تیشكێكی نوێ بۆسه‌ر بنچینه‌ی كه‌عبه و به‌رده‌ڕه‌شه‌كه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
توێژینه‌وه‌ی ئیسلام و دۆزینه‌وه‌ی ڕهگوڕیشهكهی و باكگراوند و كۆنتێكست و چوارچێوه كولتوریهكهی، له‌م قۆناغه‌دا، بوه‌ته پێویستییه‌كی هه‌م زانستی كه بۆ ئهكادێمیاكان گرنگه و هه‌م ڕۆشنبیریی گشتی كه بۆ هه‌مو ڕۆشنبیرێك گرنگه. به‌تایبه‌تی كه ئێسته ئیسلام ته‌نها ئایینی ته‌قلیدیی چه‌ند هه‌رێمێكی موسوڵماننشینی ناوخۆیی نیه، به‌ڵكو ئیسلام بوه‌ته كو‌لتورێك كه ئێسته وشكانیه‌كانی بڕیوه و له‌ودیو زهریاكانیشهوه له ڕێگه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی موسوڵمانانه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه و له گه‌لێك لای جیهاندا كۆمه‌ڵگای بچوك و ڕه‌وه‌ندی له‌نێو كۆمه‌ڵگا گه‌وره خۆرئاواییه‌كاندا پێكهێناوه.. به‌ڵكو چونه‌ته ناو ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ئهكادێمیاییهكانیشهوه و كاریگه‌ریی خۆیان پیاده‌ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش ئاماده‌ییه‌كی به ئیسلام به‌خشیوه وه‌كو به‌دیلێك بۆ بیری نوێ و شێوازی ژیانی نوێ.. پێش ئه‌وه‌ش تا ئێستا ئیسلام له وڵاته موسوڵماننشینهكاندا كولتوری باڵاده‌سته و به ناخی هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا ده‌چێته خواره‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وانه توێژینه‌وه‌ی ئیسلام به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی و فه‌راهه‌مهێنانی هۆشیارییه‌كی زانستی به‌رامبه‌ری، و بۆ تێركردنی حه‌زی ئه‌كادێمیا و زانست له ساخكردنه‌وه‌ی ته‌وژم و ئاڕاسته‌كانی كو‌لتوردا؛ بوه‌ته ئه‌ركی توێژه‌ر و پسپۆڕه‌كانی ئایینناسی و ئیسلامناسی.
توێژینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی ئیسلام، جگه له‌وه‌ی كه به‌شێكه له توێژینه‌وه‌كانی بواری مێژوی عه‌ره‌ب و نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی، له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كیدا چڕ ده‌بێته‌وه، له‌مانه: كه‌سێتیی موحه‌ممه‌د و بونی مێژویی ئه‌و و دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌ی بنچینه‌یی و واقیعیی كه‌سێتیه‌كه‌ی و بیره ئایینیه‌كه‌ی ـ به‌دور له‌و كه‌له‌پوره ئایینه‌ی دوای ئه‌و گه‌شه‌ی كردوه و گۆڕانكاریی له وێنه‌ی كه‌سێتیی مێژویی و كولتوریی ئه‌ودا كردوه. ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كیی تر: قورئان و شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی (أصلي) ی قورئان و نوسین و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می قورئان، و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه بنه‌ڕه‌تی (أصلي) ـه له‌ژێر ئه‌و هه‌مو خوێندنه‌وه (قرا‌ءات) و موصحه‌فه جیاوازانه‌وه دوای موحه‌ممه‌د هاتونه‌ته كایه و له‌ڕێگه‌یانه‌وه قورئان گه‌یشتوه به ئێمه. ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كیی تر: ئیسلام و (پاڵنه‌ر و چۆنێتی) ی سه‌رهه‌ڵدانی و ڕهگوڕیشهكهی و شێوه‌ی یه‌كه‌م و بنچینه‌یی ئیسلام، به‌بێ فریوخواردن به دابونهریتهكانی مێژوخوانیی ئیسلامی و ڕه‌گه‌زه نامێژوییهكانی.. ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ش له ڕاستیدا پێكداچو (متداخل) ـن و پێكه‌وه‌به‌ستراون، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تییان بۆ ته‌رخانده‌كرێت، و هه‌ر یه‌كه‌شیان له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، بۆ نمونه: كه‌ره‌سته‌ی باسی كه‌سێتیی موحه‌ممه‌د زیاتر له نوسراوه‌كانی ژیاننامه (سیره) ی موحه‌ممه‌ده‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت (هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا قورئان متمانه‌ی زۆر زیاتره له نوسراوه‌كانی سیره، بۆ باسی ژیاننامه‌ی موحه‌ممه‌د، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه وێنه قورئانیه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د بۆشایی زۆری تێدایه و زۆر لایه‌نی ئه‌و كه‌سێتیه باس ناكات)، كه‌ره‌سته‌ی باسی قورئان زیاتر ئه‌و كه‌له‌پوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه كه كه‌ڵه‌كه بوه له بواری خوێندنه‌وه (قرا‌ءات) و نوسین (رسم) و لێكدانه‌وه (تفسیر) ی قورئاندا، كه‌ره‌سته‌ی باسی مێژوی یه‌كه‌می ئیسلامیش جگه له كه‌له‌پوری (سیرة) بریتیه له‌و هه‌مو گێڕانه‌وه ئیسلامیانه‌ی كه وردودرشتی مێژوی ئیسلام تۆمار ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌شدارییه‌ك له هه‌ر یه‌كێكدا له‌م ته‌وه‌رانه، ده‌بێته به‌شدارییه‌ك له توێژینه‌وه‌ی ئیسلام بۆ دروستكردنی هۆشیاریی زانستی به‌رامبه‌ری.
