ئایا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ناوی چی بوه؟
"قوثهم" یان "موحه‌ممه‌د"؟
"قوثهم" یان "موحه‌ممه‌د"؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له‌دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له چوارده سه‌ده‌ش به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامدا، هێشتا ئیسلام و ڕه‌گوڕیشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی و باكگراونده مێژوییه‌كه‌ی، بوارێكی گه‌رموگوڕ و كێڵگه‌یه‌كی نوێیه بۆ لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه و داهێنان، هێشتا هه‌ست ده‌كرێت گه‌لێك له لایه‌نه‌كانی ئیسلام شارراوه و نادیارن و پێویستییان به توێژینه‌وه‌ی ڕیشه‌یی هه‌یه، به‌تایبه‌تی: ده‌رباره‌ی كه‌سێتیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و باكگراوندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریی ئه‌و، له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئان و پێكهاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ده‌قه و (مێژوی ئاڵۆز) ی ئه‌و ده‌قه و بارودۆخی گه‌شه‌كردنی ئه‌و ده‌قه تا گه‌یشتوه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته ده‌یبینین.. سه‌رباری سه‌ره‌تاكانی مێژوی ئیسلامی كه گه‌لێك لایه‌ن و خاڵی ناڕۆشن و ئاڵۆزیان تێدایه. ئێسته‌ش كه بواری (ئایینناسیی به‌راورد) و توێژینه‌وه‌ی ده‌ق و چه‌مكه ئایینیه‌كان زۆر پێش كه‌وتوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئایینه‌كانی تر گه‌یشتوه‌ته قۆناغی كۆتایی، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامیش پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا نه‌بوه‌ته زانستێك كه به‌ته‌واوی بنچینه و ڕێساكانی داڕشتبێت و ئه‌ندازه‌یه‌كی ته‌واو بنه‌مای جێگیری هه‌بێت و له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی چه‌سپاو هه‌ڵ بسوڕێت. كه بێ گومان ئه‌وه‌ش به فهراههمهاتنی به‌ڵگه و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار ده‌بێت، كه ئه‌وه بۆ ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحی ڕه‌خساوه، بۆ نمونه: ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌قه یه‌هودیه‌كان له ئه‌شكه‌وته‌كانی (قومران) ی ده‌وروبه‌ی ده‌ریای مردو دۆزرانه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاركیۆلۆجیای فه‌له‌ستینی كۆن (كه لانكه‌ی یه‌كه‌می ئایینی یه‌هودیه) گه‌شه‌ی ته‌واوی كرد و مێژوی كۆنی فه‌له‌ستین ساخ كرایه‌وه و، كو‌لتور و ئایینی كهنعانیی كۆن و ئایینه‌كانی تریش له‌وانه‌ی بیری یه‌هودی سودی لێ بینیون، دۆزرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر كرا.. ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌واوه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی مێژوی گه‌شه‌كردنی ئایینی یه‌هودی. سه‌باره‌ت به ئایینی مه‌سیحییش، گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌ستنوس له (نهجهع حه‌ممادی) ی میسر دۆزرایه‌وه، كه گه‌لێك ده‌ستنوسی گنۆستیكی ـ مه‌سیحی بون و تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئایینی مه‌سیحی و په‌یوه‌ندیی ئه‌و ئایینه به ئاڕاسته گنۆستیكیهوه ڕون ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌ستنوسه‌كانی قومران تیشكی پێویستیان خسته سه‌ر بیری ئایینیی ئه‌و گروپه ئایینیه یه‌هودیانه‌ی كه بونه ڕێخۆشكه‌ر بۆ ده‌ركه‌وتنی ئایینی مه‌سیحی، به‌تایبه‌تی گروپی (ئه‌سینیه‌كان) كه ده‌كرێت پێیان بوترێت مه‌سیحیه‌كانی پێش مه‌سیحیه‌ت.. