ده‌رباره‌ی ڕیشه‌ی ناو و که‌سێتیی "بوڕاق"
له چیرۆکی "میعراج" ی ئیسلامی‌دا
له چیرۆکی "میعراج" ی ئیسلامی‌دا
چیرۆکی "میعراج" ی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی به شێوه میللیه‌که‌ی، یه‌کێکه له‌و بوارانه‌ی که‌له‌پوری کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان که بونه‌ته تیشکۆی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه و هاوسایهبونی کولتوره ڕه‌سه‌نه‌کان و که‌له‌پوره خۆماڵیه‌کانی ناوچه‌که. ئه‌م چیرۆکه به‌و شێوه‌یه‌ی له که‌له‌پوری ئیسلامی‌دا هه‌یه؛ کاریگه‌ری و شوێنه‌وار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌لێك چیرۆك و که‌سێتی و هێمای کولتوره کۆنه‌کان و ئایینه دێرینه‌کانی تێدایه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌می سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلامدا له وڵاتانی کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کانی دواتردا هێشتا زیندو و کارا بون، به‌تایبه‌تی کولتوری ئێرانی و ئایینی زه‌رده‌شتی، له ئێران و کوردستاندا، و کولتوری ئارامی-سوریانی و ئایینی مه‌سیحی له سوریا، و کولتوری گریکی-ڕۆمانی له ئاسیای بچوك و شام و میسر. هه‌تا له‌م چیرۆکه ئیسلامیه‌دا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی کولتوره زۆر کۆنه‌کانیش ده‌بینینه‌وه، وه‌کو چیرۆکی بابیلیی به‌رزبونه‌وه و "میعراج" ی (ئاداپا) بۆ ئاسمان، بۆلای خواوه‌ندی ئاسمان (ئان‌و): ده‌بینین ئاداپا به هاوڕێیه‌تیی خواوه‌ند (ئێا) [=خواوه‌ند "ئێنکی" ی شومێری] ده‌ڕوات بۆلای خواوه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره خواوه‌ندی ئاسمان، به هه‌مان شێوه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به هاوه‌ڵیی فریشته (جه‌برائیل) ده‌چێت بۆ لای خوای گه‌وره له ئاسمان، و لێکچونی زۆریش هه‌یه له‌نێوان که‌سێتیی خواوه‌ند "ئێنکی" ی شومێری [="ئێا" ی ئه‌ککه‌دی] و که‌سێتیی "جه‌برائیل"، وه‌کو ئه‌وه‌ی خواوه‌ند ئێنکی له مرۆڤه‌وه نزیکه و به‌نهێنی نیازی خواوه‌نده‌کان ده‌گه‌یه‌نێت به مرۆڤ (مرۆڤی باش)، که ئه‌مه شێوه‌یه‌کی کۆنی چه‌مکی "و‌حي" ـه. ئه‌م سیفه‌ته‌ش له که‌سێتیی جهبرائیلدا ده‌بینینه‌وه، هه‌روه‌ها ئێنکی له‌و میتۆلۆجیا شومێریهدا بۆ خۆی مرۆڤی دروست کردوه، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بینین جهبرائیلیش به‌پێی که‌له‌پوری ئیسلامی به‌شداریی هه‌یه له خولقاندنی مرۆڤی یه‌که‌م "ئاده‌م" ـدا، به‌وه‌ی به‌پێی هه‌ندێك له گێڕانه‌وه‌کان له قوڕی زه‌وی تۆپه‌ڵێکی هه‌ڵبژاردوه و ئاماده‌ی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی خواوه‌ند ئاده‌می لێ ساز بکات. ئینجا لێکچونه سه‌رنجڕاکێشه دێته پێشه‌وه که ده‌مێکه سه‌رنجم داوه (هه‌رچه‌ند نازانم ئه‌م پێکگه‌یشتنه‌وه و لێکچونه سه‌رنجڕاکێشه چۆن ڕوی داوه): به‌پێی چیرۆکه بابیلیهکه؛ له حزوری خواوه‌ندی ئاسماندا، ئاداپا دو جۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی بۆ ده‌هێنن: خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئاسایی که هی مرۆڤه‌کانه، خواردن و خواردنه‌وه‌ی نه‌مری که هی خواوه‌نده‌کانه (به‌راوردی بکه له‌گه‌ڵ "مه‌ی" ی به‌هه‌شت له ئیسلامیشدا که خواردنه‌وه‌ی نه‌مره‌کانی به‌هه‌شته). له‌سه‌ر پێشنیار و ئامۆژگاریی خواوه‌ند ئێنکی؛ ئاداپا خواردن و خواردنه‌وه ئاساییه‌که هه‌ڵده‌بژێرێت (ئه‌مه‌ش یانی نزیکترین و دڵسۆزترین خواوه‌ندیش بۆ مرۆڤ نه‌یویستوه مرۆڤ نه‌مریی ده‌ست بکه‌وێت). له‌به‌رامبه‌ریشدا له چیرۆکه ئیسلامیه‌که‌دا ده‌بینین موحه‌ممه‌د ئه‌و شه‌وه له ئاسمان دو جۆر خواردنه‌وه‌ی بۆ ده‌هێنن: "شیر" که خواردنه‌وه‌یه‌کی ئاساییه (و له یاسای ئایینییشدا ڕێگه‌ی پێ دراوه بۆ مرۆڤه‌کان)، و "مه‌ی" که خواردنه‌وه‌یه‌کی نائاسایی و نایاساییه (و له ده‌قه‌کانیشدا خواردنه‌وه‌ی نه‌مره‌کانی به‌هه‌شته). ئینجا به‌پێی چیرۆکه‌که؛ موحه‌ممه‌د خواردنه‌وه ئاساییه‌که، واته شیر، هه‌ڵده‌بژێرێت، و جهبرائیلیش بۆی په‌سه‌ند ده‌کات و پێی ده‌ڵێت: "فیتڕهتت هه‌ڵبژارد" ("قد اخترت الفطرة").
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌له‌پوره یه‌هودی-مهسیحیهکهش، که ده‌وڵه‌مه‌نده به چیرۆکه‌کانی به‌رزبونه‌وه "عروج" و خه‌ون و "موکاشه‌فه" و گه‌شت به جیهانی خوایی (ئاسمان) ـدا. وه‌کو ده‌قه‌کانی "ئهخنۆخ" (ی ئارامی و حه‌به‌شی و گریکی و سڵاڤی..)، (به‌رزبونه‌وه "عروج" ی مو‌سا)، و ("عروج" ی ئیشه‌عیا)، و (خه‌ون "رٶیا" ی ئاده‌م)، و (خه‌ون "رٶیا" ی ئیبراهیم)، و ("رٶیا" ی ئیلیا)، و ("رٶیا" ی باروخ)، و ("رٶیا" ی دانیال)، و ("رٶیا" ی شێدرهخ)، و ("رٶیا" ی صهفهنیا)، و ("رٶیا" ی عه‌زرا). ئه‌مه له خه‌ون و "میعراج"نامه یه‌هودیه‌کان که له "سیودیپیگرافا" ی په‌یمانی کۆن هه‌ژمار ده‌کرێن. له کتێبه یه‌هودیه‌کانی "ئه‌پۆکریفا" ی په‌یمانی کۆنیش (که هه‌ندێکیان به قه‌ڵه‌می مهسیحییشن)؛ کتێبی "ئێسدراس" ی دوه‌م نمونه‌یه‌کی دیاری ئه‌ده‌بیاتی خه‌ون و گه‌شتی ڕۆحیه به ئاسماندا. ئه‌مه جگه له ده‌قه مه‌سیحیه‌کانی خه‌ون "رٶیا" و به‌رزبونه‌وه "عروج"، که بونه‌ته به‌شێك له "ئه‌پۆکریفا" ی په‌یمانی نوێ. کاریگه‌ریی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئایینیه یه‌هودی-مه‌سیحیه له چیرۆکه ئیسلامیه‌که‌دا له‌و گه‌شته‌دا ده‌رده‌که‌وێت که به‌پێی چیرۆکه‌که پێغه‌مبه‌ر کردویه‌تی بۆناو به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و بینینی نازونیعمه‌تی به‌هه‌شتیه‌کان و ئازار و مه‌ینه‌تی دۆزه‌خیه‌کان. هه‌روه‌ها له چیرۆکی به‌رزبونه‌وه‌ی که‌سێتیی (ئیدریس) ـیشدا، که له قورئانیشدا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆی (که ده‌ڵێت: "ورفعناه مكانا عليا")؛ کاریگه‌ریی چیرۆکی به‌رزبونه‌وه و خه‌ون و گه‌شتی ڕۆحیی (ئێسدراس) ده‌بینرێته‌وه، که هه‌رچه‌ند ئه‌م (ئێسدراس) ـه هه‌ر شێوه‌یه‌کی که‌سێتیی (عه‌زرا) یه [و ناوی Ἔσδρας |ئێسدراس| شێوه‌یه‌کی گریکیی ناوی "عێزرا" עֶזְרָא یه]، به‌ڵام بڕوا وایه ئه‌م که‌سێتیی "ئێسدراس" ـه سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی که‌سێتیی و ناوی "ئیدریس" ـه، هه‌رچه‌ند ئه‌م که‌سێتیه قورئانیه‌ی "ئیدریس" له‌لایه‌نی کرۆنۆلۆجیاییهوه به‌رامبه‌ری "ئهخنۆخ" ی ته‌وڕاته.
