كاردانەوە و هەڵوێستی دامەزراوە ئیسلامیەكان
بەرامبەر شێوازی لەناوبردنی (بن لادن) و شاردنەوەی تەرمەكەی
سهروهر پێنجوێنی
دوای ئەوەی هێزێكی تایبەتیی سەر بە هێزی دەریایی (سیلز) Seals، لە (ئەبۆت ئاباد) ی نزیك شاری (ئیسلام ئاباد) لە پاكستان، لە پرۆسەیەكدا توانیی هێرش بكاتە سەر حەشارگەی (ئوسامە بن لادن) و دوای بەرگری و ڕوبەڕوبونەوەیەك لە كۆتاییدا بە گوللەیەك كۆتایی بە ژیانی بهێنێت.. دوای ئەوە لێپرسراوە ئەمێریكاییەكان لەناوبردنی ناوبراویان ڕاگەیاند و ئەوەشیان ڕاگەیاند كە تەرمەكەی بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ كراوە و بە شێوازی ئیسلامی شۆردن و ئامادەكردنی بۆ كراوە و نوێژی لەسەر كراوە.. بەڵام دوای ئەوە تەرمەكەیان فڕێ داوەتە ناو دەریاوە (دەریای عەرەب)، چونكە تەرمەكە بە كەشتییەك گوێزراوەتەوە و بۆ ئەوەی زۆر نەمێنێتەوە فڕێ دراوەتە دەریاوە..
بەڵام دوای ئەمانە شەپۆلێكی ناڕەزایی گەلێك لە دامەزراوە و پارتی و گروپە ئیسلامیەكانی گرتەوە.. كە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر شێوازی كوشتنی ناوبراو و بەتایبەتی شێوازی شاردنەوەی تەرمەكەی..
هەر ئەو ڕۆژەی كە ئۆباما هەواڵەكەی ڕاگەیاند و سەركەوتنی خۆیان بەسەر گەورەترین تێرۆریستدا ڕاگەیاند، كۆمەڵەی (ئیخوان موسلیمین) بەیاننامەیەكیان (لە ٢ / ٥ / ٢٠١١) دەركرد دەربارەی (تێرۆركردن) ی (ئوسامە بن لادن) بە قەولی بەیاننامەكە، دەركرد.. بەیاننامەكە لە سەرەتاوە دەڵێت (جیهانی ئیسلامی پێشتر ڕوبەڕوی هێرشێكی سەخت بوەتەوە بە تۆمەتباركردنی ئیسلام و موسوڵمانان بە (تێرۆر) لە ڕێگەی لكاندنی ڕودای (١١ ی سێپتەمبەر) بە ڕێكخستنی قاعیدەوە)! دوای ئەمە دەڵێت: (هێزێكی ئەمێریكایی توانیویانە شێخ ئوسامە بن لادن تێرۆر بكات)!! ئینجا دەڵێت: ئیخوان موسلیمین دژی هەمو بەكارهێنانێكی توندوتیژی و شێوازی تێرۆكردنن، و لەگەڵ ئەوەدان كە هەمو تۆمەتبارێك بە شێوازی دادپەروەرانە دادگایی بكرێت نەك تێرۆر بكرێت!! مەبەستیان ئەوەیە دەبوایە ئەمێریكا (بن لادن) ی دادگایی بكردایە نەك بەو شێوەیە بیكوشتایە.. كوشتنیشی بە (تێرۆر) ناو دەبات. ئینجا دەڵێت: داواكارین بەستنەوەی ئیسلام بە تێرۆرەوە كۆتایی پێ بهێنرێت و ئەو وێنە شێواوەی ئیسلام ڕاست بكرێتەوە.
هەروەها ئیخوان موسلیمین لە بەیاننامەكەدا ئەوە دوپات دەكەنەوە كە بەرهەڵستی (مقاومە) ی مەشروع دژی داگیركەری بێگانە مافێكی مەشروعە، و دەڵێن تێكەڵكردنی (بەرهەڵستیی مەشروع) و (توندوتیژی دژی خەڵكی بێتاوان) شتێكی مەبەست بوە لەلایەن دوژمنی زایۆنیەوە بەتایبەتی!
