کۆچی دوایی بیرمه‌ند و چاکساز "مصلح" ی ئیسلامیی میسری جه‌مال
به‌ننا
ڕوانگه و ڕەخنە، ژ. (١٣٨)، (چاو‌دێر)، ژ. (٤٠٦): ١٤ / ٢ / ٢٠١٣
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
دوێنێ چوارشه‌ممه بیرمه‌ند و چاکساز (مصلح) ی ئیسلامیی
میسری (جه‌مال به‌ننا) (١٩٢٠ ـ ٢٠١٣) له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا دوای نه‌خۆشکه‌وتنی
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، کۆچی دوایی کرد. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی ١ ی ئه‌مساڵ توشی نه‌خۆشییه‌کی
گه‌ده و لاوازیی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان بو، بۆیه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، له
کۆتاییدا گیانی سپارد.
ناوبراو که برای (حه‌سه‌ن به‌ننا) ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی
(ئیخوان موسلمین) ی ئیسلامی بو، بیرمه‌ندێکی ئیسلامیی چاکساز و ئیصلاحی بو و بیرکردنه‌وه و فیکری جیاواز بو له
ئیخوان، و کۆمه‌ڵێک کتێب و نوسراوی به‌نرخی به‌جێهێشتوه
(زیاتر له ١٥٠ کتێب)، له‌مانه:
"هل يمكن تطبيق الشريعة؟"، "الإسلام دين وأمة وليس دينًا
ودولة"، "الإسلام وحرية الفكر"، و"تفنيد دعوى حد الردة"، که هه‌مویان به‌ده‌وری ئامانجێکدا ده‌سوڕێنه‌وه که بریتیه له
نوێکردنه‌وه‌ی ئیسلام و گونجاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ هه‌تا مرۆڤی موسوڵمان
ڕزگاری ببێت له کۆتوبه‌ندی ئیسلامی باو و ته‌قلیدی و مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌کان، که
بوه‌ته هۆی دواکه‌وتنی و داخرانی.
ناوبراو که به
"بیرمه‌ندێکی ئیسلامی" ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرا؛ گه‌لێک نوسین و بیروڕای سه‌رنجڕاکێشی
هه‌بو که مشتومڕی زۆیان به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنا. هه‌رچه‌ند کاتێک ساڵانی هه‌شتاکان
کتێبه‌کانی به بێده‌نگی ده‌رده‌چون، و ئیسلامیه‌کان خۆیان دور ده‌گرت له باسکردنی
و ڕه‌خنه‌گرتن لێی و وروژاندنی، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ناوبراو کتێبه سێبهرگیهکهی
(نحو فقه جديد) ده‌رچو؛ به‌ته‌واوی که‌وته به‌ر ڕوناکی و باس‌وخواس و هه‌تا تۆمه‌تبارکردن،
چونکه ناوبراو بانگه‌شه‌ی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت عه‌قڵ و قورئان پێوه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه
بێت و بیروڕا فیقهیه کۆنه‌کان وه‌لا بنرێن.
له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانیشدا
له‌گه‌ڵ (فه‌وزیه) ی خوشکی دامه‌زراوه‌یه‌کیان دامه‌زراند به ناوی (دامه‌زراوه‌ی
فه‌وزیه و جه‌مال به‌ننا بۆ کولتور و ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی)، که کتێبخانه‌یه‌کی له
خۆ ده‌گرت که نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار کتێب و چه‌ندان
ده‌ستنوسی نامه‌ی (حه‌سه‌ن به‌ننا) ی برای و دۆکیومێنتی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان و
گۆڤاری کۆن و ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانی تێدا بو.
هه‌ندێک له بیروڕا و فه‌توا چاکسازیه‌کانی
* پێشنوێژیی ژن:
ژنیش بۆی هه‌یه ببێته ئیمام (پێشنوێژ)، ئه‌گه‌ر له‌وانی
تر باشتر قورئانی ده‌زانی. واته: ئه‌و ژنه‌ی قورئان باشتر ده‌زانێت؛ ده‌توانێت ببێته پێشنوێژی پیاوان.
* حیجاب فه‌ڕز نیه و قژی ژن له شه‌رعدا به "عهوڕه" دانانرێت، و له قورئان و سوننه‌تدا فه‌رمان نه‌دراوه به حیجاب:
داپۆشینی سه‌ر بۆ ژن، و حیجاب؛ فه‌ڕز نیه له‌سه‌ر ژن..
