كۆرپهلهناسیی
قورئانی
له‌نێوان كولتوری كۆن و زانستی نوێ‌دا
قۆناغی "علقة"
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
قۆناغی دوەم: قۆناغی (علقة)
یه‌كه‌م هه‌نگاوی قسه‌كردن له واتای ئه‌م وشه‌یه كه قورئان كردویه‌تی به ناو بۆ كۆرپه‌له له قۆناغێكدا؛ ئه‌وه‌یه كه له لایه‌نی زمانه‌وه ساخی بكه‌ینه‌وه، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین وشه‌ی (علق) و (علقة) له زمانی عه‌ره‌بی و فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه‌كان و (ته‌فسیر) ه‌كاندا به چ واتایه‌ك هاتوه:
پێش هه‌مو شتێك وشه‌ی (علقة) تاك (مفرد) ی (علق) ـه، واته (علق) واتایه‌كی گشتیی هه‌یه و (علقة) به دانه‌یه‌كی ده‌وترێت. ئینجا مادده‌ی (علق) به‌گشتی له زمانی عه‌ره‌بیدا واتای (پێوه‌لكان) و (پێوه‌نوسان) و (هه‌ڵواسران) ی تێدایه، بۆیه به چه‌ند شتێك وتراوه، له‌وانه (كڵۆخوێن)، یان (خوێنپاره) واته (پارچه خوێن)، كه فه‌رهه‌نگ و ته‌فسیره‌كان به (خوێنی گیرساو) (الدم الجامد) یان (خوێنی مه‌ییو) (الدم المتجلط) یش گوزارشی لێ ده‌كه‌ن. ئه‌م وشه‌یه‌ش بۆیه به كڵۆخوێن وتراوه چونكه كڵۆخوێن لینجه و به شت‌دا ده‌لكێت. واتایه‌كی تری وشه‌كه ئه‌وه‌یه به كرمی (زه‌رو) یاخود (زال‌و) ده‌وترێت، ئه‌مه‌ش چونكه زه‌رو به جه‌سته‌ی گیانداردا ده‌نوسێت و هه‌ر سه‌رێكی مژۆكێكی هه‌یه كه خوێنی پێ ده‌مژێت له گیانداره‌كه، بۆ نمونه: زه‌رو له‌ناو ئاودا ده‌ژی و كاتێك ئاژه‌ڵ ئاو ده‌خواته‌وه به ده‌م و قوڕگیانه‌وه ده‌نوسێت. جا وشه‌كه به زه‌رویش وتراوه چونكه به جه‌سته‌ی گیانداره‌وه ده‌نوسێت. هه‌ندێك زانای زمایش وتویانه: زه‌رو پێی وتراوه (علق) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی وه‌كو كڵۆخوێن وایه به‌و پێیه كه زه‌رویش ڕه‌نگی سورێكی تێره وه‌كو كڵۆخوێن. به‌ڵكو هه‌یشبوه به‌پێچه‌وانه‌وه وتویه‌تی: كڵۆخوێن پێی وتراوه (علق) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو زه‌رو ڕه‌نگی سورێكی تێره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستتره و زۆربه‌ی زاناكانی زمانی عه‌ره‌بی و ته‌فسیر باسیان كردوه؛ ئه‌وه‌یه كه كڵۆخوێن پێی وتراوه (علق) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لینجه و به شت‌دا ده‌لكێت، و زه‌رویش پێی وتراوه (علق) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جه‌سته‌ی گیانداره‌وه ده‌نوسێت، یانی هه‌ردوكیان وه‌كو یه‌ك له واتای گشتیی مادده‌ی (علق) دا هاوبه‌شن. واتایه‌كی تری وشه‌ی (علق) كه هه‌ندێك له فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه كۆنه‌كان باسیان كردوه ئه‌وه‌یه به (هه‌ر شتێك كه هه‌ڵواسرابێت) (كُلّ ما عُلِّقَ) ده‌وترێت، یانی هه‌ر شتێكی به‌رجه‌سته كه به شتێكی تره‌وه هه‌ڵواسرابێت. كۆمه‌ڵێك واتای تریشی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه نیه.
ئینجا له‌و سێ مانایه ئه‌وه‌ی هه‌مو ته‌فسیره‌كان و به‌ڵكو هه‌مو سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان باسیان كردوه و ڕاڤه‌ی ده‌قه قورئانیه‌كه‌یان پێ كردوه؛ مانای (كڵۆخوێن) یان (خوێنی مه‌ییو) ه، و تاكه یه‌ك ته‌فسیریش و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسلامی نه‌چوه به‌لای ماناكانی تردا، له كاتێكدا له ڕوی زمانه‌وه ئه‌گه‌ریان هه‌یه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كه له (علق) هه‌ر (كڵۆخوێن) ـه و ئه‌گه‌ری مه‌به‌ستێكی تر نیه. مه‌به‌ستیشم له (سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی) ده‌ق و نوسراوه ئیسلامیه ڕه‌سه‌نه‌كانه، ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئایینی و كولتورییان هه‌یه و هه‌وڵیان نه‌داوه چه‌مكه ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ كو‌لتور و مه‌عریفه‌ی تردا بگونجێنن یان وه‌كو نوسه‌ره ئیسلامیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌قه ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ زانسته سروشتیه نوێیه‌كان بگونجێنن.