له که‌له‌پوره زهردهشتیهکهش، بێ گومان چیرۆکی "ئه‌ردا ویراف [یاخود "ویراز"] نامه‌گ" ی په‌هله‌وی، واته (کتێبی "ویراف" ی له‌خواترس) (که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانی)، کاریگه‌ریی خۆیی بوه له‌سه‌ر چیرۆکه ئیسلامیه‌که، که ئه‌میش چیرۆکی پیاوێکی خواپه‌رسته به ناوی "ویراف" که گه‌شتێکی ڕۆحیی کردوه بۆ جیهانی خوایی و چوه‌ته حزوری خواوه‌ند "ئه‌هوره مه‌زدا"، و ئه‌م گه‌شته‌ش به یاوه‌ریی فریشته "سرۆش" [="سرهۆشه" ی ئه‌وێستا] بوه (وه‌کو چۆن له چیرۆکه ئیسلامیهکهشدا جه‌برائیل یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ره له گه‌شته ئاسمانیه‌که‌دا)، که ئه‌میش وه‌کو که‌سێتیی فریشته (جه‌برائیل) ی ئیسلامی فریشته‌ی سروش "وحی" ـه، و ناوه‌که‌یشی بوه‌ته بنچینه‌ی وشه‌ی "سروش" که ئێسته له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی کوردیی‌شدا به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی "وحی" ی قورئانی-ئیسلامی داده‌نرێته‌وه. له گه‌شته ڕۆحیهکهدا ویراف سه‌ره‌نجامی چاکه‌کاران و خراپه‌کاران ده‌بینێته‌وه، و خواوه‌ند ئه‌هوره مهزدایش ڕێنمایی ده‌کات بۆ پابه‌ندبون به ئایین و ڕێنماییه‌کانی مهزداپهرستیهوه. ئه‌و وه‌سفه‌ی چیرۆکه ئیسلامیه‌که بۆ "ئهصناف" ی خه‌ڵکانی دۆزه‌خی و به‌هه‌شتی کاریگه‌ریی ئه‌و چیرۆکه زهردهشتیهی تێدایه، و ڕه‌نگه بیرۆکه‌ی "فهڕزکردن" ی پێنج نوێژه‌که له چیرۆکه ئیسلامیه‌که‌دا کاریگه‌ریی ڕێنماییه‌که‌ی خواوه‌ند ئه‌هوره مه‌زدا بێت بۆ ویراف. سه‌رباری دیمه‌نی بینینی که‌سه پیرۆزه‌کان له چینه جیاوازه‌کانی ئاسماندا له گه‌شته ڕۆحیه‌که‌ی ویرافدا، که له چیرۆکه ئیسلامیهکهشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه (گه‌لێك چه‌مك و که‌سێتی و هێمای تر هه‌ن له میتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا، که ڕه‌گوڕیشه‌ی زه‌رده‌شتییان هه‌یه، وه‌کو بونی که‌ڵه‌شێرێکی زه‌به‌لاح له ئاسمان، و وه‌ستانی زه‌وی له‌سه‌ر پشتی گا، و زۆر شتی تریش، که ئێره جێگه‌ی درێژه‌ی باسه‌که‌یان نیه).
ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم، که ئێمه مه‌به‌ستمان چیرۆکه قورئانیهکهی سوره‌تی "الإسرا‌ء" نیه. چیرۆکه قورئانیه‌که چیرۆکی گه‌شتێکی ڕۆحیه، له شێوه‌ی شهوڕهوییهکدا، له مزگه‌وتی "حه‌ڕام" ـه‌وه بۆ مزگه‌وتی "المسجد الأقصی" ی قودس (هه‌رچه‌ند له‌و کاته‌دا هێشتا مزگه‌وتی ناسراو به "الأقصی" دروست نه‌کرابو که دواتر عومه‌ر دروستی ده‌کات، و په‌رستگا یههودیهکهش وێران ببو، و هێشتا مزگه‌وتی "قبة الصخرة" یش دروست نه‌کرابو که دواتر عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوان دروستی ده‌کات. هه‌ر بۆیه بیروڕایه‌کی تر ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م "المسجد الأقصی" یه له ده‌قه‌که‌دا؛ شاری "قودس" ی ئاسمانیه، که چه‌مکێك و باوه‌ڕێکه له ئه‌ده‌بیاتی یه‌هودی و مه‌سیحیدا هه‌یه، به‌م پێیه‌ش گه‌شتی شه‌وڕه‌وی "إسراء" ـه‌که ده‌بێته گه‌شتێك بۆ جیهانی خوایی له ئاسمان). بۆیه به‌پێی چیرۆکه قورئانیه‌که گه‌شته‌که گه‌شتێکی ڕۆحی نه‌بوه بۆ ئاسمان و بۆ حزوری خوا له ئاسمان (ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروڕایه نه‌سه‌لمێنین که مه‌به‌ست له "المسجد الأقصی" قودسه ئاسمانیهکهیه، وه‌کو ئاماژه‌م بۆ کرد). بۆیه وا ده‌رده‌که‌وێت چیرۆکی "میعراج" ی ئیسلامی، که دواتر له گێڕانه‌وه‌کان و ده‌قه‌کانی "حه‌دیث" ـدا که دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ر؛ دوای قورئان ساز بوە، و له په‌راوێزی چیرۆکێکی تری قورئاندا داڕێژراوه له بڕگه‌یه‌کی ناڕۆشنی قورئاندا که بریتیه له سه‌ره‌تاکانی سوره‌تی "النجم" (النجم: ٦-١٨)، که باسی ئه‌زمونێکی ڕۆحیی نادیار و ته‌مومژاویی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات که ئاماژه‌ی تێدایه بۆ بینینی جه‌برائیل جارێك له‌سه‌ر زه‌وی و جارێکی تر له به‌رزترین ئاستی جیهانی خوایی (ئاسمان) و بینینی زۆر شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌وێ که ده‌قه‌که به ناڕۆشنی و نادیاری هێشتونیه‌ته‌وه. ئیتر وا دیاره ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌زمونێکی سه‌ربه‌خۆیه له شه‌وڕه‌وی "إسراء" ـه‌که، و پێکه‌وه په‌یوه‌ست نین، به‌و شێوه‌یه‌ی که له ده‌قه‌کانی "حه‌دیث" ـدا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه ناڕۆشنه‌ی سوره‌تی "النجم" یش نمونه‌یه‌کی چیرۆکه‌کانی خه‌ون "رٶیا" و به‌رزبونه‌وه "عروج" ـه (تێبینی: خه‌ون له بیری ئایینی‌دا گه‌شتێکی ڕۆحیی واقیعیه، و ته‌نها خه‌ونێکی بێ‌مانا نیه)، که دواتر له گێڕانه‌وه‌کانی "حه‌دیث" ـدا کراوه به یه‌ك چیرۆکی گه‌وره‌ی ڕازاوه‌ی ئاوه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ند به هێما و ئاماژه و چه‌مك و که‌سێتیی جۆراوجۆر، که ئیتر له‌م ته‌واوکاری و ڕازاندهوهیهدا هه‌مو ئه‌و ئه‌ده‌بیاته ئایینیه کۆنینه و ڕه‌سه‌نانه‌ی ناوچه‌که ـ که ئاماژه‌مان بۆ کردن ـ ڕۆڵی زۆریان گێڕاوه.
یه‌کێك له‌م هێما و که‌سێتیانه‌ی له‌م چیرۆکه ئیسلامیه‌ی "میعراج" ی پێغه‌مبه‌ردا ـ که دوای قورئان گه‌شه‌ی کردوه ـ ده‌یانبینینه‌وه ـ که‌سێتیی (بوڕاق) ـه، که ئه‌و وڵاخهیه که گوایه پێغه‌مبه‌ر ئه‌و گه‌شته‌ی پێ کردوه، یان هه‌تا مزگه‌وتی "المسجد الأقصی" پێی ڕۆشتوه. و به‌پێی وه‌سفی گێڕانه‌وه‌کان؛ وڵاخێكه له گوێدرێژ گه‌وره‌تر و له ئێستر بچوکتر، و ڕه‌نگی سپیه، و هه‌ندێك له گێڕانه‌وه‌کان ده‌ڵێن سه‌ر و ده‌موچاوی؛ سه‌ر و ده‌موچاوی ژنێکه. و خێراییه‌که‌یشی به شێوه‌یه‌که که له یه‌ك بازدا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌و جێیه‌ی له دوره‌وه به چاو دیاره. له‌م وه‌سفه‌وه ئه‌وه تێده‌گه‌ین که چیرۆکه‌که باسی گه‌شتێکی ئاسمانی ناکات که به‌م وڵاخه کرابێت (هه‌ر بۆیه هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه ئیسلامیه‌که ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د له "المسجد الأقصی" ـه‌وه بۆ ئاسمان به په‌یژه یاخود سه‌رخه‌ر "معرج" ێکی تایبه‌ت براوه)، به‌ڵام به‌پێی چیرۆکه‌که شه‌قاو و هه‌نگاوه‌کانی به شێوه‌یه‌کن که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بڕێت و به‌م پێیه‌ش ده‌فڕێت، بۆیه ده‌بێته نمونه‌یه‌کی ئه‌سپی باڵداری فڕیو (که ئه‌مه بابه‌تێکی باوه له میتۆلۆجیا میللیه‌کاندا). له هونه‌ری ئیسلامییشدا هه‌میشه وه‌کو ئه‌سپێکی باڵداری سپی (ی ـ به سه‌ر ـ ژن) وێنه ده‌کرێت که به ئاسماندا فڕیوه و پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵگرتوه (یان مێزه‌ره‌که‌ی ئه‌و ـ وه‌کو هێمایه‌ك ـ به‌سه‌ر پشتیه‌وه‌یه).
