بۆ خۆی و بۆ خه‌ڵک!
سەروەر پێنجوێنی
* موحه‌ممه‌د خۆی توانای نه‌بو پاره‌ی نه‌بو عائیشه بگوازێته‌وه، ناچار ئه‌بو به‌کر (خه‌زور) بۆ خۆی پاره‌ی بۆ سه‌رف کرد..!!! تا به‌شکو زاوا زێڕینه بوکه‌که‌ی بگوازێته‌وه..!! ئه‌بو به‌کر بۆ خۆی ماره‌یی بۆ دا!! دوازده هۆقه و نیو زێڕی بۆ نارد تا بیکات به ماره‌یی بۆ عائیشه!! ئیتر موحه‌ممه‌د ئه‌و زێڕه‌ی نارد بۆ ماره‌یی!!
(... ثم قال أبو بكر: يا رسول الله , ما يمنعك من أن تبني بأهلك؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «الصداق» . فأعطاه أبو بكر الصداق اثنتي عشرة أوقية ونَشًّا، فبعث بها رسول الله صلى الله عليه وسلم إلينا...). ابن سعد، الطبقات الكبرى. تحقيق: إحسان عباس. دار صادر، بيروت. الطبعة الأولى، 1968. جـ. 8، ص. 62.
دوای ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر یارمه‌تیی ئه‌بو به‌کر و شوێنکه‌وته‌کانی تری نه‌بوایه؛ نه‌یده‌توانی ئه‌و هه‌مو ژنه به‌خێو بکات، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵه‌که‌ی کێشه‌ی تێدا بوه و بێ گومان نه‌یتوانیوه به‌ڕێکوپێکی هه‌مویان بژیێنێت.
* به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی تر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی توانای نیه ژن بهێنێت؛ با به‌ڕۆژو ببێت و ئاره‌زوی خۆی سه‌رکوت بکات!!
(من استطاع الباءة؛ فليتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم يستطع؛ فعليه بالصوم، فإنه له وجاء). البخاري، الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه. تحقيق: محمد زهير بن ناصر الناصر. دار طوق النجاة. الطبعة الأولى، 1422 هـ. جـ. 3، ص. 26. الحديث رقم 1905.
* بۆ خۆی ئه‌م هه‌مو ژنه‌ی به‌سه‌ر سه‌وده و عائیشه‌دا هێنا..
* به‌ڵام بنه‌ماڵه‌یه‌ک ویستیان کچ بده‌ن به عه‌لی؛ زۆر توڕه بو و به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نه‌بو فاطیمه‌ی کچی ژنی به‌سه‌ردا بێت و هه‌وێی هه‌بێت!! و وتی: (فاطیمه پارچه‌یه‌که له من، چی بۆ ئه‌و ناخۆش بێ ؛ بۆ منیش ناخۆشه)!
(وجويرية هي التي خطبها علي بن أبي طالب فجا‌ء بن‌و المغيرة إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم يستأمرونه في ذلك فلم يأذن له‌م أن يزوجوه، وقال: إنما فاطمة بضعة مني يسوؤني ما ساءها). ابن سعد، الطبقات الكبرى. جـ. 8، ص. 262.
* له قورئاندا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی عادیل بن؛ له یه‌ک ژن زیاتر مه‌هێنن.. (فإن خفتم ألا تعدلوا ؛ فواحدة)..
* به‌ڵام خۆیشی نه‌یتوانیوه عادیل بێت و به یه‌ک شێوه مامه‌ڵه بکات له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی و وه‌کو یه‌ک بایه‌خیان پێ بدات، تا وای لێ هاتوه ژنه‌کانی فاطیمه بنێرن و گله‌یی لێ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادیل نیه و زیاتر بایه‌خ به عائیشه ئه‌دات و پێی بڵێن عادیل به..!
(أرسل أزواج النبي صلى الله عليه وسلم فاطمة بنت رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم، فاستأذنت عليه وهو مضطجع معي في مرطي، فأذن لها، فقالت: يا رسول الله إن أزواجك أرسلنني إليك يسألنك العدل في ابنة أبي قحافة...). مسلم، المسند الصحيح المختصر بنقل العدل عن العدل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم. تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. 4، ص. 1891. الحديث رقم 83 (2442).
* ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌ری منی ئاوساندوه؛ ئه‌وه‌یه له قورئاندا ده‌ڵێت ته‌نها 4 ژن (ی ئازاد) "مثنى وثلاث ورباع".. حهدیثیش هه‌یه ده‌ڵێت له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه ئه‌وه‌ی له 4 ژن زیاتری هه‌بوبێت؛ پێی ته‌ڵاق داوه و ته‌نها 4 ژنی پێ هێشتۆته‌وه.
* به‌ڵام خۆی له مه‌دینه زۆربه‌ی کات له 4 ژن زیاتری هه‌بوه و که مردوه 9 ژنی به‌جێ هێشتوه!! له کاتێکا به‌پێی قورئان موحه‌ممه‌د "ئوسوه" و "قودوه" یه : "ولكم في رسول الله أسوة حسنة".. ئه‌ی بۆ خۆی به 4 ژنه‌وه پابه‌ند نه‌بو؟
له هه‌ندێ موسوڵمانم پرسیوه : باشه پێغه‌مبه‌ر ژنی زۆری بۆ چیه و بۆچی له 4 ژنیش زیاتری هه‌بوه؟ وه‌ڵامه‌که ئه‌وه بو : ئاخر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره!!
وتم: یانی ئیتر که پێغه‌مبه‌ر بو؛ ئه‌بێ سێکسی زیاتر بکات؟ ئه‌م پەیوەندیه چیه له نێوان پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ژنی زۆر؟! پێغه‌مبه‌رایه‌تی پەیوەستبونه به خواوه یان به ژنه‌وه؟!!