هەروەها ئیخوان موسلیمین ئەوە دوپات دەكاتەوە كە هەتا (داگیركاری) بمێنێتەوە؛ (بەرهەڵستیی مەشروع) یش وەكو خۆی دەمێنێتەوە.. و دەڵێن پێویستە ئەمێریكا و ناتۆ بەزویی داگیركردنی ئەفغانستان و عێراق كۆتایی پێ بهێنن و دان بە مافەكانی گەلی فەلەستیندا بنێن.
هەروەها ئیخوان موسلیمین داوا لە ئەمێریكا دەكات واز لە پرۆسەی ئیستیخباریانە دژی بەرهەڵستكارەكانی بهێنێت و، دەست وەرنەداتە كاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێكی عەرەبی یان ئیسلامیەوە.
بەم شێوەیە ئیخوان موسلیمین پرۆسە ئەمێریكاییەكەیان ئیدانە كرد و بە پرۆسەیەكی ئیستیخباری و تێرۆر و دەست وەردانە كاروباری جیهانی ئیسلامی لە قەڵەمی دا.
هەروەها زانا ئایینیە ئیسلامیەكان لە لایەن خۆیانەوە دژایەتیی خۆیان بۆ شێوازی شاردنەوەی تەرمی ئوسامە بن لادن ئاشكرا كرد.. لەمانە شێخی ئەزهەر (د. أحمد الطیب)، كە هەمو پرۆسەكەی ئیدانە كرد و بەتایبەتی ناڕەزایی خۆی لە فڕێدانی تەرمی بن لادن بۆ ناو دەریا ڕاگەیاند.. ناوبراو پرۆسە ئەمێریكاییەكەی بە (چەتەگەری) (قرصنة) یەكی ئەمێریكایی ناوزەد كرد و وتی پێچەوانەی هەمو یاسا و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتیەكانە.. و وتی كە تێرۆركردنی بن لادن كۆتایی بە (تێرۆریزم) ناهێنێت و هەتا ئەمێریكا بەردەوام بێت لە داگیركاری و سیاسەتی دوفاقەیی بەرامبەر كێشەی فەلەستین و پشتگیریكردنی بۆ داگیركاریی ئیسرائیلی؛ ئیرهاب هەر بەردەوام دەبێت.. و ڕایگەیاند كە هەمو شێوە و جۆرێكی تێرۆر ڕەت دەكاتەوە، و وتی پرۆسەی كوشتنی بن لادن بەبێ دادگاییكردن ناشیرینترین شێوەی تێرۆرە و ئەمێریكا ساسەتێكیی هەمەجیانەی بە تێرۆركردنی بن لادن پەیڕەو كردوە. هەروەها شێخی ئەزهەر فڕێدانی جەستەی بن لادن بۆ ناو دەریا ئیدانە كرد و وتی ئەوە پێچەوانەی بەها ئایینی و مرۆییەكانە، و سوكایەتیكردنە بەو بەهایانە، و وتی لە شەریعەتی ئیسلامیدا شێواندنی جەستەی مردو قەدەغەیە.
هەروەها موفتیی گەورەی میسر (عەلی جومعە) هەمان قسەكانی شێخی ئەزهەری دوپات كردەوە سەبارەت بە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ تەرمی بن لادن، و وتی لە شەریعەتی ئیسلامیدا شێواندنی جەستەی مردو دروست نیە و ڕێزگرتن لە مردو بریتیە لە ناشتنی.
هەروەها پیاوی ئایینی سەعودی (عبد المحسن العبیكان) ئەوەی ڕاگەیاند كە شێوازی شاردنەوەی تەرمی بن لادن لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی نادونجێت و ئیسلام فەرمان دەكات بە ناشتنی مردو لە زەویدا.
هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شورای كۆمەڵی ئیسلامی لە میسر (الشیخ صفوت عبد الغني)، كوژرانی بن لادنی بە (شۆكێكی دەرونی) ناوبرد و وتی ئەو كارە كێشمەكێشی نوێوان قاعیدە و ئەمێریكا نابڕێنێتەوە و بەڵكو خراپتریر دەكات و زیاتر ئەو ئاگرە خۆش دەكات، و وتی: ئەمێریكا بە هەمان عەقڵیەتی ڕژێمە دیكتاتۆرەكان لەگەڵ جیهانی ئیسلامی مامەڵە دەكات، بۆیە زیاتر ئاگر لە ئیرهاب بەردەدات. هەروەها ناوبراو پێی وا بو كە كوژرانی بن لادن كاریگەریی خراپی نابێت لەسەر قاعیدە، چونكە قاعیدە لەسەر بڕوا و بیر وەستاوە نەك شەخس، و وتی: بن لادن بۆ خۆی كێشە نەبو بەڵكو بیركردنەوەكانی ئەو ڕوداوانەیان دروست دەكرد، بۆیە دەبوایە بە دانایی و سیاسەت لەگەڵ بیركردنەوەدا مامەڵە بكرێت.. لێرەدا دەبینین ئەم سەركردە ئیسلامیە تەقینەوەكانی قاعیدە بە (بیركردنەوە) ناو دەبات!
(ئۆباما) لە وەڵامی ناڕەزایی كەسایەتیە ئیسلامیەكاندا لە شێوازی شاردنەوەی تەرمی ناوبراو، وتی: هێزە ئەمێریكاییەكان بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ تەرمەكەدا كردوە، و زۆر زیاتر لەوەی بن لادن دەیكرد! بن لادن كاتێك (٣٠٠٠) كەسی لە كردەوەیەكی تێرۆریستانەدا لەناو برد هیچ بیری لەوە نەكردەوە كە ژیان و جەستەی ئەو هەمو مرۆڤە چیی لـێ بەسەر دێت... بەڵام ئەو ڕێزەی ئێمە گرتمان لەو تەرمە دوپاتی دەكاتەوە كە ئێمە جیاوازین. لێپرسراوە ئەمێریكاییەكان وتیان تەرمەكە بە شێوازی ئیسلامی شۆردراوە و نوێژی لەسەر كراوە، بەڵام لە ترسی ئەوەی گۆڕەكەی ببێتە هۆكارێك بۆ كۆبونەوەی شوێنكەوتوانی تەرمەكەی فڕێ دراوەتە ناو دەریاوە.
شایەنی باسە دوابەدوای بەیاننامەكەی (ئیخوان موسلیمین) لە قاهیرە، (یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان) بەیاننامەیەكیان دەركرد كە لە سایتی (kurdiu.org) دا دابەزیوە، كە بە شێوەیەكی گشتی ئیلهامی لە بەیاننامەكەی ئیخوان وەرگرتوە، و لەوەدا كورت دەبێتەوە كە یەكگرتو دژی تێرۆرە بە هەمو شێوەیەك، و هیوایان وایە كە بیری تێرۆریست كۆتایی پێ بێت و هێزە خۆرئاواییەكانیش واز بهێنن لە لكانی (تێرۆر) بە هەمو گروپە ئیسلامیەكانەوە وەكو بیانویەك بۆ ڕاوەدونان و قەدەغەكردنیان..
هەرچی سایەتی (كۆمەڵ) (komalnews.net) و (یەكێتیی زانایان) (zanayan.org) یشە؛ تەنها لێدوانەكانی (شێخی ئەزهەر) یان وەكو هەواڵێك گواستەوە و هەڵوێستێكی ڕەسمییان ڕانەگەیاند.
ئیخوان موسلیمین: هێزێكی ئەمێریكایی توانیویانە شێخ ئوسامە بن لادن تێرۆر بكات.. دەبێت هەمو تۆمەتبارێك بە شێوازی دادپەروەرانە دادگایی بكرێت نەك تێرۆر بكرێت!! و دەبێت ئەمێریكا دەكات واز لە پرۆسەی ئیستیخباریانە دژی بەرهەڵستكارەكانی بهێنێت و، دەست وەرنەداتە كاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێكی عەرەبی یان ئیسلامیەوە.