پێش قورئانیش وشه‌كه به (كڵۆخوێن) وتراوه، به هه‌مو جۆره كڵۆخوێنێك، ئینجا قورئانیش وشه‌كه‌ی به‌كار هێناوه بۆ نمونه‌یه‌كی كڵۆخوێن. واته وشه‌كه زاراوه‌یه‌كی قورئانیی تایبه‌تی نیه تا مانایه‌كی تایبه‌تیی هه‌بێت، به‌ڵكو وشه‌یه‌كی زمانیی گشتیه كه قورئان بۆ ته‌نها نمونه‌یه‌كی چه‌مكه‌كه به‌كاری هێناوه كه كۆرپه‌له له قۆناغێكدا له ڕوانگه‌ی كۆرپه‌له‌ناسیه قورئانیه‌كه‌وه.
بێ گومان ئه‌م باسكردنه‌ی قورئان له قۆناغێكی كۆرپه‌له به‌و پێیه كه له‌و قۆناغه‌دا كڵۆخوێنێكه؛ پێشینه و ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆی هه‌یه له كو‌لتور و تێبینی و سه‌رنجه‌كانی مرۆڤدا. ئه‌وه‌ش چونكه مرۆڤ هه‌ر زو سه‌رنجی داوه كه كۆرپه‌له له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی كڵۆخوێن ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش كاتێك سه‌رنجی له‌بارچونی كۆرپه‌له‌ی داوه، كه له‌و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌دا له‌بارچون به شێوه‌ی له‌ده‌ستدانی خوێنێك ده‌بێت، چونكه له‌گه‌ڵ ههڵكهنرانی كۆرپه‌له‌كه‌دا خوێنبهربونیش له‌و شوێنه‌دا ڕو ده‌دات، ئیتر خوێنێك ده‌رده‌چێت كه خوێنی مهییویشی تێدایه، ئیتر وا زانراوه كه ئه‌و خوێنه مه‌ییوه كۆرپه‌له‌یه و له قۆناغی گیرساندا بوه و به‌ره‌و ئه‌وه چوه كۆرپه‌له‌ی لێ دروست ببێت به‌ڵام هه‌ڵكه‌نراوه و له‌بار چوه (لێره‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه كۆرپه‌له‌ناسیه قورئانیه‌كه زاده‌ی سه‌رنجی كه‌ڵه‌كه‌بوی مرۆڤه له دیمه‌ن و شێوه‌ی دیار و ڕواڵه‌تیی كۆرپه‌له‌ی له‌بارچو، له به‌شه‌كانی تر و قۆناغه‌كانی تریشدا هه‌مان ئه‌نجاممان بۆ دوپات ده‌بێته‌وه و، بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه). له كاتێكدا كۆرپه‌له لهبارچوهكه له‌و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌دا شتێكی بچوكه و ڕه‌نگه به چاوی ئاسایی نه‌بینرێت و سه‌رنج نادرێت. جگه له‌و سه‌رنجه‌ش؛ سه‌رنجی ئه‌وه دراوه كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی بێ‌نوێژ نابێت؛ منداڵی نابێت، ئه‌م سه‌رنجه‌ش و بینینی له‌بارچونی كۆرپه‌له‌یش به شێوه‌ی له‌ده‌ستدانی كڵۆخوێن؛ سه‌رجه‌م بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ناسیه كۆنه‌كه (و له‌گه‌ڵیشیدا كۆرپه‌له‌ناسیه قورئانی ـ ئیسلامیه‌كه) دا زاڵ بوه كه سكپڕبون و دروستبونی كۆرپه‌له زاده‌ی تێكه‌ڵبونی مادده‌ی نێرینه (ئاوی پیاو) یان تێكه‌ڵه‌ی (ئاوی پیاو و ئاوی ژن) ـه به خوێنی منداڵان یان خوێنی بێ‌نوێژی. چه‌مكی (علقة) ی قورئانیش هه‌ر نمونه‌یه‌ك یان ئه‌نجامێكی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه، چونكه ده‌ڵێت ئاوه‌كه ده‌بێته كڵۆخوێنێك، له ته‌فسیره‌كانیشدا هاتوه كه (چۆڕاو) (نطفة) ـه‌كه به تێكه‌ڵبونی به خوێنی بێ‌نوێژی ده‌بێته (كڵۆخوێن) (علقة) و، هه‌ندێكیان به ڕونی و ئاشكرایی ده‌ڵێن ئه‌و مادده سپیه ده‌بێته مادده‌یه‌كی سور! هه‌ر ئه‌مه‌شه واتای ده‌قه‌كه (چۆڕه ئاوه‌كه‌مان كرده كڵۆخوێنێك) (خلقنا النطفة علقة). پێش قورئانیش، هه‌مان بیركردنه‌وه هه‌بوه: ئه‌ریستۆتێلیس پێی وا بوه كه ئاوی پیاو له‌گه‌ڵ خوێنی بێ‌نوێژی یه‌ك ده‌گرن و كۆرپه‌له له‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌وانی تریش، وه‌كو هیپۆكراتێس و گالینوس و دیمۆكریتوس، وتویانه ئاوی پیاو و ئاوی ژن یه‌ك ده‌گرن و ئینجا ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ خوێنی بێ‌نوێژی یه‌ك ده‌گرن و ئیتر كۆرپه‌له له‌وه دروست ده‌بێت. ده‌ركه‌وتنێكی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه له كۆندا بڕوا وا بوه كه خوێن (و گۆشت) له دایكه‌وه دێت و ئێسك و مۆخ و شتی تر له باوكه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا وا بیریان كردوه‌ته‌وه كه كۆرپه‌له له یه‌كگرتنی ئاوه سپیه‌كه‌ی پیاو و خوێنه سوره‌كه‌ی منداڵدان دروست ده‌بێت، بۆیه وتویانه كه خوێن و گۆشت له‌دایكه‌وه دێت، چونكه ئه‌وانه له بابه‌تی خوێنی منداڵدانن، و وتویانه ئێسك و مۆخ له باوكه‌وه دێت، چونكه وا بیریان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌وانه ڕه‌نگیان له بابه‌تی ئاوی سپیی پیاوه.
به‌ڵام نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان، خۆیان له واتای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌ی (علقة) و بیرۆكه‌ی (كڵۆخوێن) و ڕه‌گوڕیشه و پێشینه‌كانی ده‌دزنه‌وه، و ناچن به‌لای لێكدانه‌وه ڕه‌سه‌ن و ڕیشهدارهكهدا، بۆیه ـ بۆ گونجاندنی بیرۆكه قورئانیه‌كه له‌گه‌ڵ كۆرپهلهناسیی نوێ ـ به سێ شێوه وشه‌ی (علقة) ڕاڤه ده‌كه‌ن:
١. به‌شێك له نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان ده‌ڵێن (علقة) واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه كه به دیواری منداڵداندا خۆی هه‌ڵده‌واسێت، یان به (كۆمه‌ڵێك خانه‌ی خۆهه‌ڵواسه‌ر به دیواری منداڵاندا) گوزارشی لێ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند ـ وه‌كو وتم ـ هه‌ندێك له فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه كۆنه‌كان له واتاكانی وشه‌ی (علق) دا واتای (شتی هه‌ڵواسراو) باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه ده‌ڵێن (هه‌ر شتێك هه‌ڵواسرابێت) (كُلّ ما عُلِّقَ)؛ ته‌نها شتێك ده‌گرێته‌وه كه به شتێكه‌وه هه‌ڵواسرابێت، واته شتێك مرۆڤ هه‌ڵیواسیبێت به شتێكی تره‌وه، ئیتر ڕه‌نگه شتێك نه‌گرێته‌وه كه خۆی هه‌ڵواسیبێت. جگه له‌وه‌ش له ڕاستیدا كاتێك زایگۆت (هێلكۆكه‌ی پیتێنراو) له منداڵداندا ده‌گیرسێته‌وه؛ له دیواری منداڵداندا زه‌رع ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك له زاراوه‌ی زانستیدا زیاتر به (هێلانهكردن) (تعشيش) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش چونكه به‌شێكی گه‌وره له مادده‌ی پێكهێنه‌ری كۆرپه‌له‌كه ـ كه كیسه‌یه‌كه دواتر كیسه‌ی وێڵداشی لێ پێك دێت ـ له‌ناو دیواری منداڵداندا ڕۆده‌چێت. له‌به‌ر ئه‌وه وه‌سفكردنی به (هه‌ڵواسراو) یان هه‌تا (خۆهه‌ڵواسه‌ر) یش شتێكی واقیعی نیه. ئینجا ڕاسته كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی هێلكۆكه پیتێنراوه‌كه له‌لای سه‌ره‌وه‌ی منداڵدان هێلانه ده‌كات و ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك دیمه‌نی شتێكی هه‌ڵواسراوی ده‌داتێ، به‌ڵام جاری وایش هه‌یه له شوێنی تریشدا هێلانه ده‌كات، كه هه‌ندێك جار ئه‌وه له نزیكی هێلكه‌دان یان له ده‌ره‌وه‌ی هێلكه‌دان ڕو ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره بۆ دایكه‌كه.
