کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ی پێشبینی له كه‌له‌پوری ئایینیی ئیسلامی‌دا
میتۆدی شیکار
میتۆدی شیکار
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بنچینه‌ی كتێبێكی داهاتومه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه ئایینیانه‌ی له بابه‌تی (پێشبینی) پۆلین ده‌كرێن، كه وامداناوه به ناوی (كورته‌ی مێژوی پێشبینی) بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌ك كه میتۆدی لێكۆڵینه‌وه و گرنگترینی نمونه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
بیری ئایینی هه‌میشه به چه‌ند چه‌كێكی مه‌فاهیمی كاریگه‌ریی خۆی ده‌چه‌سپێنێت و عه‌قڵه‌كان داگیر ده‌كات و بڕوایان لا دروست ده‌كات. گرنگترینی ئه‌مانه (موعجیزه) و (مزگێنی) و (پێشبینی) ـن. ئه‌و چیرۆكانه‌ی به‌ده‌وری بابه‌تی (موعجیزه) دا ده‌سوڕێنه‌وه هه‌میشه حه‌زی مرۆڤ له ئه‌فسانه و (هۆشیاریی ئه‌فسانه‌یی) ی مرۆڤ تێر ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئامڕازی ده‌ستی بیری ئایینین بۆ دروستكردنی ئه‌و بڕوایه له مێشكی وه‌رگراندا كه خواوه‌ند هه‌مو كاتێك له هه‌ڵوێسته گرنگه‌كاندا ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆی ده‌رده‌خات و ئاماده‌یی خۆی له مێژودا ده‌سه‌لمێنێت، به‌م شێوه‌یه‌ش تاكی باوه‌ڕدار ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه جیهانه فیكریه‌كه‌ی ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه له واقیعدا، لێره‌وه ئێستاش به درێژه‌ی ئه‌و ڕابردوه پڕ موعجیزه‌یه ده‌بینێت. كاتێكیش له چیرۆكه‌كه ده‌كۆڵیته‌وه؛ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی وه‌كو موعجیزه فامراوه و باس كراوه دیارده‌یه‌كی سروشتی بوه به‌ڵام تێگه‌شتن و لێكدانه‌وه‌ی بۆ مرۆڤی كولتوره كۆنه‌كان ئه‌سته‌م بوه.. پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر (موعجیزه‌كانی مو‌سا، له ته‌وڕات و قورئاندا) بڵاو كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نمونه‌ی تردا ده‌بنه بنچینه‌ی كتێبێكی داهاتوم به ناوی (كورته‌ی مێژوی موعجیزه). سه‌باره‌ت به (مزگێنی)، ئه‌میش ئامڕازی ده‌ستی نوسه‌ری ئه‌و ده‌قانه‌ن كه له ده‌قه ئایینیه كۆنه‌كان به‌ڵگه بۆ كه‌سێتیی ئایینیی نوێ ده‌هێننه‌وه، بۆ نمونه: ده‌قه‌كانی ئینجیل ئاماژه‌كانی (په‌یمانی كۆن) بۆ فریاده‌ڕه‌سی جوله‌كه به‌كه‌ڵك ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مزگێنی به هاتنی (یه‌شوعی نازیری) وه‌كو فریادڕه‌س (مه‌شیح).. ده‌قه ئیسلامیه‌كانیش ئاماژه‌كانی (ته‌وڕات و ئینجیل) یاخود (په‌یمانی كۆن و په‌یمانی نوێ) ده‌رباره‌ی (فریادڕه‌س) یان (یه‌شوعی نازیری) یان (پێغه‌مبه‌رێك دوای مو‌سا) یان ـ هه‌تاكو ـ (خواوه‌ند)، به‌كه‌ڵك ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مزگێنی به هاتنی (موحه‌ممه‌د) وه‌كو پێغه‌مبه‌ری كۆتایی ڕۆژگار و دوا پێغه‌مبه‌ر. كاتێك له‌م مزگێنیانهش ده‌كۆڵیته‌وه؛ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مویان له بنه‌ڕه‌تدا و له ڕاستیدا مه‌به‌ست و واتای جیاوازیان هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكچونێكی ڕواڵه‌تی یان به‌راوردكردنێكی ده‌ستكرد به‌سه‌ر مه‌به‌ستی تر و كه‌سێتیی تردا ده‌سه‌پێنرێن. له‌سه‌ر مزگێنی له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییم نوسیوه و بڵاو بوه‌ته‌وه، كه ده‌بێته بنچینه‌ی كتێبێكی تری داهاتوم به ناوی (كورته‌ی مێژوی مزگێنی). به هه‌مان شێوه ده‌مه‌وێت ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كورته ده‌رباره‌ی (پێشبینی) له كه‌له‌پوری ئایینی‌دا ببێته بنچینه‌ی كتێبێكی تری داهاتوم به ناوی (كورته‌ی مێژوی پێشبینی).
لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكانه‌ی (موعجیزه) و (مزگێنی) و (پێشبینی) وه‌كو كۆمه‌ڵه ئامڕاز و چه‌كێكی بیری ئایینی و گوتاری ئایینی، ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سیحری ئایین. دیمه‌نێكی سه‌یر و ناخۆشه كاتێك ده‌بینین خوێنه‌واری گه‌وره هه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ریی ئاییندا باوه‌ڕیان به كۆمه‌ڵێك بیرۆكه و چیرۆك هه‌یه له بابه‌تی (موعجیزه) و (مزگێنی) و (پێشبینی)، یان به كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره بیرۆكه و چیرۆكانه باوه‌ڕ به ئایینێك ده‌هێنێت. تا ئێسته‌ش چیرۆك و بیرۆكه ئایینیه‌كان سیحری خۆیان هه‌یه، نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌رێكی خۆشباوه‌ڕ، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه خوێنه‌وار و ڕۆشنبیریش له كاریگه‌ریی ئه‌و سیحره به‌دور نابن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاریی زانستی به‌رامبه‌ری ئه‌فسانه و بیری ئایینی به‌گشتی لاوازه.. بۆ په‌ره‌گرتنی ئه‌و هۆشیاریه زانستیه پێویست ده‌كات زانیاری له‌سه‌ر رابردوی مێژویی و كولتوریی مرۆڤ هه‌بێت و تێگه‌یشتن له سروشتی بیری ئه‌فسانه‌یی هه‌بێت و بزانرێت چۆن شی ده‌كرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ باكگراونده واقیعیه‌كه‌ی.
مه‌به‌ست له (پێشبینی) له‌م وتاره‌دا، هه‌مو ئه‌و چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییانه‌یه كه ده‌رباره‌ی داهاتون و پێشبینیی داهاتو ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كۆتایی ڕۆژگار و كۆتاییهاتنی دنیا. به‌م پێیه‌ش جۆرێكه له (پێشبینی) به واتا فراوانه‌كه‌ی، به‌ڵام (پێشبینیی ئایینی) هه‌میشه په‌یوه‌ندیی به كۆتایی ڕۆژگاره‌وه هه‌یه، واته ئه‌و شێواوی (فوضى) یه‌ی كه له هه‌مو ئایین و كولتوره كۆنه‌كاندا وێنا كراوه وه‌كو قۆناغی دوای ئه‌م سیسته‌مه گه‌ردونیه‌ی ئێستا. بیری ئایینی هه‌میشه ئه‌م سیسته‌مه گه‌ردونیه‌ی كه ئێسته له‌به‌ر چاوه ده‌كاته بنه‌ما بۆ وێناكردنی گه‌ردون، به‌و پێیه‌ش شێواوی و بێیاساییهك پێش سیسته‌مه‌كه و دوای سیسته‌مه‌كه وێنا ده‌كات، به‌و پێیه كه سه‌ره‌تا شێواوی و بێیاسایی هه‌بوه، به پرۆسێسی خه‌لق ئه‌و شێواویه له‌ناو براوه و ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا هێنراوه‌ته كایه، له كۆتایی ڕۆژگاریشدا له پرۆسێسێكی ڕوخێنه‌رانه‌ی خواییدا كۆتایی به سیسته‌مه‌كه ده‌هێنرێت و حاڵه‌تێكی شێواوی و بێیاسایی دیسان په‌یدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له زۆر كو‌لتوردا پێشه‌كیی هێنانه‌كایه‌ی سیسته‌مێكی تره. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و چه‌مك و بیرۆكه و چیرۆكانه‌ی دێنه كایه ده‌رباره‌ی ئه‌و شێواویهی به‌پێی بیری ئایینی به‌سه‌ر گه‌ردوندا دێت و سیسته‌مه‌كه ده‌هێنێته له‌رزه؛ شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه كه له هه‌مان ئه‌و چه‌مك و بیرۆكه و سه‌رنج و دیمه‌نانه‌ی سیسته‌مه گهردونیهكه به شێوه‌یه‌كی زیهنی وه‌رگیرابن. هه‌مان شتیش ده‌رباره‌ی چه‌مك و بیرۆكه و چیرۆكه‌كانی شێواویی پێش خه‌لق هه‌ر ڕاسته، واته ئه‌مانه‌ش هه‌ر له دیمه‌ن و پێكهێنه‌ره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ی ئێستا وه‌رده‌گیرێن. بۆ نمونه: ئێسته ئاسمان و زه‌وی جیان و هه‌وا له‌نێوانیاندایه، ئه‌مه سه‌رنجێكی ساده‌ی مرۆڤه، بۆیه له كولتوره كۆنه‌كاندا ده‌بینین باس له‌وه كراوه كه سه‌ره‌تا، واته له حاڵه‌تی شێواوی پێش خه‌لقدا، ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه لكاو بون، پاشان له پرۆسێسی خه‌لقدا لێك جیا كراونه‌ته‌وه (.. أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففقناهما) (الأنبياء: ٣٠)، باس له‌وه‌ش كراوه كه جیاكردنه‌وه‌كه به هه‌وای نێوانیان بوه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی شێواویی دوای سیسته‌مه‌كه، بۆ نمونه یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان له بیری ئایینی‌دا ئه‌وه‌یه كه ئاسمان ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌مه‌ش واته نێوانی زه‌وی و ئاسمان نامێنێت. له قورئاندا به‌ڕونی ئه‌و ڕاستیه ده‌بینینه‌وه كه چه‌مكه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان و شێوانی گه‌ردون له دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه به‌رچاوه‌كه‌ی ئێستاوه وه‌رگیراون. بۆ نمونه: ئێسته خۆر و مانگ كۆ نابنه‌وه، واته له یه‌ك كاتدا به یه‌كه‌وه ده‌رناكه‌ون، بۆیه قورئان دیمه‌نێكی كۆتاییهاتنی جیهان ده‌كاته ئه‌وه‌ی كه خۆر و مانگ كۆ ده‌كرێنه‌وه (وجُمِعَ الشمس والقمر) (القيامة: ٩). نمونه‌یه‌كی تر: ئێسته خۆر به‌ڕواڵه‌ت له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ دێت و له خۆرئاواوه ئاوا ده‌بێت، ئه‌مه سه‌رنجێكی ساده‌ی مرۆڤه، بۆیه ده‌بینین له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا باس له‌وه كراوه كه یه‌كێك له نیشانه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان ئه‌وه‌یه ڕۆژێك كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژه‌كانی پێش‌و و یاسا گهرونیهكهوه خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵ دێت. ئه‌م چه‌مكانه هه‌مویان به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه گهردونیهكهی ئێستا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، واته به شێوه‌یه‌كی زیهنیی ڕوت له وێنه‌كانی ناو مێشك ده‌رده‌هێنرێن، ئه‌و وێنانه‌ی كه له سیسهتهمه گهردونیهكه وه‌رده‌گیرێن. ئه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌ی پێش‌و زۆر زه‌قن، واته به‌ڕونی دیارن كه به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه‌كه وه‌رگیراون، به‌ڵام نمونه‌ی تریش زۆرن كه به‌و شێوه‌یه زه‌ق نین و به هه‌مان شێواز به‌رهه‌م هێنراون، بۆ نمونه: هه‌مو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ڕۆژی دوایی و كۆتاییهاتنی دنیا، واته (القيامة)، كه له قورئاندا پێشان ده‌درێن، له‌و بابه‌ته‌ن، واته هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رهه‌م هێنراون كه ئێسته سیسته‌مێك هه‌یه و له كۆتاییدا ئه‌و سیسته‌مه تێك ده‌چێت، بۆیه دیمه‌نه‌كان هه‌ر دیمه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ن له حاڵه‌تی تێكچوندا، هه‌ر هه‌مان (خۆر) و (مانگ) و (ئه‌ستێره‌كان) و (زه‌وی)... وهتد، به‌ڵام تێك ده‌چن: خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕوناكیی نامێنێت (إذا الشمس كُوِّرت) (التكویر: ١)، مانگ به هه‌مان شێوه ده‌گیرێت و ڕوناكیی نامێنێت (وخسف القمر) (القيامة: ٨)، ئه‌ستێره‌كان كه ئێسته ده‌ڵێیت به ئاسمانه‌وه چه‌سپێنراون ئه‌و كاته به‌رده‌بنه‌وه و بڵاو ده‌بنه‌وه و شیرازه‌یان ده‌پچڕێت (وإذا الكواكب انتثرت) (الانفطار: ٢) و ڕوناكییان نامێنێت (فإذا النجوم طُمِست) (المرسلات: ٨) (وإذا النجوم انكدرت) (التكوير: ٢)، ئه‌و ئاسمانه‌ی ئێسته سه‌قفێكی ڕاوه‌ستاو و قایمه به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه ئه‌و كاته تێكده‌شكێت و درز ده‌بات و ده‌توێته‌وه و ده‌كه‌وێته خواره‌وه (إذا السما‌ء انشقت) (الإنشقاق: ١) (إذا السما‌ء انفطرت) (الإنفطار: ١) (وإذا السما‌ء كُشِطت) (التكوير: ١١) (وفُتِحت السما‌ء فكانت أبوابا) (النبأ: ١٩) (وإذا السما‌ء فُرِجت) (المرسلات: ٩) (يوم تكون السما‌ء كالمُهْل) (المعارج: ٨) (وانشقّت السما‌ء فهي يومئذ واهية) (الحاقة: ١٦). ئه‌و زه‌ویه‌ی ئێسته له‌سه‌ر پشتی مرۆڤ و گیانداران و شته‌كانی تری هه‌ڵ گرتوه و چه‌سپاوه و ناجوڵێته‌وه، ئه‌و كاته ده‌كه‌وێته له‌رزه و هیچ له خۆی ناگرێت و هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی له خۆی گرتون ده‌یانخاته ده‌ره‌وه (إذا زُلزِلت الأرض زلزالَها، وأخرجت الأرض أثقالَها) (الزلزلة: ١ ـ ٢) (إذا دكت الأرض دكا دكا) (الفجر: ٢١) (وإذا الأرض مُدَّت، وألقت ما فيها وتخلّت) (الإنشقاق: ٤). ئه‌و چیایانه‌ی ئێسته نمونه‌ی چه‌سپاوی و خۆڕاگرین ئه‌و كاته لێك هه‌ڵ ده‌وه‌شێن و ده‌بنه تۆز و ده‌ڕۆن (وتكون الجبال كالعهن المنفوش) (القارعة: ٥) (وإذا الجبال سُيِّرت) (التكوير: ٣) (وسُيِّرت الجبال فكانت سرابا) (النبأ: ٢٠) (وإذا الجبال نُسِفت) (المرسلات: ١٠) (يوم ترجف الأرض والجبال وكانت الجبال كثيبا مهيلا) (المزمل: ١٤) (وتكون الجبال كالعِهْن) (المعارج: ٩) (وحملت الأرض والجبال فدُكّتا دَكّة واحدة) (الحاقة: ١٤) (وبُسِت الجبال بَسّا، فكانت هباء مُنبثّا) (الواقعة: ٦) (وتسير الجبال سيرا) (الطور: ١٠)... به‌م شێوه‌یه دیمه‌نه‌كانی (قیامه‌ت) له قورئاندا هیچیان نامۆ نین به سیسته‌مه گهردونیهكه، واته هه‌مان پێكهێنه‌ره‌كانی سیسته‌مه گه‌ردونیه به‌رچاوه‌كه‌ی ئێستان، به‌ڵام له حاڵه‌تی شێواوی و تێكچوندا، واته به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئێستایان.