من لێره‌دا لافی ئه‌وه لێ ناده‌م که به‌دڵنیاییه‌وه ڕیشه و سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می ناوه‌که و کهسێتیهکهم دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه به‌دواوه ئه‌و لێکدانه‌وه ڕیشهناسیانه ده‌خه‌مه ڕو که کراون بۆ ناوه‌که و ـ ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌تیش بێت ـ به‌ڵگه و چوارچێوه‌ی زانستی‌یان هه‌یه، و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنم، و ڕه‌نگه له کۆتاییشدا نه‌گه‌مه ئه‌نجامێکی کۆتایی، و مه‌به‌ستم ته‌نها ڕێخۆشکردن و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌که.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌له‌پوره یه‌هودی-مهسیحیهکهش، که ده‌وڵه‌مه‌نده به چیرۆکه‌کانی به‌رزبونه‌وه "عروج" و خه‌ون و "موکاشه‌فه" و گه‌شت به جیهانی خوایی (ئاسمان) ـدا. وه‌کو ده‌قه‌کانی "ئهخنۆخ" (ی ئارامی و حه‌به‌شی و گریکی و سڵاڤی..)، (به‌رزبونه‌وه "عروج" ی مو‌سا)، و ("عروج" ی ئیشه‌عیا)، و (خه‌ون "رٶیا" ی ئاده‌م)، و (خه‌ون "رٶیا" ی ئیبراهیم)، و ("رٶیا" ی ئیلیا)، و ("رٶیا" ی باروخ)، و ("رٶیا" ی دانیال)، و ("رٶیا" ی شێدرهخ)، و ("رٶیا" ی صهفهنیا)، و ("رٶیا" ی عه‌زرا). ئه‌مه له خه‌ون و "میعراج"نامه یه‌هودیه‌کان که له "سیودیپیگرافا" ی په‌یمانی کۆن هه‌ژمار ده‌کرێن. له کتێبه یه‌هودیه‌کانی "ئه‌پۆکریفا" ی په‌یمانی کۆنیش (که هه‌ندێکیان به قه‌ڵه‌می مهسیحییشن)؛ کتێبی "ئێسدراس" ی دوه‌م نمونه‌یه‌کی دیاری ئه‌ده‌بیاتی خه‌ون و گه‌شتی ڕۆحیه به ئاسماندا. ئه‌مه جگه له ده‌قه مه‌سیحیه‌کانی خه‌ون "رٶیا" و به‌رزبونه‌وه "عروج"، که بونه‌ته به‌شێك له "ئه‌پۆکریفا" ی په‌یمانی نوێ. کاریگه‌ریی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئایینیه یه‌هودی-مه‌سیحیه له چیرۆکه ئیسلامیه‌که‌دا له‌و گه‌شته‌دا ده‌رده‌که‌وێت که به‌پێی چیرۆکه‌که پێغه‌مبه‌ر کردویه‌تی بۆناو به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و بینینی نازونیعمه‌تی به‌هه‌شتیه‌کان و ئازار و مه‌ینه‌تی دۆزه‌خیه‌کان. هه‌روه‌ها له چیرۆکی به‌رزبونه‌وه‌ی که‌سێتیی (ئیدریس) ـیشدا، که له قورئانیشدا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆی (که ده‌ڵێت: "ورفعناه مكانا عليا")؛ کاریگه‌ریی چیرۆکی به‌رزبونه‌وه و خه‌ون و گه‌شتی ڕۆحیی (ئێسدراس) ده‌بینرێته‌وه، که هه‌رچه‌ند ئه‌م (ئێسدراس) ـه هه‌ر شێوه‌یه‌کی که‌سێتیی (عه‌زرا) یه [و ناوی Ἔσδρας |ئێسدراس| شێوه‌یه‌کی گریکیی ناوی "عێزرا" עֶזְרָא یه]، به‌ڵام بڕوا وایه ئه‌م که‌سێتیی "ئێسدراس" ـه سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی که‌سێتیی و ناوی "ئیدریس" ـه، هه‌رچه‌ند ئه‌م که‌سێتیه قورئانیه‌ی "ئیدریس" له‌لایه‌نی کرۆنۆلۆجیاییهوه به‌رامبه‌ری "ئهخنۆخ" ی ته‌وڕاته.
له که‌له‌پوره زهردهشتیهکهش، بێ گومان چیرۆکی "ئه‌ردا ویراف [یاخود "ویراز"] نامه‌گ" ی په‌هله‌وی، واته (کتێبی "ویراف" ی له‌خواترس) (که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانی)، کاریگه‌ریی خۆیی بوه له‌سه‌ر چیرۆکه ئیسلامیه‌که، که ئه‌میش چیرۆکی پیاوێکی خواپه‌رسته به ناوی "ویراف" که گه‌شتێکی ڕۆحیی کردوه بۆ جیهانی خوایی و چوه‌ته حزوری خواوه‌ند "ئه‌هوره مه‌زدا"، و ئه‌م گه‌شته‌ش به یاوه‌ریی فریشته "سرۆش" [="سرهۆشه" ی ئه‌وێستا] بوه (وه‌کو چۆن له چیرۆکه ئیسلامیهکهشدا جه‌برائیل یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ره له گه‌شته ئاسمانیه‌که‌دا)، که ئه‌میش وه‌کو که‌سێتیی فریشته (جه‌برائیل) ی ئیسلامی فریشته‌ی سروش "وحی" ـه، و ناوه‌که‌یشی بوه‌ته بنچینه‌ی وشه‌ی "سروش" که ئێسته له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی کوردیی‌شدا به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی "وحی" ی قورئانی-ئیسلامی داده‌نرێته‌وه. له گه‌شته ڕۆحیهکهدا ویراف سه‌ره‌نجامی چاکه‌کاران و خراپه‌کاران ده‌بینێته‌وه، و خواوه‌ند ئه‌هوره مهزدایش ڕێنمایی ده‌کات بۆ پابه‌ندبون به ئایین و ڕێنماییه‌کانی مهزداپهرستیهوه. ئه‌و وه‌سفه‌ی چیرۆکه ئیسلامیه‌که بۆ "ئهصناف" ی خه‌ڵکانی دۆزه‌خی و به‌هه‌شتی کاریگه‌ریی ئه‌و چیرۆکه زهردهشتیهی تێدایه، و ڕه‌نگه بیرۆکه‌ی "فهڕزکردن" ی پێنج نوێژه‌که له چیرۆکه ئیسلامیه‌که‌دا کاریگه‌ریی ڕێنماییه‌که‌ی خواوه‌ند ئه‌هوره مه‌زدا بێت بۆ ویراف. سه‌رباری دیمه‌نی بینینی که‌سه پیرۆزه‌کان له چینه جیاوازه‌کانی ئاسماندا له گه‌شته ڕۆحیه‌که‌ی ویرافدا، که له چیرۆکه ئیسلامیهکهشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه (گه‌لێك چه‌مك و که‌سێتی و هێمای تر هه‌ن له میتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا، که ڕه‌گوڕیشه‌ی زه‌رده‌شتییان هه‌یه، وه‌کو بونی که‌ڵه‌شێرێکی زه‌به‌لاح له ئاسمان، و وه‌ستانی زه‌وی له‌سه‌ر پشتی گا، و زۆر شتی تریش، که ئێره جێگه‌ی درێژه‌ی باسه‌که‌یان نیه).
