیه‌كان بڵێت "ئایینی ڕاسته‌قینه له ئێوه ده‌سه‌نرێته‌وه و ده‌درێت به گه‌لێكی تر"، ئه‌و كاته ده‌كرا بڵێین ئاماژه ده‌كات بۆ هاتنی ئیسلام. به‌ڵام ده‌قه‌كه‌ی ئینجیلی مه‌تتای ڕوبه‌ڕوی جوله‌كه‌ی فه‌له‌ستین وتراوه (یان نوسه‌ری ده‌قه‌كه وا گریمانه ده‌كات) له كاتێكدا كه تازه ئایینی مه‌سیحی سه‌ری هه‌ڵ داوه، بۆیه هه‌ر ده‌بێته مزگێنی به هاتنی ئایینی مه‌سیحی خۆی.
ئه‌م هه‌مو مشت‌ومڕه‌ش كه ئێمه له‌م لێکۆڵینەوانەدا ده‌یكه‌ین ته‌نها بۆ دواندنی عه‌قڵی ئیسلامی و ده‌ستگرتنیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی واز له بڕوبیانو و به‌ڵگه خه‌یاڵیه‌كانی بهێنێت.. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت عه‌قڵی ئیسلامی حاڵی ببێت كه ئیسلامیش یه‌كێكه له ئایینه‌كان و واز له‌و بیركردنه‌وه‌یه بهێنێت كه ئایینه‌كانی تر یان ده‌ستكردن یان ده‌ستكاریكراون و هه‌ر ئیسلام ئایینه. ده‌بێت عه‌قڵی ئیسلامی حاڵی ببێت كه ئیسلامیش ته‌نها یه‌كێكه له‌و ئایینانه‌ی كه مافی بون و بڵاوبونه‌وه‌یان هه‌یه. به‌های هه‌ر ئایینێكیش له‌وه‌دایه كه كۆمه‌ڵێك (مرۆڤ) باوه‌ڕیان پێیه‌تی، ئه‌وه مانا و نرخێكی ده‌داتێ، ئه‌گه‌رنا لای توێژه‌ری بێلایه‌ن هه‌مو ئایینه‌كان ته‌نها پاشماوه‌یه‌كی كولتوری كۆمه‌ڵگاكانی ڕابردون كه به بیانوی (پیرۆزی) ـه‌وه توانیویانه خۆیان له لێشاوی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگا بپارێزن.