و له قورئان و
سوننه‌تدا هیچ کاتێک داوای (حیجاب) بۆ ژن نه‌کراوه. ئه‌و
باسی (حیجاب) ـه‌ی له قورئاندا هاتوه ته‌نها بۆ ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بوه و ئه‌میش
په‌رده‌ی ماڵ بوه نه‌ک جلوبه‌رگ.. و کاتێکیش قورئان له ڕێگه‌ی ده‌قی (وليضربن
بخمرهن على جيوبهن) داوا ده‌کات به له‌چکه‌کانیان گه‌ردن و ملیان داپۆشن؛ ئه‌مه
داوای له‌چککردن نیه به‌ڵکو له‌چک (سه‌رپۆش) بۆ خۆی هه‌بوه و دابونه‌ریتێک بوه
که پێشتر هه‌بوه، قورئان ته‌نها داوای کردوه به‌وه‌ی هه‌یه گه‌ردنیان و ده‌رچه‌ی سنگیان داپۆشن، ئیتر سه‌رپۆشه‌که عاده‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و کاته
بوه که ژن بۆ
خۆپاراستن له ته‌پوتۆز و خۆره‌تاو سه‌ری داپۆشیوه، وه‌کو
مێزه‌ری پیاوان.. و بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندیی به ئایینداریه‌وه نیه. ئیتر قورئان فه‌رمانی نه‌داوه که
ژن سه‌رپۆش له‌سه‌ر بکات و به‌پێویستی دابنێت ژن سه‌ری داپۆشێت. سه‌باره‌ت به
(حیجاب) یش یه‌ک ئایه‌ت نیه داوای بکات ته‌نها بۆ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت،
ئه‌م "حیجاب" ـه‌یش جلوبه‌رگ نیه به‌ڵکو گرتنی ده‌روازه و په‌روه‌رده
بوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێی
وا بو ئه‌و "پانتۆڵ" ـه‌ی هه‌ندێک له ژنان له‌پێی ده‌که‌ن؛ داپۆشهرتره
له ته‌نوره، به‌تایبه‌تی که ژن زۆر جار سوای پاس ده‌بێت و به‌ڕێگادا ده‌ڕوات و
کاری وا ده‌کات که زیاتر پانتۆڵ گونجاوه بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه تاکو هه‌ر داپۆشه‌رێکی
تر.
* "ته‌ڵاق" تەنها بە دەست پیاو نیە:
پیاو بۆی نیه یه‌کلایه‌نه ژن ته‌ڵاق بدات، یانی نابێت
ته‌ڵاق ته‌نها به ده‌ست پیاو بێ، چونکه هاوسه‌رگیریه‌که بڕیارێکی ئارهزومهندای
دولایه‌نه بوه و به هه‌مان شێوه ئه‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یشی هه‌ر به بڕیارێکی
ئارهزومهندای هه‌ردو لا بێ.
* په‌یوه‌ندیی ساده‌ی نێوان کچ و کوڕ، وه‌کو ماچکردن؛
شتێکه ئیسلام ئاسانکاریی له‌گه‌ڵ کردوه و نه‌یکردوه به هۆکارێک بۆ به‌تاوانبارزانینی
مرۆڤ، و ده‌ڵێ ئیسلام له‌م لایه‌نه‌وه ڕه‌چاوی لاوازیی مرۆڤی کردوه، ئه‌وه‌ش له‌و
ده‌قه‌دا که قورئان ده‌ڵێ (الذين يجتنبون كبائر الإثم والفواحش إلا اللمم. إن ربك
واسع المغفرة)، موفهسسیرهکانیش ئه‌و (لمم) |له‌مه‌م| ـه‌یان به شتی وه‌کو ماچ و
باوه‌ش ته‌فسیر کردوه، ئایه‌ته‌که‌ش ئه‌و (لمم) ـه به گوناهێکی گه‌وره نازانێت.. ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی به
ڕاڤه‌ی هه‌ندێک موفه‌سسیری وه‌کو (طه‌به‌ری) و (ئیبن که‌ثیر) و (قوڕطوبی) و (سه‌یید
قوطب) ده‌هێنایه‌وه، و ڕونی کرده‌وه که زاناکانی ته‌فسیر ماچ و باوه‌شیان له
بابه‌تی (لمم) پۆلێن کردوه، هه‌تا هه‌ندێکیان شتی تریشیان بۆ زیاد کردوه وه‌کو:
یه‌که‌م دزی و ئینج ته‌وبه‌ی لێ بکات، و یه‌که‌م (زینا) و ئینجا ته‌وبه‌ی لێ بکات،
بۆیه ناوبراو پێی وا بو ئه‌و پێشه‌کیانه‌ی که سهرناکێشن بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی ناشه‌رعیی
ته‌واو شتانێکن که ئیسلام به شێوه‌یه‌کی نه‌رم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردون و به‌پێی
ئیسلام چاکه‌کردن ئه‌و وردهههڵانه ده‌شواته‌وه.