من له‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا، به‌شدارییه‌كی بچوك ده‌كه‌م له بواری توێژینه‌وه‌ی مێژوی یه‌كه‌می ئیسلام و بنچینه و ڕه‌گوڕیشه مێژویی و كولتوریه‌كانی.. به تیشكێك بۆ سه‌ر بابه‌تێك كه له دابونه‌ریتی ئیسلامییشدا وه‌كو بنچینه‌ی باسوخواسی ئیسلام وایه.. ئاشكرایه كه ئیسلام خۆی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئایینی ئیبراهیمی كه به‌پێی ئیسلام هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی حیجاز و به‌تایبه‌تیتر مه‌ككه‌دا هه‌بوه و گوایه ئایینی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه بوه و، (فره‌په‌رستی و بتپه‌رستی) له ناوچه‌كه هێنراو بوه و ڕه‌سه‌ن نه‌بوه.. به‌پێی مێژوخوانیی ئیسلامی، مه‌ككه له بنه‌ڕه‌تدا (ئیسماعیل) ی كوڕی (ئیبراهیم) له‌گه‌ڵ خێڵێكی یه‌مه‌نی به ناوی (جوڕهوم) ئاوه‌دانی كردوه‌ته‌وه، (كه‌عبه) ش په‌رستگای یه‌كتاپه‌رستی بوه و یه‌كه‌م جار (ئیبراهیم) و (ئیسماعیل) دروستیان كردوه و كردویانه به په‌رستگای خواوه‌ندی تاك.. به‌م شێوه‌یه ئیسلامیش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بنچینه‌یه‌ی یه‌كتاپه‌رستی كه پێشتر ئیبراهیم له حیجازدا بناغه‌ی داناوه، (كه‌عبه) یش كه ئیسلام كردویه‌تیه په‌رستگای پیرۆزی یه‌كه‌می خۆی بوه‌ته په‌رستگای یه‌كه‌می یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌ی ئیبراهیم كه گوایه ئیسلام ته‌نها پاكی كردوه‌ته‌وه له بتپه‌رستی و گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه بۆ شێوه‌ی یه‌كه‌می. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئیسلام هه‌ندێك ڕه‌گه‌ز و سروتی ئایینه عه‌ره‌بیه‌ی پێش خۆیی له‌خۆگرتوه و به ناوی ئایینیی ئیبراهیمیه‌وه و دوای به‌ستنی به میراتی ئایینیی ئیبراهیمه‌وه دایناونهتهوه و كردونی به به‌شێك له سروته ئیسلامیه‌كان. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بینین كه بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته به ڕیشه‌ی ئیسلام و سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه.
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بنچینه‌ی (مه‌ككه) و (كه‌عبه) و (به‌رده‌ڕه‌شه‌كه) و ئه‌و سروته ئیسلامیانه‌ی پێیانه‌وه په‌یوه‌ستن، سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هۆشیارییه‌كی مێژویی دروست بكه‌ین به‌رامبه‌ر په‌رستگای خشته‌ك (كه‌عبه) و (به‌ردی ڕه‌ش)، تا بتوانین په‌رده لا بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و جۆره په‌رستگا و پهستشه.
پەرستگای خشتەك
و ئەو خواوەندانەی كە هێماكەیان بەردێكی ڕەشە

شتێكی سه‌رنجڕاكێشه كه جگه له (به‌رده‌ڕه‌شه‌كه) ی كه‌عبه چه‌ند به‌ردێكی ڕه‌شی تر و په‌رستگای خشته‌كی تر هه‌بون: چه‌ند خواوه‌ندێكی مێ هه‌بون كه هێماكه‌یان به‌ردێكی ڕه‌ش بوه و گه‌لێكیشیان خواوه‌ندی مانگ بون، و نیشانه‌ش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رده ڕه‌شه به‌ردێكی ههسارۆكهیی (نيزكي) ی ڕه‌ش بوه:
كيبێلێ
خواوه‌ند كیبێلێ Κυβέλη لای گریك كه دواتر ڕۆمانیه‌كان پێیان وتوه سیبیل Cybele و له بنه‌ڕه‌تا "كوبێلیێ" بوه كه خواوه‌ندی (زه‌وی) ی دایك بوه لای فریگیهكان له شاری پێسینوس Pessinus له ئه‌نادۆڵ.. هێمای ئه‌م خواوه‌نده به‌ردێكی ههسارۆكهیی (نيزكي) بوه كه ئه‌م جۆره به‌رده‌ش ڕه‌ش یان تاریكه.. جگه له‌مه‌ش خواوه‌ند كیبێلێ په‌رستگاكه‌ی كهعبهیهك بوه واته بینایه‌كی چوارلای خشته‌كی وه‌كو كه‌عبه بوه.
ناوی (كیبێلێ)، بڕوا وایه شێوه‌ی یه‌كه‌می وه‌كو (كوبابا) یان (كومبابا) بوبێت، ئه‌مه‌ش نزیكه له ناوی (خومبابا) كه ناوی ئه‌و بونه‌وه‌ره ئه‌فسانه‌ییه‌یه كه به‌پێی داستانی (گیلگامێش) پاسه‌وانی دارستانه‌كان بوه. ئینجا بڕوا وایه ڕیشه‌ی كۆنتری ناوی (كوبابا) بریتیه له (كوبێ) یاخود (كوبا)، كه ئه‌مه‌ش دیاره په‌یوه‌سته به وشه‌ی cube ـه‌وه كه به واتای (خشته‌ك) "مكعب" ـه، و ڕه‌نگه وشه‌ی (كوپ) ی ئورۆپایی و هه‌روه‌ها (كعب) ی عه‌ره‌بی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان ڕیشه. كه‌واته ناوی خواوه‌ند (كیبێلێ) له بنه‌ڕه‌تدا واتای (خشته‌ك) ی تێدایه، چونكه وه‌كو وتمان ناوه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی لای فریگیهكان بریتیه له (كوبێلیێ) كه به‌شی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ وشه‌ی cube هاوڕیشه‌یه. هه‌ر بۆیه په‌رستگاكانی ئه‌م خواوه‌نده شێوه‌یه‌كی خشته‌كی (مكعب) یان هه‌بوه، هه‌ر وه‌كو (كعبة).

ئه‌فرۆدیتی
خواوه‌ند (ئه‌فرۆدیتی) Aphrodite له پافۆس Paphos. ئه‌میش نمونه‌یه‌كی خواوه‌ندی مانگه. به‌ردێكی ڕه‌شی پیرۆزی هه‌یه، كه له په‌رستگاكه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له نزیك پافۆس Paphos له كیپروس Cyprus (قبرص) و تا ئێستاش له جێگه‌ی خۆی ماوه.
به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی خواوه‌ند ئه‌فرۆدیتی
عهشتارت
خواوه‌ند (عهثتارت) Athtart لای پۆینی (فینیقی) ـه‌كان، له بیبلۆس Byblos. ئه‌میش په‌یكه‌ری به‌ردی هه‌بوه، واته ستونهبهردێك یان به‌ردێكی بازنه‌یی درێژكۆله.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن (به‌ردی ڕه‌ش) په‌یوه‌ست بوه به‌و خواوه‌نده مێیانه‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌وه بێ گومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێكی زۆر كۆن. باس ده‌كرێت كه ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رستشی ئه‌و خواوه‌نده مێیانه‌ی كه ڕه‌نگیان ڕه‌شه یان ئه‌و پهیكهرانهیان كه ڕه‌نگیان ڕه‌شه، چونكه خواوه‌نده مێیه‌كانی وه‌كو ئارتێمیس و دیمیتێر و ئیزیس په‌یكه‌ری ڕه‌شیان هه‌بوه.. ئه‌وه‌ش سه‌رنج دراوه كه (سرودی سروده‌كانی سوله‌یمان) ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌و بوكه‌ی سوله‌یمان كه ڕه‌شه به‌ڵام جوانه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕیشه كۆنه، چونكه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌م ده‌قه یههودیهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رستشی جوته خواوه‌ندی نێر و مێ كه هێمای به‌پیتیی سروشتن.