بینینی سزای دۆزەخیەکان لە دۆزەخ، لە گەشتەکەی (ئەردا ویراف) دا. دەستنوسێکی فارسیی 'ئەدرا ویراف نامە'، لە کتێبخانەی زانکۆی مانچیستەر
شایه‌نی ئاماژه‌یه که له ئه‌فسانه هیندیه کۆنه‌کانیشدا هاوشێوه‌ی چیرۆکه زهردهشتیهکه هه‌یه، ئه‌ویش گه‌شتی "ئهرجونه" अर्जुन یه بۆ باره‌گای خواوه‌ند "ئیندره" له ئاسمان، که له‌وێ دره‌ختێکی شکۆمه‌ندیش ده‌بینێت که گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پێوه‌یه و بهرهکهیشی نه‌مری ده‌به‌خشێت [ئه‌م دره‌خته ئاسمانیه له ئه‌ده‌بیاتی زهردهشتییشدا به‌رامبه‌ری هه‌یه. له قورئانیشدا دره‌ختی "سدرة المنتهی" هه‌مان ئه‌و دره‌خته ئاسمانیه‌یه، ده‌قه‌که‌ی سه‌ره‌تای سوره‌تی "النجم" یش ده‌ڵێت موحه‌ممه‌د له‌و گه‌شته ئاسمانیه‌دا لای ئه‌و دره‌خته جهبرائیلی بینیوه، و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر (و ناڕۆشن که ده‌قه‌که به نادیاری هێشتویه‌تیه‌وه) به‌سه‌ر ئه‌و دره‌خته‌وه دیار بوه، که دیاره مه‌به‌ست ئه‌و روناکیه ڕهنگاوڕهنگهیه که به هۆی گوڵ و بهرهکانتهوه به‌پێی چیرۆکه‌کان هه‌یبوه. و له ده‌قه‌کانی تریشدا دره‌ختی "طوبی" له به‌هه‌شتدا له هه‌مان بابه‌ته].ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم، که ئێمه مه‌به‌ستمان چیرۆکه قورئانیهکهی سوره‌تی "الإسرا‌ء" نیه. چیرۆکه قورئانیه‌که چیرۆکی گه‌شتێکی ڕۆحیه، له شێوه‌ی شهوڕهوییهکدا، له مزگه‌وتی "حه‌ڕام" ـه‌وه بۆ مزگه‌وتی "المسجد الأقصی" ی قودس (هه‌رچه‌ند له‌و کاته‌دا هێشتا مزگه‌وتی ناسراو به "الأقصی" دروست نه‌کرابو که دواتر عومه‌ر دروستی ده‌کات، و په‌رستگا یههودیهکهش وێران ببو، و هێشتا مزگه‌وتی "قبة الصخرة" یش دروست نه‌کرابو که دواتر عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوان دروستی ده‌کات. هه‌ر بۆیه بیروڕایه‌کی تر ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م "المسجد الأقصی" یه له ده‌قه‌که‌دا؛ شاری "قودس" ی ئاسمانیه، که چه‌مکێك و باوه‌ڕێکه له ئه‌ده‌بیاتی یه‌هودی و مه‌سیحیدا هه‌یه، به‌م پێیه‌ش گه‌شتی شه‌وڕه‌وی "إسراء" ـه‌که ده‌بێته گه‌شتێك بۆ جیهانی خوایی له ئاسمان). بۆیه به‌پێی چیرۆکه قورئانیه‌که گه‌شته‌که گه‌شتێکی ڕۆحی نه‌بوه بۆ ئاسمان و بۆ حزوری خوا له ئاسمان (ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروڕایه نه‌سه‌لمێنین که مه‌به‌ست له "المسجد الأقصی" قودسه ئاسمانیهکهیه، وه‌کو ئاماژه‌م بۆ کرد). بۆیه وا ده‌رده‌که‌وێت چیرۆکی "میعراج" ی ئیسلامی، که دواتر له گێڕانه‌وه‌کان و ده‌قه‌کانی "حه‌دیث" ـدا که دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ر؛ دوای قورئان ساز بوە، و له په‌راوێزی چیرۆکێکی تری قورئاندا داڕێژراوه له بڕگه‌یه‌کی ناڕۆشنی قورئاندا که بریتیه له سه‌ره‌تاکانی سوره‌تی "النجم" (النجم: ٦-١٨)، که باسی ئه‌زمونێکی ڕۆحیی نادیار و ته‌مومژاویی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات که ئاماژه‌ی تێدایه بۆ بینینی جه‌برائیل جارێك له‌سه‌ر زه‌وی و جارێکی تر له به‌رزترین ئاستی جیهانی خوایی (ئاسمان) و بینینی زۆر شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌وێ که ده‌قه‌که به ناڕۆشنی و نادیاری هێشتونیه‌ته‌وه. ئیتر وا دیاره ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌زمونێکی سه‌ربه‌خۆیه له شه‌وڕه‌وی "إسراء" ـه‌که، و پێکه‌وه په‌یوه‌ست نین، به‌و شێوه‌یه‌ی که له ده‌قه‌کانی "حه‌دیث" ـدا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه ناڕۆشنه‌ی سوره‌تی "النجم" یش نمونه‌یه‌کی چیرۆکه‌کانی خه‌ون "رٶیا" و به‌رزبونه‌وه "عروج" ـه (تێبینی: خه‌ون له بیری ئایینی‌دا گه‌شتێکی ڕۆحیی واقیعیه، و ته‌نها خه‌ونێکی بێ‌مانا نیه)، که دواتر له گێڕانه‌وه‌کانی "حه‌دیث" ـدا کراوه به یه‌ك چیرۆکی گه‌وره‌ی ڕازاوه‌ی ئاوه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ند به هێما و ئاماژه و چه‌مك و که‌سێتیی جۆراوجۆر، که ئیتر له‌م ته‌واوکاری و ڕازاندهوهیهدا هه‌مو ئه‌و ئه‌ده‌بیاته ئایینیه کۆنینه و ڕه‌سه‌نانه‌ی ناوچه‌که ـ که ئاماژه‌مان بۆ کردن ـ ڕۆڵی زۆریان گێڕاوه.
یه‌کێك له‌م هێما و که‌سێتیانه‌ی له‌م چیرۆکه ئیسلامیه‌ی "میعراج" ی پێغه‌مبه‌ردا ـ که دوای قورئان گه‌شه‌ی کردوه ـ ده‌یانبینینه‌وه ـ که‌سێتیی (بوڕاق) ـه، که ئه‌و وڵاخهیه که گوایه پێغه‌مبه‌ر ئه‌و گه‌شته‌ی پێ کردوه، یان هه‌تا مزگه‌وتی "المسجد الأقصی" پێی ڕۆشتوه. و به‌پێی وه‌سفی گێڕانه‌وه‌کان؛ وڵاخێكه له گوێدرێژ گه‌وره‌تر و له ئێستر بچوکتر، و ڕه‌نگی سپیه، و هه‌ندێك له گێڕانه‌وه‌کان ده‌ڵێن سه‌ر و ده‌موچاوی؛ سه‌ر و ده‌موچاوی ژنێکه. و خێراییه‌که‌یشی به شێوه‌یه‌که که له یه‌ك بازدا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌و جێیه‌ی له دوره‌وه به چاو دیاره. له‌م وه‌سفه‌وه ئه‌وه تێده‌گه‌ین که چیرۆکه‌که باسی گه‌شتێکی ئاسمانی ناکات که به‌م وڵاخه کرابێت (هه‌ر بۆیه هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه ئیسلامیه‌که ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د له "المسجد الأقصی" ـه‌وه بۆ ئاسمان به په‌یژه یاخود سه‌رخه‌ر "معرج" ێکی تایبه‌ت براوه)، به‌ڵام به‌پێی چیرۆکه‌که شه‌قاو و هه‌نگاوه‌کانی به شێوه‌یه‌کن که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بڕێت و به‌م پێیه‌ش ده‌فڕێت، بۆیه ده‌بێته نمونه‌یه‌کی ئه‌سپی باڵداری فڕیو (که ئه‌مه بابه‌تێکی باوه له میتۆلۆجیا میللیه‌کاندا). له هونه‌ری ئیسلامییشدا هه‌میشه وه‌کو ئه‌سپێکی باڵداری سپی (ی ـ به سه‌ر ـ ژن) وێنه ده‌کرێت که به ئاسماندا فڕیوه و پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵگرتوه (یان مێزه‌ره‌که‌ی ئه‌و ـ وه‌کو هێمایه‌ك ـ به‌سه‌ر پشتیه‌وه‌یه).
بوڕاق، لە هونه‌ری ئایینیی میللی‌دا
لێره‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌م که‌سێتیه سه‌رنجڕاکێشه‌ی چیرۆکه‌که؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕیشه‌ناسیی ناوه‌که بکه‌ین به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چونه ناو نهێنی و پێشینه‌کانی ئه‌م که‌سێتیه‌ی چیرۆکه‌که. هه‌رچه‌ند ڕیشه‌ی ئه‌م جۆره وشانه به‌ئاسانی ساخ نابێته‌وه، چونکه وشه‌ی زمانیی ئاسایی نین و هه‌ڵگری چه‌مکی کولتوریی کۆنن، و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر ده‌خوازن له‌وه‌ی ده‌کرێت بۆ وشه‌یه‌کی ساده له زمان.من لێره‌دا لافی ئه‌وه لێ ناده‌م که به‌دڵنیاییه‌وه ڕیشه و سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می ناوه‌که و کهسێتیهکهم دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه به‌دواوه ئه‌و لێکدانه‌وه ڕیشهناسیانه ده‌خه‌مه ڕو که کراون بۆ ناوه‌که و ـ ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌تیش بێت ـ به‌ڵگه و چوارچێوه‌ی زانستی‌یان هه‌یه، و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنم، و ڕه‌نگه له کۆتاییشدا نه‌گه‌مه ئه‌نجامێکی کۆتایی، و مه‌به‌ستم ته‌نها ڕێخۆشکردن و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌که.
لێکدانه‌وه ته‌قلیدیه‌که‌ی که‌له‌پوری عه‌ره‌بی-ئیسلامی
سه‌ره‌تا لێکدانه‌وه ته‌قلیدیه‌که له که‌له‌پوری عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا، بۆ ناوی "براق"، یاد ده‌خه‌ینه‌وه، که ده‌ڵێت "براق" |بوڕاق| له مادده‌ی "برق" ـه‌وه هاتوه، به‌و پێیه‌ی وه‌کو بروسکه "برق" خێرا بوه! ئه‌مه‌ش ڕون دیاره ڕیشهناسییهکی میللی Folk Etymology ـه، و له وه‌سفی کهسێتیهکهوه له گێڕانه‌وه‌کاندا هه‌ڵهێنجراوه، و ئه‌و گریمانه‌یه‌ش له‌پشتیه‌وه هه‌یه که وشه‌که عه‌ره‌بیی ڕه‌سه‌نه، که ئه‌م گریمانه‌یه‌ش ڕه‌نگه له‌به‌ر توێژینه‌وه‌ی زیاتردا خۆی نه‌گرێت (هه‌رچه‌ند بنچینه‌ی عه‌ره‌بی و ـ به‌گشتی ـ سامیی ناوه‌که ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ناوه‌که، به بارێکی تردا، که دواتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ری).