ئینجا ناوبراو پاساوی
تریش باس ده‌کات بۆ ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ لاوازیی مرۆڤ له
ئاستی پێداویستیه سروشتیه‌کانیدا، ئه‌وه‌ش وه‌کو ئه‌وه‌ی: مرۆڤ هه‌ر ده‌که‌وێته
هه‌ڵه‌وه و که‌س له هه‌ڵه به‌دور نیه و ده‌بێت دان به‌م ڕاستیدا بنرێت، پاساوێکی
تریش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت که کاری چاپ وردهههڵهکان ده‌شواته‌وه و، گه‌ڕانه‌وه
گوناهه گه‌وره‌کانیش ده‌سڕێته‌وه. ناوبراو ئه‌م بیروڕایه‌ی خۆی له کتێبێک‌دا ڕون
کردوه‌ته‌وه که ته‌رخانی کردوه بۆ ئه‌و باسه به ناوی "قضية القبلات وبقية الاجتهادات" واته (مه‌سه‌له‌ی ماچ و ئیجتیهاده‌کانی
تر)، و له‌م کتێبه‌دا گۆشه‌نیگای خۆی ده‌خاته ڕو و (ته‌ئصیل) ی شه‌رعیی ده‌سازێنێت
بۆ بیروڕاکه‌ی خۆی که کاردانه‌وه‌ی خراپ و توڕه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. بۆ
نمونه: (طه ريان) ڕاگری پێشوتری کۆلێژی شه‌ریعه و یاسا له
زانکۆی ئه‌زهه‌ر، ئه‌و فه‌توایه‌ی به‌ننای به فه‌توایه‌کی نادروست و چه‌وت
"سخیف" ناو برد، و وتی: "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ننا له فه‌تواکه‌ی و
له‌و کتێبه‌یدا هێناونیهوه؛ له شوێنی خۆیاندا دانه‌نراون، و ناوبراو ملی
بیروڕای موفه‌سسیره‌کان با ده‌دات هه‌تا ببنه پشتگیری فه‌تواکه‌ی، ئه‌و باسی
سروشتی مرۆڤ و ئه‌و غه‌ریزه‌یه ده‌کات که خوا له مرۆڤدا دایناوه، به‌ڵام
سروشتی مرۆڤ شه‌ریعه‌ت و فه‌رمان ونههێشتنه خواییه‌کان کۆنتڕۆڵی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر
وا نه‌بێت ئیتر سودی ئایین چیه بۆ ژیانمان". به‌م شێوه‌یه پیاوانی ئایینیی
ئه‌زهه‌ر ڕوبه‌ڕوی فه‌توا چاکسازیه‌کانی به‌ننا ده‌بونه‌وه و هه‌مان دابونه‌ریتیان
ده‌کرده‌وه به‌گژیدا که ئه‌و ده‌یویست چاکسازیی تێدا بکات.
* تێکه‌ڵاویی دو ڕه‌گه‌ز شتێکی پێویسته و سروشتی مرۆڤ ده‌یخوازێت:
هه‌روه‌ها به‌ننا پێی
وا بو که تێکه‌ڵاوی و ئاشنایی نێوان دو ڕه‌گه‌ز شتێکی دروست و به‌ڵکو پێویسته. له
کاتێکدا زۆربه‌ی پیاوانی ئایینی له جیهانی ئیسلامی‌دا به بیانوی ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوی
شتی خراپی لێ دروست ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌که‌ن.
* ڕه‌زامه‌ندیی کوڕ و کچ به‌ته‌نها به‌سه بۆ دروستیی هاوسه‌رگیری، ئیتر شاهێد و ماره‌یی و ئاماده‌بونی به‌خێوکه‌ری کچ مه‌رج نیه:
به‌ننا فه‌توای
ئه‌وه‌ی داب‌و که له هاوسه‌رگیریدا مه‌رجی وه‌کو ئاماده‌یی به‌خێوکه‌ری کچ و
شاهێد مه‌رج و ڕێوشوێنی ڕێبازه فیقهیه‌کان خۆیانه و ته‌نها ڕێکخستنێكی یاسایی
بوه و په‌یوه‌ندیی به حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه نیه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها ڕه‌زامه‌ندیی
کچ و کوڕ خۆیان به‌سه بۆ دروستکردنی خێزان. به‌م پێیه‌ش هه‌ر ژن و پیاوێک ده‌توانن
بۆ خۆیان بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌ن و ژیانێکی هاوبه‌ش دروست بکه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی
ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی نه‌بێت و نیازی ژیانێکی هاوسه‌رداریی جێگیریان هه‌بێت،
و به عه‌قدی ڕه‌سمی ئه‌و هاوسه‌رگیریه تۆمار بکه‌ن.
* هه‌روه‌ها به‌ننا له
بواری ڕۆژویشدا هه‌ندێک فه‌توانی نوێی هه‌بو، وه‌کو ئه‌وه‌ی که جگه‌ره‌کێشان له
کاتی به‌ڕۆژوبوندا ڕۆژو ناشکێنێت.
سه‌رچاوه:
بۆ هه‌واڵی کۆچی دوایی جه‌مال به‌ننا و هه‌ندێک له
بیروڕا چاکسازیه‌کانی؛ بڕوانه:
رحيل جمال البنا آخر مفكر إسلامي ليبرالي. (إيلاف)، ٣٠ / ١ / ٢٠١٣.
جمال البنا: الحجاب غير شرعي والزواج صحيح دون شهود وولي، فصل الجنسين عملية وحشية وإمامة المرأة جائزة. (العربية)، ٩ / ٣ / ٢٠٠٦.
رحيل جمال البنا آخر مفكر إسلامي ليبرالي. (إيلاف)، ٣٠ / ١ / ٢٠١٣.
جمال البنا: الحجاب غير شرعي والزواج صحيح دون شهود وولي، فصل الجنسين عملية وحشية وإمامة المرأة جائزة. (العربية)، ٩ / ٣ / ٢٠٠٦.