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی گه‌لێك له ده‌ق و پارچه‌كانی ئینجیله‌كانی پێش و دوای چوار ئینجیله‌كه، یارمه‌تیی ته‌واویان پێشكه‌ش كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچكه‌ی په‌یدابون و گه‌شه‌كردنی (ئینجیل). ئیتر شاره‌زابون له گنۆستیسیزمی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستی ئه‌و سه‌رده‌مه و له كولتوری گریكیڕۆمانی و میسریی كۆنیش، بوه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتنی باكگراوندی بیری ئایینیی مه‌سیحی.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئیسلام، تا ئێستا دۆزینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر نه‌هاتوه‌ته كایه، تا ئێستاش بارودۆخی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و پێكهاتنی ده‌قی قورئان ته‌مومژاویه و نه‌بوه‌ته بابه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی پڕاوپڕ.. ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی كه كراوه و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌ستنوسی قورئانی بو له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی صه‌نعائی پایته‌ختی یه‌مه‌ن كه نمونه‌ی كۆنترین ده‌ستنوسی قورئانن كه مابێته‌وه. به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه و كنه‌كردنی ئاركیۆلۆجیاییه، و هێشتا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه‌واری ئیسلامی له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌كاری تێكده‌رانه‌ی وه‌ههابیه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا فه‌وتان. جگه‌له‌وانه‌ش پاڵنه‌ره ئایینیه‌كه ڕێگره له پشكنینی ئاركیۆلۆجیایی له زه‌مینی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامدا، به‌تایبه‌تی كه شاره‌زایی و پسپۆڕیی پێویست بۆ ئه‌و پشكنینه لای خۆرئاواییه‌كانه و دیسانه‌وه پاڵنه‌ری ئایینی لای موسوڵمان ڕێگه به كارێكی وه‌ها نادات. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش زانیاریی مێژویی و به‌ڵگه‌ی بێلایه‌ن و ده‌ره‌كی ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام زۆر ده‌گمه‌نه، و مێژوی عه‌ره‌بیش له‌پێش ئیسلامدا ـ كه بناغه و ڕێخۆشكهرێكه بۆ ئیسلام ـ له خۆیدا یه‌كێكه له مێژوه ته‌مومژاوی و تاریكه‌كان. له‌به‌ر هه‌مو ئه‌م هۆكارانه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلام هێشتا له سهرهتایدایهتی و بۆ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بێت چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ین.
كێشه‌یه‌كی تری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلام ئه‌وه‌یه به هۆی ئه‌وه‌وه كه سه‌ره‌تاكانی مێژوه‌كه‌ی ته‌مومژاویه و به ته‌واوی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، گومانێكی زۆر له مێژوی ئیسلامی و مێژوییبونی كه‌سێتیه یه‌كه‌مه‌كانی و ڕوداوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و مێژوه، دروست بوه. ئه‌م گومانه هه‌ندێك جار سه‌رده‌كێشێت بۆ نه‌مانی متمانه به هه‌مو گێڕانه‌وه و دابونه‌ریته مێژوییه ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی لای توێژه‌ره خۆرئاواییه‌كان، كه ده‌یانه‌وێت بێلایه‌نیی خۆیان بپارێزن و نه‌كه‌ونه ژێر باری كاریگه‌ریی دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه و بتوانن مادده‌یه‌كی زانستیی بێخه‌وش به‌رهه‌م بهێنن.. به‌ڵام ئه‌م گومانه زۆر جار زیاده‌ڕه‌ویی تێدا ده‌كرێت و ده‌بێته گومانكردن له هه‌مو مێژوی ئیسلامی و به‌های مێژویی هه‌مو گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان.. كه ئه‌م گومانه به‌و شێوه‌یه گومانێكی مه‌نهه‌جی نیه و ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه توێژه‌ر نه‌توانێت هیچ زه‌مینه‌یه‌كی چه‌سپاوی ده‌ست بكه‌وێت بۆ توێژینه‌وه‌كانی.. له ڕوی زانستییشه‌وه ئه‌و گومانه