بنچینەی (كەعبە و بەردەڕەشەكە) ی مەككە
له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و زانیاریانه‌دا، ده‌كرێت ئه‌و بیروڕایه پێشنیار بكه‌ین كه دور نیه كه‌عبه و به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ی مه‌ككه‌یش مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی په‌رستشی خواوه‌ندێك بوبێت، كه ڕه‌نگه خواوه‌ندی مانگ بوبێت و (به‌رده‌ڕه‌شه‌كه) یش هێمای بوبێت، یان به‌گشتی خواوه‌ندی مێ یاخود دایك بوبێت و هێماكه‌ی به‌رده ڕه‌شه‌كه بێت، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كه كه ئه‌و خواوه‌نده كۆنه‌ی گریمانه‌ی ده‌كه‌ین په‌یكه‌رێكی نیه كه بدرێته پاڵی به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و به‌رده ڕه‌شه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له په‌رستشی ئه‌و خواوه‌ندانه ده‌چێت كه له‌بریی په‌یكه‌ر هێماكه‌ی به‌ردێكی ڕه‌ش بوه.
شوێنێ بەردە ڕەشەکەی کەعبە
پارچه‌کانی بەردە ڕەشەکە، لە چوارچێوەیەکی زیویندا

سه‌باره‌ت به (به‌رده ڕه‌شه‌كه) ی كه‌عبه‌ش، ئه‌وه زانراوه كه ئه‌میش به‌ردێكی ههسارۆكهیی (نيزكي) ـه و هه‌ر بۆیه‌ش ڕه‌نگی ڕه‌شه. له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م به‌رده ڕه‌شه له ئاسمانه‌وه دابه‌زێنراوه، یانی بۆ ئیبراهیم دابه‌زێنراوه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بتوانین وا لێكی بده‌ینه‌وه كه هه‌ستكردنه به‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رده بنه‌ڕه‌تێكی ئاسمانیی هه‌یه (چونكه ههسارۆكهییه و له ئاسمانه‌وه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه). مرۆڤیش له كۆندا هه‌میشه هه‌ستێكی تایبه‌تیی به‌رامبه‌ر به‌ردی ههسارۆكهیی كه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه هه‌بوه، بۆیه به‌ردی ههسارۆكهیی شوێنه‌وار و بایه‌خی له مێژوی ئایینه‌كاندا هه‌یه. له فۆلكلۆری ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌ش باس ده‌كرێت كه ئه‌و به‌رده ڕه‌شه سه‌ره‌تا كه دابه‌زێنراوه سپی سپی بوه، به‌ڵام دوایی كه مرۆڤه‌كان زیاره‌تیان كردوه و ده‌ستیان لێ خستوه ڕه‌ش بوه چونكه گوناهه‌كانی مژیوه و پاكی كردونه‌ته‌وه بۆیه ڕه‌ش بوه. ئه‌مه‌ش ته‌نها لێكدانه‌وه‌یه‌كی فۆلكلۆریه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانراوه كه زۆر به‌ردی ههسارۆكهیی هه‌ن كه له سه‌ره‌تادا سپین و دواتر به تێپه‌ڕبونی كات و به هۆی ئۆكسانه‌وه ڕه‌نگیان ڕه‌ش هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێت. ڕه‌نگه به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌عبه‌ش به‌م شێوه‌یه بوبێت.
وێنەیەكی دەگمەنی بەردە ڕەشەكە
بەردە ڕەشەكە بەبێ چوارچێوەی زیوین
ئینجا ده‌بێت سه‌رنجی هه‌ندێك شتی تر بده‌ین، له‌مانه: په‌رستشی مانگیش له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا شوێنه‌واری زۆره. گه‌وره‌ترین خواوه‌ند له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا (به تایبه‌تی له باشوریدا) خواوه‌ندی مانگ بوه، كه به چه‌ندین ناو ده‌ركه‌وتوه، وه‌كو: ئهلمهققه (ألمقّه)، كه وشه‌كه له شێوه‌زاری سهبهئیدا واتای مانگ ده‌گرێته‌وه و ناوی خواوه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سه‌به‌ئیه‌كان بوه، گومانیش ده‌برێت ریشه‌ی وشه‌ی (مه‌ككه) بێت. هه‌روه‌ها وه‌دد (وَدّ) كه له قورئانیشدا ناوی هاتوه (نوح: 23) و وشه‌كه واتای مانگ ده‌گه‌یه‌نێت و ناوی خواوه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره‌ی مهعینیهكان بوه، هه‌روه‌ها (سین) یاخود (سن) كه وشه‌كه له خۆیدا به واتای مانگه و ناوی خواوه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره‌ی حهضرِهمهوتیهكان واته خه‌ڵكی (حَضْرَمَوْت) بوه، هه‌روه‌ها عه‌م (عَم) كه وشه‌كه له ده‌قه قهتبانیهكاندا مانگ ده‌گرێته‌وه و ناوی خواوه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره‌ی قهتبانیهكان بوه. ئینجا ناوی مانگ «القمر» له عه‌ره‌بیی كۆندا، جگه له (سین) یاخود (سن) و (هوبس)، بریتیه له (ورخ) كه بوه‌ته (تاریخ)، هه‌روه‌ها (سه‌ر) یاخود (شهر) كه بوه‌ته (شهر) به واتای مانگی سی رۆژه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی تێڕوانینی عه‌ره‌به بۆ مانگ وه‌كو رێكخه‌ری كات و مانگ و ساڵ، وه‌كو قورئانیش دوپاتی ده‌كاته‌وه: (قُل: هي مواقيتُ للناس و الحجّ) (البقرة: ١٨٩).. ئه‌م پێشینه‌یه له ئیسلامدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین تا ئێستاش هێمای ئیسلام بریتیه له مانگ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سروت و په‌رستشه‌كانی ئیسلام به‌سراونه‌ته‌وه به بینینی مانگه‌وه: (صُومُوا لِرُؤيته و أفطِروا لِرُؤيته). بۆیه‌ش نزیكه ئه‌و خواوه‌نده كۆنه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌و په‌رستگا خشتهكه (واته كه‌عبه) ی بۆ دروست كراوه، خواوه‌ندی مانگ بوبێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه خواوه‌ندێكی مێ بوبێت، هه‌رچه‌ند له زۆربه‌ی په‌رستشه‌كانی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بییشدا خواوه‌نده‌كانی مانگ نێرن، چونكه هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی خواوه‌ندی خۆره‌وه‌یه، خواوه‌ندی خۆریش له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا مێ بوه.. به‌ڵام به‌گشتی مانگ په‌یوه‌ندییه‌كی هێمایی له‌گه‌ڵ ژن و مێیایه‌تیدا هه‌بوه هه‌میشه، به شێوه‌یه‌ك خولی مانگای مانگ له‌گه‌ڵ خولی مانگانه‌ی ژن‌دا به‌راورد كراوه له كولتوره كۆنه‌كاندا.. به‌م شێوه‌یه‌ش له كولتوره كۆنه‌كاندا مانگ خواوه‌ندی گه‌وره‌ی دایك بوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی بایه‌خی تایبه‌تیی خواوه‌ندی خۆره‌وه له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا مێیایهتیی مانگ بوه به ژێره‌وه و خۆر بوه مێ و مانگ كه‌سێتیی نێری وه‌رگرتوه، چونكه هه‌میشه له كولتوره كۆنه‌كاندا مانگ و خۆر وه‌كو جوت و به‌رامبه‌ر دهردركهون واته ڕه‌گه‌زیان جیاواز ده‌بێت، بۆیه كاتێك خۆر مێیه له كولتوری عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا مانگ كه‌سێتیی نێری وه‌رگرتوه، واته بڕوام وایه كه له قۆناغه كۆنه‌كانی نیمچه‌دورگه‌كه‌دا خواوه‌ندی مانگیش مێ بوه.
ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌و خواوه‌نده كۆنه‌ی كه یه‌كه‌م جار (كه‌عبه) ی بۆ دروست كراوه و به‌رده ڕه‌شه‌كه هێمای بوه خواوه‌ندێكی مێی زه‌وی و ژیان بوبێت، وه‌كو خواوه‌ند (كیبێلێ) لای گریك و ڕۆمان كه ئه‌میش هێماكه‌ی به‌ردێكی ڕه‌ش بوه و په‌رستگاكه‌ی كهعبهیهك واته بینایه‌كی چوارلای خشته‌ك بوه.
ده‌بێت ئاگاییمان له‌وه‌ش هه‌بێت كه قۆناخی زۆر كۆنی ناوچه‌كه‌ش دایكسالاری بوه نه‌ك باوكسالاری، بۆیه تا به‌ره‌و كۆنتر بڕۆین په‌رستشه‌كان زیاتر ده‌چنه‌وه سه‌ر خواوه‌ندی دایك و خواوه‌نده مێیه‌كان. چونكه ده‌زانین كولتوری باوكسالاری له‌گه‌ڵ كانزاكاری و به‌كارهێنانی ئه‌سپ له جه‌نگدا له‌گه‌ڵ لێشاوی هیندۆئورۆپاییهكاندا زاڵ بو به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، بۆیه قۆناغی پێشتری ناوچه‌كه دایكسالاری بوه.
توێژه‌رێكیش به ناوی (نادر قريط) پێی وایه ناوی (كیبێلێ) ڕه‌نگه بنچینه‌ی وشه‌ی (قِبْلة) بێت، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه كه په‌رستگاكه‌ی په‌رستگایه‌كی خشته‌كی بوه و وه‌كو ڕوگه (قیبله) بوه و وشه‌ی (قیبله) یش له ناوی (كیبێلێ) ده‌چێت.. به‌ڵام من ئه‌م ئه‌گه‌ره به لاواز ده‌زانم، چونكه پێم وایه وشه‌ی (قیبله) زاراوه‌یه‌كی ئیسلامیی تایبه‌تیه و ڕیشه‌ی دوری نیه، و مادده‌ی (قبل) یش مادده‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و بنچینه‌ییه له زمانی عه‌ره‌بیدا، ئینجا بڕوام وایه ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و خواوه‌نده بگاته عه‌ره‌ب ئه‌وا شێوه ڕۆمانیهكهی ناوه‌كه ده‌گاته ئه‌وان نه‌ك شێوه گریكیهكهی، واته (سیبیل) نه‌ك (كیبێلێ).
ده‌كرێت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه له په‌رستشی خواوه‌ندی مێ له نیمچه‌دورگه‌كه‌دا هه‌ندێك ڕه‌گه‌ز و پێكهێنه‌ر ماونه‌ته‌وه له سروت و په‌رستشه‌كانی ئایینی عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا و هه‌ندێكیان له سروت و په‌رستشه ئیسلامیهكامیشدا به واتای نوێ به‌رهه‌م هێنراونه‌ته‌وه.. په‌رستشی خواوه‌ندی مێیش له هه‌ندێك سروت پێكدێت بۆ فه‌راهه‌مهێنانی به‌پیتی له سروشتدا، بۆیه هه‌ندێك سروتی سێكسیی تێدا بوه، چونكه له كولتوره كۆنه‌كاندا بڕوا وا بوه كه سێكس و هێماكانی ده‌توانێت به‌پیتی له سروشتدا زۆر بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته په‌رستشی خواوه‌ندی مێ كه هێمای به‌پیتیی سروشته. بۆیه له ئایینی عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا هه‌ندێك سروتی له‌و بابه‌ته هه‌بون كه ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ كرداری سێكسی به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری بهپیتیه.. وه‌كو گه‌ڕان به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا به‌ڕوتی (كه له‌پێش ئیسلامدا هه‌بوه) یان نیمچه‌ڕوتی و به‌رگی نهدوراو، و وه‌ستان له كێوی (عه‌ره‌فه) كه له‌پێش ئیسلامیشدا هه‌بوه (ده‌كرێت سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین كه مادده‌ی "ناسین" "عرف" له زمانه سامیه‌كاندا واتایه‌كی سێكسیی هه‌یه، واته یه‌كترناسینی ژن و پیاو، وه‌كو ته‌وڕات ده‌ڵێت: וְהָאָדָם, יָדַע אֶת-חַוָּה אִשְׁתּוֹ |وه-هائادام یادەع ئێت-خەوواهـ ئیششاهـ|، ئەمەش ـ دەقاودەق ـ واتە: "ئاده‌م حه‌ووای ژنی ناسی" (خولقاندن: ٤: ١) [له وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بیه کۆنەكهدا: "وَعَرَفَ آدَمُ حَوَّاءَ امْرَأَتَهُ". بە هەمان شێوە لە وەرگێڕانە ئینگلیزتە کۆنەکاندا، وەکو لە چاپەکەی جەیمس پاشا KJV دا هاتوە: And Adam knew Eve his wife] كه ئه‌مه به واتای سێكسه (فرمانە عیبریەکە יָדַע |یادەع| ـە کە لە بنەڕەتدا بە واتای "ناسین" ـە بەڵام بەکارهێنانێکی کۆنی لە زمانی عیبریدا بۆ مەبەستی پەیوەندیی سێکسی بوە). ئینجا گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كانیش ناوی "عه‌ڕه‌فه"، كه ناوی ئه‌و كێوه‌یه، ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كێوه ئاده‌م و حه‌ووا یه‌كتریان ناسیوه[ته‌وه]، ئه‌مه‌ش هه‌مان واتای هه‌یه)، هه‌روه‌ها (صه‌فا) و (مه‌ڕوه) و گه‌ڕان (الطواف) ی نێوانیان كه دو به‌رزایی بون و هه‌ر یه‌كه‌یان بتێكی له‌سه‌ر بوه كه یه‌كێكیان په‌یكه‌ری پیاوێك بوه به ناوی (ئیساف) و ئه‌ویتریان په‌یكه‌ری ژنێك بوه به ناوی (نائیله)، جا چیرۆكه‌كه به‌پێی فۆلكلۆری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت (ئیساف) و (نائیله) ژن و پیاوێك بون له‌ناو كه‌عبه‌دا لای به‌رده ڕه‌شه‌كه سێكسیان كردوه و مه‌سخ بون و بون به به‌رد. جگه له هه‌مو ئه‌مانه شتێكی تر زۆر سه‌رنج ڕاده‌كێشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌رده ڕه‌شه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی زیویندایه، كه به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ چوارچێوهكهیدا دیزاینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كه كه وه‌كو شێوه‌ی ئه‌ندامی مێینه ده‌نوێنێت (بڕوانه وێنه‌ی ٢). ده‌كرێت ئه‌مانه وه‌كو نیشانه بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌و په‌رستشه دایكسالاریهی كه له قۆناغی زۆر كۆنی كولتوری عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامدا هه‌بوه.. به بڕوای من به‌رده ڕه‌شه‌كه [و كه‌عبه‌ش كه ماڵی ئه‌و خواوه‌نده‌یه كه ئه‌و به‌رده ڕه‌شه هێمایه‌تی] پاشماوه‌ی ئه‌و په‌رستشه كۆنه‌ن، به‌ڵام له ئیسلامدا به واتای نوێ و جیاواز به‌رهه‌م هێنراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییان به ڕه‌گوڕیشه كۆنه‌كه‌وه نه‌ماوه و ئه‌و واتایه‌یان نه‌ماوه كه له ئایینی عه‌ره‌بیی كۆنی پێش ئیسلامدا هه‌یانبوه، ئه‌مه‌ش چونكه ئیسلام ئایینێكی ئیبراهیمیه و یه‌كتاپه‌رستیه، بۆیه كاتێك ئه‌و سروت و هێمایانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه له واتا و هێماسازیه كۆنه‌كه‌یان دایبڕیون و واتای نوێی پێ به‌خشیون (یان هیچ نه‌بێت له واتا كۆنه‌كه خاڵیی كردونه‌ته‌وه) به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئایینێكی یه‌كتاپه‌رستیی ئیبراهیمیدا بگونجێت.