"بُراق" له "بارهگ" ی په‌هله‌ویه‌وه
ئه‌م بیروڕایه بایه‌خه‌که‌ی له‌وه‌دایه بابه‌ته‌که ده‌به‌ستێته‌وه به که‌له‌پوری ئێرانی و زه‌رده‌شتیه‌وه، که ئه‌م کهلهپورهش سه‌رچاوه‌ی گومانهه‌ڵنه‌گری گه‌لێك دیمه‌ن و سیما و چه‌مك و که‌سێتیی چیرۆکی "میعراج" ـه ئیسلامیه‌که‌یه. به‌پێی ئه‌م بیروڕایه، که سه‌ره‌تا خۆرهه‌ڵاتناسی فڕه‌نسی (ئیدگار بلۆشێ) Edgard Blochet (١٨٧٠-١٩٣٧) پێشنیاری کردوه، و خۆرهه‌ڵاتناس و ئیسلامناسی ئاڵهمانی (یۆزێف هۆرۆڤیتس) Josef Horovitz (١٨٧٤-١٩٣١) باسی کردوه؛ وشه‌که له «بءلک'» |بارهگ| ی په‌هله‌وی [=«بءرگ» |بارهگ| ی پهرثیی مانی و په‌هله‌ویی مانی] ـه‌وه هاتوه، که به واتای وه‌کو ئه‌سپ و وڵاخهبهرزهی سواریه (هۆرۆڤیتس، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که وشه په‌هله‌ویه‌که له پازهنددا بوه‌ته «بار»، و نمونه به ده‌قی په‌هله‌ویی پازه‌ندی «مهینۆی خێره‌د» [=ڕۆحی عه‌قڵ] ده‌هێنێته‌وه که وشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه تێدا هاتوه له باسی «تههمورهث» ـدا). و له هه‌مان ڕیشه‌ی «بار-» و واتای باربردنه‌وه هاتوه. و ئێسته‌ش وشه‌که له فارسی‌دا به شێوه‌ی «باره» |باره=بارێ| ماوه‌ته‌وه. و له کوردی‌دا نابینرێت.
لێره‌دا سه‌رنج ده‌ده‌ین: ئه‌گه‌ر ناوه‌که له "باره‌ك" یاخود "بارهگ" ی په‌هله‌ویه‌وه هاتبێت؛ ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت که بۆچی ناوه‌که "بارق" نیه و "براق" |بوڕاق| ـه. هه‌ر بۆیه هۆرۆڤیتس ئه‌م بیروڕایه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له‌لایه‌نی بێژه‌یی "لفظي" ـه‌وه کێشه‌ی هه‌یه(١)، و "بارهگ" ئه‌گه‌ر ببێته "بارهق" یش؛ جیاوازه له "بوراق"، و بزوێنه‌کان جیاوازن: "با-" و "بو-"، "-ره‌ق" و "راق".
ئه‌م تێبینیه ڕه‌نگه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی هه‌بێت: ڕه‌نگه عه‌ره‌ب وشه‌که‌یان خستبێته سه‌ر کێشی "فعال" |فوعال| و وایانزانیبێت له مادده‌ی "برق" ـه. به‌ڵام ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه لاواز ده‌بێت کاتێك بڵێین: ماده‌م له "بارهگ" ی په‌هله‌ویه‌وه هاتبێت؛ نزیکترین و ئاسانترین شێوازی عهرهبیاندن بۆ عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه بیخه‌نه سه‌ر کێش و شێوگی "بارِق"، که وه‌کو عه‌ره‌بییشی لێ دێت: وه‌کو ناوی بکه‌ر "اسم الفاعل" له کرداری "برق" ـه‌وه. ئیتر بۆچی ده‌یخه‌نه سه‌ر کێشی "فوعال" تا ببێته "بوڕاق"؟!

"براق" له ڕیشه‌ی "برق" ی عه‌ره‌بیه‌وه
له‌بریی بیروڕاکه‌ی بلۆشێ؛ هۆرۆڤیتس پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که ناوی "براق" هه‌ر له مادده‌ی "برق" ی عه‌ره‌بیه‌وه هاتبێت، که ده‌ڵێت له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی زۆری لێ ساز کراوه (وه‌کو: "بارِق"، "بُرَيْق"، "بُرَيْرِيق"، "أَبارِيق"، "تُبارِيق"، "بُرْقَة"). لێره‌دا هۆرۆڤیتس پشت به دو لایه‌ن ده‌به‌ستێت:
لایه‌نێكیان ئه‌وه‌یه له ئارامییشدا له مادده‌ی " برق" ברק ئاوه‌ڵناوی "بـ[ـێـ]ـرهق" هاتوه، بۆ ئاماژه بۆ وڵاخی سواری، به‌کارهاتو بۆ سواربون (ئه‌مه‌ی هۆرۆڤیتس باسی ده‌کات؛ له ئارامیی جه‌لیلیدا هه‌بوه، و ـ وه‌کو خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ کردوه ـ له دو جێگه‌ی ته‌لمودی فه‌له‌ستینیدا هاتوه: "قیددوشین": ٦٠جـ، "عابۆده زاراه": ١٦ب)، و ده‌ڵێت: واتای ده‌قاوده‌قی به "سپیی دره‌وشاوه" ڕاڤه کراوه، واته له هه‌مان کرداری "برق" ברק ی ئارامیه که واتای دره‌وشانه‌وه ده‌دات.
لایه‌نی دوه‌م: ئه‌وه‌یه هۆرۆڤیتس به ئاماژه بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی که‌له‌پوری عه‌ره‌بی-ئیسلامی ده‌رباره‌ی بوراق، هه‌وڵ ده‌دات ڕونی بکاته‌وه که ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ر له شێوه‌ی به‌کارهێنان و ڕیشهسازیه ئارامیه‌که؛ له عه‌ره‌بییشدا له مادده‌ی "برق" و له کرداری "بَرَقَ" ـ به واتای "دره‌وشایه‌وه" ـ ناوێك ساز کرابێت و به وڵاخی سواریی تیژڕه‌و وترابێت، واته له‌به‌ر تیژیه‌که‌ی که وه‌کو تیژیی بروسکه "برق" وایه، یان به‌و گیانداره ئه‌فسانه‌ییه وترابێت به‌و پێیه‌ی که دره‌وشاوه‌یه. که ئه‌م دو لێکدانه‌وه‌یه (تیژیی وه‌کو بروسکه، دره‌وشانه‌وه) له که‌له‌پوری عه‌ره‌بی-ئیسلامییشدا به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌کانی چیرۆکه‌که خێرایی بوراق وه‌کو خێراییه‌کی بروسکه‌ئاسا وه‌سف ده‌که‌ن، و باسی سپێتیی گیانیشی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی بروسکه‌یه‌کی ده‌داتێ(٢).

"بُراق" وه‌رگێڕانێکی عه‌ره‌بی-سامی
بۆ "پیههسسهسسه" ی لووی-خیتتی
بۆ "پیههسسهسسه" ی لووی-خیتتی
بیروڕایه‌کی تریش هه‌یه، له‌وانی پێش‌و سه‌رنجڕاکێشتره، و ناوبه‌ناو ئاماژه‌ی کورت و ناته‌واوی بۆ ده‌کرێت، و لێره‌دا په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌م و وه‌کو هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی هه‌ر یه‌که له ناوه‌که و که‌سێتیه‌که ده‌یخه‌مه‌ڕو.
به‌پێی ئه‌م بیروڕایه؛ ناوی "بُراق" وه‌گێڕانێکی سامی (ئه‌ککه‌دی، عه‌ره‌بی..) ـه بۆ ڕیشه‌ی یه‌که‌می ناوی "پێگهسۆس" Πήγασος ی گریکی [= Pegasus ی لاتینی] که ناوی ئه‌سپێکی باڵداره له میتۆلۆجیای گریکیدا. ئینجا لێره‌وه ده‌بێت به‌دوای ڕیشه‌ی ناوی Πήγασος |پێێگهسۆس| ـدا بچین: بیروڕایه‌کی باو هه‌یه بۆ ڕاڤه‌ی ڕیشه‌یی ناوه‌که به‌پێی زمانی گریکی خۆی، که سودی بینیوه له هه‌ندێك سه‌ره‌داوی ئه‌فسانه‌یی له میتۆلۆجیای گریکیدا. به‌پێی ئه‌م بیروڕایه ناوه‌که له وشه‌ی πηγή |پێێگێێ| ی گریکیی کۆنه‌وه هاتوه، به واتای کانی، سه‌رچاوه‌ی ئاو. به‌پێی ئه‌فسانه‌که‌ی سه‌رچاوه ئاوی ناوزه‌د به "هیپپۆکرێنێ" Hippocrene (له Ἱππου κρήνης ی گریکیه‌وه، ده‌قاوده‌ق: کانیی ئه‌سپ)، له‌سه‌ر چیای (هێلیکۆن)، له ئه‌نجامی لێدانی سمی ئه‌سپێکی باڵداره‌وه دروست بوه. ئیتر هه‌م ناوی کانیه‌که له ناوی ئه‌سپه‌وه دروست بوه، و هه‌م ناوی ئه‌سپه باڵدارهکه له وشه‌ی πηγή ی به واتای کانی دروست بوه(٣).