زۆره سه‌ركه‌وتو نابێت، چونكه سه‌رده‌مێكی زۆر به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و نوسینه‌وه (تدوین) دا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه گومانێكی زۆر دروست بكات: ئیسلام له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی‌دا ده‌ركه‌وتوه، له سه‌ده‌ی دوه‌میشدا نوسینه‌وه ده‌ستی پێ كردوه، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆر نیه.. به‌تایبه‌تی كه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌میشه‌وه گه‌لێك شوێنه‌وار و ده‌ق و نه‌قش ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناكرێت ئه‌و هه‌مو ده‌نگوباسه هه‌مه‌ڕه‌نگ و جۆراوجۆره‌ی كه له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كاندا ده‌یانبینین بنه‌ڕه‌تێكی مێژوییان نه‌بێت.. ده‌گونجێت ڕه‌گه‌زی كولتورییان تێدابێت و بۆیان زیاد كرابێت و پاڵنه‌ری تایبه‌تی له ورده‌كاریه‌كاندا ڕۆڵی هه‌بوبێت و هه‌ندێك چیرۆكی لاوه‌كییان بۆ زیاد كرابێت، به‌ڵام ناگونجێت ئه‌و هه‌مو گێڕانه‌وه و دابونه‌ریته له هێڵه گشتیه‌كاندا بنچینه‌ی مێژوییان نه‌بێت.. (وه‌كو: كه‌سێتیی مێژویی موحه‌ممه‌د، مێژوییبونی شاری مه‌ككه له‌م شوێنه‌ی ئێستادا، مێژوییبونی كۆچ له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، و هه‌ندێك شتی تر كه گه‌لێك له توێژه‌ره خۆرئاواییه‌كان گومانیان لێ كردون). سه‌باره‌ت به توێژه‌ری خۆرئاوایی، ئه‌و شێوازه كه هه‌وڵ ده‌دات بڵێت دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كان و بیری ئایینیی ئیسلامی به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئینجا شێوه‌یان گرتوه، شێوازێكه كه له توێژینه‌وه‌ی ئایینی یه‌هودی ومه‌سیحیدا پێی ڕاهاتوه و له توێژینه‌وه‌ی ئیسلامیشدا ده‌یخاته گه‌ڕ. ڕاسته بیری ئایینیی ئیسلامی‌یش گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردوه تا ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای وه‌رگرتوه، به‌ڵام كاتێك توێژه‌رێكی خۆرئاوایی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئیسلام و ده‌قی قورئان به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئینجا پێك هاتبێت ئه‌مه جگه له پرۆجێكشن (إسقاط) ێك هیچی تر نیه.. ئه‌و توێژه‌ره خۆرئاواییه ده‌زانێت كه مه‌ودای به‌رهه‌مهاتنی ده‌قه‌كانی هه‌ریه‌كه له (په‌یمانی كۆن) یاخود ته‌وڕات و پاشكۆكانی، نزیكه‌ی (٥) سه‌ده ده‌بێت، مه‌ودای به‌رهه‌مهاتنی ده‌قه‌كانی (په‌یمانی نوێ) یش، یاخود ئینجیل و پاشكۆكانی، نزیكه‌ی (٢) سه‌ده ده‌بێت (هه‌ندێك له ده‌قه‌كان له‌وه دره‌نگتریش بڕیاری پیرۆزبونیان دراوه)، بۆیه ئه‌و توێژه‌ره ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ی له توێژینه‌وه‌ی قورئانیشدا هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه قورئانیش به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئینجا به‌رهه‌م هاتوه. پێشتر وتیان قورئان له سه‌ده‌ی دوه‌می كۆچی‌دا په‌یدا بوه و ڕه‌نگه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌مدا بونی نه‌بوبێت یان ته‌نها هه‌ندێك بڕگه‌ی ده‌ماوده‌م هه‌بوبێت، به‌ڵام گه‌نجینه قورئانیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن سه‌لماندی كه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌میشدا قورئان وه‌كو موصحه‌فی ئێسته هه‌بوه، كه هه‌رچه‌ند موصحه‌فی ته‌واو له سه‌ده‌ی یه‌كه‌مه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجینه‌یه نمونه‌ی وای تێدایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی. ئه‌مه مانای وایه گومانكردنیش پێویستیی به به‌ڵگه هه‌یه و هه‌ر ته‌نها به ده‌ستنه‌كه‌وتنی به‌ڵگه له‌سه‌ر شتێك ناكرێت نكولی له بونی بكرێت.
