کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
وێنه‌ی "که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار" له کتێبی ئیشه‌عیا
ئاماژه و مژدەیە بە موحه‌ممه‌د؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
وێنه‌ی "که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار" له کتێبی ئیشه‌عیا
ئاماژه و مژدەیە بە موحه‌ممه‌د؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له قورئاندا ده‌سته‌واژه‌ی (النبي الأمي) هاتوه وه‌كو ئاماژه بۆ موحه‌ممه‌د، ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ئاماژه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌رێك له گه‌لێكی نایه‌هودی (أممی) واته له (گه‌لان) ی نایه‌هودی، به‌ڵام له داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی‌دا به (پێغه‌مه‌ری نه‌خوێنده‌وار) لێك دراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مزگێنی به‌م سیفه‌ته ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌قه‌ی كتێبی (ئیشه‌عیا) ده‌كرێت كه ده‌ڵێت: (كاتێك نوسراوێك ده‌درێت به كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار و پێی ده‌وترێت: ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه، ده‌ڵێت: ناتوانم بیخوێنمه‌وه) (ئیشه‌عیا: ٢٩: ١٢)، ئه‌م ده‌قه له كۆنتێكستی خۆیدا واتایه‌كی تری هه‌یه، به‌ڵام له بیری ئیسلامی‌دا كراوه به پێشبینیه‌ك بۆ ئه‌و چیرۆكه ئیسلامیه‌ی كه ده‌ڵێت: جیبریل به موحه‌ممه‌دی وتوه: بخوێنه، ئه‌ویش وتویه‌تی: من خوێنده‌وار نیم. ئیتر گوایه ئه‌و ده‌قه‌ی ئیشه‌عیا مزگێنیه به هاتنی موحه‌ممه‌د وه‌كو پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنده‌وار. دواتر ڕونی ده‌كه‌ینه ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه چه‌نده ناقۆڵا و نادروسته و ئه‌و كاره چه‌نده پێكه‌نیناویه.
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی
ئه‌و ده‌قه‌ی كتێبی (ئیشه‌عیا) كه ده‌ڵێت: (كاتێك نوسراوێك ده‌درێت به كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار و پێی ده‌وترێت: ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه، ده‌ڵێت: ناتوانم بیخوێنمه‌وه) (ئیشه‌عیا: ٢٩: ١٢)، كه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان به‌راوردی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی (ناخوێنمه‌وه) (ما أنا بقارئ) ی موحه‌ممه‌د به‌پێی گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان و ده‌یكه‌نه مزگێنییه‌ك به هاتنی ئه‌و.. له ڕاستیدا ئه‌و ده‌قه مه‌به‌ستێكی تری هه‌یه و لێكچونێكی ڕواڵه‌تی و هه‌نده‌كی نه‌بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی تریان پێكه‌وه نیه. له ڕاستیدا ئه‌و ده‌قه‌ی ئیشه‌عیا باسی بێئاگایی و كه‌مته‌رخه‌میی گه‌لی (ئیسرائیل) ــ به مانا ته‌وڕاتیه‌كه‌ی ــ ده‌كات و ده‌ڵێت: خوا خه‌وی لـێ خستون, ئیتر چاوی پێغه‌مبه‌رانتانی داخستوه و سه‌ری خه‌وندیده‌كانتانی داپۆشیوه، به شێوه‌یه‌ك ئیتر ئه‌م خه‌ونه (ی كه ئیشه‌عیا بۆیان باس ده‌كات) وه‌كو وشه‌كانی نوسراوێكی داخراوی سه‌ربه‌مۆری لـێ دێت، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ئه‌و نوسراوه بدرێته ده‌ستی كه‌سێكی خوێنده‌وار و داوای خوێندنه‌وه‌ی لـێ بكرێت، ده‌ڵێت "ناتوانم بیخوێنمه‌وه چونكه سه‌ربه‌مۆره و نه‌كراوه‌ته‌وه"! و كاتێك بدرێته ده‌ستی نه‌خوێنده‌وار و داوای خوێندنه‌وه‌ی لـێ بكرێت، ده‌ڵێت "ناتوانم بیخوێنمه‌وه"، واته هیچیان ناتوانن بیخوێننه‌وه، نه خوێنده‌وار و نه نه‌خوێنده‌وار.. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌له هه‌موی بێهۆش و سه‌رمه‌ست و بێ‌ئاگان و نازانن چی له‌ده‌وریان ده‌گوزه‌رێت. ئیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و چیرۆكه نیه كه له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كه‌دا هاتوه كه ده‌ڵێت گوایه موحه‌ممه‌د له وه‌ڵامی (بخوێنه) (اقرأ) ی جیبریلدا وتویه‌تی (ما أنا بقارئ). لێكچونێك هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیه‌كان زۆرترن، مه‌به‌ستی قسه‌كان جیاوازه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (النبي الأمي) ـ وه‌كو وتمان ـ به هه‌ڵه له كولتوری ئیسلامی‌دا به (پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنه‌وار) لێك دراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا له ڕاستیدا به‌واتای (پێغه‌مبه‌ری ناجوله‌كه) یه، چونكه قورئان خۆیشی كه ده‌ڵێت (النبي الأمي) جارێكی تر بۆ خۆی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ڕاڤه ده‌كات كه ده‌ڵێت: (هو الذي بعث في الأُمِّيِّينَ رسولًا منهم) (الجمعة: ٢)، كه (الأميين) ئاماژه‌یه بۆ گه‌لانی نایه‌هودی (واته به‌رامبه‌ری زاراوه‌ی گه‌لان "أُمَم" گۆییم גוים ی یه‌هودیه كه جوله‌كه به گه‌لانی نایه‌هودیی ده‌ڵێن) و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب له‌و كۆنتێكسته جیۆگرافیایی و كولتوریه‌دا. ئاشكرایشه ئه‌گه‌ر بتوانرێت كه‌سێك به نه‌خوێنده‌وار دابنرێت، ناتوانرێت گه‌لێك به‌سه‌رله‌به‌ری به نه‌خوێنده‌وار دابنرێت له‌به‌ر ئه‌وه (الأميين) واتای (نه‌خوێنده‌واره‌كان) ناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وا بێت كه‌واته (الأمي) یش به واتای (نه‌خوێنده‌وار) نیه.
وشه‌ی (أمّيّ) كه له قورئاندا بۆ وه‌سفی ئه‌و هاتوه به واتای نه‌خوێنده‌وار نیه، به‌ڵكو به‌واتای (عه‌ره‌ب ـ نایه‌هودی) ـه، واته قورئان ده‌یه‌وێت بڵێت موحه‌ممه‌د قۆرخكردنی (پێغه‌مبه‌رایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی) له‌لایه‌ن جوله‌كه‌وه ده‌شكێنێت و ئه‌م جاره‌یان پێغه‌مبه‌ر له گه‌لێكی نایه‌هودی ده‌بێت، ئه‌مه‌یه ئه‌و مه‌به‌سته گرنگه‌ی كه ده‌قێكی وه‌كو (هو الذي بعث في الأُمِّيِّينَ رسولًا منهم) (الجمعة: ٢) ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت..
ئینجا دواتر وشه‌ی "أُمّيّ" واتای "نه‌خوێنده‌وار" ی وه‌رگرتوه، و وشه‌كه ئه‌م واتایه‌ی له سه‌رده‌می قورئاندا نه‌بوه.. ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان ناسراون به‌وه‌ی كتێبی ئاسمانییان هه‌یه، له‌مه‌وه گه‌لانی تر به‌وه ناسران كه كتێبی ئاسمانییان نیه، ئه‌مه‌ش واته خوێنده‌واریی ئایینی‌یان نیه و كتێبی ئایینی ناخوێننه‌وه و نانوسنه‌وه، پاشان واتاكه‌ی گه‌شه‌ی تری كرد بۆ نه‌بونی خوێنده‌واری به‌گشتی.. به‌م شێوه‌یه واتای وشه‌كه گۆڕاوه، دوای قورئان.