به‌ڵام ئێسته ئاشکرایه که ئه‌مه ته‌نها ڕیشهناسییهکی میللیه، و به‌تایبه‌تی له پاشگری ασος- "ـهسۆس" ـه‌وه دیاره که وشه‌که گریکی نیه و پێش-گریکیه(٤).
"پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی" یانی "پیخهششهششی"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-یش" یانی "پیخهششهششیش"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-ێش" یانی "پیخهششهششێش"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-ین" یانی "پیخهششهششین"(٥).
ئه‌م خواوه‌نده وا دیاره له شێوه‌ی ئه‌سپێکی سپیی دره‌وشاوه‌دا که به ئاسماندا ده‌فڕێت وێنا کراوه، و هێمای هه‌وره بروسکه بوه. و لێره‌وه بڕوایه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی که Πήγασος |پێێگهسۆس| ی گریکی له‌م که‌سێتیه‌وه هاتوه و ناوه‌که‌ی له‌و ناوه هیندی-ئه‌ورۆپاییه ئهنهدۆڵیهوه (بۆ نمونه: لو'ویه‌که) هاتوه.
ئینجا لێره‌وه بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه که ئه‌و ناوه لو'ویه له کۆندا وه‌رگێڕراوه بۆ یه‌کێك له زمانه سامیه‌کان. ئیتر بۆ واتای ڕوناکیدانهوه و دره‌وشانه‌وه له‌و زمانه سامیانهدا مادده‌ی "برق" هه‌یه، وه‌کو له کرداری "بهراقو" ی ئه‌ککه‌دی، "برق" ی ئارامی، و کرداری "برق" |بهڕهقه| ی عه‌ره‌بیدا، دیاره، که واتای "دره‌وشایه‌وه، بروسکه‌ی دا" ده‌ده‌ن. ئیتر گوایه "پیخهششهشش-" [یاخود "پیههسسهسس-"] ی لو'وی وه‌رگێڕراوه بۆ ناوێکی سامی، به‌و شێوه‌یه‌ی دواتر له "براق" |بوڕاق| ی عه‌ره‌بیدا ده‌بینرێته‌وه.
تا ئێره گریمانه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه، به‌ڵام کاتێك وردی ده‌که‌ینه‌وه؛ پرسیارگه‌لێك سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن: له چ ڕێگه‌یه‌که‌وه ئه‌و وشه سامیه گواسترایه‌وه هه‌تا له شێوه‌ی "براق" ی عه‌ره‌بیدا خۆی بینیه‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه ئاسان نیه، به‌ڵام سه‌رنج ده‌ده‌ین پێشتر له ئاڕامیدا ئاوه‌ڵناوی "برق" |بره‌ق| هه‌یه که به هه‌مان واتای "دره‌وشاوه" یه. شێوه‌که‌ی تری ئه‌م ئاوه‌ڵناوه له ئارامیدا "برقء" |به‌رقا| یه، به‌ڵام شێوه‌ی "برق" که به |بره‌ق| ده‌خوێنرێته‌وه؛ لێکچونی له‌گه‌ڵ "براق" |بوڕاق| ـه عه‌ره‌بیه‌که هه‌یه (هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵناوی "براق" |بهڕڕاق| یش)، و ئیتر ده‌گونجێت دوایی عه‌ره‌ب "بره‌ق" یان خستبێته سه‌ر کێشی "فعال" |فوعال| و بوبێته |بوڕاق|. وشه ئارامیه‌که له ئارامیی گشتیدا هه‌بوه، و له ده‌قه سوریانیهکاندا (به‌تایبه‌تی "پێشیططا" واته وه‌رگێڕانی سوریانیی ڕه‌سمی بۆ په‌یمانی نوێ) بۆ وه‌سفی هه‌وره‌بروسکه و باوبۆرانی بروسکاوییش هاتوه. هه‌روه‌کو "برق" |به‌ڕق| ی عه‌ره‌بی.
هێشتا ئه‌م وشه ئارامیه‌ش به واتا ساده‌که‌ی ناتوانێت که‌سێتیی خواوه‌نده لو'وی-خیتتیهکه بگوازێته‌وه، هه‌تا له قاڵبی که‌سێتیی "بوڕاق" ی چیرۆکه ئیسلامیه میللیه‌کاندا خۆی ببینێته‌وه.
هه‌روه‌ها وێناکردنی که‌سێتیی خواوه‌ند "پیخهششهششه" وه‌کو ئه‌سپێکی دره‌وشاوه‌ی فڕیو به ئاسماندا؛ پێویستیی به به‌ڵگه و سه‌لماندن هه‌یه، دور نیه له‌و کاته‌وه ئه‌و وێناکردنه هه‌بوبێت که ناوه‌که‌ی و که‌سێتیه‌که‌ی به ڕیشه و پێشینه‌ی "پێگهسۆس" ـه گریکیهکه زانراوه که ئه‌میان ڕون دیاره ئه‌سپێکی سپیی باڵداره.
کێشه‌یه‌کی تری ئه‌م بیروڕایه ئه‌مه‌یه که ئه‌و ڕاڤه ڕیشه‌ییه بۆ ناوی "پیخهششهششه" به‌و پێیه‌ی به واتای "دره‌وشاوه" و "بروسکهلێدهر" ه [که ئه‌مه له ١٩٩٣ ه‌وه له سه‌رچاوه‌ی زۆر زانستیدا خراوه‌ته ڕو، لای زانای ئه‌مێریکایی زمانه ئهنهدۆڵیهکان "هـ. کره‌یگ مێلکێرت" H. Craig Melchert له "فه‌رهه‌نگه لو'ویه بزماری"ـه‌که‌یدا]؛ لای هه‌ندێك زانای تری زمانی خیتتیی په‌سه‌ند ناکرێت، ئه‌ویش زانای هۆڵاندیی زمانی خیتتی "ئه‌لڤین کلوکهۆست" Alwin Kloekhorst، له فه‌رهه‌نگه ڕیشهناسیهکهیدا بۆ زمانی خیتتی (٢٠٠٨)، و به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه نوێیه ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزتره که ئه‌م ناوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌یه‌کی تر به واتای هێز و به‌هێزی، که هیندی-ئه‌ورۆپاییه ئهنهدۆڵیهکهی به "پیهه-" داده‌نرێته‌وه، وه‌کو "پیخه-" - ی خیتتی، که بڕوا وایه به واتای "به‌هێز" ه، و له کۆمه‌ڵێك وشه‌ی خیتتیدا ده‌بینرێته‌وه، له‌وانه: "پیخهیمـ[ـمـ]ـی-" -piḫaim(m)i و "پیخهیمـ[ـمـ]ـی-" -piḫaim(m)i که ده‌قاوده‌ق به "به‌هێز" ڕاڤه‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت نازناوی خواوه‌ندی گه‌رده‌لوله، هه‌روه‌ها "پیخهششهششی-" -piḫaššašši، که ئه‌میش ده‌قاوده‌ق به "ی هێز" یاخود "ی توانایی" ڕاڤه ده‌کات، و ئه‌میش هه‌ر نازناوی خواوه‌ندی گه‌رده‌لوله له میتۆلۆجیای خیتتیدا.
له خودی لو'وییشدا: "پیههمه-" -pihama و "پیههمی-" -pihami له هه‌مان ڕیشه‌یه و به واتای "به‌هێز" ه، هه‌روه‌ها "پیههس-" -pihas به واتای هێز و تواناییه.
به‌م شێوه‌یه ناوه‌که، بۆ خیتتی و بۆ لو'وییش، به‌پێی ئه‌م بیروڕایه، به "به‌هێز" ڕاڤه ده‌کرێت، لێره‌دا ناوه لو'ویه‌که له کردارێکی بیناکراوهی لو'وی ڕیشه‌ی ده‌هێنرێت، به شێوه‌ی "*پیهه(ی)-" [-(piha(i*]، به واتای به‌هێزبون، بۆیه ناوه لو'ویه‌که به "به‌هێزبو" یان "به‌هێزکراو" ڕاڤه ده‌کرێت. و به‌پێی ئه‌مه بیروڕاکه‌ی تر که به "دره‌خشان" ناوه‌که ڕاڤه ده‌کات؛ شوێن ڕیشهناسییهکی "پیخه-" -piḫa لو'ویه‌که که‌وتوه که ده‌یگێڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌یه‌کی هیندی-ئه‌ورۆپایی سه‌ره‌تایی که به "بـ[ـهـ]ێهـ-" و "بـ[ـهـ]ـێهـ-ۆ-" خه‌مڵێنراوه (لای ستارک، له کتێبێکیدا به ناوی "لێکۆڵینهوهگهلێك ده‌رباره‌ی ڕیشهسازیی ناو له لو'ویی بزماریدا" Untersuchungen zur Stammbildung des keilschrift-luwischen Nomens، ١٩٩٠)، به واتای دره‌وشانه‌وه. به‌ڵام بیروڕا نوێیه‌که ڕیشه‌یه‌کی هیندی-ئه‌ورۆپایی تر گریمانه ده‌کات که به -bheiH* بینا ده‌کرێته‌وه و به واتای لێدانه، و لێره‌وه واتای هێز و زه‌بر هاتوه، به‌و شێوه‌یه‌ی ڕاڤه کرا(٦).