ئینجا شتێكی تر هه‌یه كه به‌ته‌واوی و یه‌كجاری ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (علقة) له قورئاندا ته‌نها قۆناغێكه كه به هاتنی قۆناغی (مضغة) كۆتایی دێت، به‌ڵام له ڕاستیدا كۆرپه‌له هه‌تا دوا قۆناغ و هه‌تا له‌دایكبونیشی هه‌ر له ڕێگه‌ی ناوكه په‌تك (حبل السرة) وه به دیواری منداڵانه‌وه په‌یوه‌سته. كه‌واته قۆناغی (علقة) له قورئاندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌یوه‌ستبونی كۆرپه‌له به دیواری منداڵانه‌وه نیه و ناگونجێت به (خۆهه‌ڵواسه‌ر) لێك بدرێته‌وه.
٢. هه‌ندێك له نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان، به‌تایبه‌تی (عه‌بدولمه‌جید زیندانی)، هه‌ر به‌پاڵ لێكدانه‌وه ده‌ستكرد و سازكراوه‌كانی خاڵی (١ و ٣) ـه‌وه، لێكدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه‌كان و ته‌فسیره‌كان ده‌هێننه‌وه كه (العلقة) بریتیه له (الدم الجامد) یاخود (الدم المتجمد)، به‌ڵام كه‌سێكی وه‌كو (زیندانی) وا له‌م ڕاڤه‌یه تێ ده‌گات كه مه‌به‌ست (خوێنی ڕاوه‌ستاو) ه! بۆیه ده‌ڵێت (علقة) به لێكدانه‌وه‌ی (الدم الجامد) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه زانستیه‌ی كه خوێنی كۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌دا هاتوچۆی نیه و وه‌ستاوه!
له كاتێكدا مه‌به‌ستی زاناكانی زمانی عه‌ره‌بی و ته‌فسیر (خوێنی ڕاوه‌ستاو) نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان خوێنی مه‌ییوه، به شێوه‌یه‌ك زۆر جار به ڕاشكاوی ده‌ڵێن (الدم المتجلط) یاخود (الدم المتخثر) واته خوێنی مه‌ییو. ئه‌مه‌ش واته زیندانی یان هه‌ڵه له سیفه‌تی (جامد) تێگه‌یشتوه، یان هه‌ڵه خۆی حاڵی كردوه و به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و واتا هه‌ڵه‌یه‌ی ساز كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌یه‌كی زانستیدا بگونجێت. هه‌ر كامیان بێت (نه‌زانی بێت یان سازكردنی به‌ئه‌نقه‌ست)؛ هه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نوسه‌رێكی ئیعجازی!
ئه‌وه‌ی چێژی زمانی عه‌ره‌بی بكات؛ ده‌زانێت كه (جامد) جیاوازه له (ثابت): (جامد) یانی شتێك گیرسابێت یان به‌ستبێتی یان مهییبێت و سیفه‌تی شلیی له‌ده‌ست دابێت چونكه چڕ بوه‌ته‌وه و چوه‌ته‌وه یه‌ك، ئه‌وه (ثابت) ـه كه به واتای (وه‌ستاو) و (ڕاوه‌ستاو) ه نه‌ك (جامد). ئه‌گه‌ر شتێكی شل له شوێنێكدا وه‌ستابێت و جوڵه‌ی نه‌بێت؛ پێی ناوترێت (جامد)، به‌ڵكو پێی ده‌وترێت (ثابت) [نمونه‌یه‌كی تر هه‌ڵه‌كردنی ئیعجازیه‌كان له‌م دو سیفه‌ته (جامد) و (ثابت) دا؛ ئه‌وه‌یه له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه قورئانیه‌دا ده‌یكه‌ن كه ده‌ڵێت: (وترى الجبال تحسبها جامدة وهي تمرّ مرّ السحاب)، كه ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن به جوڵه‌ی زه‌وی (سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆیدا) لێكی بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وا تێ بگه‌یه‌نن كه قورئان باسی سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویی كردوه! له كاتێكدا ده‌قه‌كه لێره‌دا باسی (چیاكان) ده‌كات و باسی (زه‌وی) ناكات، له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ڵێت (تحسبها جامدة) نه‌ك (ثابتة)، بۆیه ئاماژه ده‌كات بۆ پێكه‌وه‌به‌سراوی و گیرساوی (جمود) ی چیاكان، نه‌ك بۆ نه‌جوڵاوی (ثبوت) ی چیاكان، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جوڵانه‌وه‌ی چیاكان بوایه؛ ده‌یوت (وترى الجبالَ تحسبها ثابتة..)، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جوڵانه‌وه‌ی زه‌وی بوایه؛ ده‌یوت (وترى الأرضَ تحسبها ثابتة..)]. به‌ڵام زیندانی به ئاره‌زوی خۆی یاری به زمان ده‌كات، و هه‌مو جارێكیش نه‌زانی و درشتیی خۆی له ورده‌كاریه‌كانی زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌سه‌لمێنێت! ئیتر لێكدانه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مو (ته‌فسیر) ه‌كان ده‌رده‌چێت. واته ته‌فسیره‌كه‌ی به هه‌مو پێوه‌رێكی زمانی و ته‌فسیری هه‌ڵه‌یه، كه‌چی هێشتا ده‌یه‌وێت وه‌كو (ئیعجاز) لێی وه‌ربگیرێت!! كه (ئیعجاز) له خۆیدا واته دروستكردنی حاڵه‌تێكی دڵنیایی ڕه‌ها، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بنیات ده‌نرێت كه تاكه لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروست بێت، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌كه‌ی زیندانی هه‌ڵه‌یشه نه‌ك تاكه لێكدانه‌وه‌ی دروست! ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا حاڵی هه‌مو نوسه‌رێكی ئیعجازیه: زه‌رد به نرخی زێڕ ده‌فرۆشن به خه‌ڵك!