له‌م وتاره‌دا ئێمه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و بیروڕا خۆرههڵاتناسیانه هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین، كه ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی گومان وه‌ستاوه و، به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نیه. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاركیۆلۆجیایی له‌سه‌ر دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه نیه ئه‌گه‌رنا ئه‌و بیروڕایه‌ش له خۆیدا به‌ڵگه‌ی نیه. مه‌به‌ستم ئه‌و مشتومڕهیه كه به‌رپا بوه له‌سه‌ر ناوی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام: ئایا ناوی (محمد) ـه وه‌كو دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه وا ده‌ڵێت و له قورئانیشدا هاتوه (آل عمران: ١٤٤. الأحزاب: ٤٠. محمد: ٢. الفتح: ٢٩).. یان ناوی قوثهم (قُثَم) بوه، وه‌كو هه‌ندێك توێژه‌ری بواری ئیسلامناسی وای بۆ ده‌چن، له‌وانه: توێژه‌ری تونسی (هیشام جوعهييط) له توێژینه‌وه ڕهخنهییهكهیدا له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له دو به‌رگدا به‌ناوی (في السيرة النبويّة)(١)، لای خۆیشمان دۆكتۆر (جه‌مال ڕه‌شید ئه‌حمه‌د) له كتێبی (ظهور الكورد في التاريخ)، كه هه‌میشه به (قثم بن عبد اللات) ناوی موحه‌ممه‌د ده‌هێنێت.
من لێره‌دا، هه‌رچه‌ند له‌و دو توێژه‌ره زیاتر حه‌زم له ڕِهخنهی ڕیشه‌ییه، به‌ڵام ڕێوشوێنی زانستی ده‌گرمه به‌ر بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته:
له هه‌ر بابه‌تێكی ئیسلامی‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مێژوی ئیسلام و كه‌سێتیه ئیسلامیه‌كانه‌وه، ده‌بێت به دوای دو جۆر به‌ڵگه‌دا بگه‌ڕێین، یان چاوه‌ڕێی دو جۆر به‌ڵگه ده‌كرێت: یه‌كه‌میان به‌ڵگه‌ی ناوخۆیی (داخلي)، واته خودی ده‌ق و گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان، دوه‌میان به‌ڵگه‌ی ده‌ره‌كی (خارجي)، واته ئه‌و ده‌ق و ئاماژه و باسكردنانهی ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه ئیسلامیه‌كان، كه هاوچه‌رخی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بن و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئیسلام بده‌ن به ده‌سته‌وه، كه به داخه‌وه ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌یه شتێكی ده‌گمه‌نه.
لێره‌دا با بزانین هه‌ر یه‌كه له ناوی (موحه‌ممه‌د) و (قوثهم) چ به‌ڵگه‌یه‌كی (ناوخۆیی) و (ده‌ره‌كی) ی له‌سه‌ره:
سه‌باره‌ت به ناوی (محمد)، ئاشكرایه كه دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه هه‌میشه ئه‌م ناوه‌ی به‌كار هێناوه، و ـ وه‌كو ئاماژه‌مان دا ـ له قورئانیشدا له (٤) جێگه‌دا هاتوه. وه‌كو نازناویش له قورئاندا وشه‌ی وه‌كو (نبي) و (رسول) و هه‌روه‌ها هه‌ندێك وه‌سفی وه‌كو (مزمل) و (مدثر)، بۆ پێغه‌مبه‌ر، به‌كار هاتوه. ئیتر كاتێك ده‌ڵێت (محمد) دیاره مه‌به‌ستی ناوی شه‌خسی (اسم العلم) ـه. پێم وایه ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د جگه له‌م ناوه ناوێكی تری هه‌بوایه یان ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی شتێكی تر بوایه، پێمان ده‌گه‌یشت، چونكه شتی له‌وه گرنگتر و (خه‌ته‌رتر) گه‌یشتوه! هه‌روه‌ها پێیشم وا نیه دابونه‌ریتی ئیسلامی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له شاردنه‌وه‌ی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی موحه‌ممه‌ددا هه‌بێت، ناوی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و هه‌رچییه‌ك بێت بڕوا ناكه‌م عه‌قڵی ئیسلامی شه‌رمی لێ بكات، چونكه له بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا موحه‌ممه‌د له ژیانی پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ئه‌وه‌نده تایبه‌تی