ئیتر ئه‌مه‌ش بیروڕایه‌کی تره، و ئه‌وانی تریش سورن له‌سه‌ر ڕاڤه‌کردنی ناوی خواوه‌نده لو'وی-خیتتیهکه به دره‌وشاوه و بروسکهلێدهر. جارێکی تر (ساڵی ٢٠٠٣) له کتێبێکی تردا له‌سه‌ر لو'ویهکان، به ناوی The Luwians که (هـ. کره‌یگ مێلکێرت) پاکنوسی کردوه، Manfred Hutter ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاڤه‌ی ناوی "پیخهششهششی" وه‌کو خواوه‌ندێکی لو'وی، و به "بروسکه-خواوه‌ندی دره‌وشانه‌وه" ڕاڤه‌ی ده‌کات، و ده‌ڵێت ناوه‌که‌ی له ناوێکی لو'ویه‌وه هاتوه که "پیخهش" piḫaš ـه به واتای دره‌وشانه‌وه(٧).
له کۆتاییدا ده‌توانین ده‌ست به‌م لێکدانه‌وه‌وه بگرین، و هه‌ر لێره‌وه‌ش گریمانه بکه‌ین که که‌سێتی و ناوی "براق" یش له ڕێگه‌یه‌که‌وه به وه‌رگێڕانی ناو و که‌سێتیی ئه‌و خواوه‌نده لو'وی-خیتتیه دروست بوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دیمه‌ن و سیمای که‌سێتیی "پێگهسۆس" ی گریکی. بۆیه ده‌بینین ئه‌سپێکی باڵداری سپیه و وه‌کو هه‌وره‌بروسکه ڕێگه به ئاسماندا ده‌بڕێت، و ناوه‌که‌یشی "بُراق" ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م لێکچون و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌کات له‌گه‌ڵ بروسکه و هه‌وره‌بروسکه.
له کۆتاییدا له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و کێشانه‌ی که ده‌گونجێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌م بیروڕایه‌ش ده‌رباره‌ی ڕیشه‌ی ناو و که‌سێتیی "بوراق" ببنه‌وه؛ ئه‌م بیروڕایه له هه‌مو ئه‌وانی تر سه‌رنجڕاکێشتره، به‌تایبه‌تی که ده‌توانێت تیشك بخاته سه‌ر ڕیشه‌ی کهسێتیهکهش، و ڕیشه‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆڵی مادده‌ی "برق" ی عه‌ره‌بییش له وشه‌که دور ناخاته‌وه، و له‌گه‌ڵ وه‌سفی چیرۆکه‌که بۆ ئه‌و بونه‌وه‌ره ئه‌فسانه‌ییه یه‌کده‌گرێته‌وه، و له‌گه‌ڵ بیروڕاکه‌ی هۆرۆڤیتسیش ته‌بایه.
هه‌رچه‌ند دڵنیام هێشتا ئه‌م مشتومڕه به کۆتایی نه‌گه‌یشتوه، و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی زیاتر بین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێسته له‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ره؛ باشترین هه‌وڵێکه که له‌م باره‌یه‌وه درابێت.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه:
پێگهسۆس، ئه‌سپی باڵدار، له ئه‌فسانه‌ی گریکیدا
له‌م باره‌یه‌وه بڕوا وایه که ئه‌گه‌ری زۆره که‌سێتی و ناوی "پێگهسۆس" ی گریکی ـ وه‌کو ئه‌سپێکی باڵداری سپی ـ له ناوی خواوه‌ندێکی لو'ویه‌وه هاتبێت که خواوه‌ندی باوبۆران و هه‌وره‌بروسکه‌یه له میتۆلۆجیای لو'وی و خیتتیدا، و ناوه‌که‌ی به شێوه‌ی "پیههسسهسسه" Pihassassa و "پیههسسهسسی" Pihassassi ده‌نوسرێت (خۆی ئه‌مانه "پیخهششهششه" و "پیخهششهششی" ـن، به‌ڵام کاتێك نیشانه‌ی سه‌ر š |ش| نانوسرێت؛ ئیتر وا ده‌زانرێت |س| ـه، و کاتێك نیشانه‌ی ژێر ḫ |خ| نانوسرێت؛ ئیتر وا ده‌زانرێت |هـ| ـه، وه‌کو چۆن "خیتتی" و "خه‌تتی" یش به‌هه‌ڵه به "هیتی" و "هاتی" ده‌خوێنرێنه‌وه)، و بنچینه‌ی ناوه‌که‌ش ئاوه‌ڵناوێکه له زمانی لو'وی‌دا (وشه‌که له بنه‌ڕه‌تدا لو'ویه و له خیتتیدا خوازراوه) به شێوه‌ی "پیخهششه" piḫašša و "پیخهششی" piḫašši بنیات ده‌نرێته‌وه (له قه‌دی "پیخهش-")، که به واتای ڕوناك و بروسکهداره، و لێره‌وه واتای "بروسکهلێدهر" ی وه‌رگرتوه، و بۆیه به‌و خواوه‌نده وتراوه که خواوه‌ندی باوبۆرانی بروسکهداره. ئه‌م ئاوه‌ڵناوه به‌ته‌نها خۆی به‌نوسراوی نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵکو له ناوی ئه‌و خواوه‌نده‌دا هاتوه که ناوه‌که‌ی له لو'ویی بزماریدا به چه‌ند شێوه‌یه‌ك گه‌یشتوه، له‌مانه:"پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی" یانی "پیخهششهششی"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-یش" یانی "پیخهششهششیش"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-ێش" یانی "پیخهششهششێش"،
و "پیـ-خه-ـه‌ش-شه-ـه‌ش-شی-ین" یانی "پیخهششهششین"(٥).
ئه‌م خواوه‌نده وا دیاره له شێوه‌ی ئه‌سپێکی سپیی دره‌وشاوه‌دا که به ئاسماندا ده‌فڕێت وێنا کراوه، و هێمای هه‌وره بروسکه بوه. و لێره‌وه بڕوایه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی که Πήγασος |پێێگهسۆس| ی گریکی له‌م که‌سێتیه‌وه هاتوه و ناوه‌که‌ی له‌و ناوه هیندی-ئه‌ورۆپاییه ئهنهدۆڵیهوه (بۆ نمونه: لو'ویه‌که) هاتوه.
ئینجا لێره‌وه بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه که ئه‌و ناوه لو'ویه له کۆندا وه‌رگێڕراوه بۆ یه‌کێك له زمانه سامیه‌کان. ئیتر بۆ واتای ڕوناکیدانهوه و دره‌وشانه‌وه له‌و زمانه سامیانهدا مادده‌ی "برق" هه‌یه، وه‌کو له کرداری "بهراقو" ی ئه‌ککه‌دی، "برق" ی ئارامی، و کرداری "برق" |بهڕهقه| ی عه‌ره‌بیدا، دیاره، که واتای "دره‌وشایه‌وه، بروسکه‌ی دا" ده‌ده‌ن. ئیتر گوایه "پیخهششهشش-" [یاخود "پیههسسهسس-"] ی لو'وی وه‌رگێڕراوه بۆ ناوێکی سامی، به‌و شێوه‌یه‌ی دواتر له "براق" |بوڕاق| ی عه‌ره‌بیدا ده‌بینرێته‌وه.
تا ئێره گریمانه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه، به‌ڵام کاتێك وردی ده‌که‌ینه‌وه؛ پرسیارگه‌لێك سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن: له چ ڕێگه‌یه‌که‌وه ئه‌و وشه سامیه گواسترایه‌وه هه‌تا له شێوه‌ی "براق" ی عه‌ره‌بیدا خۆی بینیه‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه ئاسان نیه، به‌ڵام سه‌رنج ده‌ده‌ین پێشتر له ئاڕامیدا ئاوه‌ڵناوی "برق" |بره‌ق| هه‌یه که به هه‌مان واتای "دره‌وشاوه" یه. شێوه‌که‌ی تری ئه‌م ئاوه‌ڵناوه له ئارامیدا "برقء" |به‌رقا| یه، به‌ڵام شێوه‌ی "برق" که به |بره‌ق| ده‌خوێنرێته‌وه؛ لێکچونی له‌گه‌ڵ "براق" |بوڕاق| ـه عه‌ره‌بیه‌که هه‌یه (هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵناوی "براق" |بهڕڕاق| یش)، و ئیتر ده‌گونجێت دوایی عه‌ره‌ب "بره‌ق" یان خستبێته سه‌ر کێشی "فعال" |فوعال| و بوبێته |بوڕاق|. وشه ئارامیه‌که له ئارامیی گشتیدا هه‌بوه، و له ده‌قه سوریانیهکاندا (به‌تایبه‌تی "پێشیططا" واته وه‌رگێڕانی سوریانیی ڕه‌سمی بۆ په‌یمانی نوێ) بۆ وه‌سفی هه‌وره‌بروسکه و باوبۆرانی بروسکاوییش هاتوه. هه‌روه‌کو "برق" |به‌ڕق| ی عه‌ره‌بی.
هێشتا ئه‌م وشه ئارامیه‌ش به واتا ساده‌که‌ی ناتوانێت که‌سێتیی خواوه‌نده لو'وی-خیتتیهکه بگوازێته‌وه، هه‌تا له قاڵبی که‌سێتیی "بوڕاق" ی چیرۆکه ئیسلامیه میللیه‌کاندا خۆی ببینێته‌وه.