***
تا ئێرە؛ تیشكمان خسته سه‌ر پێشینه‌ی كۆنی په‌رستگای خشته‌ك (كعبة) و (به‌رده ڕه‌شه‌كه) و ڕونمان كرده‌وه كه په‌رستگای خشته‌كی كه‌عبه و به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ی، وه‌كو ئه‌وانی پێشتر، په‌رستگا و هێمای په‌رستشی خواوه‌ندێكی مێ بوه، ئه‌م په‌رستشه كۆمه‌ڵێك هێما و سروتی له‌گه‌ڵه كه په‌یوه‌ستن به چه‌مكی به‌پیتی (الخِصْب) و ژیانه‌وه و گرنگترین دیمه‌نی ئایینه عه‌ره‌بیه پێشئیسلامیهكه بون و له ئیسلامیشدا به واتا و مه‌به‌ستی نوێ به‌رهه‌م هێنراونه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه (كه‌عبه) و به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی و ئه‌و سروت و په‌رستشانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه، له ئیسلامدا له به‌رگێكی نوێ‌دا و به واتا و چه‌مكی نوێ كراون به بنه‌مای ئایینی و به‌شێك له جیهانی بیروباوه‌ڕ و سروت و پهریتشه ئیسلامیه‌كان. ئینجا لێره‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئیسلام چۆن كه‌عبه و به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی به‌ستوه‌ته‌وه به ئایینی ئیبراهیمیه‌وه و له‌گه‌ڵ ئایینی یه‌كتاپه‌رستیدا گونجاندونی و كردونی به بنچینه‌ی په‌رستشه ئیسلامیه‌كان.
پێناسه‌ی ئیسلامی بۆ كه‌عبه و به‌رده‌ڕه‌شه‌كه
وه‌كو وتمان، كاتێك ئیسلام هاتوه گه‌لێك دیمه‌ن و ڕه‌گه‌زی ئایینیی عه‌ره‌بیی پێش ئیسلامی به پاشماوه‌ی ئایینی ئیبراهیم پێناس كردوه و به‌رهه‌می هێناوه‌ته‌وه.. له‌مانه كه‌عبه و به‌رده ڕه‌شه‌كه كه بهستونیهوه به ئیبراهیمه‌وه. به‌م شێوه‌یه به‌پێی چیرۆكه ئیسلامیه‌كه گوایه ئیبراهیم (له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا) كه‌عبه‌ی دروست كردوه و، بهردهڕهشهكهیش گوایه به‌ردێك بوه كه جیبریل بۆ ئیبراهیمی هێناوه و ئه‌میش گۆشه‌یه‌كی پێ گرتوه له بیناكردنی كه‌عبه‌دا.. ئینجا گوایه (مه‌قامی ئیبراهیم) یش هه‌ر به‌ردێك بوه كه ئیبراهیم له‌سه‌ری وه‌ستاوه كاتی بیناكردن. ئیتر كه‌عبه بوه‌ته یه‌كه‌م په‌رستگای یه‌كتاپه‌رستی له‌ناو عه‌ره‌بدا، و به‌پێی ئه‌مه‌ش كاتێك ئیسلام هاتوه ئه‌و یه‌كتاپه‌رستیه‌ی زیندو كردوه‌ته‌وه كه ئیبراهیم له مه‌ككه‌دا بناغه‌ی داناوه، و ئیتر موسوڵمانان ده‌بنه نه‌وه‌ی ئیبراهیم و به‌ڵكو قورئان ده‌ڵێت ئیبراهیم ناوی (موسوڵمانان) "مسلمون" ی داناوه بۆ شوێنكه‌وتوانی ئیسلام (الحج: ٧٨). لێره‌وه دیاره كه ئه‌م چیرۆكه بۆ ئیسلام وه‌كو چیرۆكی دامه‌زرێنه‌ر وایه، واته بنچینه و باكگراوندی ئیسلام ڕون ده‌كاته‌وه له ڕوانگه‌ی بیری ئیسلامی خۆیه‌وه.
بۆیه لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌های مێژویی ئه‌م چیرۆكه ده‌رباره‌ی كه‌عبه و به‌رده ڕه‌شه‌كه هه‌ڵ بسه‌نگێنین.
پێش هه‌مو شتێك، ئێمه وه‌كو توێژه‌ری نوێ لێمان ڕونه كه مه‌ككه و كه‌عبه پێش ئیسلام مه‌ڵبه‌ندێكی كۆنی ئایینێكی سروشتیی فره‌په‌رستی بوه.. كه به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستان، ئه‌و ئایینه سروشتیه په‌رستشی خواوه‌ندێكی مێ بوه كه به‌رده ڕه‌شه‌كه هێمای بوه و كه‌عبه‌ش په‌رستگاكه‌ی بوه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش گه‌لێك به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌ستتان.. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێك خۆمان بێ‌ئاگا ناكه‌ین له‌و باكگراونده دێرینه‌ی كه گه‌لێك پاشماوه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ماوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانین به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین ئیبراهیم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حیجاز و مه‌ككه‌وه نیه له خه‌یاڵدانی ئیسلامی‌دا نه‌بێت.. ئیبراهیم له مێژوی تۆماركراو و دۆزراوه‌دا هه‌ر شوێنه‌واری نیه.. ئه‌وه‌ی هه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر باسه‌كه‌ی ته‌وڕاته كه به‌پێی ته‌وڕاتیش ئیبراهیم هه‌ر له فه‌له‌ستین و ده‌وروبه‌ری ماوه‌ته‌وه و نه‌چوه بۆ مه‌ككه.