و كامڵ نه‌بوه، هه‌تا له قورئاندا هاتوه كه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ده‌ڵێت: پێشتر ڕێت ون كردبو ئیتر خوا ڕێگای پێشان دایت (ووجدك ضالا فهدى). ئه‌مه له به‌ڵگه‌ی ناوخۆیی، به‌ڵام له به‌ڵگه‌ی ده‌ره‌كی، به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه كه هاوچه‌رخی موحه‌ممه‌د خۆی بێت و ئه‌و ناوه‌ی بۆ ئه‌و هێنابێت، كه ده‌بێت ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌ڵگه‌ی بێلایه‌ن بێت و ده‌قێكی ئایینی نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به ناوی (قثم) یش، ئه‌میش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌كار هاتبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه و ئه‌و دو توێژه‌ره كه ناومان بردن (هیشام جوعهييط و جه‌مال ڕه‌شید ئه‌حمه‌د) سه‌رنجیان نه‌داوه، ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی ناوخۆیییش پشتگیریی ئه‌و بیروڕایه ناكه‌ن كه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (قوثهم) بوه و دواتر به مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی ناونراوه (موحه‌ممه‌د)، واته ده‌ق و گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كانیش نابنه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه. ئه‌وه‌ی له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كه‌دا هاتوه ته‌نها ئه‌وه‌یه (قوثهم) یه‌كێكه له نازناو (لقب) ه‌كانی موحه‌ممه‌د، ئه‌وه‌ش (فه‌رموده) یه‌كه كه نازناوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ژمێرێت و له‌سه‌ر زمانی خۆیه‌وه ده‌ڵێت:
(من "موحه‌ممه‌د" م، و "ئه‌حمه‌د" م، و من "ماحی" ـم كه خوا به من كوفر مه‌حو ده‌كاته‌وه، و من "عاقیب" ـم كه پێغه‌مبه‌رێك له‌دوای من نایه‌ت..) تا ده‌ڵێت: (ومن " قوثهم" ـم) (أنا محمد، وأنا أحمد، وأنا الماحي الذي يمحو الله بي الكفر، وأنا العاقب الذي ليس بعدي نبي، وأنا الحاشر الذي يحشر الخلائق معي على قدمي، وأنا رسول الرحمة، ورسول التوبة، ورسول الملاحم، وأنا المقفي قفيت النبيين، وأنا قثم) (گێڕانه‌وه‌ی: ئیبن عه‌دی). ئه‌م ده‌قه جگه‌له‌وه‌ی كه متمانه‌ی پێ ناكرێت، چونكه (سه‌نه‌د) ی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه (أبو البختري وهب بن وهب) ناوێكی تێدایه كه متمانه‌ی پێ ناكرێت، بۆیه سه‌نه‌دێكی لاوازه. به‌ڵام جگه له‌مه‌ش، به‌ڕونی ده‌بینین كه ئه‌م ده‌قه ته‌نها باسی نازناوێك ده‌كات وه‌كو نازناوه‌كانی تر: (الماحي) واته مهحوكهرهوه، (العاقب) واته (بهدواداهاتو)، (الحاشر) واته (كۆكه‌ره‌وه)، (رسول الرحمة) واته (پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت)، (رسول التوبة) واته (پێغه‌مبه‌ری ته‌وبه)، (رسول الملاحم) واته (پێغه‌مبه‌ری جه‌نگ)، (المقفي) واته (شوێنههڵگرتو)، به هه‌مان شێوه (قثم)، كه‌واته ئه‌مه‌ی دواییش هه‌ر نازناوێكه وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش‌و.
هه‌روه‌ها (ئه‌بو ئیسحاقی حه‌ڕبی) گێڕاوێتیه‌وه كه گوایه پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: فریشته‌یه‌ك هاتوه بۆلام و پێی وتوم: "تۆ (قوثهم) یت و ڕه‌وشتت به‌رزه و ده‌رونت دڵنیا و ئارامه" (أتاني ملك فقال: أنت قثم وخلقك قيم ونفسك مطمئنة). لێره‌شدا دیاره كه وشه‌ی (قثم) ته‌نها وه‌سفێكه و وه‌كو ناوی شه‌خسی نه‌هاتوه.
ئینجا بۆ ڕاڤه‌ی وشه‌ی (قثم) كه به شێوه‌ی (قثوم) یش هاتوه، چه‌ند بیروڕایه‌ك هه‌یه: هه‌ندێك وتویانه له (قَثْم) ـه‌وه هاتوه به واتای به‌خشین، كه‌واته (قُثَم) و (قَثوم) واته به‌خشنده. هه‌ندێكی تریش وتویانه: (قَثْم) له بنه‌ڕه‌تدا به واتای كۆكردنه‌وه‌یه، بۆیه به مرۆڤی كامڵ و ته‌واو وتراوه به‌و پێیه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مو سیفه‌تێكی چاكه.
