کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئه‌خنه‌س
كه‌سێتییه‌كی تر كه گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه له نزیكی كۆتایی ڕۆژگاردا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێتییه‌كه به (الأخنس) ناوی ده‌برێت (وشه‌كه له خۆیدا یانی: لوت‌پان). حه‌دیسه‌كه خۆی ده‌ڵێت: (پیاوێكی ئه‌خنه‌س واته: لوت‌پان له به‌نو ئومه‌ییه له میصر هه‌ڵ ده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گرێته ده‌ست، پاشان ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست ده‌رده‌هێنرێت، ئیتر ڕاده‌كات و هانا ده‌بات بۆ ڕۆم، ئیتر هێزی ڕۆم ده‌هێنێت بۆسه‌ر موسوڵمانان، ئیتر ئه‌وه ده‌بێته ده‌ستپێكی جه‌نگه گه‌وره‌كان) (سيكون من بني أمية رجل أخنس بمصر يلي سلطانا يغلب على سلطانه أو ينتزع منه فيفر إلى الروم فيأتي بالروم إلى أهل الإسلام فذلك أول الملاحم).. لێره‌دا ده‌بینین گێڕانه‌وه‌كان به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێن ئه‌م (ئه‌خنه‌س) ـه ئومه‌ویه و ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئومه‌ویه، و ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ خه‌لیفه‌یه‌ك یان ئه‌میرێكی ئومه‌وی له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئومه‌ویه‌كاندا كه عه‌بباسیه‌كان به پشتگیریی ئه‌هلی به‌یت و موسوڵمانانی ناعه‌ره‌ب ڕوخاندیانن و ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌ندنه‌وه، و ڕه‌نگه هه‌ندێكیان هه‌وڵیان دابێ هانا بۆ بیزانتیه‌كان ببه‌ن (كه بیزانتیه‌كان له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا به "روم" ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت).. هه‌رچه‌ند من ڕوداوێكی وا له مێژوی ئومه‌ویه‌كاندا نابینمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه باش زانراوه كه ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی هه‌میشه سودی بینیوه له پێگه جیۆپۆلیتیكیه‌كه‌ی كه هاوسایه‌ی ده‌وڵه‌تی بیزانتی (ڕۆمی) ـه، به‌م پێیه‌ش هه‌میشه سنوری پشته‌وه‌ی به ئیمپراتۆرێتیی بیزانتی گیرابو و به‌مه‌ش سنوری باكوری قایم كرابو، ئینجا ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی سودی زۆری بینی له پێشینه‌ی عه‌ره‌ب و سوریانی شام له بواری شارستانێتی و ده‌وڵه‌تداریدا، هه‌تاكو موعاویه پشتی ده‌به‌ست به هه‌ندێك سه‌ركرده و لێپرسراوی به‌بنه‌ڕه‌ت بیزانتی، وه‌كو (سه‌رجۆن) ناوێك كه مه‌سیحییه‌كی ڕۆمی (بیزانتی) بو و كردبوی به لێپرسراوی هه‌واڵگریی سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی زۆری دابویه، پێشتریش سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی بیزانتی بو، به‌ڵام موعاویه به‌كرێی گرتبو، زۆری تریشی به كرێگرته هێنابو له‌وانه. له‌به‌ر ئه‌وانه ئاساییه چیرۆكێك دروست ببێت ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئومه‌وی كه بۆ به‌هێزكردن یان سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هانا بۆ بیزانتیه‌كات ببات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (أمین محمد جمال ا‌لدین) له (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام) دا دیسان ئه‌م كه‌سێتیه به‌سه‌ر كه‌سێكی هاوچه‌رخدا ساخ ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێت (ئه‌خنه‌س) له ڕاستیدا میری كوه‌یت (جابر الأحمد الصباح) ـه كه (صه‌ددام حوسه‌ین) وڵاته‌كه‌ی داگیر كرد، ئه‌ویش هانای بۆ ئه‌مێریكا برد بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی وڵات و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. ئه‌م لێكدانه‌وه خه‌یاڵیه‌ی نوسه‌ری ناوبراو هه‌ر ته‌نها به سه‌رنجدانی ئه‌وه‌ش هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه كه ده‌یه‌وێت وشه‌ی (ڕۆم) ببێته ئاماژه بۆ بۆ ئه‌مێریكاییه‌كان! له كاتێكدا (الروم) له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا (هه‌ر له قورئانه‌وه هه‌تا هه‌مو ده‌قه ئیسلامیه كۆنه‌كانی تر) ئاماژه‌یه بۆ ڕۆمانیه بیزانتیه‌كان، واته ئیمپراتۆرێتیی ڕۆمانیی خۆرهه‌ڵاتی كه پێی ده‌وترێت بیزانتی، كه پێشتر له سوریانییشدا وشه‌ی (روم) بۆ ئاماژه‌كردن بۆ بیزانتیه‌كان به‌كار هاتوه، زمانی عه‌ره‌بییش له‌م به‌كارهێنانه سوریانیه‌وه وه‌ریگرتوه، وه‌كو (مینگانا) ڕونی كردوه‌ته‌وه. به‌ڵام نوسه‌ره ئیسلامیه بلیمه‌ته‌كه‌مان ده‌یه‌وێت وشه‌ی (ڕۆم) ببێته ئاماژه بۆ ئه‌و (ئه‌نگلۆسه‌كسۆنی) ـانه‌ی كه له ئورۆپایش نه‌ماون و له وشكانییه‌كی تر نیشتمانێكیان بۆ خۆیان دروست كردوه، واته ئه‌مێریكاییه‌كان!