سه‌ره‌تایه‌كی زۆر ڕون و دیار كه مه‌رجه بۆ توێژه‌ری بێلایه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا بیزانێت؛ ئه‌وه‌یه كه چیرۆكه ئیسلامیه‌كه ده‌رباره‌ی بنچینه‌ی مه‌ككه و كه‌عبه و به‌رده ڕه‌شه‌كه هیچ بنچینه‌یه‌كی مێژویی نیه، بنچینه‌ی تهوڕاتییشی نیه. واته هێنانی ئیبراهیم و ئیسماعیل بۆ مه‌ككه تایبه‌ته به چیرۆكه ئیسلامیه‌كه‌وه كه نه‌ك هه‌ر مێژویی نیه به‌ڵكو نه‌گونجانی لۆجیكیشی تیایه.. ئه‌وه‌ش چونكه چیرۆكه قورئانی ـ ئیسلامیه‌كه ئیسلامیه‌كه له چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه (ی ئه‌براهام و ساراه و هاجه‌ر و یهشماعیل) ـه‌وه وه‌رگیراوه و خۆماڵی كراوه، بۆیه شوێنه‌واری نه‌گونجاوی و نه‌سازی به چیرۆكه‌كه دیاره (چونكه هه‌مو چیرۆكێك به شێوه بنه‌ڕه‌تی و ڕهسهنهكهیهوه پێكه‌وه‌گونجاو و ساز و ڕه‌وانه، به ده‌سكاریكردن نه‌سازیی تێ ده‌كه‌وێت)، ئینجا چیرۆكێك به خۆماڵیكردن و گونجاندنی له‌گه‌ڵ جیۆگرافیایه‌كی تازه‌دا ساز كرابێت ئاشكرایه كه نامێژویی ده‌رده‌چێت و ڕه‌نگه نه‌گونجانی لۆجیكییشی تێ بكه‌وێت. به‌م شێوه‌یه:
سه‌ره‌تای مه‌سه‌له‌كه له ئیسلامدا ئه‌وه‌یه كه ئیبراهیم ئیسماعیلی له‌گه‌ڵ (هاجه‌ر) ی دایكی‌دا هێناوه بۆ مه‌ككه كه گوایه ئه‌و كاته چۆڵ بوه و ئینجا ئیسماعیل له‌وێ گه‌وره بوه. دواتریش ئیبراهیم به‌ڕێنمایی خواوه‌ند ویستویه‌تی ئیسماعیل بكات به قوربانی (كه ئه‌مه بوه‌ته باكگراوند و فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ژنی "قوربان" ی ئیسلامی)، ئینجا هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه (كه‌عبه) یان دروست كردوه و ئیبراهیم (به‌رده ڕه‌شه‌كه) ی له‌ناو دیواری كه‌عبه‌دا داناوه. جگه‌له‌وانه‌ش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ جورهومیهكان مه‌ككه‌یان ئاوه‌دان كردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه چیرۆكه ئیسلامیه‌كه بو.. به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی چیرۆكه‌كه له ته‌وڕاتدا وا نیه، به‌ڵكو به‌پێی ته‌وڕات ئیبراهیم هاجه‌ر و ئیسماعیلی ده‌ركردوه تا بۆ خۆیان هاتون بۆ بیابانی (بیئر سه‌بع) كه هه‌ر له فه‌له‌ستینه. ئینجا به‌پێی ته‌وڕات ئیسماعیل له بیابانی (فاران) گه‌وره بوه كه له خۆرهه‌ڵاتی نیمچه‌دورگه‌ی سینائه و هه‌ر نزیكه له‌و شوێنه‌وه. ئینجا له ته‌وڕاتدا هیچ باسێك له‌وه نیه ئیسماعیل كرابێت به قوربانی، به‌ڵكو چیرۆكه‌كه‌ی ته‌وڕات ده‌رباره‌ی (ئیسحاق) ـه. ئینجا ته‌وڕات هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌وه نه‌كردوه ئیبراهیم گه‌یشتبێته مه‌ككه و له‌وێ په‌رستگای دروست كردبێت، و ئیسماعیلی بردبێته ئه‌وێ و ئیسماعیل له‌وێ ژیابێت..
له بیری عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی‌دا چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه وه‌رگیراوه و خۆماڵی كراوه به‌م شێوه‌یه:
گوایه ئیبراهیم بۆ خۆی (هاجه‌ر) و (ئیسماعیل) ی هه‌ڵ گرتوه تا هێناونی بۆ مه‌ككه. ئینجا گوایه (فاران) بریتیه له شاخه‌كانی مه‌ككه، به‌م واتایه ئیسماعیل له (فاران) گه‌وره بوه، به‌و واتایه‌ی له مه‌ككه گه‌وره بوه..
با مشتومڕی ئه‌م ده‌ستكاری و خۆماڵیكردنه بكه‌ین:
هه‌مو شوێنه‌وارناسانی دنیا ده‌زانن كه (فاران) بیابانێكه له سیناء. هه‌مو نه‌خشه مێژوییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن.. ته‌نها له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كاندا (فاران) ده‌بێته ناوی (شاخه‌كانی مه‌ككه) "جبال مكة". ئه‌مه‌ش ته‌نها خۆماڵیكردنی چیرۆكه‌كه‌یه و گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ جیۆگرافیایه‌كی جیاوازدا.. به‌ڕونی دیاره كه هه‌مان چیرۆكه تهوڕاتیهكهیه و سه‌پێنراوه به‌سه‌ر شوێنێكی جیاوازدا.
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر مه‌عقول نیه ئیبراهیم چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌ترێك ببڕێت له‌گه‌ڵ ژنێك و منداڵێك تا له فه‌له‌ستینه‌وه بیانبات بۆ مه‌ككه. به‌ڵام چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه هیچ كێشه‌ی نیه له‌م لایه‌نه‌وه، چونكه ته‌وڕات ده‌ڵێت ئه‌براهام (هاجه‌ر) ی له‌گه‌ڵ (یهشماعیل) دا ده‌ركردوه و (هاجه‌ر) یش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا ڕۆشتون هه‌تا گه‌یشتونه‌ته بیابانی (بیئر سه‌بع) كه هه‌ر له فه‌له‌ستینه و زۆر دور نیه له‌و ناوچه‌یه‌وه كه ئه‌براهام نیشته‌جێیه‌تی.