ئه‌مه دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه‌یه، واته ئه‌مه به‌ڵگه ناوخۆییهكهیه، كه جگه‌له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌كی لاواز و لاوه‌كیه، وشه‌ی (قثم) وه‌كو ناوی شه‌خسی نه‌هاتوه و وه‌كو وه‌سفێك هاتوه.
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كه بیوتایه: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌ره‌تا ناوی (قثم) بوه، یان كه له دایك بوه ناویان ناوه (قثم)، پاشان كه گه‌وره بوه یان بوه‌ته پێغه‌مبه‌ر ئیتر ناونراوه یان خۆی ناوناوه (محمد)..؛ ئه‌و كاته ده‌مانتوانی بڵێین به‌ڵگه‌یه‌كی ناوخۆیی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ڕاستیدا ناوی (قوثهم) بوه و (موحه‌مه‌د) ته‌نها نازناوێكه. به‌ڵام دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه به‌و شێوه‌یه نیه.
ڕاسته ناوی (قوثهم) له‌ناو عه‌ره‌بدا وه‌كو ناوی شه‌خسییش به‌كار هاتوه، به‌ڵام كه‌سانێكی دیار كه ئه‌و ناوه‌یان هه‌بوبێت و له گێڕانه‌وه‌كاندا باس كرابن ئه‌م دوانه‌ن: (قوثهم) ی كوڕی (عهبدولموططهلیب)، واته ده‌بێته مامه‌ی پێغه‌مبه‌ر، و (قوثهم) ی كوڕی عه‌بباس، واته ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر بوه. ئیتر له هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و وشه‌یه وه‌كو ناو بۆ پێغه‌مبه‌ر به‌كارنه‌هێنراوه.
یه‌ك گێڕانه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت موحه‌ممه‌د یه‌كه‌م جار (عهبدولموططهلیب) ی باپیری ویستویه‌تی ناوی بنێت (قوثهم)، ئه‌وه‌ش (مه‌قریزی) له (إمتاع الأسماع) دا ده‌یگێڕێته‌وه، كه ده‌ڵێت: پێش له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر به سێ ساڵ، (قوثهم) ی كوڕی عهبدولموططهلیب مرد، ئیتر عهبدولموططهلیب زۆر بۆی خه‌مبار بو، بۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ر له‌دایك بو ویستی ناوی بنێت (قوثهم)، به‌ڵام ئامینه وتی كه له خه‌وندا پێی وتراوه ناوی بنێت (موحه‌ممه‌د)، ئیتر ناونرا (موحه‌ممه‌د). به‌ڵام من پێم وا نیه ئه‌م به‌ڵگه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز بێت، و دیاره كه چیرۆكێكی خه‌یاڵیه بۆ ڕاڤه‌كردنی ناوی (موحه‌ممه‌د) و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی باكگراوندی ئه‌و ناوه. جگه له‌وه‌ی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ر ناوی (موحه‌ممه‌د) بوه و ناونانی به (قوثهم) سه‌ری نه‌گرتوه.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه (هیشام جوعهييط) ده‌یكاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه موحه‌ممه‌د له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (قوثهم) بوه، ده‌قێكه كه ئه‌و له (أنساب الأشراف) ی (به‌لاذوری) وه‌ریگرتوه، به‌ڵام به‌ناته‌واوی. ئه‌وه‌ی كه (جوعهييط) نه‌قڵی كردوه ئه‌وه‌یه كه گوایه كونیه‌ی عه‌بدوڵڵای باوكی موحه‌ممه‌د بریتی بوه له (أبو قثم)، یان به‌پێی بیروڕایه‌كی تر (أبو محمد). به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌قه‌كه كه (به‌لاذوری) له (أنساب الأشراف) دا و (ئیبن ئه‌ثير) له (الكامل) دا ده‌یگێڕنه‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه: (فأما عبد الله بن عبد المطلب ويكنى "أبا قثم"، ويقال: إنه كان يكنى "أبا محمد"، ويقال: كان يكنى "أبا أحمد")، به‌م شێوه‌یه (جوعهييط) به‌شی كۆتایی قسه‌كه‌ی نه‌هێناوه كه ده‌ڵێت وتراوه كه كونیه‌ی عه‌بدوڵڵا (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) بوه، كه (ئه‌حمه‌د) ناوێكی ئیسلامیانه‌یه بۆ موحه‌ممه‌د، ئیتر چۆن ده‌كرێت به عه‌بدوڵڵای پێش ئیسلام بوترێت (أبو أحمد)، به‌ڕونی دیاره كه هه‌مو دهنگوباسهكه دره‌نگانێك و دوای پێغه‌مبه‌ر ساز كراوه، ئیتر ئه‌و دو قسه‌یه‌ی تریش كه ده‌ڵێن كونیه‌ی عه‌بدوڵڵا (ئه‌بو قوثهم) یان (ئه‌بو موحه‌ممه‌د) بوه، هه‌ر له‌م بابه‌ته‌ن. ئاخر ده‌بێت سه‌رنج له‌وه‌ش بده‌ین كه گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌بدوڵڵا پێش له‌دایكبونی كوڕه‌كه‌ی مردوه، واته موحه‌ممه‌د به هه‌تیوی له‌دایك بوه، كه ئه‌مه ناتوانین هه‌ر له‌خۆوه گومانی لێ بكه‌ین.. جا كه‌واته عه‌بدوڵڵا ئه‌م كونیهیهی چۆن ده‌ست كه‌وت كه هێشتا كوڕه‌كه‌ی له‌دایك نه‌بوه؟ به‌ڕونی دیاره كه هه‌مو ئه‌و قسانه دوای عه‌بدوڵڵا و دوای موحه‌ممه‌دیش ساز كراون. هه‌مویشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه لای (ئیبن عه‌دی) و (حه‌ڕبی) بونه‌ته حه‌دیس و وشه‌ی (قوثهم) بۆ وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر به‌كار ده‌هێنێت.. دیاره ئه‌م قسه‌یه سه‌رچاوه و ناوكی هه‌مو ئه‌و قسانه‌ی تره.
شتێكی تر كه ده‌بێت سه‌رنجی بده‌ین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ناوی (موحه‌ممه‌د) ته‌نها نازناوێك بوایه به واتای (ستایشكراو)، ده‌بوایه به (ال) ی ناساندنه‌وه بهاتایه له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا، كاتێك قورئان ده‌ڵێت (محمد) نه‌ك (المحمد)، ئه‌مه له خۆیدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌كه ناوی شه‌خسیه و نازناوێك نیه، هه‌رچه‌ند وه‌كو واتا له نازناو ده‌چێت. ده‌كرێت بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه به ده‌سته‌واژه‌ی (المسیح) بهێنینه‌وه، كه له قورئاندا به‌كار هاتوه، چونكه نازناوه ده‌بینین كه بۆ كه‌سێكی دیاریكراو (عیسا) به‌كارهاتوه (ال) ی ناساندن خراوه‌ته سه‌ری، واته وتراوه (المسیح) نه‌ك (مسیح)، له كاتێكدا وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا بریتیه له (مه‌شیح) یان (مشیح) له عیبری و سوریانیدا. به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر وشه‌ی (محمد) نازناو بوایه ده‌بوایه به شێوه‌ی (المحمد) بوایه.
ئینجا به‌پێی گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان چه‌ند كه‌سێك پێش ئیسلام ناویان (موحه‌ممه‌د) بوه. ئه‌وانه‌ش (٦) كه‌س بون كه ناویان هاتوه: (محمد بن أحيحة بن الجلاح الأوسي) و (محمد بن مسلمة الأنصاري) و (محمد بن براء البكري) و (محمد بن سفيان بن مجاشع التميمي) و (محمد بن حمران الجعفي) و (محمد بن خزاعي السلمي). هه‌ندێك حه‌وته‌میان بۆ زیاد كردوه: (محمد بن حرماز بن مالك التميمي العمري). كه پێویستیش ناكات له خۆمانه‌وه گومان له‌م ناو و كه‌سێتیانه بكه‌ین.
به‌ڵێ، سه‌باره‌ت به ناوی (أحمد)، ئه‌مه‌یان نازناوه و له واتای (محمد) ه‌وه وه‌رگیراوه، و ناوێكی ئیسلامیه.