نیشانه‌كان (علامات) ی كۆتاییهاتنی جیهان، واته (قیامه‌ت)، له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا، ته‌نها ئه‌و ڕوداوه گه‌ردونیه گه‌ورانه نین كه تێكچونی بونه‌وه‌ر و شێوانی سیسته‌مه گهردونیهكه پێك ده‌هێنن، به‌ڵكو به‌شێكی تریان ئه‌و ڕوداوه گه‌ورانه‌ن كه گو له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای مرۆڤ ڕو ده‌ده‌ن، واته له كۆمه‌ڵگادا ڕو ده‌ده‌ن یان ڕوداوی ژینگه‌یی ناوچه‌یین و په‌یوه‌ندییان به هه‌مو بونه‌وه‌ره‌وه نیه. ئه‌م جۆره‌یان دوای لێكۆڵینه‌وه ڕون ده‌بێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی زیهنی له ڕوداوه‌كانی ڕابردوی مێژوی مرۆڤ و ڕوداوه ناوچه‌ییه‌كانی ژینگه‌ی مرۆڤ و گروپه مرۆییه‌كان، وه‌رگیراون. واته ڕوداوێك له كۆمه‌ڵگادا یان له ژینگه‌ی مرۆڤدا ڕوی داوه، یاده‌وه‌ریی ئه‌م ڕوداوه‌ش له زیهنی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه، تا له وێناكردنی داهاتو و شێوان و تێكچونی سیسته‌مه گه‌ردونی و كۆمهڵایهتیهكهدا سودی لێ ده‌بینرێت و به‌كه‌ڵك ده‌هێنرێت، ئیتر به شێوه‌یه‌ك مۆنتاج ده‌كرێت و داده‌ڕێژرێته‌وه كه بێته پێشبینییه‌ك ده‌رباره‌ی داهاتو، له كاتێكدا له ڕابردودا ڕوی داوه و واتا واقیعیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوڵایی ڕابردو، به‌ڵام بیری ئایینی (ئه‌فسانه‌یی) دوای ده‌ستكاریكردن و گشتاندن و گونجاندنێك ده‌یكاته چیرۆكێك ده‌رباره‌ی داهاتو، به‌تایبه‌تی كۆتایی ڕۆژگار كه بۆ بیری ئایینی گرنگه لێكدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆی له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه. ئه‌وه‌ش واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت واقیعی پشتی ئه‌و پێشبینیه، واته ئه‌و چیرۆكه دواڕۆژیه، ببنینهوه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردو، نه‌ك واقیعێكی دواڕۆژی خه‌یاڵ بكه‌ین، چونكه چیرۆكه‌كه له خۆیدا به شێوه‌یه‌كی زیهنی به‌رهه‌م هێنراوه و له ڕوداوێكی ڕابردو ده‌رهێنراوه و كراوه به پێشبینی به‌و پێیه‌ی كه ڕوداوێكه و له داهاتودا ڕو ده‌دات. بۆیه توێژه‌ری زانستی به‌ئاسانی به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی كۆن و ڕوداوه‌كانی كۆمه‌ڵگا كۆنه‌كان و ژینگه‌ی مرۆڤ له جیهانی كۆندا، ده‌توانێت ئه‌و پێشبینیه ئایینیانه شیكار بكات و بیگێڕێته‌وه بۆ ڕه‌گوڕیشه واقیعیهكانیان، ئه‌و كاته‌ش بۆی ڕون ده‌بێته‌وه كه (داهاتو) یه‌ك له‌گۆڕێدا نیه، به‌ڵكو هه‌موی (ڕابردو) ه و له به‌رگی (داهاتو) دا خراوه‌ته به‌ر چاو. به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی توێژه‌ری سه‌ربه‌خۆ نیه و باوه‌ڕی به‌و چیرۆكه ئایینیه هه‌یه، ئه‌و شیكاركردنه ئاسان نیه، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته داوی چیرۆكه ئایینیهكهوه و