ئینجا، به‌پێی چیرۆكه ئیسلامیه‌كه، دواییش گوایه چه‌ند جارێك ئیبراهیم له فهلهسینهوه هاتوه بۆ سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی له مه‌ككه! یانی گوایه هه‌مو جارێك چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌ترێكی بڕیوه تا گه‌یشتوه‌ته مه‌ككه بۆ سه‌ردانێك یان قسه‌یه‌ك!
ئینجا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له قورئاندا ده‌وترێت ئیبراهیم خه‌وێكی بینی كه له خه‌ویدا كوڕه‌كه‌ی سه‌ر ده‌بڕی، ئیتر حاڵی بو كه ئه‌مه وه‌حیه! ئیتر به كوڕه‌كه‌ی وت كه كوڕم من له خه‌وما بینیومه تۆم سه‌ر ده‌بڕی.. تۆ ده‌ڵێیت چی؟! (يا بنيّ! إني أرى في المنام أني أذبحك، فانظر ماذا تر‌ى) (الصافات: ١٠٢) یانی : ئاماده‌یت؟! به‌پێی ئه‌م گفتوگۆیه ئیبراهیم و ئه‌م كوڕه‌ی كه كراوه به قوربانی به‌یه‌كه‌وه ژیاون.. له كاتێكدا ئێمه له نیشانه‌ی تره‌وه ده‌زانین كه ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی گوایه هاجه‌ر و ئیسماعیلی بردوه‌ته مه‌ككه خۆی گه‌ڕاوه‌ته بۆ فه‌له‌ستین.. قابیله (ساره) به‌جێ بهێڵێت و نه‌چێته‌وه بۆ لای؟! ئیتر چۆن ده‌ڵێت خه‌وێكی بینیوه و بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه؟! یانی بۆ ئه‌مه‌ش دیسان هه‌زاران كیلۆمه‌تری تری بڕیوه هه‌تا چوه‌ته‌وه بۆ مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه به ئیسماعیل بڵێت؟! ئه‌مه له كاتێكدا له ده‌قه قورئانیه‌كه‌وه ده‌فامرێته‌وه كه ئیبراهیم و ئه‌و كوڕه‌ی به یه‌كه‌وه ژیاون ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌كرێت بڵێت خه‌وه‌كه‌ی بینیوه و ڕاسته‌وخۆ بۆی گێڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ر له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه بۆچی ده‌بێت ئیبراهیم ئه‌و كوڕه‌ی كه لێی دوره بیكات به قوربانی و باسی ئه‌و كوڕه نه‌كرێت كه له‌به‌ر ده‌ستی خۆیدایه‌تی واته ئیسحاق؟!
لێره‌وه دیاره ئه‌م چیرۆكه‌ی كه له ئیسلامدا داڕێژراوه‌ته‌وه هه‌مان چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه‌ی قوربانیكردنه به ئیسحاق و ده‌ستكاریی كراوه. دهستكاریكردنیش وه‌كو هه‌میشه شوێنه‌واری نه‌سازی و نه‌گونجان به‌جێ ده‌هێڵێت.
یه‌ك شتیش هه‌یه گرنگه سه‌رنجی بدرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه قورئان له‌و چیرۆكی بهقوربانیكردنهدا هیچ كاتێك ناوی ئیسماعیلی نه‌بردوه! یانی قورئان به‌ته‌واوی بێده‌نگه‌ی له باسی ناوی ئه‌و كوڕه كردوه كه گوایه داوا كراوه ئیبراهیم بیكاته قوربانی. ئه‌م ناڕۆشنیه له باسی ئه‌و كوڕه‌دا كه كراوه به قوربانی له خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه قورئانیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی نهبڕاندۆتهوه چونكه ڕه‌نگه زانیبێتی كه به‌قوربانیكردنی ئیسماعیل بنچینه‌ی تهوڕاتیی نیه.
هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له موفهسسیرهكانی قورئانیش خۆیان به‌ناچار نه‌زانیوه بڵێن قوربانیه‌كه ئیسماعیل بوه، به‌ڵكو وه‌كو ته‌وڕات وتویانه ئیسحاقه! له‌مانه‌ش موفه‌سسیری گه‌وره و دامه‌زرێنه‌ر (طه‌به‌ری)، پێش ئه‌میش هه‌مان بیروڕا گێڕدراوه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵێكی زۆره‌وه له نه‌وه‌ی (صه‌حابه) و (تابیعین)، له‌مانه: (عومه‌ر)، و (عه‌لی) ـ له گێڕانه‌وه‌یه‌كدا ـ، و (عه‌بباس)، و (ئیبن عه‌بباس) ـ له گێڕانه‌وه‌یه‌كدا ـ، و (ئیبن مه‌سعود) و (ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری) و (قه‌تاده) و (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) و (مهسڕوق) و (عیكریمه) و (موقاتیل) و كه‌سانی تریش، هه‌روه‌ها له ئیمام (ئه‌حمه‌د) و ئیمام (مالیك) یشه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه كه ڕایان وا بوه (هه‌روه‌ها گه‌لێكیش له شوێنه‌كه‌وتوانی ئه‌حمه‌د تا ڕۆژگاری ئیبن جه‌وزی كه باسیان ده‌كات)، هه‌رچه‌ند گێڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه له هه‌ردوكیانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه كه هیچ قسه‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ره‌وه به ڕێگه‌یه‌كی متمانه‌دار نه‌گه‌یشتوه كه به‌ڕونی ئه‌و كوڕه‌ی ئیبراهیم ده‌ستنیشان بكات كه كراوه به قوربانی. به‌ڵام
ده‌شتوانین له قورئانه‌وه به‌ڵگه بهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناگونجێت قورئان مه‌به‌ستی ئیسماعیل بوبێت له چیرۆكی بهقوربانیكردنهكهدا.. بۆ نمونه: قورئان ده‌ڵێت: (فلما بلغ معه السعي؛ قال: "يا بنيّ! إني أرى في المنام أني أذبحك") (الصافات: ١٠٢)، ئه‌وه‌ش یانی: كاتێك كوڕه‌كه‌ی گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بێت و بچێت و بگاته ئه‌وه‌ی ئیشوكاری له‌گه‌ڵ بكات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كوڕه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی خۆیدا گه‌وره بوه.. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ باسی ئیسماعیلدا ناگونجێت، چونكه به‌پێی چیرۆكه ته‌وڕاتی ـ ئیسلامیه‌كه ده‌زانین كه ئیسماعیل به‌ساوایی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له ئیبراهیم دور كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌پێی ئه‌و چیرۆكه ئیسحاق هه‌ر لای خۆی بوه و له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌وره بوه. كه‌واته ده‌بێت مه‌به‌ستی ئیسحاق بێت. به‌ڵام بۆچی به‌ڕاشكاوی ئه‌مه‌ی نه‌وتوه؟ ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بوبێت كه چیرۆكه‌كه له ژینگه‌ی قورئاندا به هه‌ردو شێوه‌كه هه‌بوبێت، واته درابێته پاڵ ئیسحاق و ئیسماعیلیش، ئیتر قورئانیش بێلایه‌نیی هه‌ڵ بژاردبێت.. یان ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌و بێت كه لای قورئان ئه‌و بابه‌ته گرنگ نه‌بوبێت ناوی بهێنێت چونكه زانراوه (كه ئیسحاقه).