٣. زۆربه‌ی نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان (زیندانی و ئه‌وانی تر)، زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ن وشه‌ی (علقة) به (زه‌رو) لێك بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و پێیه كه كۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌دا شێوه‌یه‌كی درێژكۆلهی هه‌یه وه‌كو زه‌رو، هه‌روه‌ها خوێن له دیواری منداڵدان ده‌مژێت وه‌كو زهروش خوێن ده‌مژێت، هه‌روه‌ها له ئاو (شلاوی ئهمنیۆسی) دایه وه‌كو زهروش له ئاودایه. جگه له‌مه‌ش (كيث مۆر) و (زیندانی) له‌و پاشكۆ ئیسلامیه‌دا كه زیاد كرا بۆ چاپی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ی كيث مۆر، وێنه‌یه‌كی ئه‌و قۆناغه‌ی كۆرپه‌له‌یان خستوه‌ته پێش چاو و به‌راوردیان كردوه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی زه‌رویه‌ك، كه شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كه له وێنه‌كه‌دا وه‌كو زهروهكه درێژكۆله‌یه و له سه‌رێكه‌وه گرد بوه‌ته‌وه و گه‌وره بوه و له سه‌رێكی تره‌وه باریك بوه‌ته‌وه وه‌كو زهروهكه. به‌م پێیه‌ش گوایه شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كه له‌و قۆناغه‌دا ده‌قاوده‌ق له شێوه‌ی زه‌رو ده‌چێت.
به‌ڵام ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه هه‌ڵه‌یه:
١. به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه؛ واتای ده‌قی (فخلقنا النطفة علقة) ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه (چۆڕه ئاوه‌كه‌مان كرده زه‌رویه‌ك)! واتایه‌ك ده‌رده‌چێت كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وانبێژیی قورئاندا ناگونجێت، له ده‌قێكی تریشدا هاتوه: (خلق الإنسان من عَلَق) (العلق: ٢)، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بێت؛ واتاكه‌ی ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه (مرۆڤی دروست كردوه له زه‌رو)، ئه‌مه‌ش هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت چه‌ند داڕشتنێكی نه‌شیاوه. مه‌به‌سته‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ڕه‌نگه بكرێت وشه‌ی (زه‌رو) بكرێته ناو بۆ كۆرپه‌له له قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر بڕیار بێت كۆرپه‌له له‌و قۆناغه‌دا له زه‌رو بچێت.. به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌كه كێشه‌ی ناو و زاراوه نیه به پله‌ی یه‌ك، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ داڕشتنی ده‌قه قورئانیهكهدایه كه ده‌ڵێت (چۆڕه ئاوه‌كه‌مان كرده "عه‌له‌قه" یه‌ك) و (مرۆڤی دروست كردوه له "عه‌له‌ق")، جا ئه‌گه‌ر (علقة) له ده‌قه‌كه‌دا به واتای (زه‌رو) بێت؛ ئه‌و كاته واتای ئه‌و ده‌قانه ده‌بێته: (چۆڕه ئاوه‌كه‌مان كرده زه‌رویه‌ك) و (مرۆڤی دروست كردوه له زه‌رو)! ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاوه، چونكه (زه‌رو) گیاندارێكی دیاریكراوه و مادده‌یه‌كی گشتی نیه. به‌ڵام واتای ڕاسته‌قینه و بنه‌ڕه‌تیی وشه‌كه (كڵۆخوێن) ئه‌م كێشه‌یه‌ی نیه، چونكه كڵۆخوێن هه‌ر كڵۆخوێنه و مادده‌یه‌كی گشتیه و بونه‌وه‌رێكی تایبه‌تی نیه، ئه‌و كڵۆخوێنه بێت كه به‌پێی قورئان قۆناغێكی كۆرپه‌له‌یه یان هه‌ر كڵۆخوێنێكی تر بێت؛ جیاوازیی نابێت، چونكه كڵۆخوێن مادده‌یه‌كه و گیاندارێكی دیاریكراو و خاوه‌ن شێوه و دیمه‌نی تایبه‌تی نیه. هه‌مان شتیش بۆ قۆناغه‌كانی تر هه‌ر ڕاسته: چۆراو (نطفة) و پارچه‌گۆشت (مضغة)، هه‌ر چۆڕه ئاو هه‌ر چۆڕه