واقعێكی دواڕۆژی له پشتی چیرۆكه‌كه‌وه وێنا ده‌كات، به‌ڵكو زۆر جار هه‌وڵیش ده‌دات نمونه و (میصداق) ی نوێ بۆ ڕوداوی چیرۆكه‌كه بدۆزێته‌وه و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر واقیعی نوێ و ڕوداو و كه‌سێتیه نوێیه‌كاندا، بۆ سه‌لماندنی زیندوێتیی چیرۆكه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه لای كه‌سی باوه‌ڕدار ته‌نها چیرۆكێك نیه به‌ڵكو واقیعێكه كه ئه‌و پێی وایه له‌ناویدا ده‌ژی و واقیعه‌كه‌ی خۆیشی به درێژكراوه‌ی ڕوداوه‌كانی چیرۆكه‌كان یان به به‌شێك له واقیعی ناو چیرۆكه‌كان، ده‌زانێت. ئه‌وه‌ش سروشتی بیری ئه‌فسانه‌ییه كه جیهانێكی داخراوه بۆ كه‌سێك بچێته ناویه‌وه و تێیدا بژی، ئه‌و كاته هه‌مو دنیا به شانۆیه‌ك بۆ ڕوداوه‌كانی ناو چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ده‌بینێت.
ئه‌مه‌ی باسم كرد میتۆدێكی لێ پێك دێت بۆ شیكاركردنی (پێشبینی) ه‌كانی كه‌له‌پوری ئایینیی ئیسلامی، كه به‌پێی ئه‌م میتۆده هه‌مو ئه‌و پێشبینیانه مۆنتاجكردنی ڕوداوه‌كانی مێژوی كۆن و دیمه‌ن و بابه‌ت Theme ه‌كانی ژینگه و كۆمه‌ڵگا كۆنه‌كانن به شێوه‌یه‌ك ببنه پێشبینیی داهاتو، ئه‌وه‌ش به كاڵكردنه‌وه‌ی ورده‌كاریه‌كان و گشتاندنی نمونه بچوكه‌كان و گه‌وره‌كردنی دیمه‌نه‌كان و چه‌ند شێوازێكی تر و ئینجا داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به شێوه‌یه‌ك ببنه هه‌واڵی ڕوداوه‌كانی دواڕۆژ و داهاتو. به‌م شێوه‌یه‌ش پێشبینیی ئایینی، به‌تایبه‌تی چه‌مكه‌كانی ئێسكاتۆلۆجیا (أخرویات) له ده‌قه ئایینیه‌كاندا، له شێوه‌ی پێشبینیه‌كانی ئه‌ستێره‌وان و جادوگه‌ر و پێشبینیكاره پرۆفیشناڵه‌كان (وه‌كو پێشبینیه‌كانی نۆستراداموس) نین، چونكه پێشبینیه‌كانی ئه‌مان پشت ده‌به‌ستن به كۆمه‌ڵێك هێمای ناڕۆشن و ده‌ربڕینی فره‌واتا كه واتای لاستیكییان هه‌یه و ئه‌گه‌ری واتای زۆریان هه‌یه و ئینجا پشتیش ده‌به‌ستن به كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه و ژمێره‌ی ئه‌ستێره‌وانی (تنجیمی) و ئه‌ستێره‌ناسی (فلكی) و به‌پێی هه‌ندێك نیشانه و سه‌ره‌داو له بارودۆخی ئه‌ستێره‌كان و كهلو (برج) ـه‌كان له گۆی ئاسماندا پێشبینیه‌كان داده‌ڕێژن.. بۆیه پێشبینیه‌كان (شێوه) ی پێشبینیی زانستیی ڕواڵه‌تییان هه‌یه و شوێنه‌واری بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی و تاكه‌كه‌سییان پێوه دیاره و زۆر جاریش كه‌س تێ‌یان ناگات یان هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست وا داڕێژراون كه واتایان دیاریكراو نه‌بێت. به‌ڵام پێشبینیی ئایینی (ئه‌فسانه‌یی) به‌رهه‌می عه‌قڵی كۆ (العقل الجمعي) ـن بۆیه پشت ده‌به‌ستن به سه‌رنجدانی ئه‌و دیارده و دیمه‌نانه‌ی بونه‌وه‌ر و ژینگه و كۆمه‌ڵگا و مێژو كه مرۆڤه‌كان به‌گشتی سه‌رنجیان ده‌ده‌ن و سازكردنی بیرۆكه و چه‌مك لێیان ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌كانی داهاتو، هه‌ر بۆیه شیكاركردن و توێكارییان ئاسانه چونكه ئێمه‌ش ـ وه‌كو شیكاركار ـ ده‌توانین سه‌رنجی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و بونه‌وه‌ر و ژینگه و كۆمه‌ڵگا و مێژوه بده‌ین كه هاتوه‌ته به‌ر چاوی مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و چه‌مك و بیرۆكانه و له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه ڕێچكه‌ی سازبون و دروستبونی ئه‌و چه‌مكانه ده‌بینینه‌وه و ئیتر ده‌زانین چۆنیان شیكار ده‌كه‌ین و ده‌یانگێڕینه‌وه بۆ ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان.
به‌م میتۆده، له‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند پێشبینییه‌كی ئایینی له كه‌له‌پوری ئایینی (ی یه‌هودی ـ مه‌سیحی ـ ئیسلامی) دا، كه چه‌ند نمونه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و گرنگن، شیكار بكه‌م و لێیان بكۆڵمه‌وه، تا ده‌ركه‌وێت ئه‌و وێنانه‌ی كه بیری ئایینی ده‌رباره‌ی (داهاتو) و (كۆتاییهاتنی جیهان) ده‌یانخاته به‌ر چاو؛ وێنه‌گه‌لی زیهنین كه به شێوه‌یه‌كی زیهنییی ڕوت به‌رهه‌م هێنراون و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوداوه‌كانی مێژوی ڕابردو دروست و ساز كراون. ئه‌وه‌ش به هه‌ڵدانه‌وه‌ی پێشینه و باكگراونده واقیعیهكانیان كه كۆمه‌ڵێك كه‌سێتی و ڕوداو و دیمه‌نی مێژوی ڕابردو و ژینگه و كۆمه‌ڵگای جیهانیی كۆنن و له كولتوره‌كاندا یاده‌وه‌رییان ماوه‌ته‌وه و بونه‌ته ناوكی بیركردنه‌وه ده‌رباره‌ی داهاتو و ڕوداوه‌كانی كۆتایی جیهان.
له كه‌له‌پوری ئایینیی ئیسلامی‌دا، ئه‌ده‌بیاتێكی ئێسكاتۆلۆجیایی (أخرويّ) ی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك چیرۆك و كه‌سێتیی ئه‌فسانه‌یین و، ڕوداوه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان و نزیكبونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی له ڕوانگه‌ی بیری ئایینیی ئیسلامیه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵه پێشبینییه‌ك ده‌گێڕنه‌وه. له زاراوه‌ی ئیسلامی‌دا به‌م (ڕوداو) انه‌ی (ڕۆژی دوایی) پێیان ده‌وترێت (نیشانه‌كان) (علامات) یاخود (أمارات) یاخود (أشراط) ی (ڕۆژی دوایی) (الساعة) یاخود (القيامة) یاخود (الآخرة)، به‌و پێیه كاتێك ئه‌م ڕوداوانه ڕو ده‌ده‌ن كۆتاییهاتنی جیهان و هاتنی ڕۆژی دوایی نزیك بونه‌ته‌وه، بۆیه به نیشانه‌ی ڕۆژی دوایی داده‌نرێن. ئه‌م كه‌سێتی و چیرۆكانه‌ی كه‌له‌پوری ئێسكاتۆلۆجیای ئیسلامی به‌شێكیان له كه‌له‌پوری ئایینیی یه‌هودی ـ مه‌سیحیه‌وه هاتون، به‌شێكیشیان به‌رهه‌می كولتوری ئیسلامی و مێژوی عه‌ره‌ب و ئیسلام و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ـ ئیسلامین واته داهێنانێكی ناوخۆیی و ئیسلامین و ڕه‌گوڕیشه‌ی یه‌هودی ـ مه‌سیحییان نیه.