دواتریش سه‌باره‌ت به ناوی (محمد) و مانا و مه‌به‌ستی ئه‌م ناوه، هه‌ندێك چیرۆكی نامێژویی دروست بون، له‌وانه: ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت: عهبدولموططهلیبی باپیری ناوی ناوه (موحه‌ممه‌د) و وتویه‌تی: بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمان و زه‌ویدا ستایشكراو بێت! ئه‌مه دیاره چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌سراوه و وه‌كو په‌راوێزێك بۆ ڕونكردنهوهی واتای وشه‌كه ساز كراوه. یان ئه‌و چیرۆكه‌ی كه ده‌ڵێت: چه‌ند پیاوێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێش له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر منداڵه‌كانیان ناو ناوه (موحه‌ممه‌د) به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه ده‌رچێت. ئه‌مه‌ش هه‌ر چیرۆكێكی ئیسلامیه (واته: بۆ مه‌به‌ستێكی ئیسلامی ساز كراوه، یان سازكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه ئیسلامیه‌كه) و واقیعی نیه.
ئینجا به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربار له‌سه‌ر بونی ناوی (محمد) له‌پێش ئیسلامدا، ده‌قێكی سوریانیی پێش ئیسلامه، كه بریتیه له ده‌قی (كتێبی حیمیهریهكان) (كتاب الحمیریین) Book of the Himyarites، واته شه‌هیده مه‌سیحیه حیمیهریهكانی یه‌مه‌نی پێش ئیسلام، كه له‌م ده‌قه‌دا ناوی (محمده) Muhammada (به سوریانی "محمدا" ܡܚܡܕܐ) هاتوه، كه ـ به‌پێی ڕاڤه‌ی وه‌رگێڕ و لێكۆڵیاری ده‌قه‌كه ـ دیاره شێوه‌ی مێیانه‌ی ناوی (محمد) ه. ئینجا ئه‌گه‌ر وشه‌كه شێوه‌ی مێیانه‌ی هه‌بوبێت، دیاره شێوه‌ی نێرانهیشی هه‌بوه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه له ده‌قه سوریانیه‌كه‌دا وه‌رگێڕ و لێكۆڵیاری ده‌قه‌كه دو ئه‌گه‌ر داده‌نێت كه له هیچیان به‌ته‌واوی دڵنیا نیه: مهحمیده Mahmida، له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌ده Mohammada. ئه‌مه‌ش له به‌رئه‌وه‌ی وشه‌كه كه به‌پیتی سوریانی نوسراوه بزوێنه كورته‌كانی بۆ نه‌كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ڕواڵه‌ت دیاره ته‌نها (محمده) یان (محمدا) یه.
به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌توانین بڵێین ناوی (محمد) ناوێكی عه‌ره‌بی بوه كه له پێش ئیسلامیشدا هه‌بوه. ئینجا نه‌بونی به‌ڵگه یان دهگمهنبونی به‌ڵگه‌ی ئاركیۆلۆجیایی له‌سه‌ر ناوێك نابێته به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر نه‌بونی ئه‌و ناوه له بنه‌ڕه‌ته‌وه.. چونكه زۆر ناوی وا هه‌یه له مێژوی عه‌ره‌بیدا كه به‌ڵگه‌ی نوسراوی له‌سه‌ر نیه، بۆ نمونه: هه‌ردو وشه‌ی (مه‌ككه) و (قوڕه‌یش) یش له نوسینی عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین: كاتێك وشه‌ی (محمده) له ده‌قی سوریانیی (كتێبی حیمیهریهكان) دا هاتوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه وشه‌كه سوریانیه، چونكه ده‌قه‌كه ناوی كه‌سێكی عه‌ره‌بیی یه‌مه‌نی ده‌گێڕێته‌وه. به‌تایبه‌تی كه لێكۆڵیار ئه‌وه‌مان تێ ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م وشه‌یه كه به سوریانی نوسراوه‌ته‌وه ئاماژه‌یه بۆ وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ـ باشوری كه له نوسراوه عه‌ره‌بیه‌كانی باشوردا و به ڕێنوسی موسنه‌د به شێوه‌ی (محمد) و (محمدم) ده‌نوسرێت(٢).
كه‌واته وشه‌كه وه‌كو ناوی كه‌س له‌ناو عه‌ره‌بدا و له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌بوه.

په‌راوێز:
(١) بڕوانه: هشام جعيط، في السيرة النبويّة. (١) تاريخية الدعوة المحمدية في مكة. بيروت: دار الطليعة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٧. ص. ١٤٩.
(٢) بڕوانه:

The Book of the Himyarites: Fragments of a Hitherto Unknown Syriac Work. Edit. with Introduction and Translation: Axel Moberg. London Humphrey Milford. Oxford University Press, 1924. Names of Persons and Places, p. xcii.