هه‌روه‌ها وێناکردنی که‌سێتیی خواوه‌ند "پیخهششهششه" وه‌کو ئه‌سپێکی دره‌وشاوه‌ی فڕیو به ئاسماندا؛ پێویستیی به به‌ڵگه و سه‌لماندن هه‌یه، دور نیه له‌و کاته‌وه ئه‌و وێناکردنه هه‌بوبێت که ناوه‌که‌ی و که‌سێتیه‌که‌ی به ڕیشه و پێشینه‌ی "پێگهسۆس" ـه گریکیهکه زانراوه که ئه‌میان ڕون دیاره ئه‌سپێکی سپیی باڵداره.
کێشه‌یه‌کی تری ئه‌م بیروڕایه ئه‌مه‌یه که ئه‌و ڕاڤه ڕیشه‌ییه بۆ ناوی "پیخهششهششه" به‌و پێیه‌ی به واتای "دره‌وشاوه" و "بروسکهلێدهر" ه [که ئه‌مه له ١٩٩٣ ه‌وه له سه‌رچاوه‌ی زۆر زانستیدا خراوه‌ته ڕو، لای زانای ئه‌مێریکایی زمانه ئهنهدۆڵیهکان "هـ. کره‌یگ مێلکێرت" H. Craig Melchert له "فه‌رهه‌نگه لو'ویه بزماری"ـه‌که‌یدا]؛ لای هه‌ندێك زانای تری زمانی خیتتیی په‌سه‌ند ناکرێت، ئه‌ویش زانای هۆڵاندیی زمانی خیتتی "ئه‌لڤین کلوکهۆست" Alwin Kloekhorst، له فه‌رهه‌نگه ڕیشهناسیهکهیدا بۆ زمانی خیتتی (٢٠٠٨)، و به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه نوێیه ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزتره که ئه‌م ناوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌یه‌کی تر به واتای هێز و به‌هێزی، که هیندی-ئه‌ورۆپاییه ئهنهدۆڵیهکهی به "پیهه-" داده‌نرێته‌وه، وه‌کو "پیخه-" - ی خیتتی، که بڕوا وایه به واتای "به‌هێز" ه، و له کۆمه‌ڵێك وشه‌ی خیتتیدا ده‌بینرێته‌وه، له‌وانه: "پیخهیمـ[ـمـ]ـی-" -piḫaim(m)i و "پیخهیمـ[ـمـ]ـی-" -piḫaim(m)i که ده‌قاوده‌ق به "به‌هێز" ڕاڤه‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت نازناوی خواوه‌ندی گه‌رده‌لوله، هه‌روه‌ها "پیخهششهششی-" -piḫaššašši، که ئه‌میش ده‌قاوده‌ق به "ی هێز" یاخود "ی توانایی" ڕاڤه ده‌کات، و ئه‌میش هه‌ر نازناوی خواوه‌ندی گه‌رده‌لوله له میتۆلۆجیای خیتتیدا.
له خودی لو'وییشدا: "پیههمه-" -pihama و "پیههمی-" -pihami له هه‌مان ڕیشه‌یه و به واتای "به‌هێز" ه، هه‌روه‌ها "پیههس-" -pihas به واتای هێز و تواناییه.
به‌م شێوه‌یه ناوه‌که، بۆ خیتتی و بۆ لو'وییش، به‌پێی ئه‌م بیروڕایه، به "به‌هێز" ڕاڤه ده‌کرێت، لێره‌دا ناوه لو'ویه‌که له کردارێکی بیناکراوهی لو'وی ڕیشه‌ی ده‌هێنرێت، به شێوه‌ی "*پیهه(ی)-" [-(piha(i*]، به واتای به‌هێزبون، بۆیه ناوه لو'ویه‌که به "به‌هێزبو" یان "به‌هێزکراو" ڕاڤه ده‌کرێت. و به‌پێی ئه‌مه بیروڕاکه‌ی تر که به "دره‌خشان" ناوه‌که ڕاڤه ده‌کات؛ شوێن ڕیشهناسییهکی "پیخه-" -piḫa لو'ویه‌که که‌وتوه که ده‌یگێڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌یه‌کی هیندی-ئه‌ورۆپایی سه‌ره‌تایی که به "بـ[ـهـ]ێهـ-" و "بـ[ـهـ]ـێهـ-ۆ-" خه‌مڵێنراوه (لای ستارک، له کتێبێکیدا به ناوی "لێکۆڵینهوهگهلێك ده‌رباره‌ی ڕیشهسازیی ناو له لو'ویی بزماریدا" Untersuchungen zur Stammbildung des keilschrift-luwischen Nomens، ١٩٩٠)، به واتای دره‌وشانه‌وه. به‌ڵام بیروڕا نوێیه‌که ڕیشه‌یه‌کی هیندی-ئه‌ورۆپایی تر گریمانه ده‌کات که به -bheiH* بینا ده‌کرێته‌وه و به واتای لێدانه، و لێره‌وه واتای هێز و زه‌بر هاتوه، به‌و شێوه‌یه‌ی ڕاڤه کرا(٦).
ئیتر ئه‌مه‌ش بیروڕایه‌کی تره، و ئه‌وانی تریش سورن له‌سه‌ر ڕاڤه‌کردنی ناوی خواوه‌نده لو'وی-خیتتیهکه به دره‌وشاوه و بروسکهلێدهر. جارێکی تر (ساڵی ٢٠٠٣) له کتێبێکی تردا له‌سه‌ر لو'ویهکان، به ناوی The Luwians که (هـ. کره‌یگ مێلکێرت) پاکنوسی کردوه، Manfred Hutter ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاڤه‌ی ناوی "پیخهششهششی" وه‌کو خواوه‌ندێکی لو'وی، و به "بروسکه-خواوه‌ندی دره‌وشانه‌وه" ڕاڤه‌ی ده‌کات، و ده‌ڵێت ناوه‌که‌ی له ناوێکی لو'ویه‌وه هاتوه که "پیخهش" piḫaš ـه به واتای دره‌وشانه‌وه(٧).
له کۆتاییدا ده‌توانین ده‌ست به‌م لێکدانه‌وه‌وه بگرین، و هه‌ر لێره‌وه‌ش گریمانه بکه‌ین که که‌سێتی و ناوی "براق" یش له ڕێگه‌یه‌که‌وه به وه‌رگێڕانی ناو و که‌سێتیی ئه‌و خواوه‌نده لو'وی-خیتتیه دروست بوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دیمه‌ن و سیمای که‌سێتیی "پێگهسۆس" ی گریکی. بۆیه ده‌بینین ئه‌سپێکی باڵداری سپیه و وه‌کو هه‌وره‌بروسکه ڕێگه به ئاسماندا ده‌بڕێت، و ناوه‌که‌یشی "بُراق" ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م لێکچون و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌کات له‌گه‌ڵ بروسکه و هه‌وره‌بروسکه.
له کۆتاییدا له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و کێشانه‌ی که ده‌گونجێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌م بیروڕایه‌ش ده‌رباره‌ی ڕیشه‌ی ناو و که‌سێتیی "بوراق" ببنه‌وه؛ ئه‌م بیروڕایه له هه‌مو ئه‌وانی تر سه‌رنجڕاکێشتره، به‌تایبه‌تی که ده‌توانێت تیشك بخاته سه‌ر ڕیشه‌ی کهسێتیهکهش، و ڕیشه‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆڵی مادده‌ی "برق" ی عه‌ره‌بییش له وشه‌که دور ناخاته‌وه، و له‌گه‌ڵ وه‌سفی چیرۆکه‌که بۆ ئه‌و بونه‌وه‌ره ئه‌فسانه‌ییه یه‌کده‌گرێته‌وه، و له‌گه‌ڵ بیروڕاکه‌ی هۆرۆڤیتسیش ته‌بایه.
هه‌رچه‌ند دڵنیام هێشتا ئه‌م مشتومڕه به کۆتایی نه‌گه‌یشتوه، و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی زیاتر بین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێسته له‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ره؛ باشترین هه‌وڵێکه که له‌م باره‌یه‌وه درابێت.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه:
Horovitz, Josef, "Muhammeds Himmelfahrt". Der Islam, 9, 1919. P. 182.
(٢) بڕوانه:
Horovitz, Muhammeds Himmelfahrt.. P. 183.
(٣) بۆ نمونه؛ بڕوانه:
Partridge, Eric, Origins: An Etymological Dictionary of Modern English. Routledge: London and New York. Fourth edition, 1966. Art: Pegasus.
(٤) بڕوانه:
Klein, Ernest, A Comprehensive Etymological Dictionary of the English Language. Elsevier Publishing Company: Amsterdam, London, New York. 1967. Vol. 2, p. 1148.
(٥) بڕوانه:
Melchert, H. Craig, Cuneiform Luvian Lexicon. Chapel Hill, N.C., 1993. PP. 177, 178.
(٦) بڕوانه:
Kloekhorst, Alwin, Etymological Dictionary of the Hittite Inherited Lexicon. Brill: Leiden-Boston, 2008. PP. 674-676.
(٧) بڕوانه:
Hutter, Manfred, "Aspects Of Luwian Religion", The Luwians. Edited By H. Craig Melchert. Brill: Leiden-Boston. 2003. P. 223.