له ڕاستیدا قورئان له یه‌ك باس‌دا به‌ڕونی باسی په‌یوه‌ندیی ئیبراهیم و ئیسماعیلی كردوه، ئه‌وه‌ش باسی بیناكردنی كه‌عبه‌یه كه ده‌ڵێت به‌یه‌كه‌وه بینایان كردوه: (وإذ يرفع إبراهيم القواعد من البيت وإسماعيل) (البقره: ١٢٧). ئیتر له باسی بهقوربانیكردنهكهدا ناوی نه‌هێناوه. له كاتێكدا ئێسته له بیری ئیسلامی‌دا بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوی وا چه‌سپاوه كه قورئان مه‌به‌ستی ئیسماعیله. به‌ڵكو نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڵگه به ده‌قه تهوڕاتیهكانیش بهێننه‌وه كه مه‌به‌ست ئیسماعیله! بۆ نمونه: ته‌وڕات ده‌ڵێت: (ئه‌و كوڕه تاقانهیهت كه خۆشت ده‌وێت، ئیسحاق، بیبه...) (خوڵقاندن: ٢: ٢٢).. ئینجا كاتێك ئیسحاق له‌دایك بوه ئیسماعیل ته‌مه‌نی گه‌یشتوه‌ته (١٤) ساڵ، كه‌واته ئیسحاق هیچ كات كوڕی تاقانه نه‌بوه، ئه‌وه ئیسماعیله كه ماوه‌ی (١٤) ساڵ كوڕی تاقانه بوه.. به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌سازیه لاوازه.. هه‌ر ده‌قه‌كه خۆی به ڕاشكاوی ناوی (ئیسحاق) ی هێناوه.. دوای ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كه ئیسحاق ئه‌و تاقه كوڕه‌ی ئیبراهیمه كه لای خۆیه‌تی و كوڕی نازداریهتی كه خۆشی ده‌وێت. ئینجا ده‌بێت ئاگاییمان له‌وه هه‌بێت كه ده‌قه‌كانی ته‌وڕات چین چینن، بۆیه ئاساییه ئاماژه و زانیاریی پێچه‌وانه‌ی تێدا بێت، هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه ئه‌و قسه‌یه‌ی ته‌وڕات كه (ئیسحاق) كوڕی تاقانه‌ی ئیبراهیمه بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێكی كۆن كه هێشتا بیری یه‌هودی (ئیسماعیل) ی وه‌كو كوڕی (ئیبراهیم) نهناساندبێت، ئه‌مه‌ش چونكه دیاره بیری یه‌هودی (ئیبراهیم) ی كردوه‌ته باپیره‌یه‌كی ئیسرائیل گه‌ل و گهلههۆزهكانی ده‌وروبه‌ریان، لێره‌شه‌وه (ئیسماعیل) یشیان كردوه به كوڕی ئیبراهیم، به‌ڵام ئه‌مه دیاره تازه‌تره له‌و دابونه‌ریته یه‌هودیه‌ی كه باسی (ئیسحاق) ده‌كات وه‌كو كوڕی ئیبراهیم.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئیسماعیل به ناوچه‌ی حیجازه‌وه؛ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك به‌ڵگه و نیشانه‌وه دیاره ئه‌وه‌یه ئیسماعیل باپیره‌ی هه‌ندێك گهلههۆزی باكوری خۆرئاوای نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی بوه.. كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان به نهبهط حسێب بن نه‌ك عه‌ره‌بی ناو نیمچه‌دورگه‌كه. جا دور نیه و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و هۆزه‌ی كه چوه‌ته مه‌ككه وخۆی به نه‌وه‌ی ئیسماعیل زانیوه؛ له‌م هۆزانه‌ی باكوری خۆرئاوای نیمچه‌دورگه‌كه بوه.. و ئه‌مه‌یه په‌یوه‌ندیی حیجاز به ئیسماعیله‌وه كه هه‌ندێك هۆزی حیجازی ئه‌چنه‌وه سه‌ر هۆزه‌كانی سه‌ره‌وه كه باپیره‌ی كولتورییان ئیسماعیله، نه‌ك ئیسماعیل خۆی په‌یوه‌ندیی به حیجازه‌وه بوبێت و له مه‌ككه ژیا بێت.. وه‌كو له مێژوخوانیی ئیسلامی‌دا وێنا ئه‌كرێت.. و هه‌میشه‌ش حیجاز په‌یوه‌ست بوه به باكوری خۆرئاوای نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه.
من بیروڕای خۆم وایه كه كه‌سێتیی ئیسماعیل له بنه‌ڕه‌تدا پێش ئه‌وه‌ی ده‌قه ته‌وڕاتیه‌كه باسی بكات كه‌سێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوه و دوایی ده‌قه ته‌وڕاتیه‌كه وه‌كو زۆر گه‌ل و گهلههۆز و باپیره كولتوریهكانیان به‌ستویه‌تیه‌وه به ئیبراهیمه‌وه چونكه ئیبراهیم له ڕوانگه‌ی ته‌وڕاته‌وه باپیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ل و گهلههۆزه سامیهكانی ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تی سامیهكانی باكوری خۆرئاوای نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه دراوسێی یههوداییهكان بون و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بوه.
ئێمه وه‌كو توێژه‌ری بێلایه‌ن نازانین ئیبراهیم كێیه.. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نیه له‌سه‌ری.. نه له‌سه‌ر خۆی نه له‌سه‌ر جوڵه و چالاكیه‌كانی.. ئه‌وه‌ش كه له باوه‌ڕی ئیسلامی‌دا هه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئیبراهیم و ئیسماعیل به مه‌ككه‌وه؛ نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌ی مێژویی و شوێنه‌واریمان نیه له‌سه‌ری به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی تهوڕاتییش نیه له‌سه‌ری.. ته‌وڕات كه بنچینه‌ی هه‌مو دهنگوباسهكهیه باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه ئیبراهیم سه‌ردانی حیجازی كردوه و ئیسماعیل له حیجاز ژیاوه.. ڕونیشم كرده‌وه كه گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كه ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه تهوڕاتیهكهیه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.. ئه‌گه‌ر وا نیه بۆچی باسی فاڕان ئه‌كات و بۆچی له خۆیه‌وه (فاران) به (شاخه‌كانی مه‌ككه) پێناسه ده‌كات؟ دیاره ئه‌مه ته‌نها خۆماڵیكردنی چیرۆكه‌كه‌یه.

حه‌قیقه‌تی په‌یوه‌ندیی ئیسماعیل به حیجازه‌وه