به‌م شێوەیە تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی (پێشبینی) ـه‌كانی كه‌له‌پوری ئایینیی ئیسلامی و "نیشانه‌کانی ڕۆژی دوایی"، و ئه‌و كه‌سێتی و چیرۆكانه‌ی كه له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا به نیشانه‌ی هاتنی ڕۆژی دوایی و تێكچونی جیهان دانراون.. و لێكدانه‌وه‌یان له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا و ڕه‌گوڕیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان و و باكگراوندی سازبون و گه‌شه‌كردنیان، كه هه‌ندێكیان پێشینه و سه‌رچاوه‌ی یه‌هودی ـ مهسیحییشیان هه‌یه.. که ئەمە دەبێتە شیکارکردنی پێشبینیه‌كانی كه‌له‌پوری ئایینیی (یه‌هودی-مه‌سیحی-ئیسلامی)، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: جه‌نگی (هارمهگیددۆن)، ده‌عبا (الدابة) یه‌ی له كۆتایی جیهاندا له زه‌ویه‌وه دێته ده‌ر و له قورئاندا باس كراوه و به‌رامبه‌ری (الوحش) ی خه‌ونه‌كه‌ی یۆحه‌ننایه، هاتنـ(ـه‌وه) ی مه‌سیح، هاتنی (ده‌ججال)، هاتنی (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج)، كه ئه‌مانه له كه‌له‌پوری (یه‌هودی ـ مه‌سیحی) ـه‌وه هاتون و له ئیسلامیشدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. ئینجا: (سوفیانی)، (ئه‌خنه‌س)، (مه‌هدی)، ئه‌و ئاڵا ڕه‌شانه‌ی له خۆراسانه‌وه دێن، ئه‌و ئاڵایانه‌ی له خۆرئاواوه دێن به سه‌رۆكایه‌تیی پیاوێكی شه‌ل له هۆزی (كینده)، ڕوخانی كه‌عبه، فه‌تحی (قوسته‌نتینییه)، ئاگرێك كه له یه‌مه‌ن سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات، ئاگرێك كه له حیجاز سه‌ر ده‌رده‌هێنێت، جه‌نگه گه‌وره‌كه (الملحمة الكبرى)، و هه‌ندێك شتی تر، كه ئه‌مانه تایبه‌تن به كه‌له‌پوری ئیسلامیه‌وه و به‌رهه‌مهێنراوی بیری ئایینیی ئیسلامین. ئیتر ئه‌مانه هه‌مویان گرنگترینی سهرباسهكانی پێشبینیه (یه‌هودی ـ مه‌سیحی ـ ئیسلامی) ـه‌كانن. لەم کاتەدا بەو سەرباسە سەرەکیانە ده‌ست هه‌ڵده‌گرم، و و ئیتر له‌به‌ر نه‌بونی بوار شیكار و توێژینه‌وه‌ی نمونه‌كانی تر (سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری گه‌وره له صه‌نعاء و له حیجاز. ده‌ركه‌وتنی شاخێكی ئاڵتون له ڕێڕه‌وی فوڕاتدا. هاتنی مه‌هدی. هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح. یه‌ئجوج و مه‌ئجوج. ده‌عبای ترسناكی ناو زه‌وی...) بۆ ده‌رفه‌تی تر و بابه‌تگه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌هێڵمه‌وه و هه‌ڵیانده‌گرم بۆ توێژینه‌وه‌ی پڕاوپڕ.