ئاوه و پارچه‌گۆشت هه‌ر پارچه‌گۆشته و جیاوازیی نیه، چونكه هه‌ردوكیان دو مادده‌ن و گشتین و زینده‌وه‌ر و شتی تایبه‌تی نین. به هه‌مان شێوه كڵۆخوێن (علقة) هه‌ر كڵۆخوێنه، به‌ڵام (زه‌رو) گیاندارێكی تایبه‌تیه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه بڵێت (مرۆڤی دروست كردوه له زه‌رو) یان (نوتفهكهمان كرده زه‌رویه‌ك)؛ ئه‌مه گوزارشێكی نه‌شیاو ده‌رده‌چێت و واتایه‌كی ناواقیعی ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه به‌ڕاستی كۆرپه‌له له زه‌رو دروست نابێت و (نطفة) هكه نابێت زه‌رویه‌ك. به‌ڵام نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان گوێ ناده‌نه لایه‌نی جوانی و شیاویی شێواز و گوزارش، هه‌ست به‌وه ناكه‌ن یان گوێ ناده‌نه ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به‌و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه له‌نگ و نه‌شیاو ده‌رده‌چێت. هه‌رچه‌ند ده‌كرێت كه‌سێك به‌رگری له لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان بكات به‌و پێیه كه گوزارشهكه له‌سه‌ر (ته‌شبیهـ) وه‌ستاوه و به‌كار هێنانی وشه‌ی (علقة) به واتای (زه‌روشێوه)؛ (ئیستیعاره‌ی تهصریحییه) یه، واته ناوی پێشوبهێنراو له‌بریی شوبهێنراو براوه. به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕواڵه‌تی ده‌قه‌كه‌یه كه ئه‌م ڕواڵه‌ته له‌به‌ر پاڵنه‌ر و بیانویه‌كی به‌هێز نه‌بێت؛ ناكرێت بازی به‌سه‌ردا بدرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ڕێساكانی لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق كه هه‌تا بیانو و به‌ڵگه‌ی به‌هێز نه‌بێت په‌نا نابرێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئاوه‌ڵواتایی (مجازيّ).
ئینجا ئایا به‌ڕاستی كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه له زه‌رو ده‌چێت به شێوه‌یه‌ك بتوانرێت به زه‌رو بشوبهێنرێت؟ با بزانین..
٢. بۆ ئه‌و لێكچونهی نێوان كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه و زه‌رو كه هه‌ندێك له نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت ته‌نها له‌سه‌ر لێكچونی شێوه هه‌ڵوێسته بكه‌ین، ئیتر لێكچونه‌كانی تر (مژینی خوێن و بون له‌ناو ئاو یان شلاودا) شایه‌نی هه‌ڵوێسته نین، چونكه: له‌لایه‌كه‌وه ته‌نها زه‌رو نیه كه خوێن ده‌مژێت له جه‌سته‌ی گیاندار، زینده‌وه‌ری تریش هه‌ن وا ده‌كه‌ن، و ته‌نها زه‌رو نیه كه له‌ناو ئاودایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م سیفه‌تانه تایبه‌ت نین به زهروهوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه؛ وه‌رگرتنی خوێن له‌لایه‌ن كۆرپه‌له‌وه و بونی له‌ناو شلاوی ئهمنیۆسیدا تایبه‌ت نین به‌و قۆناغه‌وه كه قورئان به (علقة) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، چونكه له ڕاستیدا هه‌تا دوایین ڕۆژ كۆرپه‌له له ڕێگه‌ی ناوكه په‌تكه‌وه خوێنی دایكی پێ ده‌گات و تا دوایین ڕۆژیش هه‌ر له‌ناو شلاوی ئهمنیۆسیدایه.
له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها ده‌مێنێته‌وه لێكچونی شێوه‌ی كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه له‌گه‌ڵ زه‌رو، كه (كيث مۆر) و (زیندانی) زیاتر پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی وێنه‌وه پێشانی بده‌ن. له‌م خاڵانه‌ی داهاتویشدا ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه لێكچونی شێوه‌ش تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕاسته!
٣. به‌پێی قسه‌ی ئیعجازیه‌كان وه‌سف و زاراوه‌كانی ده‌قه قورئانیه‌كه بۆ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی كۆرپه‌له و به‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی خۆیان بۆ ده‌قه قورئانیه‌كانی ده‌كه‌ن؛ وردترین و واقیعیترین و زانستیترین وه‌سف و زاراوه‌ن. بۆ نمونه: به‌پێی لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان؛ (علقة) یانی (زه‌رو) یان (زه‌روشێوه)، ئیتر گوایه ئه‌مه وردترین و زانستیترین وه‌سف و زاراوه‌یه بۆ باسی ئه‌و قۆناغه‌ی كۆرپه‌له. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م لافوگهزافه ڕاست بێت؛ ده‌بوایه هه‌مو پسپۆڕه‌كان و زاناكانی كۆرپهلهناسیی نوێ و هه‌مو نوسراو و دانراوه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌و وه‌سف و زاراوه‌یه بچونایه یان هیچ نه‌بێت باسی ئه‌وه‌یان بكردایه كه كۆرپه‌له له‌و قۆناغه‌دا شێوه‌ی له زه‌رو ده‌چێت.. به‌ڵام له ڕاستیدا له هیچ ده‌ق و نوسراو و كتێب و (تێكستبوك) ێكی كۆرپهلهناسیی نوێ‌دا؛ ئه‌و وه‌سفه نه‌هاتوه. هیچ زانایه‌كی كۆرپه‌له‌ناسی و هیچ كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌م بواره كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی به زه‌رو نهشوبهاندوه. به (كيث مۆر) یشه‌وه، ئه‌میش له مه‌تنی كتێبه‌كه‌ی خۆیدا قسه‌ی وای نه‌كردوه. ناوبراو ته‌نها له دو چوارچێوه‌دا وه‌سفی (زه‌روشێوه) به‌كار ده‌هێنێت: یه‌كه‌میان ئه‌و پاشكۆ ئیسلامیه‌ی كه زیاد كرا بۆ چاپی سێیه‌م، كه ئه‌مه‌ش چاپێكی ئیسلامیی تایبه‌ت بو به جیهانی ئیسلامیه‌وه و له ئورۆپا و ئه‌مێریكا و وڵاتانی تری خۆرئاوادا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه! واته (كيث مۆر) ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای زانستیی جیهانی نه‌كردوه! به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر داوای زیندانی و زانكۆی (مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز) له (سه‌عودییه ـ جیدده) و له پاشكۆیه‌كی ئیسلامیانه‌دا هه‌وڵی داوه وه‌سفی كۆرپه‌له‌ی قۆناغێك له وه‌سفی زه‌رو نزیك بكاته‌وه. ئینجا له چاپه‌كانی تردا ئه‌و پاشكۆیه دوباره نه‌كراوه‌ته‌وه. چوارچێوه‌ی دوه‌میش له پێشه‌كیی چاپه‌كانی دواتردایه كه له‌و پێشه‌كیه‌دا كورته‌یه‌ك له مێژوی كۆرپه‌له‌ناسی ده‌گێڕێته‌وه، له‌و كورتهیهدا (وه‌كو له چاپی ٨ه‌می ساڵی ٢٠٠٧ دا كه له‌به‌ر ده‌ستمدایه) به په‌ره‌گرافێكی كورت ئاماژه بۆ كۆرپه‌له‌ناسیه قورئانیه‌كه ده‌كات و له‌وێدا به‌خێرایی بۆ ڕاڤه‌ی زاراوه‌ی (علقة) ی قورئان وشه‌ی (زه‌روشێوه) ی داناوه، ئیتر به‌راوردیشی ناكات له‌گه‌ڵ كۆرپهلهناسیی نوێ! دوای ئه‌وه‌ش ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وه‌سف و باسه. ئیتر هه‌مو كتێبه‌كه‌ی بگه‌ڕێ بۆ یه‌ك جار باسی زه‌رو ناكات چ جای (زه‌روشێوه)!! هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی به كتێب و سه‌رچاوه‌كانی تریشدا گه‌ڕاوم و دڵنیا بوم كه وه‌سفی وا بۆ كۆرپه‌له به‌كار نه‌هاتوه؛ ئیتر ته‌حه‌ددیی نوسه‌ره ئیعجازیه‌كان ده‌كه‌ین وه‌سفی كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه به زه‌رو یان زه‌روشێوه له سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌نی كۆرپه‌له‌ناسیدا بدۆزنه‌وه.
٤. ئینجا با بزانین كۆرپه‌له له‌و قۆناغه‌دا به‌ڕاستی له زه‌رو ده‌چێت: له ڕاستیدا ئه‌و لێكچون و به‌راورده‌ی (زیندانی) و (كيث مۆر) ده‌یكه‌ن له‌نێوان كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه و زه‌رو؛ ساخته‌یه و واقیعی نیه.. كۆمه‌ڵێك فێڵی تێدایه.. به‌م شێوه‌یه:
ا. زه‌رو كرمێكی ئه‌ڵقه‌ییه كه جه‌سته‌ی له ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ڵقه پێك دێت. له كاتێكدا شێوه و پێكهاته‌ی وا له كۆرپه‌له‌دا بونی نیه. ئه‌مه له وێنه كاڵ و بێوردهكاری و فریودهرهكهی (كيث مۆر ـ زیندانی) یشدا ئاشكرایه!
ب. زه‌رو به‌زۆری ڕه‌نگی سوره، سورێكی تۆخ كه له ڕه‌ش نزیك ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئاشكرایه كه كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه ڕه‌نگی به‌و شێوه‌یه نیه، به‌ڵكو ڕه‌نگی سپیه یان سورێكی ئه‌وه‌نده كاڵه كه سپی ده‌نوێنێت.
جـ. به‌ڵكو زه‌رو جۆری زۆره، و جۆری وای هه‌یه كه ڕه‌نگی تری هه‌یه یان په‌ڵه‌ی تێدایه. به‌ڵام شتی وا له كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه‌دا نیه.
د. ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن (شێوه‌ی زه‌رو) كه ته‌نێكی درێژكۆلهی هه‌یه به‌ڵام له سه‌رێكیه‌وه گرمۆڵه بوه و كۆ بوه‌ته‌وه، وه‌كو له وێنه‌كه‌ی (كيث مۆر ـ زیندانی) پێشان دراوه و به‌راوردیان كردوه به شێوه‌ی كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه؛ ئه‌م شێوه‌یه له ڕاستیدا شێوه‌ی ڕاسته‌قینه و هه‌میشه‌یی زه‌رو نیه. به‌ڵكو زه‌رو وه‌كو هه‌ر كرمێك جه‌سته‌ی درێژكۆله‌یه و هه‌ر درێژكۆله ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كاتێك له ڕۆشتندا ـ وه‌كو هه‌ر كرمێكی تر ـ ده‌یه‌وێت بڕێك بچێته پێشه‌وه؛ له‌پێشه‌وه خۆی كۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواوه‌ی ڕابكێشێت و ئینجا بتوانێت دوای ئه‌وه بڕێكی تر ببڕێت به خۆدرێژكردنهوه، ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕێ ده‌بڕێت. زۆر جاریش هه‌یه له ناوه‌ڕاستی جه‌سته‌یدا گرمۆڵه‌یی دیاره. له حاڵه‌تی ئاساییشدا زه‌رو درێژكۆله‌یه له هه‌ردو سه‌ریه‌وه. ئیتر ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان له وێنه‌كه‌دا پێشانیان داوه شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌رو نیه به‌ڵكو وێنه‌ی حاڵه‌تێكی ڕۆشتنیه‌تی.
هـ. ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئه‌وان پێشانی ده‌ده‌ن بۆ كۆرپه‌له‌كه كاتێك به‌راوردی ده‌كه‌ن به وێنه‌یه‌كی تایبه‌تیی زه‌رویه‌ك؛ وێنه‌یه‌كی هێڵكاری (تخطيطي) ـه كه زۆر ورده‌كاری و (تفاصيل) ی تێدا ده‌رناكه‌وێت. به‌ڵكو وا دیاره هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست وێنه‌یه‌كی هێڵكاریی زۆر كاڵ و درشتیان پێشان داوه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر وێنه‌كه هێڵكاری نه‌بێت و فۆتۆگرافیایی بێت یان هیچ نه‌بێت هه‌مو ورده‌كاریه‌كانی پێشان بدایه؛ ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وت كه شێوه‌ی كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه زۆر جیاوازه له شێوه‌ی كرمێكی وه‌كو زه‌رو!
و. هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست هاتون له لایه‌كی ئاسۆییه‌وه وێنه‌ی كۆرپه‌له‌یان پێشان داوه، كه به‌م شێوه‌یه بۆیان لواوه به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ی كرمی زه‌رو! ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر ـ بۆ نمونه ـ له‌لای سه‌ره‌وه ته‌ماشای كۆرپه‌له‌ی ئه‌و قۆناغه بكرێت؛ كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری و (تفاصيل) ده‌رده‌كه‌ون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ شێوه‌ی زه‌رو.
ز. دیسان هه‌ر به ئه‌نقه‌ست هاتون بڕگه (مقطع) ێكیان له وێنه‌ی كۆرپه‌له‌ی ئه‌م قۆناغه خستوه‌ته ڕو، كه ئه‌مه‌ش فێڵێكی ئاشكرایه. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی گشتیی زهرودا به‌راورد بكه‌ن؛ هاتون به‌شی زۆری وێنه‌كه‌یان بڕیوه كه كیسێك پێشان ده‌دات كه دواتر ده‌بێته كیسه‌ی وێڵداش. بۆیه‌ش ئه‌مه‌یان كردوه تا بتوانن ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ڵ شێوه‌ی زه‌رو، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر هه‌موی پێشان بده‌ن؛ دیمه‌نه‌كه به‌ته‌واوی جیاوازه. ئینجا هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر كیسه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه جیا بكرێته‌وه، چونكه له ڕاستیدا كیسه‌كه‌ش به‌شێكه له خانه‌كانی كۆرپه‌له‌كه، هه‌ر له ڕوی جینیه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی خواره‌وه كه كیسه‌یه‌ك پێك ده‌هێنێت سه‌ر به جینه‌كانی منداڵه‌كه‌ن نه‌ك دایكه‌كه! له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌وان پێشانی ده‌ده‌ن ناته‌واوه و ته‌نها به‌شێكی ئه‌وه‌ی له هێلكۆكه پیتێنراوه‌كه دروست بوه پێشان ده‌دات.